پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
بافڵ تاڵەبانی و نەهرۆ کەسنەزانی و شێخ جەعفەر لە یادی مەولوددا پێکەوە دەرکەووتن
19-09-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
ڕۆژین ئەکرەم
18-09-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
عاسی فاتیح وەیسی
18-09-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
سان جۆڵا: سەر بە میتی تورکی و هاوڕەگەزخواز نیم!
18-09-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ژووان؛ سەبارەت بە پەیوەندی نێوان کوڕان و کچان
18-09-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
ئیحسان زەڵمی
18-09-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
قومریە شێخ محەمەد بەرزنجی
18-09-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
کۆچەر محەمەد عارف
18-09-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
پەیوەند عومەر
18-09-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
مریەم لەتیف
18-09-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت
  537,280
وێنە
  109,529
پەرتووک PDF
  20,225
فایلی پەیوەندیدار
  103,776
ڤیدیۆ
  1,533
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
306,709
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
89,775
هەورامی - Kurdish Hawrami 
65,982
عربي - Arabic 
30,396
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
17,966
فارسی - Farsi 
9,635
English - English 
7,553
Türkçe - Turkish 
3,667
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Deutsch - German 
1,663
Pусский - Russian 
1,140
Français - French 
348
Nederlands - Dutch 
130
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
72
Español - Spanish 
55
Polski - Polish 
55
Հայերեն - Armenian 
52
Italiano - Italian 
52
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
20
Norsk - Norwegian 
18
Ελληνική - Greek 
16
עברית - Hebrew 
16
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
6
Catalana - Catalana 
6
Čeština - Czech 
5
ქართველი - Georgian 
5
Srpski - Serbian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
Hrvatski - Croatian 
3
балгарская - Bulgarian 
2
हिन्दी - Hindi 
2
Lietuvių - Lithuanian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
وشە و دەستەواژە 
130,219
پەرتووکخانە 
25,610
ژیاننامە 
25,412
کورتەباس 
18,133
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
14,696
پەند و ئیدیۆم 
13,558
شوێنەکان 
11,998
شەهیدان 
11,623
کۆمەڵکوژی 
10,907
هۆنراوە 
10,263
بەڵگەنامەکان 
8,347
وێنە و پێناس 
7,358
ئامار و ڕاپرسی 
4,624
کلتوور - مەتەڵ 
3,149
ناوی کوردی 
2,316
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,458
ڤیدیۆ 
1,431
پۆلێننەکراو 
990
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
821
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
777
کارە هونەرییەکان 
762
شوێنەوار و کۆنینە 
637
فەرمانگەکان  
276
گیانلەبەرانی کوردستان 
251
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
188
نەخشەکان 
185
نەریت 
160
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
101
ژینگەی کوردستان 
94
زانستە سروشتییەکان 
80
خواردنی کوردی 
80
دۆزی ژن 
55
مۆزەخانە 
50
یارییە کوردەوارییەکان 
39
بەرهەمە کوردستانییەکان 
38
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
21
گەشتوگوزار 
2
کۆگای فایلەکان
MP3 
324
PDF 
31,284
MP4 
2,526
IMG 
200,796
∑   تێکڕا 
234,930
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
ژیاننامە
دالیا ئەحمەد
ژیاننامە
عەبدولی سوران
ژیاننامە
ئەژین قادر
ژیاننامە
سەعید قەزاز
شەهیدان
ڕێبوار کەریمیان
ئەنجام: 16 تۆمار دۆزرایەوە، لاپەڕە 1 لە 2



نوێکردنەوە
Export Page to MS Excel
Facebook
Twitter
Telegram
LindedIn
Viber
Whats App
Facebook Messenger
Email
Copy Link

ئیلام: قەیرانی دارایی 200 پیشەگەری بێکار کردووە
هەر کونج و ڕووداوێکی وڵات، لە ڕۆژهەڵاتەوە تا ڕۆژاوا، لە باکوورەوە تا باشوور... دەبێتە سەرچاوەی کوردیپێدیا!
پۆل: ئامار و ڕاپرسی | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
1 دەنگ 3
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî0
English0
کرمانجی0
هەورامی0
لوڕی0
لەکی0
Zazakî0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Français0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Catalana0
Cebuano0
Čeština0
Esperanto0
Fins0
Hrvatski0
Kiswahili سَوَاحِلي0
Lietuvių0
Norsk0
Ozbek0
Polski0
Português0
Pусский0
Srpski0
балгарская0
қазақ0
Тоҷикӣ0
Հայերեն0
ترکمانی0
हिन्दी0
ქართველი0
中国的0
日本人0
ئیلام: قەیرانی دارایی 200 پیشەگەری بێکار کردووە
ئامار و ڕاپرسی

ئیلام: قەیرانی دارایی 200 پیشەگەری بێکار کردووە
ئامار و ڕاپرسی

ئاژانسێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، بەهۆی نەبوون و کەمی بودجە لەشاری ئیلامی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، زیاتر لە 200 کرێکاری خاوەن پیشە لەکەرتە بەرهەمهێنەرەکاندا بێکاربوون.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، شاری ئیلام لە چەند حەفتەی ڕابردوودا لەگەڵ کەمی بودجە و پارە ڕووبەڕووی قەیرانی دارایی بووەتەوە، ئه و دۆخەش بێکار بوونی ژمارەیەک پیشەگەری لێکەوتووەتەوە.
لە ئەنجامی داخرانی سێ کەرت و کارگەی بەرهەمهێنەری ئه و شارەکە، زیاتر لە 200 کەس پیشەکانیان لە دەست دەدەن.
شارەزایانی بواری ئابووری له و باوەڕەدان، پشتیوانی نەکردنی دەوڵەت و هاوکاری نەکردنی بانکەکان دۆخێکی وای دروستکردووە کە کارگە بەرهەمهێنەرەکان بەره و داخران بچن.
- 20-04-2015
ئەم بابەتە 5,957 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی خەندان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
1. شوێنەکان ئیلام
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
جۆری ئامار و ڕاپرسی : ئابووری و نەوت
شار و شارۆچکەکان: ئیلام
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 76%
76%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 20-04-2015 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 20-04-2015 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 5,957 جار بینراوە
تورکیا و قەیرانی دارایی
کوردیپێدیا، مێژووی دوێنێ و ئەمڕۆ بۆ نەوەکانی سبەینێ ئەرشیڤ دەکات!
پۆل: پەرتووکخانە | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî0
English0
کرمانجی0
هەورامی0
لوڕی0
لەکی0
Zazakî0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Français0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Catalana0
Cebuano0
Čeština0
Esperanto0
Fins0
Hrvatski0
Kiswahili سَوَاحِلي0
Lietuvių0
Norsk0
Ozbek0
Polski0
Português0
Pусский0
Srpski0
балгарская0
қазақ0
Тоҷикӣ0
Հայերեն0
ترکمانی0
हिन्दी0
ქართველი0
中国的0
日本人0

