پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
جاسم عیدۆ حەجی عەلی
22-04-2024
سروشت بەکر
ڤیدیۆ
هاووڵاتییەک جەژنی ڕەمەزان و قوربان هی من نییە هی عەرەبە و جەژن ناکەم
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
فەرهاد پیرباڵ؛ میز بە هەموو شتێکی تورکیا داکەن
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
22-04-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
22-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
21-04-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
20-04-2024
زریان سەرچناری
ئامار
بابەت 517,245
وێنە 105,503
پەرتووک PDF 19,120
فایلی پەیوەندیدار 96,145
ڤیدیۆ 1,295
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
ژیاننامە
دانا جەلال
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
عەبدوڵڵا شاڵی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ئەنجام: 14 تۆمار دۆزرایەوە، لاپەڕە 1 لە 2



نوێکردنەوە
Export Page to MS Excel
Facebook
Twitter
Telegram
LindedIn
Viber
Whats App
Facebook Messenger
Email
Copy Link

بەیاننامەی لیژنەی باڵای لیستی هاوبەشی مامۆستایان لەبارەی دواکەوتنی موچە
هاوکارانی کوردیپێدیا، لە هەموو بەشەکانی کوردستانەوە، زانیارییە گرنگەکان بۆ هاوزمانانیان ئەرشیڤدەکەن.
پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
بەیاننامەی لیژنەی باڵای لیستی هاوبەشی مامۆستایان لەبارەی دواکەوتنی موچە
بەڵگەنامەکان

بەیاننامەی لیژنەی باڵای لیستی هاوبەشی مامۆستایان لەبارەی دواکەوتنی موچە
بەڵگەنامەکان

(بەناوی خوای گەوره و میهرەبان)

مامۆستایانی سەربەرزی کوردستان.. بەرپرسانی پەروەردە لە هەرێمی کوردستان.. وەک ئاشکرایە لە ئەنجامی بێ پلانی حکومەتی هەرێم و ئه و قەیرانەی لە نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا دروست بووە، ماوەی چەند مانگێکە موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان زۆر لە وادەی دیاریکراوی خۆی دوا دەکەوێت، ئەمەش بە ئاشکرا کاریگەری نەرێنی لەسەر ژیانی هاوڵاتیان بە گشتی دروست کردووە، بۆ ئه و مەبەستەش هێشتا بەرپرسانی حکومەت و دەسەڵاتدارانی هەرێم نەیانتوانیوە چارەسەرێک بۆ قەیرانەکە بدۆزنەوه و فەرمانبەران و موچەخۆران له و تەنگژه و بارگرانیە دەرباز بکەن.

لە ئێستاشدا کە وەرزی ئەمساڵی خوێندن بەره و کۆتایی دەچێت و تەنها تاقیکردنەوەکان لەبەردەم مامۆستایاندا ماوە، دواکەوتنی موچە خۆی لە مانگی دووەم نزیک دەکاتەوە، ئەم حاڵەتەش جیاواز لە مانگەکانی ڕابردوو زیاتر تەنگی بە فەرمانبەران و مامۆستایان بە گشتی هەڵچنیوە، چونکە لەگەڵ دواکەوتنی موچەدا ئەنجامدانی ئەزمونەکانی کۆتایی وەرزی دووەم ئەرکێکی تری گرانی سەرشانی مامۆستایانە، بەرهەمی ئەمساڵی ڕەنجی مامۆستایان و قوتابی و خوێندکارانیش ماوەتەوە سەر ئەم چەند ڕۆژەی داهاتوو، هەر بۆیە نیگەرانییەکان پەرەیان سەندووه و ناکرێت لەوە زیاتر هاوڵاتیانی موچەخۆری کوردستان ببنە قوربانی.

مامۆستایانی بەڕێز.. ئێمە لە لیستی هاوبەشی مامۆستایان کە هەرچوار لایەنی مامۆستایانی (سەردەم، یەکگرتوو، پێشەنگ، سەربەخۆ) لەخۆ دەگرێت، لەکاتێکدا چاوەڕێ بووین لە سکرتاریەتی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان کە هەفتەی ڕابردوو کۆبوونەوەی مەکتەبی تەنفیزی ئەنجامدا، هەڵوێستێکی شیاو و گونجاو لە بەرامبەر ئه و حاڵەتەدا وەربگرێت، بەڵام بەداخەوە هیچمان لێیان نەبینی، بۆیە ئێمە وەک لیژنەی باڵای هاوبەش و بەشدار لە یەکێتی مامۆستایان ئه و بەرپرسیارێتییە ئەخەینە ئەستۆی سکرتاریەت و پشتیوانی هەر هەڵوێستێکی شیاوی ناڕەزایی مامۆستایان دەکەین تایبەت به و بوارە، ئەمە لەکاتێکیشدایە کە تازە هەڵبژاردنەکانی هەرێم کۆتاییان هاتووه و بوجەیەکی گەورە له و بوارەدا خەرج کراوە، کەواتە بۆچی حکومەتی هەرێم بەدوای چارەسەری بێ موچەییدا ناگەڕێت، کە تا ئێستا هیچ ئاسۆیەکی دیار نییه و بە کۆتایی هاتنی تاقیکردنەوەکانیش دوو مانگی تەواو بەسەر پێ نەدانی موچەدا تێپەڕ دەبێت.

لەم ساتە هەستیارەشدا ئێمە چارەنوسی قوتابیانمان لە پێشچاو گرتووە، بۆیە وێڕای ئەوەی هیوای سەرکەوتنی تاقیکردنەوەکان دەخوازین، داواکارین بەرپرسانی پەروەرده و حکومەتی هەرێم ئەم قوربانیدانەی مامۆستایانیان لەپێشچاو بێت و چیتر بەرژەوەندی گشتی موچەخۆران و مامۆستایانیان بەتایبەتی بیر نەچێت و بە زووترین کات موچەی هەردوو مانگەکە دابین بکەن، چونکە وەک ئەوەی مامۆستایان گەورەترین توێژی موچەخۆری کوردستان پێکدێنن، گەورەترین کاریگەریی نەرێنیش بەسەر هاوڵاتیانەوە بەجێدەهێڵێت، هەروەها داوا لە مامۆستایانی خۆشەویستیش دەکەین پشتیوانمان بن بۆ گرتنی هەر هەڵوێستێک کە لە داهاتوودا دەیگرینە بەر، ئێمەش لە لیستی هاوبەشی مامۆستایان لە خزمەتی هەر خواست و داوایەکی مامۆستایانداین بۆ بەدیهێنانی ئامانج و داخوازییەکانیان.

