پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
کورد خاوەنی کۆنترین شوێنەواری بەریتانیایە
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
قانع شاعیری چەوساوەکان
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
سەید عەلی ئەسغەر دەنگێک لە ئاسمانی موزیکی کوردیدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
فەتانەی وەلیدی ئەستێرەیەکی لە بیرکراو لە ئاسمانی هونەر و مۆسیقای کوردیدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
مریەم خان یەکەمین گۆرانی بێژی ژنی کورد کە بەرهەمەکانی لەسەر قەوان تۆمارکراوە
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
وەسێتنامە گرنگەکەی پیرەمێرد
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
شارام نازری کوردێک لە لوتکەی گۆرانی و مۆسیقای ئێراندا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
مارگرێت یەکەم پێشمەرگەی ژن لە شۆڕشی ئەیلولدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
لەیلا قاسم سمبولی خەباتی ژنان
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
ئەحمەد کایا چریکەیەکی بەسۆز لە باکوورەوە بۆ هەموو کوردستان
17-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 516,083
وێنە 105,178
پەرتووک PDF 19,084
فایلی پەیوەندیدار 95,691
ڤیدیۆ 1,279
شوێنەکان
خانەقین
ژیاننامە
قابیل عادل
ژیاننامە
شاپور عەبدولقادر
ژیاننامە
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ئەنجام: 6 تۆمار دۆزرایەوە، لاپەڕە 1 لە 1
















نوێکردنەوە
Export Page to MS Excel
Facebook
Twitter
Telegram
LindedIn
Viber
Whats App
Facebook Messenger
Email
Copy Link

پرسی فێمینیزم لە هەرێمی کوردستان جۆرەکانی فێمینیزم و جیاوازییەکانیان
کوردیپێدیا، مێژووی دوێنێ و ئەمڕۆ بۆ نەوەکانی سبەینێ ئەرشیڤ دەکات!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

گۆنا سەعید

گۆنا سەعید
ئەم وتارەی دەیخوێننەوە، وەڵامی نووسەر و چالاکی یەکسانیخوازی ژنان (#گۆنا سەعید#)ە بۆ (تەوەری فێمینیزم وەک کۆنسێپت و بزووتنەوە و، فێمینیستی کورد) لە ئامادەکردن و سەرپەرشتی کردنی (ڕۆزا شێخانی) بۆ ماڵپەڕی ژنەفتن.

پێشەکی

ئەم وتارە هەوڵێکە بۆ بەرهەمهێنانی تێگەشتنێکی داینەمیک و زیندوو لە چۆنێتی ئامادەیی فێمینیزم لە کۆمەڵگەی کوردستاندا لەنێو کار و خەبات و هەوڵی ڕۆژانەی ژناندا. هەروەها دەیەوێت تیشک بخاتە سەر فێمینیزمە جیاوازەکان لە کوردستان و پەیوەندیی نێوان ئەوان و ژنان لەنێو کۆمەڵگەدا. ئەم وتارە لە چەند بەشکێدا نووسراوە، لە سەرەتادا بە پشتبەستن بە پێناسێکی سادە و گشتی لە “فێمینیزم” دوو پێوەر بەکار دێنێت بۆ ڕوانین لە ئامادەیی فێمینیزم لە کوردستان. یەکەم؛ ناسینەوە و دەستنیشانکردنی نموونەکانی پراکتیسی فێمینیستانە لە ژیانی ڕۆژانەی ژنان و کۆمەڵگەدا و دووەم؛ ئاستی بەرهەمی تیۆری، هزر و بیرکردنەوەی فێمینیستی لە کوردستان. بە تێڕامان و سەرنجدانی ئەم دوو پێوەرە، تێگەیشتنمان دەدەنێ سەبارەت بە فێمینیزم لە کوردستان وەک بەشێک لە خەباتی بەردەوامی ژنان بۆ بەدەستهێنانی ماف و پێگەی زیاتر و ڕووبوڕووبوونەوەی ستەم وچەوسانەوە لەسەریان.

لە بەشی دووەمدا ئەم وتارە گوزەرێک دەکات بەسەر جۆر و جیاوازەکانی فێمینیزم و گەشەکردنیان لە ئەوروپا و ڕۆژاوا لەگەڵ کاتدا. لێرەوە ئەو ڕاستییە دووپات دەکاتەوە کە فێمینیزم لە هیچ کات و سەردەمێکدا خاوەنی یەک گوتار و، پێناسێکی سادە و ڕاستەوخۆ نەبووە. بەم پێیەش هیچ کات یەک جۆری فێمینیزم نەیتوانیوە ئامرازێک بۆ خەباتێکی یەکگرتوو بۆ هەموو ژنان پێکەوە بەدەست بهێنێت. بەڵکوو ژنان وەک بەشێکی دانەبڕاو لە کۆمەڵگەی دابەش بوو بەسەر بەرژەوەندیی چینایەتیی جیاوازدا، ئەوانیش هەمیشە بەپێێ جێگا و ڕێگای چینایەتییان، بەپێی ئینتمایان بۆ بزووتنەوە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکانی تر، لە گروپی جیا جیادا جۆرەکانی فێمینیزمیان گەشەپێداوە و هەڵبژاردووە و، یان ڕەتیان کردۆتەوە، ڕێگای کار و خەباتی جۆراو جۆریان گرتووە بۆ بەدەستهێنانی ماف و ئازادی زیاتر، و وەستانەوە بە ڕووی هەڵاواردن و جیاکاری ڕەگەزی. لە بەشی کۆتاییی وتارەکەدا لە ڕیگەی چەند ئەنجامگیرییەکەوە، ڕەنگدانەوەیەی جۆرەکانی فێمینیزم و جیاوازییان لەنێو خەباتی ژناندا لە کوردستان ڕۆشنتر دەبێتەوە و، خاڵە هاوبەشەکانی کە دەتوانێت هەوێنی خەباتێکی یەکگرتووی ژنان بێت بەرجەستەتر دەردەکەوێت و پەیوەندیی خەباتی فێمینیستی لە کوردستان بە فێمینیزمەکانی ئەوروپی و جیهانییەوە ڕوونتر دەبێتەوە.

1. پراکتیسی فێمینیستی لە کوردستان چییە؟

ئەگەر تێگەشتنێکی سادە و ئایدیاڵ لە پراکتیسی فێمینیزم بریتی بێت لە هەر هەوڵ و خەباتێکی بەردەوامی ژنان و “پیاوانی یەکسانیخواز” لە کات و شوێنێکی دیاریکراودا بۆ وەستانەوە بەرامبەر بە جیاکاری و هەڵاواردن لە دژی ژنان کە بە هۆی “ژنبوونەوە” ڕوو دەدەن، بە ئامانجی بەدەستهێنانی ماف و ئازادیی زیاتر لە بوارەکانی ژیانی سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتیدا. ئەوا کۆمەڵگەی کوردستان وەک هەر کۆمەڵگەیەکی تری زیندوو و داینەمیکی دنیا، خەباتی ژنان لە بەرامبەر بە نایەکسانی و بێمافیدا پێ بە پێی جۆرەکانی تری خەبات و تێکۆشانی نێو کۆمەڵگە، بوونی هەبووە.

هەندێک بەڵگەی کەم بەردەستن کە باس لە دەوری ژنان دەکەن لە سەرەتای سەدەی 20دا کە پێ بە پێی گۆڕانکارییە سیاسییەکان هەوڵی باشترکردنی جێگا و پێگەی ژنیان داوە لە کۆمەڵگە و لەنێو خێزاندا. نموونەی زۆرتر بەردەستن لە دوای ساڵی 1958 و، بە تایبەتتریش لە ساڵانی هەفتاکانی سەدەی بیستەوە هەتا ئەم سەردەمەش، کە دەکرێت وەک نموونەی خەباتی ژنان بۆ ئازادی و مافی زیاتر و ڕزگاری لە دەست پیاوسالاری، واتە وەک نموونەی پراتیکی فێمینیستی لە کوردستان بناسێندرێن.