تورکیا و قەیرانی دارایی

تورکیا و قەیرانی دارایی
تورکیا و قەیرانی دارایی نوێترین ڕاپۆرتی گۆشەی ئابووری-ژووری توێژینەوەی سیاسی بزووتنەوەی گۆڕانە،
ئامادەکردن و نووسینی #ئەنوەر کەریم# -بەرپرسی گۆشەی ئابووری
سیاسەت و ئابووری دوو ڕووی دراوێکن، دەوڵەتانی بەهێزی جیهان ئەو دەوڵەتانەن کە خاوەن سیاسەت و ئیدارەیەکی سەرکەوتوو و سەرخان و ژێرخانێکی پتەوی ئابوورین، بەو پێیەی لە ڕۆژگاری ئێستادا گۆڕانکارییە سیاسییەکان، ڕاستەوخۆی کاریگەریان دەبێت لەسەر پێشکەوتن و گەشەپێدانی ئابووری وڵاتان، بە پێچەوانەشەوە لەئەگەری پاشەکشێی بنەماکانی دیموکراسی و سەرهەڵدانی تەنگژەو قەیرانی سیاسی، هاتنە ئارای قەیران و کێشەی ئابووری بۆ وڵاتان چاوەڕوان کراو دەبێت.
خوێندنەوە / داونلۆدکردنی پەرتووکی: تورکیا و قەیرانی دارایی
ژمارەی داونلۆد: 801 جار
ئەم بابەتە 2,917 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
1. ژیاننامە ئەنوەر کەریم
1. وشە و دەستەواژە تورکیا
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پارت / لایەن: بزووتنەوەی گۆڕان
پۆلێنی ناوەڕۆک: ئابووری
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: سلێمانی
فایلی PDF: بەڵێ
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 17-10-2018 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 17-10-2018 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( کشمیر کەریم )ەوە لە: 06-07-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 2,917 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.157 KB 17-10-2018 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
فایلی PDF 1.0.1797 KB 21 17-10-2018 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
چارەسەری قەیرانی دارایی ئێستای هەرێمی کوردستان
هاوکارانی کوردیپێدیا، لە هەموو بەشەکانی کوردستانەوە، زانیارییە گرنگەکان بۆ هاوزمانانیان ئەرشیڤدەکەن.
پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî1
English0
کرمانجی0
هەورامی0
لوڕی0
لەکی0
Zazakî0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Français0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Catalana0
Cebuano0
Čeština0
Esperanto0
Fins0
Hrvatski0
Kiswahili سَوَاحِلي0
Lietuvių0
Norsk0
Ozbek0
Polski0
Português0
Pусский0
Srpski0
балгарская0
қазақ0
Тоҷикӣ0
Հայերեն0
ترکمانی0
हिन्दी0
ქართველი0
中国的0
日本人0
چارەسەری قەیرانی دارایی ئێستای هەرێمی کوردستان
بەڵگەنامەکان

چارەسەری قەیرانی دارایی ئێستای هەرێمی کوردستان
بەڵگەنامەکان

بزووتنەوەی گۆڕان
2016
ئەم بابەتە 1,624 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
فایلی پەیوەندیدار: 3
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پارت / لایەن: بزووتنەوەی گۆڕان
زمان - شێوەزار: فرەزمان
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 72%
72%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 17-02-2016 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 08-08-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 1,624 جار بینراوە
دەزگا ڕاگەیاندنەکانی یەکێتی ڕووبەڕووی قەیرانی دارایی بوونەتەوە
کوردیپێدیا، گەورەترین پڕۆژەی بەئەرشیڤکردنی زانیارییەکانمانە..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî0
English0
کرمانجی0
هەورامی0
لوڕی0
لەکی0
Zazakî0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Français0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Catalana0
Cebuano0
Čeština0
Esperanto0
Fins0
Hrvatski0
Kiswahili سَوَاحِلي0
Lietuvių0
Norsk0
Ozbek0
Polski0
Português0
Pусский0
Srpski0
балгарская0
қазақ0
Тоҷикӣ0
Հայերեն0
ترکمانی0
हिन्दी0
ქართველი0
中国的0
日本人0

دەزگا ڕاگەیاندنەکانی یەکێتی ڕووبەڕووی قەیرانی دارایی بوونەتەوە

دەزگا ڕاگەیاندنەکانی یەکێتی ڕووبەڕووی قەیرانی دارایی بوونەتەوە
=KTML_Bold=کەیسێکی گەورەی گەندەڵی لە ئیدارەی گشتی یەکێتی ئاشکرابووە=KTML_End=

ماوەی دوو مانگە ئیدارەی گشتی یەکێتی پارەی مووچە و نەسرییەی دەزگا ڕاگەیاندنەکانی لە کاتی خۆیدا دابەشناکات و تا ئێستاش مووچەی مانگی ڕابردووی کارمەندان و فەرمانبەرانی دەزگا ڕاگەیاندنەکانی ئەو حزبە دابەشنەکراوە، هاوکات لە ئیدارەی گشتی یەکێتی کەیسێکی گەندەڵی و بەهەدەردانی پارە ئاشکرا بووە و دەزگاکانی ڕاگەیاندنی ڕووبەڕووی قەیران کردووەتەوە.
ماوەی دوو مانگە ئیدارەی گشتی یەکێتی مووچە و نەسریەی دەزگاکانی ڕاگەیاندنی یەکێتی ڕاگرتووە و مانگی ڕابردووش لە 15ی مانگ مووچەی مانگی پێشووتری دابەشکردبوو. ئەم مانگەش تا ئێستا مووچەی مانگی ڕابردووی پەیامنێر و کارمەندانی دەزگا ڕاگەیاندنەکانی دابەشنەکردووە. بەشێکیش لە کارمەندانی دەزگا ڕاگەیاندنەکان بە نیازی وازهێنانن لە کارکردن بەهۆی دواکەوتن و دابەشنەکردنی مووچەکانیانەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، لە مانگی ڕابردووەوە ئیدارەی گشتی یەکێتی داوای لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن کردووە کە دەبێت مووچەی هەر کارمەند و پەیامنێرێک دابەشبکرێت دەبێت وێنەیەک لە ناسنامەکەی ڕەوانەی مەکتەبی ڕاگەیاندن و ئیدارەی گشتی بکات، لە کاتێکدا لە مانگەکانی ڕابردوو بەبێ‌ داواکردنی ناسنامە مووچە لەسەری مانگدا دابەشکراوە.
کە لە مانگی ڕابردووەوە کەیسێکی گەندەڵی و دیارنەمانی پارە لە ئیدارەی گشتی یەکێتی ئاشکرابووە و هەر ئەوەش وایکردووە کە مەکتەبی سیاسی و بەرپرسانی باڵای ئەو حزبە بێنە سەر هێڵ و لێپێچینەوە لەگەڵ ژمارەیەک لە بەرپرسی مەکتەب و دەزگاکانی ئەو حزبە بکرێت، هاوکات مووچە و نەسریەی دەزگا ڕاگەیاندنەکانیش ڕابگیرێت و بەو هۆیشەوە دەزگا ڕاگەیاندنەکانی یەکێتی ڕووبەڕووی قەیرانی دارایی بوونەتەوە. [1]

کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 475 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] دیارینەکراو | کوردیی ناوەڕاست | تەواوی کەناڵەکانی ڕاگەیاندن 14-07-2023
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
1. پارت و ڕێکخراوەکان یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
1. ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 14-07-2023
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 14-07-2023 (1 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕاگەیاندن
پۆلێنی ناوەڕۆک: هەواڵ
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شەنە بەکر )ەوە لە: 15-07-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 16-07-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 16-07-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 475 جار بینراوە
قەیرانی دارایی ئەم پرۆژانەی شارەوانی سلێمانی وەستاندووە
هەر وێنەیەک بەرامبەر سەدان وشەیە! تکایە پارێزگاری لە وێنە مێژووییەکان بکەن..
پۆل: ئامار و ڕاپرسی | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî0
English0
کرمانجی0
هەورامی0
لوڕی0
لەکی0
Zazakî0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Français0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Catalana0
Cebuano0
Čeština0
Esperanto0
Fins0
Hrvatski0
Kiswahili سَوَاحِلي0
Lietuvių0
Norsk0
Ozbek0
Polski0
Português0
Pусский0
Srpski0
балгарская0
қазақ0
Тоҷикӣ0
Հայերեն0
ترکمانی0
हिन्दी0
ქართველი0
中国的0
日本人0
قەیرانی دارایی ئەم پرۆژانەی شارەوانی سلێمانی وەستاندووە
ئامار و ڕاپرسی