لیژنەی باڵای لیستی هاوبەشی مامۆستایان

یەک شەممە 11-05-2014
ئەم بابەتە 9,307 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
پارت و ڕێکخراوەکان
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 11-05-2014 (10 ساڵ)
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 87%
87%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 12-05-2014 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 08-08-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 9,307 جار بینراوە
بەیاننامەی‌ یەکێتی‌ مامۆستایانی‌ کوردستان دەربارەی‌ موچە و چارەسەرکردنی‌
کوردیپێدیا، مێژووی دوێنێ و ئەمڕۆ بۆ نەوەکانی سبەینێ ئەرشیڤ دەکات!
پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
بەیاننامەی‌ یەکێتی‌ مامۆستایانی‌ کوردستان دەربارەی‌ موچە و چارەسەرکردنی‌
بەڵگەنامەکان

بەیاننامەی‌ یەکێتی‌ مامۆستایانی‌ کوردستان دەربارەی‌ موچە و چارەسەرکردنی‌
بەڵگەنامەکان

بۆ بەڕێزان/ سەرۆک کۆماری‌ عێراق و پەرلەمانتار و وەزیرە کوردەکانی‌ حکومەتی‌ فیدراڵ
سەرۆکایەتی‌ هەرێمی‌ کوردستان
سەرۆکایەتی‌ پەرلەمانی‌ کوردستان
سەرۆکایەتی‌ حکومەتی‌ هەرێمی‌ کوردستان
وەزارەتی‌ دارایی‌ وئابووری‌
وەزارەتی‌ پەروەردە
وەزارەتی‌ خوێندنی‌ باڵا
سڵاوی‌ پەروەرده و زانست.. (هەموتان دەزانن ئەگەر هۆیەکانی‌ ژیاندن نەبوو داهێنانیش نابێت..)
بەڕێزان..
لاتان ئاشکرایە زیاتر لە ساڵێکە کێشەی‌ دواکەوتنی‌ موچە وبینە وبەردەی‌ هەبوون ونەبوونی‌ بەرۆکی‌ مامۆستایان و فەرمانبەرانی‌ هەرێمی‌ کوردستانی‌ گرتووە، تائێستاش چارەسەرەکەی‌ بەڵێڵی‌ ماوەتەوە بەڕاستی‌ خەڵکی‌ کوردستانی‌ ماندووکردووە، وای‌ لێهاتوە لەبری‌ بیرکردنەوە لەداهێنان تەنها بیر لەچۆنیەتی‌ گوزەران و بژێوی‌ ژیان بکرێتەوە چونکە هەمومان دەزانین کە هۆکاری‌ ژیاندن نەبوو داهێنانیش نابێت.
بەڕێزان..
ئێستا لەبەرئەوەی‌ ئاسۆکە ڕون نیە بەیەکجارەکی‌ خەڵک وەڕس و بێزار بووە، هەموو لایەکیش دەزانن بارودۆخەکە زۆر هەستیارە بۆیە ئارامیان گرتوە لەسەرخۆ هەڵسوکەوتیان کردووە، بەڵام دەبێ‌ بزانین ئەمەش سنوری‌ هەیە بۆیە ناکرێت لەنیوە ڕێگەدا بەجێبهێڵرێن. کێشەکەش تەنها مانگێک نیە بەلکو دەبێ‌ چارەسەرێکی‌ یەکجارەکی‌ بۆ بدۆزرێتەوە، بۆیە داواکارین:
1.لە سەرۆک کۆماری‌ عێراق و پەرلەمانتاران و وەزیرەکان تەنها لەمەراسیمی‌ تەشریفات وێنەکانمان نیشان نەدەن یان لەسەر شاشەی‌ تیڤیەکان هەرکەس و بەئارەزوی‌ خۆی‌ خەڵکی‌ کوردستان ماندوو بکات، دەبێت بەرهەمتان هەبێت ئەم خەڵکە ئێوەی‌ ناردووە بۆ بەدەستهێنانی‌ مافەکانیان نەک دروشم و وتاردان دەبێ‌ بەتوندی‌ ڕەخنە لە حکومەت و بەڕێز عەبادی‌ بگرن بۆجێبەجێکردنی‌ داخوازی‌ و داواکانمان و ئەگەری‌ قسەکردنیتر ببڕێتەوە.
2. لەبەڕێز سەرۆکی‌ هەرێم و سەرۆکایەتی‌ حکومەتی‌ هەرێم دانانی‌ سنورێک بۆ ئه و هەموو نیگەرانییەی‌ مامۆستایان و فەرمانبەران بۆ ئەوەی‌ ژیانمان تەئمین بکرێت، ڕاستە ئێمە لەشەرێکی‌ بێ‌ ئامانداین لەگەڵ تیرۆریستان و بارودۆخەکە زۆر هەستیارە بەڵام دەشبێ‌ ڕیزەکانی‌ دواوەی‌ هێزی‌ پێشمەرگە و ڕۆڵە قارەمانەکانمان قایمتر بکەین، بۆیە زۆر پێویستە بەرونی‌ بەکۆمەڵانی‌ خەڵک بڵێن هەروەها نەخشە ڕێگەی‌ چارەسەرکردنی‌ گرفتەکان دابڕێژرێت بۆ ئەوەی‌ چیتر لەبەرامبەر ئه و پرسە گرنگە سەرگەردان نەبین هەر ڕۆژه و بەشێوەیەک مامەڵە نەکرێت.
3. لەسەرۆکایەتی‌ پەرلەمان و ئەندامانی‌ پەرلەمان دەکەین بێدەنگی‌ بشکێنن و قسەی‌ خۆیان بکەن، چونکە ئێوە نوێنەری‌ گەلن و نمایندەن ناکرێ‌ لەبەرامبەر ئه و پرسە گرنگە و چارەسەرەکان قسەتان نەبێت، هەموشمان دەزانین پێویستیمان بە موزایەدەی‌ سیاسی‌ نییە بەلکو پێویستیمان بە کردارە.
مامۆستایانی‌ بەڕێز وخۆڕاگر..
ئەوەی‌ ئێستا دەگوزەرێت هەموو لایەکی‌ بێزارکردووە، نیگەرانیەکەشی‌ لەوەوە سەرچاوەی‌ گرتوە ئاسۆکانی‌ چارەسەرییەکان ڕون و دیارنین، زۆرتان ئارام گرتوە چونکە دەزانین بارودۆخی‌ هەرێم ناسکە و ڕۆڵەکانمان هەر ڕۆژە لەبەرەکانی‌ جەنگ خوێن دەکەنە سور خەڵات بۆ پاراستنی‌ خەڵکی‌ کوردستان، لەمبارەیەوە یەکێتی‌ مامۆستایانی‌ کوردستان خۆی‌ بەداکۆکیکاری‌ سەرسەختی‌ مامۆستایان دەزانێت بەهەموو شێوەیەکیش هەوڵ لەبەرجەستەکردنی‌ مافەکان وچارەسەرکردنی‌ کێشەکان دەدات، هەربۆ ئه و مەبەستە بەنامەی‌ فەرمی‌ داوا لە یەکێتی‌ مامۆستایانی‌ جیهانی‌(EI) و ڕێکخراوی‌ مامۆستایانی‌ بەریتانی‌(NASUWT) و فیدراسیۆنی‌ مامۆستایانی‌ ئەمریکی‌(AFT)، مەکتەبی‌ ئاسیا باسفیک دەکەین هاودەنگمان بن بۆ بەرجەستەکردنی‌ مافەکانمان..
لەکۆتاییدا جارێکیتر داواکاری‌ لەهەموو لایەک دووپات دەکەینەوە بەدەم داخوازییەکانمانەوە بێن چیتر ئه و کێشانە بە چارەسەر نەکراوی‌ نەهێڵدرێنەوە.. لەگەڵ ڕێز
کۆبوونەوەی‌ ئەنجومەنی‌ تەنفیزی‌
یەکێتی‌ مامۆستایانی‌ کوردستان
19-02-2015
ئەم بابەتە 4,550 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 19-02-2015 (9 ساڵ)
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 87%
87%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 21-02-2015 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 08-08-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 4,550 جار بینراوە
حکومەتی هەرێم ڕونکردنەوە لەسەر نیو موچە دەدات
کوردیپێدیا، زانیارییەکانی هێندە ئاسان کردووە! بەهۆی مۆبایڵەکانتانەوە زۆرتر لە نیو ملیۆن تۆمار لە گیرفانتاندایە!
پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
حکومەتی هەرێم ڕونکردنەوە لەسەر نیو موچە دەدات
بەڵگەنامەکان