کۆمەڵگەی کوردستان لە سەدەی بیستدا خەباتی دژە کۆلۆنیالیزم و دژە داگیرکاری، خەباتی چەپ و سۆشیالیستی حیزبی شیوعی ساڵانی پەنجا و شەستەکان، خەباتی چەکداری ناسیۆنالیزمی پارتی و یەکێتی دەیەی هەفتاکان و هەشتاکان و، لە نەوەدەکان خەباتی چەپ و کۆمۆنیسیشی بە خۆیەوە بینیوە، ژنانیش چ وەک تاک یان وەک گروپ هەمیشە لە تەنیشتی ئەم جووڵانەوانەی تر هەوڵیانداوە کە پێگە و جێگەی خۆیان لە بەرامبەر پیاواندا باشتر بکەن و فرسەتی زیاتر بە دەست بهێنن بۆ بەشداریکردن لەو بوارانەدا کە ئەم بزووتنەوانە ڕەخساندوویانە. ئەو هەوڵدانانەی ژنان لەژێر هەر ناوێکدا یان لەنێو هەر چوارچێوەیەکی سیاسیدا بووبێت نموونەی جۆری جیاواز لە پراکتیسی فێمینیستی ژنان بوون لەو مێژووانەدا.

ئەوەی کە زۆر بەرجەستەیە لە هەموو ئەم دەورانەدا، ئەو ڕاستییەیە کە خەباتی ژنان بۆ ڕزگاری و یەکسانی و، پراتیکی فێمینیستی ئەوان زیاتر وابەستە و هەمیشە تێکهەڵکێش بووە بە خەباتی سیاسیی حیزب و گروپە سیاسییەکانەوە، بە بیر و بۆچوون و ئایدیۆلۆجیای جیاوازەوە. چەندە ئەم حیزب و گروپانە سیاسەتێکی پێشکەونخواز و یەکسانیخوازیان هەبووبێت، ژنانیش فرسەتی باشتر و زیاتریان بەدەستهێناوە کە خواست و ئامانجە فێمینیستییەکانیان بەرنە پێشەوە و جێگە و ڕێگەی خۆیان لەو چوارچێوانەدا باشتر بکەن.

بۆ نموونە، لە سەردەمی خەباتی حیزبی شیوعیی بەر لە ساڵانی هەفتاکان هەزاران ژن بەشداری خەباتێکیان کردووە بۆ بەدەستهێنانی یەکسانی و ئازادی و ڕزگاریی خۆیان. لەنێو ڕیزەکانی خەباتی چەکداری پارتی و یەکێتی(بەتایبەت یەکێتی)ی لە کۆتاییی هەفتاکان و هەشتاکان لە خەباتی شاخ، سەدان ژن هەوڵیان داوە کە خەباتی چەکداری بکەن و بە ئامانجی ئەوە کردوویانە کە جێگە و پێگەی ژنان لە “شۆڕش”دا بکەنەوە. تەنانەت لەنێو یەکێتیی ژنانی حیزبی بەعسیشدا لە هەفتاکان و سەرەتای هەشتاکان ژنانێک هەبوون کە هەوڵیانداوە بۆ زیادکردنی فرسەتی خوێندن و کارکردن و تەندروستی بۆ ژنان و بەهێز کردنی پێگەی ئابوورییان. لە ساڵی نەوەدەکان و دەرکەوتنی بەرجەستەتری ڕێکخراوەکانی ژنانی پارتی و یەکێتی و حیزبی شیوعی و ئیسلامییەکان، بە سەدان ژن و کچ لە ڕیزی ئەم حیزبانەدا کاریان کردووە و خەریکی بردنە سەری توانایی و پێگە و شوێنی ژنان بوون بەو مەرجانەی کە بۆیان دیاری کرابوو. تەنانەت هەر لەم سەردەمەدا ژنانی نێو پارتە ئیسلامییەکان هاتبوونە پێش و باسیان لە خەبات لە دژی توندوتیژی و دادپەروەری بۆ ژنان دەکرد.

هەر لەو دەیەیەدا ئەوەی کە پێشەنگی خەبات بوو بۆ یەکسانی و مافەکانی ژنان و دژی توندوتیژی و تیرۆری ژنان، بە سەدان ژنانی کۆمۆنیستی نێو ڕێکخراوی سەربەخۆی ئافرەتان بوون، کە ئەم ڕێکخراوەش لە باری سیاسی و ئایدیۆلۆجییەوە سەر بە حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری بوو. ئەم ژنانە توانیان نموونەی گەورە لە نەریتەکانی چەپ بۆ خەبات بۆ یەکسانی و ئازادیی ژنان زۆر ڕادیکاڵانە لە کۆمەڵگەی کوردستان بۆ یەکەم جار نمایش بکەن. پلاتفۆرمی ماف و داواکارییەکانی ژنان، نووسینەوەی یاسای یەکسانی، وەک بەدیلی یاسای باری کەسێتی، دانانی پەناگای داڵدەدانی ژنانی هەڕەشەلێکراو لە کوردستان و کارکردن بۆ یەکەم جار لەگەڵ ژنانی کرێکاری نێو کارگە بچووک و ئەهلییەکان، بەشێکی کەمن لەو جۆرانە لە چالاکی و خەبات. هەرچەندە ژنانی کۆمۆنیست هیچ کات بە خۆیان نەووت فێمینیست، لەبەر ئەو باوەڕەی کە بەدیهاتنی یەکسانیی تەواو بۆ ژنان لە خەبات بۆ سۆشیالیزم و بەدیهێنانی کۆمەلگەیەکی یەکساندا دەبینن، بەڵام ئەمە ناتوانێت ئەو ڕاستییە ڕەت بکاتەوە کە ئەم سەدان ژنە خەریکی خەبات بوون بۆ مافەکانی تایبەت بە ژنان و، وەستانەوە بەرامبەر ستەم و چەوسانەوەی ژنان.

لە دوو دەیەی ڕابردووشدا، بەتایبەت دوای 2003وە، بە سەدان ژن بە هۆی کۆتای سیاسی و کرانەوەی دەرفەتی بەشداری لە هەموو بوارەکاندا، چوونەتە نێو ڕیزی سیاسەت و لەوێوە خەریکی بەدەستهێنانی پلە و پۆستی حیزبی و سیاسی و پۆستی باڵای نێو دەسەڵات بوون و، هێشتا ساڵانە سەدانی تریش هەر خەریکی ئەو کارەن. لە بەشی خوارەوەی کۆمەڵگەدا، بە سەدان ژنانی چالاک لەنێو ڕێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی کار دەکەن، ڕێکخراویان دروست کردووە و، ڕۆژانە کار بۆ بەدەستهێنانی مافەکانی ژنان دەکەن و لە ڕیزی پێشەوەی خەباتن بۆ گۆڕینی یاسا بە قازانجی ژنان و دەستەبەرکردنی مافی زیاتر، چاودێریی یاسا، داڵدەدانی ژنان، پاراستنیان لە دەست توندوتیژی، دابینکردنی پارێزەر و ؛ جگە لە چەندین گروپی فشار و هەڵمەتەکانی هوشیاری و خۆپێشاندان و نووسینەوە و بڵاوکردنەوەی پلاتفۆرمی مافەکانی ژنان.

کەمپینە جۆراوجۆرەکانی ژنان بە درێژاییی 17 ساڵی ڕابردوو بەردەوام هەبوون، کە هەندێکیان جێگای گرنگیان لە خەباتی ژناندا هەیە. کەمپینەکانی دژی توندوتیژیی لەسەر ژنان، کەمپینەکانی دژی تیرۆری ژنان، کەمپینەکانی دژی بەردەبارانکردنی دوعا، کەمپینی “ناوی من ناوی دایکمە”..، هتد. سەدان کۆنفرانس و سیمیناری جۆرا وجۆر، بەرنامەی هوشیاری و تواناسازیی ژنان، نوێنەرایەتی و قسەکردن و بەشداریکردنی چالاکانی ژنان لە میدیادا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڵاواردن، سووکایەتی و هەڕەشە و توندوتیژیی لەسەر ژنان.

ژنانی کارمەند و کرێکار و چینی خوار مامناوەندی لە کوردستان، هەم وەک تاکەکەس و، هەم وەک گروپ لەسەر دوو تەوەرەی جیا خەبات دەکەن، یەکیان بۆ بژێوی و ژیان و گوزەرانی خۆیان هەموو ڕۆژێک وان لە ڕیزی پێشەوەی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی، ئەمە بەشداری ئەوانە لە خەباتی چینایەتیی ئەوان بۆ بەدیهاتنی خواستە ئابووری و خزمەتگوزارییەکان. و لە سەر ئاستێکی تر هەموو ڕۆژ بەرەنگاریی دەستدرێژی سێکسی لە شوێنی کار دەبنەوە، بەرەنگاریی لەگەڵ جیاوازی کرێ و دەرماڵە دەکەن بە هۆی هەڵاواردنی ڕەگەزییەوە، دژی توندوتیژی دەوەستنەوە و، دژ بە کۆنەپەرستی دینی و خێڵەکی دەنگ هەڵدەبڕن.