قەیرانی دارایی ئەم پرۆژانەی شارەوانی سلێمانی وەستاندووە
ئامار و ڕاپرسی

هەڵوان جەلال
قەیرانی دارایی هەرێمی کوردستان، بەشێوەیەکی فراوان کاریگەریی درووستکردووە، لەسەر پڕۆژەکانی شارەوانی سلێمانی، بە جۆرێک لە %90 ی پڕۆژە جۆراوجۆرەکانی شارەوانی وەستاندووە.
#ئەبوبەکر تەیب حەسەن# بەڕێوەبەری پڕۆژەکانی شارەوانی #سلێمانی#، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ خەندان ئەو زانیارییەی پشت ڕاست کردەوەو ڕایگەیاند بەهۆی ئەو قەیرانە داراییەی لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا درووست بووە، بە نزیکەیی 50 پڕۆژەمان وەستاوە کە دەکاتە %90 ی پڕۆژەکانی شارەوانی سلێمانی، هەندێک لەو پرۆژانەش لە قۆناغی کۆتاییدان، بەڵام بەهۆی نەبوونی بودجەوە کارکردن لەو پرۆژانەدا وەستێنراون.
بەڕێوەبەری پڕۆژەکانی شارەوانی سلێمانی، ڕوونیشی کردەوە لە ڕابردوودا بۆ ئەنجامدانی پڕۆژەکان چەکی پارە دەدرا بە ئەو کۆمپانیایانەی کە پڕۆژەکانیان جێبەجێ دەکرد، بەڵام لە ئێستادا ئەو چەکانەش خەرج ناکرێت، بۆیە کۆمپانیا و بەڵێندەرەکان کارکردنیان لە پڕۆژەکاندا ڕاگرتووە.
پڕۆژە ڕاگیراوەکانیش، بریتین لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکانی درووستکردنی ئاوو ئاوەرۆ و شەقام بۆ کۆڵانەکانی شاری سلێمانی بەتایبەت لە دەرەوەی شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود و گەرەکەکانی بەکرەجۆ و ڕاپەڕین، لەگەڵ درووستکردنی یەکتربڕەکان کە لە ماوەی ڕابردوودا کار لە درووستکردنی سێ یەکتربردا دەکرا، بەڵام لە ئێستادا کارکردن لەو یەکتربرانەشدا وەستێنراوە بەهۆی نەبوونی پارەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە ماوەی ڕابردوودا سەرۆکی شارەوانی سلێمانی پێشنیازی کرد لە داهاتەکانی خۆیان کار لەسەر پڕۆژەکان بکرێت و مووچەی کارمەندەکانیشیان بدەن، بەڵام تا ئێستا ڕەزامەندی لەسەر نەدراوە.
#13-03-2015#
ئەم بابەتە 4,664 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی خەندان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
1. ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 13-03-2015
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 13-03-2015 (9 ساڵ)
جۆری ئامار و ڕاپرسی : ئابووری و نەوت
شار و شارۆچکەکان: سلێمانی
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 80%
80%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 13-03-2015 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( شەنە بەکر )ەوە لە: 16-09-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 4,664 جار بینراوە
قەیرانی دارایی بازاڕی کۆنەی گەرمترکردووە
کوردیپێدیا، بووەتە کوردستانی گەورە! لە هەموو لایەک و شێوەزمانێکی کوردستان ئەرشیڤوان و هاوکاری هەیە.
پۆل: ئامار و ڕاپرسی | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî0
English0
کرمانجی0
هەورامی0
لوڕی0
لەکی0
Zazakî0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Français0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Catalana0
Cebuano0
Čeština0
Esperanto0
Fins0
Hrvatski0
Kiswahili سَوَاحِلي0
Lietuvių0
Norsk0
Ozbek0
Polski0
Português0
Pусский0
Srpski0
балгарская0
қазақ0
Тоҷикӣ0
Հայերեն0
ترکمانی0
हिन्दी0
ქართველი0
中国的0
日本人0
قەیرانی دارایی بازاڕی کۆنەی گەرمترکردووە
ئامار و ڕاپرسی

قەیرانی دارایی بازاڕی کۆنەی گەرمترکردووە
ئامار و ڕاپرسی

دواڕۆژ، بەختیار شەریف
لەم وەرزەدا جگە لەبازاڕی سەرەکی، دەچیتە هەر شەقامێک یاخود کۆڵانێک کۆگایەک یان دوکانێکی جلوبەرگی کۆنەی تێدایە، ئه و دوکانانە وەخت و ناوەخت جمەیان دێت لەکڕیار و زیاتریش ژنان دەبینیت، فرۆشیارێکیش دەڵێت ژن و منداڵ زیاتر لە پیاوان جلی کۆنە (لەنگە) بەکاردێنن.
کات نزیکەی 10ی شه و بوو، چووینە کۆگایەکی جلوبەرگی کۆنە یان ئەوەی لەناو خەڵک بە (بالە و لەنگە) ناسراوە، له و شەوە پایزییەدا کە تاڕادەیەکیش کات درەنگی کردبوو، هەندێک لە هاووڵاتیان سەرقاڵی هەڵاودیوکردن و هەندێکی تریشیان سەرقاڵی مامەڵەکردنی ئه و کەلوپەلانە بوون کە هەڵیان بژاردبوو.
لە وەرزی سەرمادا بازاڕی لەنگە گەرمتر دەبێت
نازدار محەمەد، یەکێک له و خانمانە بوو سەرقاڵی هەڵبژاردنی جلوبەرگەکان بوو، لەبارەی هەڵبژاردنی ئەم جۆرانە بۆ دواڕۆژ دوا و وتی لەم کاتەدا کە بەره و وەرزی سەرما دەچین، ڕوودەکەینە کڕینی جلوبەرگی لەنگە چونکە کوالیتی و جۆری ئەم جلانه زۆر گونجاوە هەروەها لەڕووی نرخیشەوە هەرزانە.
هەندرێن زەنگەنە، خاوەنی کۆگا و دوکانی لەنگە لەچەمچەماڵ قسەکانی ئه و کڕیارەی پشتڕاستکردەوە و بەدواڕۆژی ڕاگەیاند لەگەڵ هاتنی وەرزی سەرمادا کڕیاری زۆرتر ڕوومان تێ دەکات، ئەمیش بەهۆی هەرزانی نرخ و باشی کوالیتی جلوبەرگەکان که ‌لەگەڵ کەشی هەرێمی کوردستاندا گونجاوە.
بازاڕی لەنگە ئەمساڵ گەرمترە و هۆکارەکەشی بارودۆخی ئابورییە
کڕیارەکە ئەوەشی وت جگە لە باشی کوالیتی، قەیرانی دارایی و نەبوونی موچە ناچارمان دەکات جلی لەنگە بکڕین، لەئێستادا ڕەنگە نەتوانین وەکو پێویست جلوبەرگی نوێ بکڕین، ئەم جلانەش تاڕادەیەک هەرزانن.
خاوەنی دوکانەکەش دەڵێت بارودۆخی سیاسی و ئابوری خەڵک داڕووخاوە و داهاتیان لەسەر مووچەیە بۆیە ناتوانن جلوبەرگی نوێ بکڕن، بۆیە ڕوو لە ئێمە دەکەن و بازاڕی ئەمساڵ بەراورد بەساڵانی ڕابردوو گەرمترە و جلوبەرگەکانیش هەرزانترن.
ساڵانی ڕابردوو نرخەکانیشمان بەرزتر بوو ئەگەر پارچەیەک ساڵی ڕابردوو بە 5 هەزار دینار بووبێت ئێستا بە 1 هەزار دینارە، بۆیە بەهۆی باری دارایی خەڵکەوە نرخەکانمان زۆر هەرزان کردووە و بەرزترین نرخی پارچەیەک 2 بۆ 3 هەزار دینارە ئەمەش وتەی فرۆشیاری بالەکە بوو.
سەرچاوەی جلوبەرگەکان کوێن؟
لەچەمچەماڵدا کەمترین کۆفرۆشی بالە هەیە و زۆربەی بالەکانیش لە هەولێر و سلێمانیەوە دەهێنن، ئه و جلوبەرگانەی لەناو بالەکەدا هەن زۆربەی ئەوروپی و ڕۆژئاوای ئاسیایین، هەندێکجاریش جلوبەرگی ئەمریکیشی تێدایە، بەڵام بەگشتی جلوبەرگی کوالیتی باشن.
لەدوای ڕووداوەکانی 16ی مانگی ڕابردووی ئەمساڵەوە کە ئه و پردە بازرگانییەی لەنێوان سلێمانی و کەرکووک و هەولێر هەبوو تا ڕادەیەک درزی تێکەوتووە، کاریگەری لەسەر هێنانی بالەش کردووە و لە ئێستادا زیاتر لەپارێزگای سلێمانییەوە بالە دەگاتە چەمچەماڵ، ئەم زانیارییانەش هەندرێن زەنگەنەی فرۆشیاری بالە و جلوبەرگی لەنگە بەدواڕۆژی دا.
ژنان زۆرترین کڕیارن
لەبارەی ڕەگەزی کڕیارەکانیانەوە هەندرێن وتی لە هەموو ڕەگەز و تەمەنەکان سەردانمان دەکەن، بەڵام زۆرترین لەکڕیاکرەکانمان ژنانن، چ بۆ خۆیان بێت یان بۆ منداڵەکانیان بێت، بۆیە زۆترین خواست لەسەر جلوبەرگی ژنان و منداڵانە، لەگەڵ کڕینی لێفە و پێخەف، هەر ئەمەش وایکردووە جگە لەبازاڕی لەنگە لەهەموو کوچە و کۆڵانێک دوکانێکی لەنگە هەیە.
ئەگەر باش نەشۆردرێت زیانی تەندروستی هەیە
سەبارەت بەزیانەکانی جلوبەرگی کۆن و لەبەرکراو دکتۆر فەرهاد محەمەد پسپۆڕی نەخۆشییەکانی پێست بەدواڕۆژی وت بێگومان هەموو کەلوپەلێک بەتایبەتی بەرکارهاتووەکان هۆکاری گواستنەوەی نەخۆشییەکانی پێستن، بۆیە باشتر وایە بە ئاوی کوڵاو بشۆردرێت یان لەگەڵ ئاوەکە بکوڵێندرێت و بە باشیش ئوتو بکرێت، چونکە ئوتو یەکێکە لەڕێگەکانی لەناوبردنی میکرۆب و ڤایرۆس ئینجا بەکاربهێنرێت.
لەبارەی نەخۆشییەکانەوە ئه و پزیشکە پسپۆڕە دەڵێت نەخۆشیەکانی کەڕووی سەر پێست و گەڕی زۆرترین ئه و نەخۆشییانەن کە بەم هۆیەوە تووشی بەکارهێنەر دەبێت.[1]
06-11-2017
ئەم بابەتە 3,838 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری دواڕۆژ - 06-11-2017
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
1. ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 06-11-2017
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 06-11-2017 (7 ساڵ)
جۆری ئامار و ڕاپرسی : کۆمەڵایەتی
جۆری ئامار و ڕاپرسی : ئابووری و نەوت
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 88%
88%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 06-11-2017 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕێکخراوی کوردیپێدیا )ەوە لە: 12-11-2017 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 24-10-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 3,838 جار بینراوە
قەیرانی دارایی بازاڕی کەبابخانەکانی هەورامانیشی کەمکردوەتەوە
وێنە مێژووییەکان موڵکی نەتەوەییمانە! تکایە بە لۆگۆ و تێکستەکانتان و ڕەنگکردنیان بەهاکانیان مەشکێنن!
پۆل: ئامار و ڕاپرسی | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî0
English0
کرمانجی0
هەورامی0
لوڕی0
لەکی0
Zazakî0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Français0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Catalana0
Cebuano0
Čeština0
Esperanto0
Fins0
Hrvatski0
Kiswahili سَوَاحِلي0
Lietuvių0
Norsk0
Ozbek0
Polski0
Português0
Pусский0
Srpski0
балгарская0
қазақ0
Тоҷикӣ0
Հայերեն0
ترکمانی0
हिन्दी0
ქართველი0
中国的0
日本人0
قەیرانی دارایی بازاڕی کەبابخانەکانی هەورامانیشی کەمکردوەتەوە
ئامار و ڕاپرسی