حکومەتی هەرێم ڕونکردنەوە لەسەر نیو موچە دەدات
بەڵگەنامەکان

لە هەندێ لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن وا بڵاوکراوەتەوە کە گوایە وەزارەتی دارایی و ئابووری تەنیا نیوەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دابەش دەکات، لێرەدا دووپاتی دەکەینەوە ئەم‌ ئیدیعایە هیچ ڕاستی و بنەمایەکی نییە و بە هیچ شێوەیەک حکوومەت بڕیاری وای نەداوە کە تەنیا نیو مووچە دابەش بکات، بەڵکوو ئەم هەفتەیە تەنیا هێندەی نیوەی پارەی پێویست بۆ مووچەی وەزارەتی پەروەردە بە کاش لای وەزارتی دارایی و ئابووری هەبووە، بۆیە دەستیان بە دابەشکردنی ئەو نیوەیە کردووە و لە ماوەیەکی داهاتووشدا کە باری دارایی ڕێگەی دا، نیوەی دووەمی ئەو مووچەیە دابەش دەکرێت و بە هیچ شێوەیەک مووچەی هیچ فەرمانبەرێکی حکوومەت ناوفەوتێت.
19-01-2016
ئەم بابەتە 5,357 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 19-01-2016 (8 ساڵ)
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 91%
91%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 19-01-2016 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 08-08-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 5,357 جار بینراوە
دابان محەمەد: بابەتی موچە و بەستنەوەی بە دکتۆر کازم و خێزانەکەی زۆر بێ ویژدانی بوو
بەهۆی کوردیپێدیاوە دەزانیت هەر ڕۆژێکی ڕۆژژمێرەکەمان چیی تیادا ڕوویداوە!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

دابان محەمەد: بابەتی موچە و بەستنەوەی بە دکتۆر کازم و خێزانەکەی زۆر بێ ویژد...

دابان محەمەد: بابەتی موچە و بەستنەوەی بە دکتۆر کازم و خێزانەکەی زۆر بێ ویژد...
لە ساڵی 2006-2007ەوە، بنەماڵە و خێزانە نەجیب و سەنگینەکەی دکتۆر #کازم فاروق# دەناسم، هاتوچۆمان هەبووە و تێکەڵ بوین، خێزانی د.کازم (ماڵی باوکیان) موسڵمان، لە خواترس و خێرخوازن، خێزانێکی ڕوو لە خودا موسڵمانێکی زۆر پابەندن بە دینەوە، دوورن لە هەر هێز و حزبێکی سیاسی...
کوڕ و کچی ئەو بنەماڵە نەجیبە، بە گشتی پزیشک و ئەندازیارن، لە ڕووی داراییەوە، بە بنەماڵە خودای گەورە پێی بەخشیوون و ئەوانیش دەبەخشن، هاوکاری خەلکی بێ باوک و دایک و دروستکرنی مزگەوت و خوێندکارانی زانکۆ دەکەن...
لەڕووی سیاسیەوە، ئەو کاتەشی د. کازم کاندید بوو خێزانەکەی پێیان خۆش نەبوو، بەڵام د. کازم گوێی لێنەگرتن و سوور بوو لەسەر ئەوڕێگەیەی هەڵیبژارد، لە ڕابردوو و ئێستاشدا د.کازم و خێزانەکەی نە پێویستیان بە پلەی پەڕڵەمانتاری، نە بە موچە و نە پارەکەی هەبوە..
بابەتی موچە و بەستنەوەی بە د. کازم و خێزانەکەی زۆر ئازاربەخشە و بێ ویژدانیەکی گەورەیە..
خودای گەورە شیفای د. کازم بدات، هیوای تەندروستی باش بۆ دایکە نەجیبەکەی و خێزانە سەنگین و خێرخوازەکەیان دەخوازم. [1]
ئەم بابەتە 829 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 27-10-2022 (2 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: هەواڵ
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 94%
94%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شەنە بەکر )ەوە لە: 09-11-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ئاراس ئیلنجاغی )ەوە لە: 11-11-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ئاراس ئیلنجاغی )ەوە لە: 11-11-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 829 جار بینراوە
دژایەتیی فڕاکسیۆنی گۆڕان بۆ یاسای چاکسازی لە خانەنشینی موچە و دەرماڵە
بەرهەمەکانتان بە ڕێنووسێکی پوخت بۆ کوردیپێدیا بنێرن. ئێمە بۆتان ئەرشیڤ دەکەین و بۆ هەتاهەتا لە فەوتان دەیپارێزین!
پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

دژایەتیی فڕاکسیۆنی گۆڕان بۆ یاسای چاکسازی لە خانەنشینی موچە و دەرماڵە

دژایەتیی فڕاکسیۆنی گۆڕان بۆ یاسای چاکسازی لە خانەنشینی موچە و دەرماڵە
#03-03-2018#
ئەم بابەتە 4,251 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 03-03-2018 (6 ساڵ)
پارت / لایەن: بزووتنەوەی گۆڕان
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شێوازی دۆکومێنت: دەستنووس
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 91%
91%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 04-03-2018 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( بەناز جۆڵا )ەوە لە: 04-03-2018 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( بەناز جۆڵا )ەوە لە: 04-03-2018 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 4,251 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.187 KB 04-03-2018 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
دوو هەزار کەمئەندام لە پێدانی موچە بێبەشدەکرێن
هاوکارانی کوردیپێدیا، بابەتییانە، بێلایەنانە، بەرپرسانە و پیشەییانە، ئەرشیڤی نەتەوەییمان تۆماردەکەن..
پۆل: ئامار و ڕاپرسی | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
دوو هەزار کەمئەندام لە پێدانی موچە بێبەشدەکرێن
ئامار و ڕاپرسی