ئەمانە هەمووی دەکرێت نمونەی پراکتیسی فێمینیستی جۆراوجۆر بن کە ژنان لە کوردستان کردوویانە و بەردەوامن لەسەری. ئەمانە تایبەتمەندییەکانی خەبات و پراکتیسی ڕۆژانەی ژنانی کوردستانن لەم سەردەمەی ئیستادا. جا چ بۆ قایمکردنی پێگەی ژنان بێت لەنێو دەسەڵاتی سیاسی و ئابووری و پۆست و پلە باڵاکاندا و، یان بۆ خواستە گشتییەکانی تری وەک بەدیهێنانی مافی زیاتر و یەکسانی و وەستانەوە بێت بە ڕووی جیاکاریی ڕەگەزی لە کۆمەڵگە و لە مەیدانی کار و ماڵدا. ئەوەی کە پێویستە بۆ تێورناسە فێمینیستەکان، کە ئەم پراکتیسانەی خەباتی ڕۆژانەی ژنان، ببێتە جێگای تێڕامان و لێکۆڵینەوە و پێناسکردنەوە. لە جیاتی ئەوەی بە نامۆ لە “فێمینیزم” لێک بدرێنەوە، دەبێت لە پەیوەند بە “فێمینیزم”‘ و جۆرەکانییەوە، لەو مێژووە دیاریکراوانەدا پێناسە بکرێن و تێگەشتنی تێوری بەرامبەریان بەرهەم بهێنرێت.

ئەگەر کەسێک بپرسێت چۆن کرداری ژنانی “ئیتحاد نیسائی بەعس” بە فێمینیزم ناو دەبرێت؟ وەڵامەکەی ئەوەیە کە ئەوان خەریکی بەدەستهێنانی پلە و پۆستی باڵای سیاسی و ئابووری بوون بۆ خۆیان لەنێو پەیکەرەی ئەو دەسەڵاتەدا و، توانیشیان بڕێک فرسەت بۆ ژنانی تر بەدەست بهێنن کە بچنە بەر خوێندن و ببنە خاوەنی کار و ئابووریی سەربەخۆ، هەر ئەم ژنانەش لە هەمان کاتدا چاویان دەپۆشی لە سەرکوتی سیاسی و ئەنفال و جینۆسایدی خەڵکی کوردستان. ئایا ئەمە هەر نموونەیەکی تری ئەو بەشە لە فێمینیزم نییە کە لە زۆر جێگەی تری جیهاندا هەمیشە پاڵ دەسەڵاتی گرتووە و خەریکی کردنەوەی جێگای خۆیەتی لەنێو پۆست و پلە باڵاکاندا و، بۆ ئەمەش هەمیشە چاوپۆشی کردووە لە هەمو نەهامەتییەکانی ٪99 ی ژنانی تر و خەریکی بەدەستهێنانی دەستکەوت بووە بۆ ژنانی ئیلیت و نێو چینی باڵادەست. لە ڕاستیدا ئەمەش جۆرێکە لە فێمینیزم کە لە بەشی داهاتوودا ڕۆشنتر دەبێتەوە.

2– هەژاری تێوری فێمینیستی لە کوردستان:

پێوەرێکی تر بۆ ئاست و ئامادەییی فێمینیزم لە کوردستان بریتییە لە ئاستی بەرهەمی بیرکردنەوە و تێوری فێمینێستی لە کوردستان. بەرهەمی هزرێک کە بەرئەنجامی لێکۆڵینەوە و توێژینەوەی مەیدانی و لێکدانەوە و شیکاری بێت بۆ بارو دۆخی ژنان و سەرچاوەی ستەمی ڕەگەزی و هەوڵەکانیان بۆ ئازادی و یەکسانی، بێت. ئەمەش پێوەرێکی باشە چونکە هەم دەژمێردرێت و هەم لە باری چۆنایەتییەوە دەبینرێت، بۆ نموونە دەتوانین بڵێین چەند لێکۆڵینەوە و کتێب و وتارمان هەیە کە فۆکەسی لەسەر لایەنە گرنگەکانی ئەم بابەتەی بەردەستمان کردبێت؟

بە گوزەرێکی خێرا بەسەر ئەوەی تا ئێستا بەرهەم هاتووە، لەم بارەوە کەلێنی گەورە هەست پێ دەکرێت، بەتایبەت لە بواری لێکۆڵینەوەی مەیدانی و لێکدانەوە و شیکاریدا سەبارەت بە ئەزموونی ژنانی کوردستان و پەیوەندیی بە تێوری فێمینیستی لە جیهاندا. هەڵبەت وەک زۆرێک لە بوارەکانی تری گەشەی کۆمەڵگە، لەم بوارەشدا کاری باش دەستی پێ کردووە لە چەند ساڵی ڕابردوودا، بە تایبەت کاری وەرگێڕان و گواستنەوەی ئەزموونی فێمینیزمی ئەوروپی و جیهانی. بەڵام ئاستی ئەم کارە لە کوردستان هێشتا زۆر سەرەتایییە. لێکۆڵینەوە مەیدانییەکان و لێکدانەوەی پشتبەستوو بە زانستەکانی وەک (مێژووناسی، کۆمەڵناسی، جێندەرناسی) لەسەر بارودۆخی ژنان و شێوازەکانی خەباتیان تا ئاستی نەبوون وایە.

هەژارییەک بەدی دەکرێت کە لە ژمارەی وتار و نووسینەکاندا نییە، بەڵکوو زیاتر لە کوالێتی و بەڵگە و ئاراستەکانیاندایە. کاتێک کەسێک دەگەڕێت بە دوای بابەتی فکری و لێکۆڵینەوە، بۆ نموونە سەبارەت بە میژووی ژنان، پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانی ئەوان، ئامارەکانی کارکردن و خوێندەواری و تەندروستی و.. هتد، پەیوەندیی هێزی ژن لە لادێ لەنێو خێزان و لە کێڵگە، هێزی ژن لە خێزانی ناو شار، بەشداری ئابووریی ژنی کرێکار، خەسڵەتەکانی ژنی ماڵەوە! بە دەگمەن بابەتی لەم جۆرانەی دەستکەوێت. هەر بۆیەشە تا ئێستا تیۆرییەکی سیاسی و کۆمەڵایەتیی فێمینیستی نییە کە بە بنەما بە بەڵگە و ئامار و بارودۆخی تایبەت بە ژنانی کوردستان، تێگەیشتنێکی فراوانی لەسەر ژنان و خەباتی ڕزگاریخوازیان دروست کردبێت. سەرباری بوونی چەند سێنتەری خوێندنی جێندەر و هەروەها چەند بەرهەمێکی ئەکادیمی لەسەر فێمینیزم لە کوردستان، هێشتا سەرەتای ئەو ڕێگایەیە بۆ پڕکردنەوەی ئەم کەلێنە.

پێویستە ئەوە ڕۆشن بێت کە بەرهەمهێنانی لێکۆڵینەوەی زانستی و فیکری و تێوریی تایبەت بە ئەزموونی خەبات و پراتیکی فێمینیستی ژنان لە کوردستان، کارێکی زۆر قورستر و درێژ خایەنتر و زۆر فراوانترە لە چاو گوتارێکی فێمینیستی کە ئێستا بوونی هەیە و، هەوڵی نوێنەرایەتی کردنی فێمینیزم لە کوردستان دەدات.

لەم بارەوە فێمینیزمی ڕۆشنگەری لە چەند کۆنفرانسێکدا بە گوتارێکی نیمچە سێکولارەوە بۆ نێو ژنان و پیاوانی سێکولار و شاری و ئیلیت دەبینین.گوتاری ئەم فێمینیزمە، دەبێت هەمیشە سەری نەویتر بێت لە سەقفی “پاراستنی پیرۆزییە ئایینییەکان”. واتە هەر لە سەرەتاوە ڕێگەی ڕەخنەی ڕادیکاڵانەی ئایینی لێ گیراوە. سەرباری پشتیوانی حیزبێکی نێو دەسەڵات و بوونی سەرچاوەی دارایی و مرۆیی، بەم چالاکی و کۆنفرانسانە نەیتوانیوە ببێتە ئامرازی بەرهەمهێنانی تێورییەکی تایبەت بە فێمینیزم لە کوردستان و، تا ئێستا گوتارێکی ڕۆشنی نەبووە سەبارەت بە فێمینیزم و خەبات بۆ ڕزگاریی ژنان، بەڵکوو خەریکی تێکەڵکردنی “دیموکراسی و ئایین و سیکولاریسم و کولتوور”ە و هەر لە سەرەتاشەوە دژایەتی خۆی لەگەڵ چەپ و سۆشیالیزم و ڕەخنەی مارکسیستیشان داوە.