قەیرانی دارایی بازاڕی کەبابخانەکانی هەورامانیشی کەمکردوەتەوە
ئامار و ڕاپرسی

ڕۆژنیوز – هاوکار و جیهاد
بەمەبەستی دابینکردنی بژێوی ژیان و ئاسانکاری زیاتر بۆ گەشتیاران، ژمارەیەک چێشتخانه و کەبابخانە لەسەر ڕێگە سەرەکیەکانی ناوچەی هەورامان دروستکراون، بەڵام خاوەنەکانیان ئاماژە به ‌کەمبونەوەی بازاڕ دەکەن و گەشتیارانیش گرفتی نەبونی شوێنی مانەوەیان هەیە.
ناوچەی هەورامان بەهۆی هەبوونی سروشتێکی جوان و لەباریی کەشوهەواکەیەوه،‌ ساڵانە بە هەزاران گەشتیاری ناوخۆیی و بیانی سەردانی دەکەن، بۆ ئه و ‌مەبەستەش زیاتر لە 10 چێشتخانه و کەبابخانە لەسەر ڕێگە سەرەکیەکانی هەورامان دروستکراون، بەڵام هیچ ئوتێلێک بۆ مانەوەی گەشتیاران بونی نیە.
بێساران حەمەڕەحیم، خاوەنی یەکێک لە چێشتخانه و کەبابخانەکانی سەر ڕێگای بیارە – تەوێڵە بۆ ڕۆژنیوز ئەوەی خستە ڕوو: کردنەوەی چێشتخانه و کەبابخانەکان لەسەر ئەم ڕێگا سەرەکیانە گرنگی تایبەتی خۆیان هەیە، چونکە سەرەڕای ئەوەی بونەتە هۆکارێک بۆ بەدەستهێنانی بژێوی بە دەیان خێزان لە هەمان کاتیشدا ئاسانکاریەکی زۆریان بۆ گەشتیاران کردووه و هۆکارێکیش بوون بۆ ڕاکێشانی گەشتیاری زیاتر.
بێساران حەمەڕەحیم، وتیشی: ئه و گەشتیارانەی کە لە شوێنە دورەکانی وەک هەولێرو دهۆک و پارێزگاکانی تری عێراقەوە دێنە ناوچەکە ناچارن کە ڕوبکەنە ئەم چێشتخانه و کەبابخانانە، بەڵام نزیکەی ساڵێکە تێبینی ئەوەمان کردووە کە بەهۆی قەیرانی دارایی و پێنەدانی موچەوە لەکاتی خۆیدا ژمارەی ئه و کەسانە کەمی کردووە، کە پێش قەیرانی دارایی دەهاتن لە چێشتخانه و کەبابخانەکان نانیان دەخوارد، هەر ئەوەش وایکردووە کە ژمارەیەک له و چێشتخانه و کەبابخانانە دایبخەن بەتایبەت ئەوانەی کە بەشێوەی کەپر دروستکراون و بینایان نەبوو.
ئه و خاوەن چێشتخانەیه، وتیشی:" ئه و لیژنە تەندروستیانەی کە سەرپەرشتی چێشتخانه و کەبابخانەکانی ناوشار دەکەن، بەهەمان شێوە سەردانی ئێمەش دەکەن مەرجی تەندروستیمان بۆ شێوازی کارکردنمان دادەنێن".
لەسەرهەمان بابەت گەشتیارێک بەناوی هەڵمەت ئەکرەم، کە له ‌شاری هەولێرەوە هاتبوە ناوچەی هەورامان، بۆ ڕۆژنیوز وتی: ئه و چێستخانە و کەبابخانانەی کە لەسەر ڕێگا سەرەکیەکانی ناوچەی هەورامان دروستکراون تا ڕادەیەکی باش کارئاسانییان بۆ گەشتیاران کردووە و توانیویانە خزمەت به ‌گەشتیار بکەن، بەڵام ئەوەی بوەتە گرفت بۆ ئێمەی گەشتیاران بەتایبەت ئەوانەی لە شارە دورەکانەوە دێن، ئەوەیە کە له ‌ناوچەکەدا هیچ هۆتێل و مۆتێلێک بونی نیە و گەشتیاران نازانن شه و لەکوێ بمێننەوە.
هەڵمەت ئەکرەم، وتیشی: به ‌شێوەیەکی گشتی بەهۆی قەیرانی داراییەوە ڕێژەی هاتنی گەشتیار بۆ ناوچە گەشتیاریەکان ڕووی لەکەمی کردووە، چونکە من بۆخۆم سێ ساڵ بەر لە ئێستا سەردانی ناوچەی هەورامانم کردووه، لەگەڵ ئەوەشدا هەبوونی هەر کێشه و گرفتیک هۆکار دەبێت بۆئەوەی کە هاتنی گەشتیاران کەمبکاتەوە بۆ ئه و ناوچەیە بەپێچەوانەشەوە هەبونی ئاسانکاری و شوێنی مانەوە دەبێتە هۆی زیاترکردنی ڕێژەی هاتنی گەشتیار بۆناوچەکە.
ئه و گەشتیارە‌، ئەوەشی خستەڕوو: بۆئەوەی بتوانن ناوچە گەشتیاریەکانی هەورامان و شوێنەکانی تری کوردستان بەشێوەیەکی ستاندارد پێشوازی لە گەشتیار بکەن، دەبێت کاری زۆر لەوە زیاتریان تیادا بکرێت و حکومەت پرۆژەی ستراتیژیان تیادا ئەنجام بدات.
لای خۆشییەوە، ئەرکان حەمەصاڵح، خاوەنی یەکێکی تر لە کەبابخانەکانی هەورامان لە نزیگ گوندی بەڵخه،‌ بۆ ڕۆژنیوز وتی:" لە ئێستادا بازاڕی ئێمەش زۆر کەمی کردووە بە بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو، چونکە ئەگەرچی گەشتیارانیش دێنە ناوچەکه،‌ بەڵام زۆربەی گەشتیاران خۆراک و پێداویستی لەگەڵ خۆیان دەهێنن و کەمتر ڕوو لە چێشتخانە و کەبابخانەکان دەکەن ئەوەش بەهۆی بەردەوامی قەیرانی دارایی و پێ نەدانی موچەیە لەکاتی خۆیدا".
ئەرکان حەمەصاڵح، وتیشی: ئیش و کاری ئێمە پەیوەندیەکی ڕاستەوخۆی هەیە بە باش بونی بژێوی و گوزەرانی هاوڵاتیانەوە، چونکە ئەگەر هاوڵاتیان باری ئابورییان باش بێت دێنە دەرەوە و ڕوو لە ناوچە گەشتیاریەکان دەکەن، ژمارەیەک له و گەشتیارانەش سەردانی چێشتخانه و کبابخانەکانیش دەکەن بۆ ئێمەش باشتر دەبێت، بەڵام لە ئێستادا ئەوە بەدی ناکەین و ڕۆژلەدوای ڕۆژ بازاڕمان کز تر دەبێت.
ئەم بابەتە 5,502 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی رۆژنیوز - 05-10-2016
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 4
1. شوێنەکان هەورامان
1. ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 05-10-2016
1. وشە و دەستەواژە کەباب
2. وشە و دەستەواژە کەبابخانە
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 05-10-2016 (8 ساڵ)
جۆری ئامار و ڕاپرسی : ئابووری و نەوت
شار و شارۆچکەکان: بیارە (هەورامان)
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 91%
91%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 05-10-2016 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 05-10-2016 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 5,502 جار بینراوە
قەیرانی دارایی بەرێژەی 80% خواست لەسەر کەرەستەی بیناسازی کەم دەکاتەوە
کوردیپێدیا، بووەتە کوردستانی گەورە! لە هەموو لایەک و شێوەزمانێکی کوردستان ئەرشیڤوان و هاوکاری هەیە.
پۆل: ئامار و ڕاپرسی | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî0
English0
کرمانجی0
هەورامی0
لوڕی0
لەکی0
Zazakî0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Français0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Catalana0
Cebuano0
Čeština0
Esperanto0
Fins0
Hrvatski0
Kiswahili سَوَاحِلي0
Lietuvių0
Norsk0
Ozbek0
Polski0
Português0
Pусский0
Srpski0
балгарская0
қазақ0
Тоҷикӣ0
Հայերեն0
ترکمانی0
हिन्दी0
ქართველი0
中国的0
日本人0
قەیرانی دارایی بەرێژەی 80% خواست لەسەر کەرەستەی بیناسازی کەم دەکاتەوە
ئامار و ڕاپرسی

قەیرانی دارایی بەرێژەی 80% خواست لەسەر کەرەستەی بیناسازی کەم دەکاتەوە
ئامار و ڕاپرسی