دوو هەزار کەمئەندام لە پێدانی موچە بێبەشدەکرێن
ئامار و ڕاپرسی

دواڕۆژ، عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی هەڵەبجە ئاشکرایدەکات، زیاتر لە دوو هەزار مامەڵەی نوێی کەمئەندامانمان ڕەتکردوەتەوە کە شایستەی ئەوەن موچە وەربگرن و مەرجەکانیشیان تێدایە.
سالار فەتاح، بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی هەڵەبجە، بە دواڕۆژی ڕاگەیاند، بەهۆی قەیرانی دارایی و نەبونی بودجە و موچەوە مامەڵەی زیاتر لە دوو هەزار خاوەن پێداویستی سنورەکەمان ڕەتکردوەتەوە و وەرمان نەگرتووە لەکاتێکدا هەموو مەرجەکانی خاوەن پێداویستی تایبەتیان هەبوە و لیژنەی پزیشکیش پشتگیری کردوون چونکە دەزانین حکومەت موچەیان بۆدابین ناکات و ئێمەش نامانەوێت خەڵکی بخەینە چاوەڕوانییەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە سنوری بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێانی کۆمەڵایەتی هەڵەبجە، حەوت هەزار و 40 خاوەن پێداویستی تایبەتی تۆمارکراون و موچەیان بۆ بڕاوەتەوە بەڵام ماوەی زیاتر لە سێ‌ ساڵە هیچ خاوەن پێداویستیەکی تایبەتی دیکە ناوی نەخراوەتە ناو لیستی موچەوە و موچەی بۆ نەبڕاوەتەوە ئەوەش بەهۆی بەردەوامی قەیرانی دراییەوە.
بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی هەڵەبجە، وتیشی"هۆکاری دەستبەکارنەبونی لیژنەی تایبەت بە دوبارە پشکنینەوەی خاوەنپێداویستیەتایبەتەکان بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە لە سنوری بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجەدا ناتوانرێت ئەو لیژنە تەندروستیە دروستبکرێت کە وەزارتی کاروباری کۆمەڵایەتی پەسەندی دەکات بەڵام لەلایەن وەزیری تەندروستی و بەرپرسانی هەڵەبجەوە بەڵێنمان پێدراوە کە ئەو لیژنەپزیشکیەی لە ئێستادا لەسلێمانی کار دەکات دوای تەواوبوونی کارەکانیان بگوازرێنەوە بۆ هەڵەبجەو دەست بە دوبارە پشکنینەوەی خاوەن پێداویستییە تایبەتییەکانی سنورەکە بکەن".
- 07-10-2016
ئەم بابەتە 4,980 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی دواڕۆژ
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 07-10-2016 (8 ساڵ)
جۆری ئامار و ڕاپرسی : کۆمەڵایەتی
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 89%
89%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 07-10-2016 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 07-10-2016 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 4,980 جار بینراوە
عەلی وەردی: دواکەوتنی موچە هۆکارە بۆ دزی و گەندەڵی!
کوردیپێدیا، بووەتە کوردستانی گەورە! لە هەموو لایەک و شێوەزمانێکی کوردستان ئەرشیڤوان و هاوکاری هەیە.
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

عەلی وەردی: دواکەوتنی موچە هۆکارە بۆ دزی و گەندەڵی!

عەلی وەردی: دواکەوتنی موچە هۆکارە بۆ دزی و گەندەڵی!
ناونیشانی بابەت: عەلی وەردی: دواکەوتنی مووچە هۆکارە بۆ دزی و گەندەڵی
ئامادەکردن و نووسین: #بارام سوبحی#