هەروەها گوتارێکی تری سەر بە بۆچوونی فێمینیزمی ڕادیکاڵ هەیە، کە دژی داگیرکاری پیاوانە بۆ هەموو کایەکانی زانین و کولتوور و نووسین و سیاسەت و.. هتد دەنگی هەڵبڕیوە، وە خەریکی گواستنەوەی ئەزموونی فێمینیزمی ئەوروپی و ڕۆژاوایە بۆ ژنان لە کوردستان. هەرچەندە ئەم گوتارە هەوڵی داوە کە دەنگێکی ئەرێنی بۆ فێمینیزم و ناساندنی لە کوردستان دروست بکات، بەڵام کێشەکە ئەوەیە کە لە هەوڵی سەپاندنی جۆرێک لە تێگەشتنی تایبەت لە فێمینیزم و چوارچێوەیەکی نامۆن بەسەر ژنان لە کوردستان، کە بەرهەمی خوێندن و تێگەشتنی کەسەکان خۆیانە لە فێمینیزمی ئەوروپایی و ڕۆژاوایی. بەشێک لەم گوتارە فێمینیزمی کردۆتە دەفرێکی نامۆی فڕیو بەسەر ئاسمانی کۆمەڵگەوە، ژنانی لە کوردستان، بەتایبەت ژنانی چالاکی نێو ڕێکخراوەکانی خستۆتە بەردەم تاقیکردنەوەی فێمینیست بوون، لەو ئاسمانەوە شەهادە دەبەخشێت و بڕیار دەدات کێ فێمینیستە و کێ فێمینیست نییە! ئەوە ڕاستە کە هەندێک فاکتەری جیهانداگر هەیە، لەوانە سەرمایەداری و پیاوسالاری کە لە هەموو جێگایەک، هەرچەندە بە شێوازی جیاواز، کاریگەرییان لەسەر نایەکسانی و ستەم لەسەر ژنان داناوە. بەڵام ژنان لە کوردستان بارو دۆخی ژیانی ئابووری و کۆمەڵایەتی و سیاسیی تایبەت بە خۆیان هەیە، بەو پێیەش ئەزموونی خەباتی جیاوازییان هەیە دژی ستەمکاری.کاری لێکۆڵینەوە و هزر، تێوری فێمینیستی، ئەوەیە کە تێگەشتن لەسەر ئەمە دروست بکات، نەک ژنان و هەوڵەکانیان بە دواکەوتوو یان “نەزانی” یان نائاگایی تاوانبار بکات.

گوتارێکی تری فێمینیزم لە کوردستان، کە ئەمیش وەک ئەوانی تر نامۆیە بە خەباتی ڕۆژانەی ژنان لە کوردستان، ڕێبازی ژنۆلۆجی عەبدوڵا ئۆجەلانە کە لەم سالانەی دواییدا هەوڵی پڕکردنەوەی ئەو کەلێنە فکرییەی خەبات بۆ ڕزگاریی ژنان دەدات. لەسەر دەستی ئەم دۆکتۆرینە، گەریلا ژنەکانی کۆبانی، کە نەبەردییەکی بێوێنەیان لە دژی داعش نیشان دا، کراونەتە نموونەی ئەم جۆرە فێمینیزمە. نموونەی ژنێکیی خەیاڵی و بەهەشتی، کە ئازادە، ئازایە، جەنگاوەرە، بەڵام بێ سێکسە، و هەموو خواست و ئارەزوویەکی سێکسی هەڵگرتووە بۆ دوای ئازادی و ڕزگاریی گشتی. ئاسۆ کەمال لە کتێبی ژنۆفۆبیای ئۆجەلان جەخت دەکات لەوەی کە “ئەم تێوریەی ئۆجەلان بۆ لادێکانی کوردستانی تورکیا، کە لە لایەن دەوڵەتی فاشیستی ڕەگەزپەرستی تورکیاوە لە دواکەوتویی ئابووری و کۆمەڵایەتیدا هێڵراوەتەوە، دەتوانێ “بەئاسانی خەڵکی سادە” لە دەوری خۆی کۆ بکاتەوە، بەڵام ناکۆکە بە ژیانی شارنشینی کۆمەڵگەی کوردستان.”

3-جۆرەکانی فێمینیزم لە جیهان و جیاوازییەکانیان

ناسینی فێمینیزم وەک بزووتنەوەیەکی فراوانی فرە ڕەهەند، بە هەموو ئاراستە و تێگەیشتنە جیاوازەکانییەوە یارمەتیمان دەدات کە ئەزموونی ژنان لە کوردستان لەبەر ڕۆشنایی ئەم ڕەهەندە جیاوازانە ببینین و پێناسیان بکەین. هەرچەندە لە چوارچێوەی وتارێکی لەم جۆرە، تەنها دەتوانرێت گوزەرێکی خێرا بکرێت بەسەر جۆرەکان و جیاوازییەکانی فێمینیزمدا. خۆشبەختانە ئەم کارە لەلایەن چەندین کەسی ترەوە کراوە و لەم بارەوە کتێبخانەی کوردی هەژار نییە.

مارتا ئێ گیمینزی، بە ڕەچەڵک ئەرجەنتینی و پرۆفیسۆری سۆسیۆلۆجی لە زانکۆی کۆلارۆدۆ، دەڵێت، فێمینیزم یەک شت نییە، بەڵکو چەترێکە بۆ ڕێگای جۆراوجۆر. زۆرێک لە لێکۆڵەرانی بزووتنەوەکانی فێمینیزم هاوڕان لەسەر ئەوەی کە فێمینیزم هەرگیز نەبووەتە جەستەیەکی یەکخراوی فیکر، هەر بۆیە شێوازی فرەجۆری هەیە و، بەردەوام شێوازی تازەشی لێ بەرهەم دێت کە لە ئەنجامی دایەلۆگ و مشتومڕی فکری و پراکتیس و ئەزموونکردنی ژنان لەنێو جووڵانەوەکان و خەباتی ڕۆژانە لەکۆمەڵگەدا، فێمینیستەکان لێکۆڵینەوەی لێ دەکەن، بیری لێ دەکەنەوە و لێکدانەوەی بۆ دەکەن، هەر بۆیە بەردەوام گەشە دەکات و، تەنانەت جار جارە جۆرێکیان کە پاشەکشەی کردووە، لە جێگای جۆرێکی تر بەرهەم هاتووە.

یەکێک لە میتۆدە باوەکانی پۆلێنکردنی فێمینیزم جیاکردنەوەیانە بەپێی ئاراستەی سیاسی و ئایدیۆلۆژییان، چونکە یەکێک لە خاڵە جیاکەرەوە بەرجەستەکانانە. هەروەک جاکلین کۆک و مێگ لۆکستون دەڵێن ئەوەی فێمینیستەکان کۆ دەکاتەوە پێکەوە، پابەندبوونیانە بە دژایەتیکردنی ستەم لەسەر ژنان، بەڵام ئەوەی وای کردووە کە بوونی یەک تیوری فێمینیستی یەکگرتوو هیچ کات ئیمکانی نەبێت تێوەگلانی فێمینیزمە لەگەڵ تیۆری و سیاسەتی جۆراو جۆردا.

ئەم وابەستەیییە بە ئایدیۆلۆجیا و سیاسەتی ترەوە لە چەند مشتومڕی سەرەکیدا لەنێوان فێمینیستەکاندا ڕەنگیان داوەتەوە بە فراوانی؛ لەوانە جیاوازیی سەبارەت بەوەی کە ژنان جێگا و ڕێگای چینایەتی و بەرژەوەندیی جیاوازیان هەیە، یان گروپێکی هۆمۆجینیەسن بە هۆی سەرکوتی ڕەگەزییەوە. و یان جیاوازییان لە گەڕانەوە بۆ سەرچاوەی مێژووییی ستەم و چەوسانەوەی ژنان؛ لە ئەنجامیشدا هەمیشە گەیشتوونەتە ڕێگاچارە و شێوازی خەباتی جیاواز بۆ کۆتاییهێنان بە ستەمی ژنان. کۆک و لۆکستون خەجت لەوە دەکەنەوە کە هیچ کات ململانێ تیۆرییەکان لە دەرەوەی ململانێی چینایەتییەکاندا ڕوو نادەن، بەڵکوو جیاوازیی چینایەتی بەردەوام کاریگەریی لەسەر دابەشبوونی فێمینیستە تێوریسەنەکان داناوە.