دواڕۆژ، بیلال سەنگەری-راپۆرت
تا دێت قەیرانی دارایی زیاتر نەنگ بە هاوڵاتیان دەچنێت، وەک عومەر حەمەکەریم، تەمەن 44 ساڵ دەڵێت بەمووچەی 300 هەزارییەوە، نەک ناتوانم خانووەکەم تەواو بکەم، بەڵکو بەشی خەرجی مانگانەی خێزانەکەشم ناکات، ئیتر بە من چی نرخی کەرەستەی بیناسازی دابەزیوە.
لەدوای قەیرانی دارایی و وەستانی پێشینە و قەرزەکان نیشتەجێبوون و کەمکردنەوەی مووچە و وەستاندنی پرۆژەکانی حکومەت، خواست لەسەر کەرەستەی بیناسازی بەڕێژیەکی بەرچاو دابەزیوە.
بێستون ئەحمەد، خاوەنی کۆمپانیای بێستون بۆ کەرەستەی بیناسازیی بەدواڕۆژی وت خواست لەسەر کەرەستەی بیناسازی بەڕێژەی 80% دابەزیوە، لە پێش ئەم قەیرانەدا ڕۆژانە نزیکەی 2000 هەزار تەن شیش و چیمەنتۆمان دەفرۆشت، بەڵام ئێستا فرۆشمان بۆ 200 تەن دابەزیوە.
وەک خاوەنی ئەو کۆمپایایە دەڵێت وەستانی پرۆژەکانی حکومەت و ئەو قەیرانە داراییەی کە هەیە، وایکردوە هاوڵاتیان نەتوانن بینادروست بکەن، بەمەش ئاستی داخوازی لەسەر کەرەستەی بیناسازی کەمیکردوە، وتیشی لەئێستادا ئێمە 80%ی ئەو کەرەستانە ڕەوانەی شارەکانی عێراق دەکەین.
خاوەنی کۆمپانیایەکی دەرگاوپەنجەرە دەڵێت پێش دروستبوونی قەیرانی دارایی و ڕیفراندۆم، ڕۆژانە بە بەهای 100 هەزار دۆلار مامەڵەمان کردوە، بەڵام ئێستا ئەو ڕێژەیە بۆ 1000 هەزار دۆلار دابەزیووە.
حاجی ئەحمەد شاسوار، خاوەنی کۆمپانیای ئەحمەد شاسوار بۆ کەرەستەی دەرگاو پەنجەرە بۆ دواڕۆژی وتی لەئێستادا خواست لەسەر کەرەستەی بیناسازی زۆر کەمبۆتەوە، ئەگەر پێش ڕیفراندۆم پێنج کەس هاتبن بۆ کڕینی کەرەستەی بیناسازیی، لەئێستادا تەنیا کەسێک دێت.
وتیشی پێدانی قیستیمان بە هاوڵاتیان وەستاندوە، چونک مووچە نیە، هاوڵاتی ناتوانێت قیستەکەی لەوادەی خۆیدا بهێنێت، ئەو هۆکارانە وایکردوە خواست لەسەر کەرەستەی بیناسازیی کەمبێتەوەْْ.
وەستایەکی دانانی دەرگاو پەنجەرەش باس لەوەدەکات ئێستا بێکاربووە، هیچ پرۆژەیەک نیە ئیشی تێدا بکات، هاوڵاتیانیش خانوو دروست ناکەن.
عومەر محمد، وەستای دانانی دەرگاو پەنجەرە بۆ دواڕۆژ باسی لەوەکرد پێش دروستبوونی ئەم قەیرانە ڕۆژانە بە 50 هەزار دینار کاری دەکرد، بەڵام ئێستا نەک ڕۆژانە بەڵکو هەفتانەش ناگات بەو پارەیە، کاری ئێمە بەتەواوی وەستاوە و بێکاربووین.
جگە لەوەی حکومەتی هەرێم هیچ بودجەکی بۆ پرۆژەکانی وەبەرهێنان تەرخان نەکردوە، هەزاران پرۆژە بەنیوەچڵی وەستاوە، ئەوەندەی دیکە کاریگەری لەسەر بازاڕی کەرەستەی بیناسازیی دروستکردوە.
وتەبێژی بەڵێندەرانی سلێمانیش دەڵێت نزیکەی 4000 هەزار پرۆژە ڕاوەستاوە بەهۆی ئەوەی حکومەت ناتوانێت پارەی بەڵێندەران دابین بکات، تەنها 20 پرۆژە کارکرد تێیدا بەردەوامە.
میران کامیل، وتەبێژەی بەڵێندەرانی سلێمانی بەدواڕۆژی وت کاتێک هیچ پرۆژەیەک نەبێت خواست لەسەر کەرەستەی بیناسازیی کەم دەبێتەوە، ئێمە لەئێستادا سەرجەم کارەکانمان ڕاگیراوە، بەهۆی ئەوەی حکومەت پارەمان بۆ دابین ناکات، تا بتوانین پرۆژەی پێ تەواو بکەین، بازاڕی کەرەستەی بیناسازی ببوژێنینەوە.
عومەر حەمه کەریم، ئه و هاوڵاتیەی کە دوو مناڵی نەخۆشی درێژخانی هەیە، بەردەوام دەبێت دەرمانیان بۆ بکرێت بۆ دواڕۆژ وتی ماوەی دوو ساڵە خانوویەکمان هەیە توانامان نییە تەواوی بکەین، بەهۆی ئەوەی پارەمان نییەو بارودۆخی ژیانمان زۆر خراپە، ئیتر چۆن بتوانین خانوو تەواو بکەین، بۆیە چەند نرخی کەرەسەی بیناسازی دابەزێت، خانووەکە بۆ تەواو ناکرێت.[1]
#05-01-2018#
ئەم بابەتە 4,102 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری دواڕۆژ - 05-01-2018
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
1. ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 05-01-2018
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 05-01-2018 (6 ساڵ)
جۆری ئامار و ڕاپرسی : قەیران
جۆری ئامار و ڕاپرسی : ئابووری و نەوت
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 88%
88%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( سەریاس ئەحمەد )ەوە لە: 05-01-2018 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 05-01-2018 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 05-01-2018 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 4,102 جار بینراوە
قەیرانی دارایی تاکو 2018 بەردەوام دەبێت
بە ڕێنووسێکی پوخت لە ماشێنی گەڕانەکەماندا بگەڕێ، بەدڵنیاییەوە ئەنجامێکی باش بەدەست دەهێنیت!
پۆل: ئامار و ڕاپرسی | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî0
English0
کرمانجی0
هەورامی0
لوڕی0
لەکی0
Zazakî0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Français0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Catalana0
Cebuano0
Čeština0
Esperanto0
Fins0
Hrvatski0
Kiswahili سَوَاحِلي0
Lietuvių0
Norsk0
Ozbek0
Polski0
Português0
Pусский0
Srpski0
балгарская0
қазақ0
Тоҷикӣ0
Հայերեն0
ترکمانی0
हिन्दी0
ქართველი0
中国的0
日本人0
قەیرانی دارایی تاکو 2018 بەردەوام دەبێت
ئامار و ڕاپرسی