دەوڵەتی عوسمانی لەکاتی خۆیدا مووچەی فەرمانبەرانی نەدەدا، بۆیە هەندێجار سەربازەکان پەلاماری بازاڕەکانیان دەدا. فەرمانبەرانیش بەبێ‌ بەرتیل کاری هاووڵاتییانیان نەدەکرد. کۆمەڵناسی بەناوبانگی ئێراقی د.عەلی وەردی لەیاداشتەکانیدا وادەڵێت.
پەڕتووکی وانەکانی ژیانم لە نووسینی د.عەلی وەردی و وەرگێڕانی نەوزاد ئەحمەد ئەسوەدە، لەبڵاوکراوەکانی دەزگای ڕۆشنبیری جەمال عیرفانە و (158) لاپەڕەیە. لەبارەی ئەم بەرهەمەوە، وەرگێڕ دەڵێت: وەردی بیرەوەرییەکانی خۆی بەشێوەی تەقلیدی نەنووسیوەتەوە، بەڵکوو هەوڵیداوە جارێکیتر لەمیانی باسکردنی بیرەوەرییەکانی منداڵی و گەنجی، نەریت و دیاردە کۆمەڵایەتییەکان کەشف بکات و شیکردنەوەیان بۆ بکات و هۆکارەکانیان بخاتەڕو ڕەخنەیان لێبگرێت.
لەم بیرەوەرییانەدا وەردی باس لە قۆناغی منداڵی و مێردمنداڵی و تاساڵانی (1935) دەکات، ئەو ساڵانەی کە قۆناغی ئامادەیی بەپلەی یەکەم لەسەر ئاستی هەموو ئێراقدا تەواو دەکات و دەنێردرێت بۆ زانکۆی ئەمریکی لەبەیرووت. لەبارەی نووسینەوەی یاداشتەکانی، وەردی دەڵێت: من هەروەک کەسانی دی حەز دەکەم ستایشی خۆم بکەم، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هەست بەوە دەکەم کە ئیرادەی ئەوەم نەبو خۆم خۆم درووست بکەم، تەنیا لەچوارچێوەیەکی زۆر دیاریکراودا نەبێت. ئێستاش کاتێک لەروداوەکانی ژیانم ورد دەبمەوە هەر لەمنداڵیمەوە تاپیریم، واهەست دەکەم زۆر جار من وەک ئەو پەڕە وام کە بادەیبات و خۆم هیچم نییە.
سەرکەوتن بەرهەمی مرۆڤ نییە
وانەی یەکەم لەژیانی عەلی وەردی بریتییە لەوەی کە سەرکەوتن و درووستبوونی کەسایەتی مرۆڤ بەتەنیا دەستکردی مرۆڤ نییە، بەڵکوو پێکهاتەی کەسایەتی مرۆڤ دەرەنجامی کارلێکی نێوان فاکتەری بۆماوە و ژینگە یان دەوروبەرە. بۆیە لەمڕوەوە ڕەخنە لە کۆمەڵگەی ئێراقی دەگرێت و دەڵێت: خەڵکی وا ڕاهاتون ڕێز لەکەسی سەرکەوتو بگرن و ڕقیان لەکەسی ژێرکەتو بێتەوە، لەو باوەڕەی گوایە هەریەک لەوانە خۆیان خۆیانیان درووستکردووە، ئەمەش بووەتە مایەی سەرهەڵدانی ستەمێکی زۆری کۆمەڵایەتی لەنێو خەڵکیدا. ئەوان کاتێک ڕێز لەکەسی سەرکەوتو دەگرن لەڕاستیدا زیاد لەشایستەی خۆی دەدەنێ‌. کاتێکیش ڕقیان لەکەسی ژێرکەوتو دەبێتەوە ئەوا ستەمی لێدەکەن و پێیانوایە تەنیا خۆی بەرپرسیارە لەفەشەلی خۆی.
لێکدانەوەی تازە بەکۆن
لەمیانی باسکردنی ژیانی خۆیدا، وەردی کاتێک باس لەهاتنی فڕۆکە و ئاشنابوونی خەڵکی بەکارەبا دەکات، وانەیەکی دیکە دەخاتەڕو، ئەویش ئەوەیە مرۆڤ ناتوانێت لەشتی تازە تێبگات تەنیا لەمیانی چەمکە کۆنەکانییەوە لێکدانەوەیان بۆ دەکات. بۆیە دەڵێت: سرووشتی ئەقڵی بەشەری بەگشتی بەو شێوەیە ناتوانێت بەڕەهایی لەحەقیقەتی شتەکان تێبگات، بەڵکوو بەپێی زانیاری و تێگەیشتنەکانی خۆی لێیان تێدەگات، ئەمە تەنیا لای خەڵکی عەوام وانییە، بەڵکوو لەلای زانا و فەیلەسوفەکانیش هەیە.
ململانێی دین و دونیا
بەشێکی زۆری بیرەوەرییەکانی وەردی تەرخانکراوە بۆ باسکردن لەململانێی نێوان دین و دنیا، ئەمەشمان لە چەند ڕووداوێکی جیاوازەوە بۆ شرۆڤە دەکات. بەنموونە کاتێک باس لەباوکی دەکات دەڵێت: باوکم لەبەرئەوەی پیاوێکی ئایینی بو لایەنگری عوسمانییەکان بو، بەڵام بەهۆی ستەمکارییەوە ڕقی لەعوسمانییەکان بو، چونکە جەورو ستەم لە سەردەمی عوسمانیدا گەیشتبوە پلەیەک بەدەگمەن ستەمی والەهیچ سەردەمێکی تردا هەبوە.
بابەتێکی دیکە کە وەردی باسیدەکات زۆربوونی تاوانە کۆمەڵایەتییەکانە، هۆکارەکەشی بەپلەی یەکەم دەخاتە ئەستۆی دەسەڵات. لەوبارەیەوە دەڵێت: دەوڵەتی عوسمانی لەکاتی خۆیدا مووچەی فەرمانبەرانی نەدەدا، بۆیە هەندێجار سەربازەکان پەلاماری بازاڕەکانیان دەدا. هەروەها فەرمانبەرانیش بەبێ‌ بەرتیل کاری هاووڵاتییانیان نەدەکرد.
وەردی لەمیانی باسکردنی ململانێی دین و دونیادا باس لەحاڵەتێکی تر ئەویش هەڵچونی خەڵکییە لەکاتی بۆنە ئایینییەکاندا، لەوبارەیەوە دەڵێت: خەڵکی لەکاتی کۆبوونەوە ئایینییەکاندا هەست بەئازایەتی دەکەن و کەمتر هەست بەترس دەکەن، بۆیە لەحاڵەتی وادا مەیلی غەوغاو گێرەشێوێنیان تیادا گەش دەبێتەوە... هەروەها زۆرجار هەستی خێڵەکی و شارچێتی بەسەر ئایینداریدا زاڵ دەبێت و ئەوەش گرفتی لێدەکەوێتەوە.
ماستاوکردن بۆ دەسەڵات
وانەیەکی دیکە لەژیانی وەردی گێڕانەوەی چیرۆکی ئەو کەسایەتییانەیە کە لە ڕێگەی ماستاوکردنەوە خۆیان لەدەسەڵات نزیک دەکەنەوە، دەیانەوێت لەو ڕێگەیەوە پارێزگاری لەپێگە و ناوبانگی خۆیان بکەن و خۆیان بەسەر خەڵکیدا بابدەن. ئەمەشمان لەچیرۆکی سەید جەعفەرەوە بۆ دەگێڕێتەوە. لەوبارەیەوە دەڵێت: ئەو کەسانە خۆیان بەگەورە دەزانی و سڵاویان لەکەس نەدەکرد، لەئاستی دەسەڵاتدارانیش خۆیان بەبچوک دەزانی.
ئەگەر نزیکبوونەوە لەدەسەڵات بۆ هەندێک کەس ببێتە مایەی دەسکەوت، ئەوا بۆ هەندێکی دیکە بوەتە گرفت. بەنموونە پیاوانی ئایینی لە سەردەمی عوسمانیدا خەڵکیان هانداوە بچن بۆ جیهاد و بەرگری لەدەسەڵاتی عوسمانی بکەن، بەڵام کوڕەکانی خۆیان لەو کارە بەخشراون. کەچی لە سەردەمی حوکمڕانی پاشایەتی و باڵادەستی ئینگلیزدا نزیکبوونەوە لەدەسەڵات بوەتە کێشە بۆ پیاوانی ئایینی و مایەی لۆمەکردنی خەڵکی، ئەمەشمان لەبەسەرهاتی سەیید حەسەن سەدرو مەهدی خاڵسی دا بۆ ڕوندەکاتەوە.
شار بەتامی گوند
کاتێک عەلی وەردی باس لەژیانی خۆی لە بەغدای ئەو کات و جیاوازی نێوان گەڕەکەکان دەکات، دو وانەمان پێدەڵێت یەکەمیان ئەوەیە بەشێک لەخەڵکی هەرچەندە لەشاردا ژیاون، بەڵام بەهەمان داب و نەریت و دەستووری ژیانی گوندەکانەوە، ئەمەش لەمامەڵەکردن لەگەڵ پرسەکانی ژناندا دەردەکەوێت.
وانەی دوەمیش ئەوەیە هەرچەندە خەڵکی دەیانەوێت لەسەر داب و نەریتەکانیان بەردەوام بن، بەڵام بەتێپەڕبوونی کات ناچاردەبن تەڤلی تازەگەری ببن و دەستبەرداری ڕەفتارو داب و نەریتی باب و باپیرانیان بن. لەمبارەیەوە دەڵێت: ئێمە نابێ‌ بەردەوام گلەیی لەخەڵکی بکەین لەسەر ئەو کردەوانەی پێی ڕاهاتون و ئەو باوەڕو نەریتانەی لەسەری پێگەیشتون، ئەمە لەڕاستیدا لەخواست و ئیرادەی خۆیاندا نییە. سائەگەر ئێمەش لە هەمان ژینگە و هەمان بارودۆخدا پێبگەیشتینایە ئەوا وەک ئەوان دەبوین. هەروەها دەڵێت: هەرچەندە کۆمەڵگە داخراو بێت ئەوا بەرەنگاربوونەوە و بەرهەڵستکاری تیایدا توندتر دەبێت.
بۆچی هەموو خەڵکی دەبنە سیاسی؟
لەدرێژەی گێڕانەوەی ژیانی خۆیاندا وەردی هۆکاری ئەوەمان بۆ ڕوندەکاتەوە بۆچی زۆرینەی خەڵکی ئێراق باسی سیاسەت دەکەن و خۆیان لێبوەتە سیاسی و ڕەخنە دەگرن. سەرەتای سەرهەڵدانی ئەم دیاردەیە دەگێڕێتەوە بۆ دەورانی حوکمی مەلیک فەیسەڵ و ڕایدەگەیەنێت خەڵکی لە سەردەمی عوسمانیدا پێیانوابو سیاسەت و حوکمڕانی پەیوەندی بەوانەوە نییە.
وەردی ئاشکرای دەکات لە ئێراقدا خەڵکی تەنیا ئەوکاتە لەبارەی سیاسەتەوە دەدوێن کە دڵنیابن لەوەی دورن لەمەترسی. هەر ئەوەندەی بزانن حکومەت شمشێری لێ‌ بەرزکردونەتەوە ئەوا دەمودەست دەگەڕێنەوە بۆ بیرۆکە کۆنەکەیان کە دەڵێت: من هەقم چییە بەسەرەوە و پەیوەندی بەمنەوە نییە. هەروەها دەڵێت: خەڵکی لەسرووشتی ئەو بەربەست و ئاستەنگانە تێنەدەگەیشتن کە دوچاری مەلیک ببو، هەموو کەسێک ببو بەڕەخنەگری سیاسی عەیار بیست و چوار و باوەڕیان وابو کە خاوەنی ڕاوبۆچونێکی ڕاستن.
مزگەوت و گەندەڵی
وانەیەکی گرنگ کە وەردی فێرمان ئەوەدەکات مەرج نییە زۆربوونی مزگەوت و مەزارگەکان مانای ئەوەبێت خەڵکی زۆر ئاییندارن. چونکە وەکوو دەڵێت: لە سەردەمی عوسمانییەکاندا فەرمانڕەوایان لەهەرە فەرمانڕەوا گەندەڵ و بەرتیلخۆرو ستەمکارەکانی جیهان بوون، بەڵام لەخەڵکی زیاتر خۆیان واپیشاندەدا کە خەریکی دیندارین و سەرقاڵی بنیاتنانی مزگەوت و مەزارگە و شتی لەو چەشنە بوون. بەغدا لەو دەمانەدا بەقۆناغێکی زەمەنی وادا تێپەڕی هەرچەندە مزگەوت و مەزارگەی پتر بنیات بنرایە، پتر وێرانەیی و گەندەڵی بڵاودەبوەوە. [1]
=KTML_Bold=ئەم بابەتە بە ڕینووسی سەرچاوەی ئاماژەپێکراو نووسراوە کوردیپێدیا دەستکاری ڕێنووسی نەکردووە=KTML_End=
ئەم بابەتە 237 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ئاوێنە - 03-08-2023
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
پەرتووکخانە
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 08-05-2021 (3 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕەخنەی سیاسی
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕانانی پەرتووک
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 03-08-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 03-08-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 03-08-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 237 جار بینراوە
گۆڕان پڕۆژەیەک بۆ موچە و چاکسازی دارایی لە هەرێمی کوردستان پێشکەش دەکات
زانیارییەکانی کوردیپێدیا لە هەموو کات و شوێنێکەوەیە و بۆ هەموو کات و شوێنێکیشە!
پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