بەپێی ئەم شیوازە لە پۆلێنکردن، مارتا ئێ گیمینزی، چوار ئاراستەی سەرەکیی فکری فێمینیزمی دیاری کردووە لەنێو بزووتنەوەی ژناندا:

یەکەم: لیبرال فێمینیزم، کە بە فیمینیزمی ژنانی چینی ناوەڕاست و باڵا دەستیش ناسراوە. ئەم جۆرە لە فێمینیزم ئاماجی سەرەکیی یەکسانکردنی ژنانە لە پێگا و جێگای دەسەلاتی سیاسی و ئیداریدا لەگەڵ پیاوان هەر لە چوارچێوەی سیستەم و نیزامی ئابووری و سیاسیی سەرمایەداریدا. کێشەی ئەم فێمینیزمە لەگەڵ بەربەستە فەرمییەکاندایە کە وان لە بەردەم فەراهەمبوونی دەرفەتی یەکسان بۆ ژنان لە بوارەکانی پەروەردەیی و سیاسی و یاساییدا. بەرگریکارانی ئەم فێمینیزمەیە، پێیان وایە کە ژنان دەبێت بەردەوام لە هەوڵی ئەوەدا بن کە چۆن مافی زیاتری سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی لەنێو کۆمەڵگا و سیستەمی ئیستادا بەدەست بێنن.

دووەم: فێمینیزمی ڕادیکاڵ کە کێشەی سەرەکی بە باڵادەستی پیاو لە بوارەکانی ژیاندا دەزانێت، وە پیاوسالاری وەک هۆکاری سەرەکیی سەرکوت و ستەم لەسەر ژنان دەناسێنێت. فێمینیزمی ڕادیکاڵ تەواو بڕوای وایە هەموو کێشە و نایەکسانییەکانی تر پلە دوون لە چاو نایەکسانی ژن و پیاودا. گوتاری ئەم فێمینیزمە بە جۆرێکە کە هەندێک جار وا دەردەکەوێت کە هەموو پیاوان هەموو ژنان دەچەوسێننەوە. پێویستە ئەوەش بوترێت کە فێمینیستە ڕادیکاڵەکان لە گەڕانیان بەدوای سەرچاوەی ستەم و پلەدووییی ژناندا، بوونەتە خاوەنی تێگەیشتن و هزری فراوان کە هەوێنی بەشێکی زۆر لە جووڵانەوە و خەباتی ژنانیان ئاراستە کردووە. بەپێی ئەم ئاراستەیە ژنان وەک گروپێکی چەوساوە، دەبێت لە پێناو ئازادکردنی خۆیان لە دەست ستەمکارەکانیان کە پیاوانن، تێبکۆشن.

سێهەم: فێمینیزمی سۆشیالیستی کە لە لایەک ڕەخنەگری سیستەمی ئابووریی سەرمایەدارییە و، تەواو بروای وایە کە یەکسانییەکی مانادار لەنێو کۆمەڵگەی چینایەتیدا بەدی نایەت، لە لایەکی دی ڕەخنەگرە لە لێکدانەوەی مارکسیستی بۆ سەرچاوەی ستەم و چەوسانەوەی ژنان. بەشیک لە فێمینیستە سۆشیالیستەکان وەک فردریچی، دەلا کۆستا و ماریا مایەس، پێیان وایە کە مارکسیزم بەشێک لە چالاکی و پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانی وەک (کاری سێکسی، دروستکردن و گرنگیدان بە منداڵان و کاری نێوماڵ، کە کاری ژنان بووە) بەبێ لێکدانەوە جێهێشتووە، لە کاتێکدا کە زۆر گرنگن بۆ بەرهەمهێنانی هێزی کرێکاران. لە بواری ئەکادیمیا و هزردا فێمینیزمی سۆشیالیستی، بە سوودوەرگرتن لە ماتریالیزمی مێژووییی مارکسیزم، کەوتنە لێکدانەوەی پەیوەندییە جێندەرییەکان. یەکێ لە ئەنجامە کاریگەرەکانی ئەم فێمینیزمە گەیشتن بوو بە تێوری “دووانەی سەرمایەداری و پاتریارکی” وەک سەرچاوەی ستەم و چەوسانەوەی ژنان. لە باری کردارییەوە ئەم فێمینیزمە لە ساڵەکانی هەفتاکان و هەشتاکاندا زۆر چالاکانە کاری کرد لەسەر کەمپینی “کرێ بۆ کاری نێو ماڵ”.

چوارەم: فیمنیزمی مارکسیستی، هەروەک سۆشیالیستی، بەرگری لەوە دەکات کە ئازادی و ڕزگاریی تەواوی ژنان پابەندە بە هەڵوەشاندنەوەی سیستەمی سەرمایەدارییەوە. بەڵام جیاوازییان ئەوەیە کە خەریکی پەرەدان بوون بە توانایی تیۆری مارکسیستی بۆ لێکدانەوەی چەوسانەوەی ژنان بە هۆی سیستەمی سەرمایەدارییەوە، بەم جۆرەش ئەوان لە هەوڵی پڕ کردنەوەی ئەو کەلێنەدان کە وەک “کەم بەهاکردنی کێشەی ژنان لەنێو مارکسیزمدا” لە لایەن فێمینیستە سۆشیالیستەکانەوە ڕەخنەی لێگیرا. ئەم فێمینیستانە خەریکی ئەوەبوون کە پەیوەندیی نێوان چەوساندنەوەی ژنان و سەرمایەداری ڕۆشن بکەنەوە. لە هەمان کاتدا دژی ئەو فۆرمە لە مارکسیزمی سەدەی بیست بوون کە بە شێوەیەکی دۆگما دژی فێمینیزم دەوەستێتەوە.

ئەم چوار ئاراستەیەی فێمینیزم کە باس کران، بوونە خاوەنی هەزاران لێکۆڵینەوە و دراساتی مەیدانی، و چەندین تێوری و پراکتیس کە کەمپینی فراوان و بزووتنەوەی جۆراجۆری لێ هاتە دەر، هوشیاریی فراوانی بڵاو کردەوە، گۆڕانکاریی گەورەی دروست کرد تەنانەت لەنێو سیاسەت و پۆلیسیەکانی سەرانی دەوڵەت و سیستەمی سەرمایەداری، دام و دەزگاکانی وەک نەتەوە یەکگرتووەکان و بانکی نێودەوڵەتی و بەرنامەکانی گەشەپێدانی جیهانی. هەروەها کاریگەریی گەورەی لەسەر سیاسەتی هەردوو بلۆکی ئەوکاتەی ڕۆژاوا و ڕۆژهەڵات دانا، بە جۆرێک کە لە سەردەمی مۆدێرنیتەدا وڵاتانی جیهان کە لەنێوان ئەم دوو قوتبەدا دابەش ببوون، مەسەلەی گەشەدان بە تواناییی ژنان و دابینکردنی فرسەتەکانی خوێندن و کارکردن و تەندروستی باش ببووە یەکێ لە خاڵەکانی پیشبڕکێیان. ئەمانە هەرچەندە وەک دەستکەوتی ژنان دەرکەوتن، بەڵام لە هەمان کاتدا دەستکەوتی مۆدێرنیتە و ئەو ئاراستەیە بوون کە پێیان وابوو هەموو وڵاتانی جیهان بە یەک ئاراستە دەڕۆن و گەشەکردنی ئابووری و تەکنەلۆجیا و بارو دۆخی ژنانیش لەگەڵیاندا بەردەوام بەرەو پێش دەچێت.

بەڵام ئەم شەپۆلەی فێمینیزمی ئەوروپایی – خۆراوایی بەرەووخامۆشی چوو. هەندێک لە چاودێران باس لەوە دەکەن کە ئەم پاشەکشەیە لە لایەک بە هۆی کەوتنە بەردەم ڕەخنەی فێمینیزمی ڕەشپێست و فێمینیزمی کولتووری، بە پاڵپشتی تێورییەکانی پۆست – مۆدێرنیتە، ڕووی دا. فێمینیزمی ڕەش جەختی لەوە کردەوە کە سێکسیزم و چەوساندنەوەی چینایەتی و ناسنامەی جێندەری و ڕاسیزم تەواو پێکەوە گرێدراون و یەکتربڕن. بەو شێوەیەی کە ئەم چەمکانە پەیوەندییان بە یەکترەوە هەیە پێی دەوترێت یەکتربڕایەتی. فێمینیزمی کولتووریش جەختی لە جیاوازیی بنەڕەتیی نێوان ژن و پیاو کردەوە؛ لە ڕووی بایۆلۆجی و کەسایەتی و هەڵسوکەوتەوە ژنان وەک خاوەنی ڕەوشتێکی جیاواز و باڵا، هەمیشە هاوسۆزی و خوشکایەتی بناغەی ناسنامەیان دابین دەکات. ناوەڕۆکی ڕەخنەی ئەمانە ئەوە بوو کە ئەم فێمینیزم تەنها وەک بەرهەمی ئەزموونی ژنانی ئەوروپایی و خۆراوایی سپی پێست ناسراوە، لە کاتێکدا ئەوان ناتوانن ئەزموونی هەموو ژنانی جیهان نیشان بدەن و نوێنەرایەتی بکەن، ژنان لە شوێنە جیاجیاکان ئەزموونی جیایان هەیە، تەنانەت ژنان وەک تاکە کەسیش ئەزموونی جیایان هەیە.