قەیرانی دارایی تاکو 2018 بەردەوام دەبێت
ئامار و ڕاپرسی

ڕۆژنیوز – دانا عومەر
لەبارەی قەیرانەکانی هەرێمی کوردستانەوە ئارا ئیبراهیم ڕۆژنامەنوسی ئابوری ڕایدەگەیەنێت پێم وایە ئەم قەیرانانە تاوەکو ساڵی 2018 بەردەوام دەبێت، بەڵام ڕەنگە ساڵی نوێ کەمێک باشتر بێت لەساڵی 2016.
ماوەی زیاتر لە دوو ساڵە هەرێمی کوردستان بە دۆخێکی خراپی ئابوریدا تێپەڕدەبێت، لەئەنجامی ناکۆکیەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی ناوەندی بەهۆی فرۆشتن و داهاتی نەوتەوە.
ئارا ئیبراهیم، ڕۆژنامەنوسی ئابوری و خاوەنی بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە ئابوریدا له و بارەوەیە بیر و ڕای خۆی خستە ڕوو بۆ ڕۆژنیوز وتی:" بەبڕوای من ئەم دۆخە خراپەی ئابوری تاوەکو ساڵی 2018 بەردەوام دەبێت، بەڵام ڕەنگە ساڵی 2017 کەمێک باشتر بێت لە ساڵی 2016، ئەویش بەهۆی ئەوەی کە نرخی نەوت کەمێک بەرزبۆتەوە".
بەبۆچوونی ئارا ئیبراهیم، ڕەنگە فشارەکان وابکات کە حکومەتی هەرێم دەستکاری بڕی پاشەکەوتی موچە بکات و‌ لە 25 هەزار بۆ 100 هەزار بۆ مووچەی موچەخۆران زیادبکرێت.
پارتی ڕێککەوتنی 50 ساڵەی لەگەڵ تورکیادا هەیە
لەبارەی یاسای بودجەی 2017ی عیراقەوه،‌ ئارا وتی:"خۆی دەبوایە پێش ئەوەی پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2017 ی عێراق گەڵاڵە بکرایە حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ فراکسیۆنە کوردیەکاندا گفتوگۆی بکردایە بەڵام ئەوەی نەکرد، لەکۆتایی کارەکەدا بەیاننامەی دەرکردووە و ڕایگەیاندووە پابەند نابم پێیەوە، هۆکاری پابەند نەبوونیشی بەڕای من ئەوەیە، کە پارتی ڕێکەوتنێکی 50ساڵەی هەیە لەگەڵ تورکیادا ناتوانێت پابەند بێت بەیاسای بودجەی 2017وە".
یاسای بودجەی 2017 سودی زیاتری تێدایە بۆ کورد
ناوبراو، درێژەی بە وتەکانی داو وتی:" یاساکە جیاوازیەکی ئەوتۆی نیە لەگەڵ یاسای ساڵی 2015 و ساڵانی پێشتریشدا، بگرە سودی زیاتری تێدایە بۆ کورد بەتایبەت بۆ هێزی پێشمەرگە".
ئەو ڕۆژنامەنووسە، ئاماژەی بۆ ناشەفافی پرسی نەوت و داهات کرد لە هەرێمی کوردستان و وتی:" لەهەرێمی کوردستاندا پرسی دارایی و پرسی نەوت شەفاف نییە، بۆیە لایەنەکانی تر پەنایان بردۆتە بەر بەغدا بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچە،‌ ئەگەر سەیربکەین حکومەتی هەرێمی کوردستان تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ توانیویەتی تەنها موچەی 10 مانگ بدات، بەڵام ئەگەر وردی بکەینەوە دەبینین تەنها موچەی چوار مانگی لەساڵێکدا بۆ دابین کراوە، چونکە مووچەی 10 مانگی دابین کردووە چارەکە موچە و نیو موچەی داوە".
لەبارەی داهاتەکانی حکومەتی هەرێمەوه،‌ ئارا ئیبراهیم، وتی:"حکومەتی هەرێم پێشتر هیچ کات دانی بەوەدا نەدە‌نا،‌ کە 1 ترلیۆن و 20 ملیار دینار داهاتی مانگانەی هەیە، کە نزیکەی یەک ملیار دۆلار دەکات، ئەمە ئێمەی خستە گومانەوە، جێگای پرسیارە بۆ تاوەکو ئێستا ئەم قسەیەی نەکردووە، ئەم بڕە پارەیە ئەگەر هەبێت پارەیەکە کە بەشی موچەی هەموو فەرمانبەران دەکات و نزیکەی 245 ملیۆن دۆلاریشی زیاد دەبێت، کە دەتوانێت له و زیادەیە پارەی کۆمپانیا نەوتییەکان و قەرزەکانی دیکەی بداتەوە، چونکە حکومەتی هەرێم نزیکەی 1 ملیۆن و 400 هەزار مووچەخۆری هەیە، بۆ ئەمەش پێویستی بە 725 ملیۆن دۆلار هەیە بە موچەی تەواوەوە".
" بڕوام بەو قەرزەنە نییە، کە حکومەت باسیدەکات"
ناوبراو، باوەڕی به و قەرزانە‌ نیە، کە حکومەتی هەرێمی کوردستان باسیدەکات، کە کردبێتی و پێیوایە، کە ئەوە تەنها سپیکردنەوەی پارەیە و وتی:"هەرێمی کوردستان تاوەکو ساڵی 2014 پارەی له ‌بەغداوە بۆ هاتووە و هیچ قەرزێکی نەکردووە، لەدوای ئەوەش نەوتی فرۆشتووە، داهاتی ناوخۆی هەبووە، حکومەتی هەرێم دەڵێت 20 ملیار دۆلارمان قەرزکردووە، بەڵام من بۆخۆم بڕوام بەوە نیە، ئەوەی کە هەیە هەندێک کۆمپانیای خۆیان قەرزی داوەتە حکومەت و هەندێکیش باس لەوە دەکەن، کە لەحکومەتی تورکیا 1 ملیار دۆلار قەرزکراوە، واتە هەمووی ناگاتە 3 بۆ 4 ملیار دۆلار، بۆیە من پێم وایە ئەمە بۆ سپیکردنەوی پارە و پەردەپۆشکردنی دۆسیەی گەندەڵیە".
"حکومەتی هەرێم سودمەندە لەم دۆخەی ئێستا"
لەبارەی ئەوەی کە حکومەتی هەرێم بۆچی پابەندی یاسای بودجەی ساڵی 2017ی عێراق نابێت یان بۆچی دۆخی ئابوری چارەسەرناکات ئارا ئیبراهیم، وتی:" حکومەتی هەرێم سودمەند بووە لەم دۆخە، پارەی کۆمپانیاکانی نەوت نادات، مووچەی کەمکردۆتەوە، ئێستاش بەم کەمکردنەوە مانگانە 400 ملیۆن دۆلار دیارنییە، کە کەس نازانێت دەچێت بۆکوێ دەچێتە کاسەی بنەماڵەیەکەوە یان دەچێت بۆ وڵاتانی دراوسێ، ئەمە پەرلەمانتارانیش باسیان کردووە".
"دەبێت ئاشتی هەورامی دادگایی بکرێت"
بەبۆچوونی ئەو ڕۆژنامەنووسە، لەپێناو چاکسازیکردن لە ئابوری هەرێمی کوردستان و دۆسیەی نەوتدا دەبێت حزبە سیاسیەکان فشارێکی زۆر بخەنە سەر پارتی دیموکراتی کوردستان-عێراق بۆ شەفافکردنی دۆسیەی نەوت و وتیشی:" باشتر وایە وەزارەتی سامانە سروشتیەکان لە پارتی بسەندرێتەوە هەروەها ئاشتی هەورامی بدرێتە دادگا، چونکە ئەمە کارێکی هەروا ئاسان نیە کەسێک داوای فرۆشتنی کێڵگە نەوتیەکان بکات و هەر بەوشێوەیە لێی بێدەنگ بین".