گۆڕان پڕۆژەیەک بۆ موچە و چاکسازی دارایی لە هەرێمی کوردستان پێشکەش دەکات

گۆڕان پڕۆژەیەک بۆ موچە و چاکسازی دارایی لە هەرێمی کوردستان پێشکەش دەکات
بەڕێزان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان
پڕۆژەی فراکسیۆنی گۆڕان بۆ دابینکردنی موچە و دەربازبون لەم دۆخە.
هەرکاتێک قەیرانێک دروستببێت، دەرگایەک بۆ دەربازبون هەیە، بەڵام کردنەوەی ئەم دەرگا ئیرادەی پێویستە.
بۆ دابینکردنی موچە لە ئێستاداو بوژانەوەی ئابوری لە ئایندەدا، ئەم پرۆژەیە دەخینە بەردەستی بەڕێزتتان.
یەکەم: خاڵە سنورییەکان
1. چاکسازی لە کاری ئەو کۆمپانیایانەی لە خاڵە سنورییەکاندا دەکرێن و دراوە بە ژمارەیەک کۆمپانیا، لە هەر خالێکی سنوری بە (دە) ڕێگا پارە وەردەگیرێت و داهاتی مانگانەیان نزیکەی 50 ملیۆن دۆلارە (وردەکاری ئەمەمان دیاریکردوەو ڕادەستی جەنابتانمان کردوە).
2. ڕێگریکردن لە قاچاخچێتی لەسەرجەم خاڵە سنورییەکاندا، هەندێک مانگ زیاتر لە 25 ملیۆن دۆلار قەبارەی ئەم قاچاخچێتیە بوە (وەردەکاری ئەو دەرگاو ڕێگایانەمان دیارکردوە کە قاچاخی پێدا دەکرێت و بەجەنابتانمان ڕاگەیاندوە).
3. کۆنترۆَڵکردنی عەفوی گومرگی و ترانزێت کە لە ڕابردودا زیانی گەورەی داوە.
شەفافانە مانگانە لە ڕاپۆرتێکدا داهاتی سەرجەم خاڵە سنورییەکان بخرێتە بەردەست پەرلەمانی کوردستان
دوەم: دۆسیەی باج
1. وەرگرتنی باج لەسەرجەم کۆمپانیاکان لە کوردستان، بەتایبەت ئەو کۆمپانیایانەی تاوەکو ئێستا باجیان نەداوە، لەوانە: کۆمپانیا جیهانی و ناوخۆییەکانی نەوت، پێداچونەوە بە باجی کۆمپانیاکانی ئەنتەرنێت و پرۆژە نیشتەجێبونەکان و خزمەتگوزارییەکانیان و سکویریتی......هتد.
2. پێداچونەوە بە هەمو ئەو لێخۆشبون و داواخستانەی باج، کە لە پێشوتردا بەدەر لە یاسا کراون.
3. وەرگرتنەوەی 190 ملیار دینار قەرز لە کۆمپانیای پەیوەندی مۆبایل، کە لە زیادەی فرۆشتنی کارتی مۆبایل دەستی کەوتوەو دەبو ڕاستەخۆ بیداتە حکومەتی هەرێم و بە نایاسایی بۆی کراوە بە قیستی 200 مانگ!
سێیەم: ڕسومات و کرێیی خزمەتگوزاری
پێداچونەوە بە هەمو ئەو ڕسوماتانەی کە بۆ خزمەتگوزاری گشتین و لە دەرەوەی بنەماکانی کێبڕکێ و پێویستی دراوە بە ژمارەیەک کۆمپانیا، لەوانە: خزمەتگوزاری عەریزە نوسەکانی دادنوس و فەرمانگەکانی هاتوچۆو و وەرگتنی کرێی تابلۆی بازرگانی و کۆکردنەوەی پارەی ئاو و پارەی خشاک، ئەمانە ئەرکی حکومەتن نەک کۆمپانیاو پێویستە وەربگیرێتەوە.......هتد.
چوارەم: دۆسیەی نەوت
1. کۆی ئەو پارانەی لە ڕابردودا داهاتی نەوت بون و چونەتە بانکی ئەهلی وردبینی بکرێت و ئەوەی خەرحنەکراوە بگەڕێندرێتەوە بانکی چ پارەکانی بەخشینی کۆمپانیاکانی نەوت (شیرینی).
ئەو پارانەی نەوت کە بەناوی پرۆژەوە تەرخانکراون و پرۆژەکان جێبەجێنەکراون.(لیستی پرۆژەکانمان ڕەوانەی ئەنجومەنی هەرێمی نەوت و غازکردوە کە بەهای دو ملیار دۆلار بۆ پرۆژە تەرخانکراوەو پرۆژەکان خەرحنەکراوە.(لە ڕاپۆرتێکدا وەردەکاری ئەم پارانەمان بۆ ئەنجومەنی هەرێمی نەوت و گاز ڕەوانە کردوە).
2. پرۆژەی پاڵاوتنی نەوت لە ناوخۆدا دەستپێبکات و لە ئێستادا دەتواندرێت نزیکەی 150 هەزار بەرمیل لە ناوخۆدا بپاڵێورێت، ئەو داهاتەی لە فرۆشتنی بەرهەمە نەوتییەکان دەستدەکەوێت بەتایبەت (بەنزین و گازوایل و نەوتی سپی) زۆر زیاترە لە فرۆشتنی نەوتی خاوی هەرێم بەم نرخەی ئێستا، ئەمە جگە لەوەی هاوڵاتیان لە ڕوی نرخ و کوالێتیەوە سودمەند دەبن. هیچ گرفتێکیش بۆ ڕێککەوتن لەگەڵ عێراق دروستناکات، عێراق ئێستا ڕۆژانە زیاتر لە یەک ملیۆن بەرمیل نەوت دەپاڵێوێت و بۆیە دەکرێت هەرێمی کوردستانیش نزیکەی 150 هەزار بپاڵێوێت.
3. ڕێککەوتن لەگەڵ عێراق، حکومەتی هەرێم کۆی ئەو نەوتەی جگە لە پاڵاوتنی ناوخۆ دەمێنێتەوە لە بەندەری جیهان ڕادەستی سۆمۆی بکات، لە بەرامبەر شاسیتە داراییەکانی هەرێمی کوردستان.
4. پێداچونەوە بە کۆی خەرجییەکانی نەوت، کە بە فیڕۆدان و قۆرخکاری و نادادی زۆری تێدایە.
پێنجەم: دۆسیەی قەرزەکان
حکومەت 800 ملیار دیناری قەرزی لای بازرگانەکانە، وەرگرتنەوەی ئەم قەرزانە لە ئێستادا کارێکی پێویستە، بەپێی بڕیاری حکومەت دەبێت تاوەکو 21/5/2020 ئەم قەرزانە وەربگیرایتەوە.
شەشەم: دۆسیەی کۆمپانیاکانی سکویریتی:
سەرباری ئەو ژمارە زۆری هێزی پێشمەرگەو ئەمنی هەرێمی کوردستان، 64 کۆمپانیای سکویریتی لە هەرێمی کوردستاندا هەیە، تەنانەت پاسەوانی کێڵگەکانی نەوت و غازی هەرێمی کوردستانیش دراون بە کۆمپانیای سوکیوریتی و ئەمەش مانگانە چەندین ملیۆن دۆلار لە داهاتی نەوت دەبات.
حکومەتی هەرێمی دەتوانێت خۆی ئەم ئەرکە بەڕێوەببات.
حەوتەم: دروستکردنی کۆمپانیای گشتی.
لە عێراقدا حکومەت دەتوانێت بەیاسا کۆمپانیای کەرتی گشتی دروستبکات و لە چەندین بواری جیاوازدا کاربکات و سود لە میلاکی زیادەی فەرمانبەرانی هەرێم ببێنێت، ئەمەش دەبێتە هۆکاری سەرچاوەیەکی گەورەی داهات.
هەشتەم: جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی لە موچەی خانەنشینی
هەوڵبدرێت لە زوترین کاتدا ئەو ماددانەی یاساکە کە چارەسەری نادادی گەوەری تێدایەو پەیوەستە بە چاکسازی لە لیستی خانەشینانی ئەمنی و سەربازی و پلە باڵاکان و لیستی شەهیدان و کەمئەندامی سەنگەر... هتد بچێتە بواری جێبەجێکردن.
کۆی ئەم خاڵانە پێشنیاری واقعین، لە ڕابردودا بەدواداچونی وردمان بۆ سەرجەم ئەم خاڵانە کردوە، باوەڕمان وایە، بەجێبەجێکردنی ئەم پرۆژەیە هەرێمی کوردستان لەم دۆخە دەربازی دەبێت، بۆ ئایندەش چەندین پایەی بەهێزی ئابوری دروستدەبێت و دەتوانین ژێرخانی ئابوری ببوژێنینەوە.
فراکسیۆنی گۆڕان
#26-04-2020#
ئەم بابەتە 2,089 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
پارت و ڕێکخراوەکان
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 26-04-2020 (4 ساڵ)
پارت / لایەن: بزووتنەوەی گۆڕان
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
سەرچاوەی بەڵگەنامە: پەڕڵەمانی کوردستان
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
شێوازی دۆکومێنت: چاپکراو
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( بەناز جۆڵا )ەوە لە: 26-04-2020 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 26-04-2020 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 26-04-2020 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 2,089 جار بینراوە
موچە
کوردیپێدیا، مێژووی دوێنێ و ئەمڕۆ بۆ نەوەکانی سبەینێ ئەرشیڤ دەکات!
پۆل: وشە و دەستەواژە | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