بەڵام لە لایەکی ترەوە هەندێک لە فێمینیستەکان باس لە وە دەکەن کە فشاری کەوتنی بلۆکی خۆرهەڵاتی (سۆڤیەت) و، هەڵای “پاشەکشەکردنی مارکسیزم” و بیری چەپ و سۆشیالیزم بە گشتی، تەشەنەی نیولیبرالیزم بە ئایدیۆلۆجی ئیندیڤدوالیزم و بازاڕی ئازاد و..هتد، هۆکاری گەورەی ئەم پاشەکشەیە بوون، ئەمەش بە تایبەت لە کۆتاییی دەیەی هەشتاکان و دەیەی نەوەدەکان. نانسی فرەیسەر باس لەوە دەکات کە لە کاتێکدا کە نۆلیبرالیزم دەیویست گرنگیی زمانی “یەکسانی و دادپەروەری” و مافە گشتییەکان بگۆڕێتە سەر فۆکەس خستنە سەر ‘ناسینەوەی ناسنامە و جیاوازی’، لەو چوارچێوەیەدا فشار بۆ سەر فێمینیزم دروست بوو داوای ڕەخنەی کولتووری بکات و کەمتر بچێتە سەر شیکردنەوەی کێشە ئابووری و کۆمەڵایەتییەکان. هەر بۆیەشە بە ڕای نانسی فرەیسەر لە کۆتاییی سەدەی بیستەم مەیلێک هەبوو کە ڕەخنەی فێمینیستی گرنگ لە کایەی ‘ئابووری’ بگۆڕن بۆ ڕەخنەیەکی “کولتووری یەکلایەنەی یەکسان”

ئەم پاشەکشەیە، زیانی گەورەشی دا لە ڕێڕەوی گەشەی جیهانی فێمینیزم وەک بزووتنەوەی جیهانی ژنان، لە تێرمی کۆلێکتیڤیزم، واتە کارکردن وەک بزووتنەوەی کۆمەڵایەتی و جەماوەری لە بەرامبەر فۆرمە جیهانییەکانی ستەم و چەوسانەوەی ژنان وەک پیاوسالاری، سێکسیزم و جیاوازیی چینایەتی، سەرمایەداری. واتە ئەم د ەورەیە بۆ ماوەیەک ئەم یەکگرتنەی لە خەباتی سەرتاسەری لە دژی سەرچاوەی ستەم و چەوسانەوەی ژناندا بردە دواوە. نانسی فرەیسەر دەڵێت کە لە کاتێکدا داهێنانەکانی فێمینیزمی شەپۆلی دووەم لە ئەو توانایدایە بوو کە نایەکسانی جێندەری لە سێ ڕەهەندی فراواندا لێک بداتەوە: ئابووری، کولتووری و سیاسی. کەچی لە ماوەی چەند دەیەی ڕابردوودا ئەو ڕەهەندە شیکارییانە نەک تەنها جیاکراونەتەوە لە یەکدی، بەڵکوو تەنانەت لە “ڕەخنەی کاپیتالیزمیش” دابڕێنراون. بە بڕوای نانسی جەختکردنەوەی فێمینیستەکان لەسەر ڕەخنەی کولتووری، ڕێکوپێک لەگەل هەوڵەکانی نیۆلیبرالیزم دەهاتەوە کە ئامانجی سەرەکیی سەرکوتکردنی هەموو بیرۆکە یەکسانیخوازییە کۆمەڵایەتییەکان بوو لەو سەردەمەدا. بەم شێوەیە جەختکردنی فێمینیستەکان لەسەر ڕەخنەی کولتووری، لە کاتێکدا بوو کە هەلومەرجەکە پێویستی بە دوو هێندە فۆکەس و سەرنجدان بوو لەسەر ڕەخنەی ئابووریی سیاسی.

جۆرە جیاوازەکانی فێمینیزم بەگشتی دابەش بوون بەسەر دوو بەرەدا و دوای دوو ئایدیۆلۆجی و ئاراستەی فکریی جیاواز کەوتوون، لیبرالیزم کە ئایدۆلۆجی و بونیادی فکریی سەرمایەداری پێک دێنێت و، مارکسیزم کە ڕەخنەی ڕیشەیی هەیە لە پێکهاتەی ئابووری سیستەمی سەرمایەداری

بەشێک لە فێمینیستەکان لەژێر ناوی فێمینیزمی ماتریالیستی، بە هاوکاری لەگەڵ فێمینیستە مارکسیستەکان، توانیان دەست بگرن بەو ڕەخنەگرتن لە ئەو کۆیانە کە کاریگەرییان لەسەر ژیانی ژنان هەیە لە هەموو جێگایەک، لەوانە: پاتریارکی و سەرمایەداری. ئەوان جەختیان کردەوە کە ژیانی ژنان لە هەموو شوێنێک کەوتۆتە ژێر کاریگەریی سەرمایەداریی جیهانی و پیاوسالارییەوە. ڕایانگەیاند کە لە باری سیاسییەوە کارێکی خۆکوژی دەبێت کە ئەم ڕەخنەی بونیادی لە سەرمایەداری و پاتریارکی، جێگەی بگیرێتەوە بە ڕەخنەی ستراتیجییە سیاسییە لۆکاڵییەکان و ڕوانگەی واقیعی کۆمەڵایەتیی پارچەپارچەکراو. لەم هەوڵانەدا میتۆدی شیکاریی ئینتەسێکشنالیتی سەری دەرهێنا، کە لە یەک کاتدا ڕەخنە لە جیاوازیی چینایەتی و ڕەگەزی و ئەتنیکی و هەموو سەرچاوەکانی تری سەرکوت دەگرێت. بەم جۆرە ئەم فێمینیستانە دەورێکی گرنگیان گێڕا لە جارێکی کە پێناسکردنەوەی تێوری فێمینیستی، و لێکدانەوەی پرسەکانی چین، جێندەر و ڕەگەز (race). ئەم جارەیان ئەم فێمینیزمە نەک تەنها بۆ ڕزگاری ژنان، بەڵکوو وەک بزووتنەوەیەک کە باس لە ڕزگاریی کۆمەڵگە دەکات، دژە سەرمایەدارییە و، ڕەخنەی بونیاتی لە سیستەمی ئابووریی سەرمایەداری و سیاسی نیولیبرالیزم هەیە.

لەدوای 2008وە، واتە دوای قەیرانێکی گەورەی سەرمایەداری و ئابووریی نیۆلیبرالیزم، فۆرمەکانی ئێکۆفێمینیزم، ترانسناشناڵ فێمینیزم، فێمینیزمی ڕەش و ئینتەرسێکشنال بە هێزەوە هاتوونەتەوە و خەریکی خەباتی فێمینیستین. فێمینیزمی ترانسناسیۆنالی یان جیهانی کە لە خۆیدا لە هەوڵی کۆکردنەوەی هەموو فۆرمەکانی فێمینیزمی دژە سەرمایەدارییە، بەتایبەت هاتۆتە مەیدان بۆ بڵاوکردنەوەی هوشیاری سەبارەت بەوەی کە چۆن جیهانگیری و سەرمایەداری کاریگەریی لەسەر هەموو خەڵک بەگشتی، بە جیا لە نەتەوە و ڕەگەز و سێکس و چین و جێگای نیشتەجێی خەڵک داناوە. ئەم فۆرمە لە فێمینیزم، فێمینیزمی دژە سەرمایەداری، دژە سیستەمی ئابووریی نیۆلیبرالیزم، بە دەستەوەگرتنی تێوری ئابووریی مارکسیستی و لێکدانەوەی چینایەتی خەریکە جارێکی کە خۆرێکخستننە و، بەرپاکردنی بزووتنەوەی فراوانی جەماوەری و کۆمەڵایەتی کە هەم داوای ماف و چاکسازی دەکات لە بارو دۆخی ژیانی ژنان و چینی کرێکاردا، هەروەها خۆی وەک بەدیلێکی شۆڕشگێڕانە نیشان دەدات کە خەریکە هەموو بزووتنەوە ناڕەزایەتییەکانی تری وەک، دژە ڕاسیسزم، یەکسانی بۆ هۆمۆسێکسواڵەکان و گروپە کەمایەتییە سەرکەوتکراوەکانی تر لە دەوری خۆی کۆ دەکاتەوە و پێشەنگی خەباتێکی فراوانی دژە سەرمایەداری دەکات، بەبێ ئەوەی ئەو ئاسۆیە لەدەست بدات کە سەرچاوەی هەموو نایەکسانییەکان کۆمەڵگەی چینایەتی، سەرمایەدارییە.
پریشکی ئەم هەستانەوەیە لە ساڵی 2017 لە خۆپێشاندانی سەدان هەزار ژن و پیاوی یەکسانیخواز بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی ژنانەوە لە ئەمریکا و چەندین وڵاتی تر نمایشی خۆی کرد. دواتریش مانیفێستی خۆی لە نامیلکەی فێمینیزم بۆ ٪99ی خەڵک ڕاگەیاند کە تیایدا نیازی خۆی بۆ دژە سەرمایەداری بوون، ئیکۆ بوون، ئینتەرسێکشنال، پارێزەری مافی هەموو کەمایەتییەکان و ئێل جیبیتی… هتد ڕاگەیاندووە.