ئارا ئیبراهیم، ڕۆژنامەنووسی ئابووری، وتیشی:" پێویستە، یەکێتی نیشتیمانی کوردستا-یش ئەوە بۆ خەڵکی هەرێمی کوردستان ڕوونبکاتەوە، کە ئاگای لە دۆسیەی نەوتە یاخود نا، چونکە ئەگەر ئەم دۆخە بەم شێوەیە بەردەوام بێت خەڵک توانای بەرگەگرتنی نامێنێت‌".
ئارا ئیبراهیم خاوەنی بڕوانامەی بەکالۆریۆسە لە ئابووریدا، ماوەی زیاتر لە نۆ ساڵە کاری ڕۆژنامەنوسی دەکات، نزیکەی سێ ساڵ بەرپرسی لاپەڕەی ئابوری ڕۆژنامەی هاوڵاتی بووە، ئێستا خاوەنی سایتێکی ئابوریە بەناوی برەو.
01-01-2017
ئەم بابەتە 8,320 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی رۆژنیوز -
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
1. ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 01-01-2017
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 01-01-2017 (7 ساڵ)
جۆری ئامار و ڕاپرسی : ئابووری و نەوت
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 86%
86%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 01-01-2017 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 01-01-2017 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 8,320 جار بینراوە
قەیرانی دارایی جیهانی 2008
کوردیپێدیا، زانیارییەکانی هێندە ئاسان کردووە! بەهۆی مۆبایڵەکانتانەوە زۆرتر لە نیو ملیۆن تۆمار لە گیرفانتاندایە!
پۆل: پەرتووکخانە | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî0
English0
کرمانجی0
هەورامی0
لوڕی0
لەکی0
Zazakî0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Français0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Catalana0
Cebuano0
Čeština0
Esperanto0
Fins0
Hrvatski0
Kiswahili سَوَاحِلي0
Lietuvių0
Norsk0
Ozbek0
Polski0
Português0
Pусский0
Srpski0
балгарская0
қазақ0
Тоҷикӣ0
Հայերեն0
ترکمانی0
हिन्दी0
ქართველი0
中国的0
日本人0

قەیرانی دارایی جیهانی 2008

قەیرانی دارایی جیهانی 2008
ناونیشانی پەڕتووک: قەیرانی دارایی جیهانی 2008 و چارەسەری لە سیستەمی ئابووری ئیسلامی دا
ناوی نووسەر: سەردار عوسمان خدر - عامر عەبدوڵڵا مەجید
ساڵی چاپ: 2009
[1]
خوێندنەوە / داونلۆدکردنی پەرتووکی: قەیرانی دارایی جیهانی 2008
ژمارەی داونلۆد: 152 جار
ئەم بابەتە 481 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | iqra.ahlamontada.com
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: ئابووری
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: چاپکراو
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
فایلی PDF: بەڵێ
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 02-05-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 02-05-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 02-05-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 481 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.1262 KB 02-05-2022 ڕۆژگار کەرکووکیڕ.ک.
فایلی PDF 1.0.12 MB 63 02-05-2022 ڕۆژگار کەرکووکیڕ.ک.
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
خێزانی شێخ عومەری پانی بەرز دروو
ژیاننامە
بەهار حاجی کەریم چرۆستانی
کورتەباس
نامەی نازم حیکمەت بۆ گەلی کورد
پەرتووکخانە
گوتاری شیعری لای د. وریا عومەر ئەمین
کورتەباس
دراوی میرنشینی بەدلیس
پەرتووکخانە
مەتەڵنامە (وەشانی 2، بەشی 1 لە 2 )
پەرتووکخانە
گەشتێک بە نێوان هەورێ و ماکۆک دا؛ بەرگی یەکەم
شوێنەوار و کۆنینە
گۆڕدخمە سان ڕۆستەم
وێنە و پێناس
چەند کەسایەتییەکی شاری سلێمانی ساڵی شەستەکان
پەرتووکخانە
ژووان؛ سەبارەت بە پەیوەندی نێوان کوڕان و کچان
ژیاننامە
عاسی فاتیح وەیسی
کورتەباس
کەموکوڕییەکانی ڕێزمانی کوردی لە پڕۆگرامی خوێندنی هەرێمی کوردستان بەپێی تیۆری مۆرفیم
شوێنەوار و کۆنینە
زیندان سلێمان... شوێنی تەقوای زەردەشتییەکان
کورتەباس
لە سەیدسادق باندێک بە تۆمەتی گەڕان بەدوای شوێنەواردا دەستگیر دەکرێن
ژیاننامە
نەسرین غەفار حەمە ساڵح
وێنە و پێناس
خێزانی عەلادین شێخ عومەری پانی بەرز دروو
شوێنەوار و کۆنینە
پردی دیجلە
ژیاننامە
ڕازان ئەبوبەکر
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 2
ژیاننامە
ڕۆژین ئەکرەم
پەرتووکخانە
شوێنەوارنامە - وەشانی 3
ژیاننامە
پەیوەند عومەر
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی حەوش کوروو
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای ئامەد
ژیاننامە
قومریە شێخ محەمەد بەرزنجی
کورتەباس
شێخ محەمەد ئەسعەد ئەفەندی ئەربیلی؛ ژیان و بەرهەمەکانی لەبەر ڕۆشنایی سەرچاوە تورکی و ناوخۆییەکان
پەرتووکخانە
دیوانی سەباح ڕەنجدەر؛ بەرگی 03
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
ئیحسان زەڵمی
پەرتووکخانە
پەروەردە و خوێندن لە دیدی سەرۆک بارزانی
وێنە و پێناس
چەند کەسایەتییەک لە گۆیژە ساڵی 1957
ژیاننامە
مریەم لەتیف
ژیاننامە
کۆچەر محەمەد عارف
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 2
وێنە و پێناس
خوێندکارانی ئامادەیی سلێمانی کچان ساڵی 1977