موچە

موچە
[1]

تێبینی: کوردیپێدیا بەهیوایە تەواوی وشە و دەستەواژە کوردییەکانی هەموو شێوەزمانەکان بە پێناسی ڕێزمانییان و خستنە ڕستەیانەوە کۆبکاتەوە و وێنەی پێویستیش بۆ زۆریان پەیدابکات، تکایە یارمەتیی کوردیپێدیا بدە...
ئەم بابەتە 1,731 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] تۆماری تایبەت بۆ کوردیپێدیا | کوردیی ناوەڕاست | ئامادەکردنی کوردیپێدیا - هاوڕێ باخەوان
فایلی پەیوەندیدار: 1
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 82%
82%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 03-03-2011 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 10-09-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 1,731 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.143 KB 01-02-2018 بەناز جۆڵاب.ج.
نابێ ڕێگە بدرێت خواستی موچە و خزمەتگوزارییەکان، بەلارێدا ببرێن و تێکەڵ بە شەری حزبەکانی دەسەڵاتدار بکرێت
خانمانی کوردیپێدیا، ئازار و سەرکەوتنەکانی ژنانی کورد لە داتابەیسی نەتەوەکەیاندا هاوچەرخانە ئەرشیڤدەکەن..
پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
نابێ ڕێگە بدرێت خواستی موچە و خزمەتگوزارییەکان، بەلارێدا ببرێن و تێکەڵ بە شەری حزبەکانی دەسەڵاتدار ب
بەڵگەنامەکان

نابێ ڕێگە بدرێت خواستی موچە و خزمەتگوزارییەکان، بەلارێدا ببرێن و تێکەڵ بە شەری حزبەکانی دەسەڵاتدار ب
بەڵگەنامەکان