پێویستە باس لە جۆرێکی تری ترسناک لە “فێمینیزم” بکەین کە لە هەندێک ئەدەبیاتدا بە ناوی “فێمینیزمی نیولیبراڵ” باس کراوە. نموونەیەکی ئەم جۆرە لە فێمینیزم، شێریل ساندبێرگ دایهێنا لەژێر ناوی ‘لین ئین’، کە تیۆرییەکەی لەسەر ئەوە بونیاد ناوە کە بازاڕی ئازادیی سەرمایەداری چارەسەری نایەکسانی ڕەگەزیی بەرامبەر بە ژنان پێیە. ئەو بانگەوازی ژنان دەکات کە سەر دانەوێنن و هەوڵ بدەن و شەڕی تاکەکەسی بکەن لە بازاڕدا.

نموونەی تری ئەم فێمینیزمە، ئەو هەڵمەتەیە کە بۆ بەکاڵاکردنی جەستەی ژنان و، پارچەکانی جەستەی ژنان، قبوڵکردنی سێکسیزم وەک ڕاستییە نەگۆرەکان، پراکتیسی فێمینیستی کردۆتە ئەم بیرۆکە تاکپەرستانەیە کە بە ژنان دەڵێت بچۆ لە ڕێگەی ئیستحقاقەوە دەستکەوتەکانت بە “هەر ڕێگایەک” بێت بەدەست بێنە. نموونەی بڵاوبونەوەی دەیان جۆری پیشەی مۆدێل، کۆسمەتیک، مەیکئەپ ئارتیست، کاری لاپ دانس و مەساج، ..هتد؛ لەبری ئەوەی ئەمانە وەک ئارەزوو و هەڵبژاردەی بەشێکی کەم لە کچان و ژنان وەک مافێکی ئازادیی هەڵبژاردن پارێزراو بێت، کەچی بوونەتە پیشەسازی گەورە و بەدیلێکی پیشە و کار و ڕێگای نان پەیداکردن و گەشتن بە ئامانجی و ئاواتی “دەوڵەمەندبوون” و کۆکردنەوەی سەرمایە بۆ ژنان

4-کێشەی لیبراڵ فێمینیزم

جۆرە جیاوازەکانی فێمینیزم بەگشتی دابەش بوون بەسەر دوو بەرەدا و دوای دوو ئایدیۆلۆجی و ئاراستەی فکریی جیاواز کەوتوون، لیبرالیزم کە ئایدۆلۆجی و بونیادی فکریی سەرمایەداری پێک دێنێت و، مارکسیزم کە ڕەخنەی ڕیشەیی هەیە لە پێکهاتەی ئابووری سیستەمی سەرمایەداری. ئەم دوو بیرکردنەوەیە لەنێو خەباتی ژنان بۆ ڕزگاری و یەکسانی جگە لەوەی درێژترین تەمەنیان هەیە، هەروەها گەورەترین هۆکاری دابەشبوونی جۆرەکانی فێمینیزمن لە بواری تێوری و پراتیکدا.

لیبراڵ فێمینیزم، خاسیەتی تایبەتی ئەوەیە کە هەوڵ بۆ ئەوە دەدات کە ژنانی چینی باڵادەست بچن لەم سیستەمە نایەکسان و پڕ لە نەهامەتییەی سەرمایەداری بەشدار بن لە دەسەڵاتدا

لیبراڵ فێمینیزم، کە لە سەرەتای سەدەی بیستدا بە فێمینیزمی ژنانی بورژوازی ناسراوە، هەمیشە پاڵپشت و هاوکاری دەسەڵاتی سیاسی و ئابووری چینی دەسەڵاتداری سەرمایەدارییە لە هەموو جیهاندا. فۆرمی دەسەڵات هەرچی بووبێت، دیکتاتۆری، دیموکراسی، سەرمایەداریی دەوڵەتی، ئەم جۆرە فێمینیزمە لە نێویدا جێگەی بووەتەوە. لە سەردەمی ئێستادا، بە هۆی کۆتای سیاسی بۆ ژنان لە زۆربەی زۆری وڵاتانی دنیا، ئەم فێمینیزمە دەسەڵاتی پەیدا کردووە و خۆی کردۆتە نوێنەری هەموو ژنان لە دامودەزگا نێودەوڵەتییەکاندا و، هەموو سەرچاوە ماددییەکان دەبات بۆ خۆی وەک بەشی ئیلیتی ژنان.

لیبراڵ فێمینیزم، خاسیەتی تایبەتی ئەوەیە کە هەوڵ بۆ ئەوە دەدات کە ژنانی چینی باڵادەست بچن لەم سیستەمە نایەکسان و پڕ لە نەهامەتییەی سەرمایەداری بەشدار بن لە دەسەڵاتدا. ئیتر گرنگ نییە کە بە هۆی ئەم دەسەڵاتەوە ملیۆنان ژن بێکار دەبن، نانبڕاو دەبن، خوێندن و تەندروستی و خزمەتگوزاری تریان نابێت. کەم نین ئەو فێمینیستە لیبراڵانەی کە بە شان و باڵی ژنانی وەک مارگرێت تاتشەر، هیلاری کلینتۆن و مادلین ئۆبرایت هەڵ دەدەن و وەک پێشەنگی دەستکەوتەکانی فێمینیزم باسیان دەکەن. ئەمە لە کاتێکدا کە بڕیار و سیاسەتەکانی ئەم ژنە سەرکردانە، هەمیشە هۆکاری نەهامەتی گەورە و هەژاری و بێکاری و ستەمی زیاتر بوون لەسەر ژنان. مێژووی فێمینیزم پڕیەتی لەم جۆرە کە خۆی کردۆتە خاوەنی هەموو دەستکەوتەکانی ژنان لە ئەوروپا و تەنانەت لە جیهانیشدا. ئەم دەستکەوتانەش بە ملیۆنان ژن دەفرۆشنەوە، گوایا ئەمانە بە قازانجی هەموو ژنانن. ئەم جۆرە فێمینیزمە دەتوانیت چاوپۆشی لە هەموو نایەکسانییەکانی تری زۆرینەی ژنان بکات و تەنها چاوی لەوەبێت کە ژمارەی لە ژنانی نێو چینی دەسەڵاتدار بخاتە نێو ناوەندەکانی بریاردان و سەرۆکی کۆمپانیاکان.

خەباتی ژنان و فێمینیزم، نە تەنها گوتارێکی میدیایی ڕادیکاڵی دژە پیاو ە و، نە تەنها هی ئەوانەیە بە دوای بەدەستهێنانی جێگای سەرکردە و بڕیاردانی ژنانن لەنێو پارتە سیاسییەکان و کۆمپانیا و دەسەڵاتدا.