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
دالیا ئەحمەد
08-09-2010
هاوڕێ باخەوان
دالیا ئەحمەد
ژیاننامە
عەبدولی سوران
18-09-2018
هاوڕێ باخەوان
عەبدولی سوران
ژیاننامە
ئەژین قادر
28-06-2015
هاوڕێ باخەوان
ئەژین قادر
ژیاننامە
سەعید قەزاز
24-04-2018
هاوڕێ باخەوان
سەعید قەزاز
شەهیدان
ڕێبوار کەریمیان
20-09-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڕێبوار کەریمیان
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
بافڵ تاڵەبانی و نەهرۆ کەسنەزانی و شێخ جەعفەر لە یادی مەولوددا پێکەوە دەرکەووتن
19-09-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
ڕۆژین ئەکرەم
18-09-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
عاسی فاتیح وەیسی
18-09-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
سان جۆڵا: سەر بە میتی تورکی و هاوڕەگەزخواز نیم!
18-09-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ژووان؛ سەبارەت بە پەیوەندی نێوان کوڕان و کچان
18-09-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
ئیحسان زەڵمی
18-09-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
قومریە شێخ محەمەد بەرزنجی
18-09-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
کۆچەر محەمەد عارف
18-09-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
پەیوەند عومەر
18-09-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
مریەم لەتیف
18-09-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت
  537,280
وێنە
  109,529
پەرتووک PDF
  20,225
فایلی پەیوەندیدار
  103,776
ڤیدیۆ
  1,533
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
306,709
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
89,775
هەورامی - Kurdish Hawrami 
65,982
عربي - Arabic 
30,396
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
17,966
فارسی - Farsi 
9,635
English - English 
7,553
Türkçe - Turkish 
3,667
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Deutsch - German 
1,663
Pусский - Russian 
1,140
Français - French 
348
Nederlands - Dutch 
130
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
72
Español - Spanish 
55
Polski - Polish 
55
Հայերեն - Armenian 
52
Italiano - Italian 
52
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
20
Norsk - Norwegian 
18
Ελληνική - Greek 
16
עברית - Hebrew 
16
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
6
Catalana - Catalana 
6
Čeština - Czech 
5
ქართველი - Georgian 
5
Srpski - Serbian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
Hrvatski - Croatian 
3
балгарская - Bulgarian 
2
हिन्दी - Hindi 
2
Lietuvių - Lithuanian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
وشە و دەستەواژە 
130,219
پەرتووکخانە 
25,610
ژیاننامە 
25,412
کورتەباس 
18,133
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
14,696
پەند و ئیدیۆم 
13,558
شوێنەکان 
11,998
شەهیدان 
11,623
کۆمەڵکوژی 
10,907
هۆنراوە 
10,263
بەڵگەنامەکان 
8,347
وێنە و پێناس 
7,358
ئامار و ڕاپرسی 
4,624
کلتوور - مەتەڵ 
3,149
ناوی کوردی 
2,316
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,458
ڤیدیۆ 
1,431
پۆلێننەکراو 
990
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
821
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
777
کارە هونەرییەکان 
762
شوێنەوار و کۆنینە 
637
فەرمانگەکان  
276
گیانلەبەرانی کوردستان 
251
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
188
نەخشەکان 
185
نەریت 
160
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
101
ژینگەی کوردستان 
94
زانستە سروشتییەکان 
80
خواردنی کوردی 
80
دۆزی ژن 
55
مۆزەخانە 
50
یارییە کوردەوارییەکان 
39
بەرهەمە کوردستانییەکان 
38
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
21
گەشتوگوزار 
2
کۆگای فایلەکان
MP3 
324
PDF 
31,284
MP4 
2,526
IMG 
200,796
∑   تێکڕا 
234,930
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
خێزانی شێخ عومەری پانی بەرز دروو
ژیاننامە
بەهار حاجی کەریم چرۆستانی
کورتەباس
نامەی نازم حیکمەت بۆ گەلی کورد
پەرتووکخانە
گوتاری شیعری لای د. وریا عومەر ئەمین
کورتەباس
دراوی میرنشینی بەدلیس
پەرتووکخانە
مەتەڵنامە (وەشانی 2، بەشی 1 لە 2 )
پەرتووکخانە
گەشتێک بە نێوان هەورێ و ماکۆک دا؛ بەرگی یەکەم
شوێنەوار و کۆنینە
گۆڕدخمە سان ڕۆستەم
وێنە و پێناس
چەند کەسایەتییەکی شاری سلێمانی ساڵی شەستەکان
پەرتووکخانە
ژووان؛ سەبارەت بە پەیوەندی نێوان کوڕان و کچان
ژیاننامە
عاسی فاتیح وەیسی
کورتەباس
کەموکوڕییەکانی ڕێزمانی کوردی لە پڕۆگرامی خوێندنی هەرێمی کوردستان بەپێی تیۆری مۆرفیم
شوێنەوار و کۆنینە
زیندان سلێمان... شوێنی تەقوای زەردەشتییەکان
کورتەباس
لە سەیدسادق باندێک بە تۆمەتی گەڕان بەدوای شوێنەواردا دەستگیر دەکرێن
ژیاننامە
نەسرین غەفار حەمە ساڵح
وێنە و پێناس
خێزانی عەلادین شێخ عومەری پانی بەرز دروو
شوێنەوار و کۆنینە
پردی دیجلە
ژیاننامە
ڕازان ئەبوبەکر
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 2
ژیاننامە
ڕۆژین ئەکرەم
پەرتووکخانە
شوێنەوارنامە - وەشانی 3
ژیاننامە
پەیوەند عومەر
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی حەوش کوروو
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای ئامەد
ژیاننامە
قومریە شێخ محەمەد بەرزنجی
کورتەباس
شێخ محەمەد ئەسعەد ئەفەندی ئەربیلی؛ ژیان و بەرهەمەکانی لەبەر ڕۆشنایی سەرچاوە تورکی و ناوخۆییەکان
پەرتووکخانە
دیوانی سەباح ڕەنجدەر؛ بەرگی 03
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
ئیحسان زەڵمی
پەرتووکخانە
پەروەردە و خوێندن لە دیدی سەرۆک بارزانی
وێنە و پێناس
چەند کەسایەتییەک لە گۆیژە ساڵی 1957
ژیاننامە
مریەم لەتیف
ژیاننامە
کۆچەر محەمەد عارف
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 2
وێنە و پێناس
خوێندکارانی ئامادەیی سلێمانی کچان ساڵی 1977

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.83
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.265 چرکە!