بێدەربەستی حکومەتی بنکەفراونی شکستخواردوی (5) حیزبی، لەوەڵامدانەوەیان بە سەرەتاییترین خواستەکانی خەڵکی کوردستان، لەدانی موچەو دابینکردنی خزمەتگوزاریەکان توڕەیی پەنگخواردوی خەڵکی کوردستان بەرامبەر بە دەسەڵاتی نایەکسان‌و گەندەڵ و تاڵانچی، کۆبونەوەو مانگرتن و خۆپیشاندانی بەشیکی زۆری شاروشارۆچکەکانی کوردستانی بەدوایی خۆیدا هێناوە.
ناڕەزایەتی و خۆپیشاندان‌و کۆبونەوەو مانگرتن، نەک هەر سەرەتاییترین و ڕەواترین مافی کرێکاران و کارمەند و فەرمانبەران و خەڵکی کوردستانە، بەڵکو تەنها ڕێگایەکە کە لەژێر سایەی ئەم دەسەڵاتەدا بۆ خەڵکی کرێکارو کەمدەرامەتی کوردستان ماوەتەوە تا دریژەدان بە ژیان و گوزەرانیان بدەن.
گرانی و بێکاری وبرسێتی جەماوەری خەڵک، دزی و گەندەڵی بەرپرسان و سەرمایەدارانی نزیک بەخۆیان، نەبوونی موچەی کرێکاران و کارمەندان و فەرمانبەران، نەبوونی خزمەتگوزاریەکان، سەرکوت و هێرشی بێپسانەوە بۆ سەر ئازادی و مافە فەردی و مەدەنیەکان، نایەکسانیەکی قوڵی ئابوری...تاد، هیچ ڕێگایەکی بۆ زۆربەی هەرەزۆری خەڵکی کوردستان نەهێشتۆتەوە جگە لەوەی کە بێنە مەیدان و بە هێزی سەراسەری سەربەخۆیی خۆیان، بە ڕێکخراوکردنی ڕیزەکانیان، گوشار بخەنە دەسەڵاتی سیاسی و حکومەتە بنکە فراوانەکەیان، تا ناچاری بکەن مل بەخواست و داوا ڕەواکانیانیان بدەن.
خۆپیشاندان و نارەزیەتیەکانی خەڵکی کوردستان، نەفرەتە لە دەسەڵاتیک کە دوای 24 ساڵ لە دەسەڵاتدارێتی، ناتوانێ ئاو کارەبا و سوتەمەنی، موچەی کرێکاران و کارمەندان، سەرەتاییترین خزمەتگوزاری، تا دەگات بە ئاسایش و ئارامی بۆ خەڵکی کوردستان دابین بکات، کەچی ژمارەی ملیاردیر و ملیۆنیرەکانی بردۆتە سەر، ژیانی شاهانەی بۆ بەرپرسە حزبیەکان، وەزیرو ئەندام پەرلەمان و بەرێوەبەرەو گشتیەکان، خولقاندووە. خۆپیشاندانەکانی خەڵکی کورستان، بەدژی ئەم دۆخ و هەڵ و مەرجە نەخوازاوەیە.
جەماوەری نارازی کوردستان!
ململانێی سیاسی نێوان ئەم حزبانە، دوورو نزیک پەیوەندی بە خواستە ڕەواکانی ئێوەوە نییە. هیچ کام لەم حزب و لایەنە سیاسیانە کە حەوسەڵەی گوێگرتن و وەڵامدانەوە بەخواستی ڕەوای خەڵکیان نییە، یان دەست بۆ چەک و سەرکوت و خوێن ڕشتن دەبەن یان دەیانەوێت ناڕەزایەتی و خواستە ڕەواکانی خەڵکی کوردستان بکەنە دەستمایەی بەدەستهێنانی پۆست و بەشی سیاسی زۆرتر. دەیانەوێ ناڕەزایەتی و نەفرەتی ئێوە لە دەسەڵات و حکومەتی بنکە فراونی شکستخواردوو، بکەنە ڕێگایەک بۆ سات و سەودای نێوانیان. دەیانەوێ خوێنی بە ناڕەوا ڕژاویی ڕۆڵەکانی ئێوە ببەنە سەر میزی سازانیان بۆ پۆست و بەشی سیاسی خۆیان. بۆیە ئێوە هەڵسوراوانی کریکاری و جەماوەری و خەمخۆرانی ماف و ئازادیەکانی خەڵک نابێ ڕێگە بدەن ئەم حزبانە، داوا ڕەوکانتان بە لاریدا ببەن. نابێ ڕێگا بدەن خواستی مووچە و ئاوی پاکی خواردنەوەو کارەباو سوتەمەنی‌و خزمەتگوزاریەکان بەشێوەیەکی گشتی بپێچرێتە شەرو ململانێی سیاسی نێوان ئەم حزبە گەندەڵ و بەرژەوەندخوازانە!
دابین کردنی کار بۆ بیکاران یان بیمەی بیکاری، دابین کردنی مووچەی شیاو، گیڕانەوەی دەست بەجێی موچەی 3 مانگ دواخراوی کارمەندان و فەرمانبەران، دابین کردنی ئاوو کارەباو سوتەمەنی و خزمەتگوزارییە تەندروستی و پەروەردەییەکان و زامن کردنی ئازادی و مافە فەردی و مەدەنیەکان، سزادانی ئەوانەی دەستیان لە سەرکوتی خۆپێشاندانەکان و ڕشتنی خوێنی ڕۆڵەکانی ئیوە بووە، دوور خستنەوەی بارەگای چەکداری حزبەکان لە شوێنی ژیان وکاری خەڵکی، سەرەتاییترین و ڕەواترین خواستی ئێوەیە کە دەبێ دابین بکرێن. دابینکردنی ئەم خواستانە بەبێ ڕێکخراوبوون و لەدەوری یەکتر کۆبونەوە، بەبێ جیاکردنەوەی ڕیزی خەباتکارانەتان لەم حزب و لایەنە سیاسیانەی بۆرژوازی کورد و بەشدار لە حکومەتی دزو گەندەڵیدا، مەیسەر نابێت. هێزی ئێوە و سەرکەوتنی ئێوە لە ڕێکخراوبوون و سەربەخۆبونتان دایە، لە دەوری خواستە ڕەواکانتان. کە دابین کردنی موچە و خزمەتگوازی و ئازادی و ئارامی و ئاسایشە.
حزبی کۆمۆنیستی کریکاریی کوردستان
10-10-2015
ئەم بابەتە 7,061 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 10-10-2015 (9 ساڵ)
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 90%
90%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 11-10-2015 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 08-08-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 7,061 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
کورتەباس
سایکۆلۆژیەتی داهێنان
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
ژیاننامە
بەناز عەلی
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
کورتەباس
هەرگیز ئەو دەم و چاوەم لە یاد ناچێت
وێنە و پێناس
پۆڵا نانەوازادە ساڵی 1979
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
وێنە و پێناس
پیاوێک بە جلوبەرگی کوردییەوە لە زاخۆ ساڵی 1927
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
مهناز کاوانی
وێنە و پێناس
چەند کەسایەتییەکی شاری مەهاباد ساڵی 1979
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
دڵە بێ بەشەکان
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
پەرتووکخانە
نۆهەمین کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
ژیاننامە
شەرمین وەلی
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
کورتەباس
پەیامی کافکا
کورتەباس
فەلسەفە لە کوێ لە دایک بووە
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان

ڕۆژەڤ
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
30-08-2010
هاوڕێ باخەوان
24-04-1974
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
05-01-2022
ئاراس ئیلنجاغی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
عەبدوڵڵا شاڵی
20-12-2023
ڕۆژگار کەرکووکی
عەبدوڵڵا شاڵی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
جاسم عیدۆ حەجی عەلی
22-04-2024
سروشت بەکر
ڤیدیۆ
هاووڵاتییەک جەژنی ڕەمەزان و قوربان هی من نییە هی عەرەبە و جەژن ناکەم
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
فەرهاد پیرباڵ؛ میز بە هەموو شتێکی تورکیا داکەن
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
22-04-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
22-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
21-04-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
20-04-2024
زریان سەرچناری
ئامار
بابەت 517,245
وێنە 105,503
پەرتووک PDF 19,120
فایلی پەیوەندیدار 96,145
ڤیدیۆ 1,295
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
کورتەباس
سایکۆلۆژیەتی داهێنان
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
ژیاننامە
بەناز عەلی
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
کورتەباس
هەرگیز ئەو دەم و چاوەم لە یاد ناچێت
وێنە و پێناس
پۆڵا نانەوازادە ساڵی 1979
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
وێنە و پێناس
پیاوێک بە جلوبەرگی کوردییەوە لە زاخۆ ساڵی 1927
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
مهناز کاوانی
وێنە و پێناس
چەند کەسایەتییەکی شاری مەهاباد ساڵی 1979
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
دڵە بێ بەشەکان
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
پەرتووکخانە
نۆهەمین کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
ژیاننامە
شەرمین وەلی
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
کورتەباس
پەیامی کافکا
کورتەباس
فەلسەفە لە کوێ لە دایک بووە
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.812 چرکە!