لە سەردەمی ئێستادا زۆربەی ئەو “پێشکەوتنە”انەی کە بە هۆی “جیاکاریی ئەرێنی”ەوە، بەدەست هاتوون، بوونەتە پەیژەیەک بۆ سەرکەوتنی ژنانی نێو چینی دەسەلاتدار. ئەم چینە دەسەڵاتدارە هەرچۆنێک بێت توانیویەتی سامان و جێگایەکی زیاتر بۆ ژنە پەرلەمانتارەکان، ژنە بەڕیوەبەرەکان، دادوەرەکان، بانکدارەکان، خاوەن کۆمپانیاکان دروست بکات. بەڵام کاتێک ئەم ژنانە کێشەی خۆیان لە نێو ڕیزەکانی دەسەڵاتدا چارەسەر دەبێت، ٪99 ەکەی تری ژنان لە بیر دەکەن کە بە ترسناکترین جۆری ستەم و چەوسانەوەدا دەڕۆن. هەندێک لە لێکۆڵەران پێیان وایە کە دیاردەیەکی هاوشێوە لەگەڵ چینی ناوەڕاستی ڕەشپێستی ئەمریکا و ئەروروپادا ڕوویدا، کاتێک بە هۆی بزووتنەوەی دژە ڕاسیزمەوە هەندێکیان خۆیان گەیاندە پلە و پۆستی باڵا، ئەمەشیان وەک دەستکەوتی گەورەی هەموو ڕەشپێستەکان نیشان دا. لەهەر دوو نموونەکەدا زۆربەی کات ئەو دەستکەوتانە بەناوی هەموو خەڵکەوە وەردەگیرێت، لە کاتێکدا بەرهەمەکەی ناچیتەوە لای جەماوەرە نایەکسانەکە، هەر بۆیە هیچ کات نە کۆتای ژنان و نە جیاکاریی ئەرێنی نابێتە هۆی چارەسەرکردنی کێشەی جیاکاری، بەڵکوو زیاتر هەڵاواردن و پشتبەستن بە تۆکنیزم زیاد دەکات.

لەگەل هەموو ئەمانەشدا، خەباتی ژنان و فێمینیزم، نە تەنها گوتارێکی میدیایی ڕادیکاڵی دژە پیاو ە و، نە تەنها هی ئەوانەیە بە دوای بەدەستهێنانی جێگای سەرکردە و بڕیاردانی ژنانن لەنێو پارتە سیاسییەکان و کۆمپانیا و دەسەڵاتدا. بزووتنەوەی ژنان و خەباتی ژنان هەروەها خاوەنی ژنانی چالاک و نووسەر و ئەکادیمی و گەنجانی تینوو بە ئازادی و یەکسانین. بۆیە دەبێت جۆرەکانی فێمینیزم بناسینەوە، لەیەکیان جیا بکەینەوە و، بەوردی هاوخەباتەکانی خۆمان دیاری بکەین.

5-ئەنجامگیری

یەکەم: فێمینیزم لە کوردستانیش فرە لایەن و فرە ڕەهەندە

فێمینیست لە کوردستان دەشێت ئەو ژنە شۆڕشگێڕە بێت کە ئامادەی گیان بەختکردن بووە بۆ ڕزگاری خۆی و هاوڕەگەزەکانی، هەروەها دەشێت ئەو ژنە پەرلەمانتارە بێت کە باس لە یاسایەکی باشتر بۆ مافی ژنان دەکات، بەڵام بەرژەوەندیی حیزبەکەشی دەپارێزێتک یان دەشێت ئەو ژنە موسوڵمانە بێت کە دەیەوێت تەفسیرێکی میانەڕەوتر لە ئیسلام بکات، یان ئەو ژنەی کە لە دام و دەزگایەکدا چاودێری ئەوە دەکات کە ژنان تەحەروشیان پی نەکرێت، مامۆستایەکی ئەکادیمی بێت کە خەریکی جێگیر کردنی خویندنی یەکسانیی جێندەرییە، ئەو کارمەندە بێت کە ڕۆژانە یارمەتیی ژنان دەدات بۆ پاراستنیان لە توندوتیژی، ئەو ژنەی کە خۆی بریار لەوە دەدات کە مافی خۆیەتی چ جۆرە جلێک لەبەرکات، کچانی گەنجانی زانکۆ بن کە دژی هێزە ئەمنییەکان دەوەستانەوە کە بە هۆی کچ بوونیانەوە سوکایەتیان پێ دەکردن و سێکسیت دەجووڵانەوە لەگەڵیان.

فێمینیزم لە کوردستانیش یەک شت نییە، یەک فۆرم نییە، یەک تێگەشتن و یەک پێناسی نییە. لە کوردستانیش هەتا ئەم جیاوازییە سیاسییانەی نێو ڕەوتەکانی فێمینیزم نەناسینەوە، دەستنیشانیان نەکەین، مەحاڵە کە بەهیچ جۆرێک بکەوینە دایالۆگێکی تیوری جدییەوە لەسەر ڕزگاریی ژنان. هەروەک چۆن ناکرێت بەسەر جۆرە جیاوازەکانی فێمینیزمدا تێپەڕین و گرنگیان پێ نەدەین، بە پێچەوانەوە دەبێت ئەم جۆر و جیاوازییانە ببنە هەوێنی دایەلۆگ و لێکۆڵینەوە و کاری داهاتوو.

فێمینیزمی لیبراڵ بە فراوانی هەیە و نوێنەرەکانی لە کوردستان ژنانی سیاسی و نێو دەسەڵات و خاوەن پۆستە باڵا و ئیدارییەکانن، ئەوانەی کە شارنشین و خوێندەوارن و لەپال یەکێ لە حیزبەکانی نێو دەسەڵاتدا یان ڕاستەوخۆ یان ناراستەوخۆ کار وچالاکی دەکەن، ڕەخنەی نەرم و نیان دەگرن و داوا و نەسیحەتی چاکسازی لە دەسەڵاتدا دەکەن و، هەوڵی پلە و پۆستی بەرز دەدەن. هەڵبەت بەشێکیش لەم لیبراڵ فێمینیزمە وان خەریکی کاری ڕێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی و لە بواری ئەکادیمیا کار دەکەن. ئەم جۆرە لە فێمینیزم دەبێت بناسینەوە، بەرپرسیاریان کەین و بیریان بێنینەوە کە یان باس لە ڕزگاریی ژنان نەکەن و بە ناوی ژنانەوە بەگشتی قسە نەکەن؛ یان دەبێت ئەو پێگە و دەسەڵاتەی پەیدای دەکەن دەستکەوتی گشتی تر بۆ ژنانیش بێنێت، وەک یاسای باشتر، مافی زیاتر، سەلامەتی و پاراستنی زیاتر لە توندوتیژی.

بەشێکی زۆر لە ژنان لە نێو ڕیکخراو و لەسەر ئاستێکی تر هەموو ڕۆژ ڕووبەڕووی توندوتیژی دەبنەوە و، دژ بە کۆنەپەرستی و هەڵاواردن و توندوتیژی دەوەستنەوە. ئەمە تایبەتمەندیی خەباتی ژنانی کوردستانە لەم سەردەمەی ئیستادا کە وەک پراکتیسێکی ڕۆژانە خەبات بۆ یەکسانی و دژی جیاکاری لە مەیدانی کارو ماڵدا دەکەن. هەرچەندە ئەم بەشەیان هێشتا سیمایەکی تێوری فێمینیستی نەداوە بە چالاکی و کاری خۆی لە خوارەوە دەیکات لە دژی سیستمی زاڵ، مەیدانێکی بەرفراوانی تێکەڵە لە فێمینیزمی جۆرا و جۆر ی ڕادیکاڵ، سێکولار و چەپ و سۆشیالیست و ڕادیکاڵەوە، تا دەگات بە ژنانی موسوڵمانی سێکولار. بۆیە کاری ڕێکخراوەکان و چالاکوانانی ژنان لە یەکتر جیاوازن، ناچنە ژێر یەک پێناسە و یان یەک جۆری فێمینیزمەوە.ناشکرێت خەباتی ڕۆژانەی سەدان ژن بخەینە یەک تای تەرازوو لەگەڵ لیبراڵ فێمینیزمێکی بەرژەوەندخواز، یان فێمینیزمێکی ئیسلامی کە زیاتر وا لە خەمی پاراستنی دینەکەی وەک لە ماف و ئازادییەکانی ژنان و، تێکەڵاویان کەین.

کەوایە فێمینیزم لە کوردستان نەشێوێنراوە، بەڵکوو خۆی بەم جۆرەیە کە باڵ و تێروانینی جیاوازی لێ دەبێتەوە و خاوەنی یەک تێگەیشتنی یەکگرتوو نییە و هەروەها بواری لێک تێگەشتنی جیا جیا دروست دەکات. کەسێک کە وادەزانیت شێوێنراوە، ئەو فۆرمەی ئەو شێوێنراوە نەک فێمینیزم خۆی. ژنان لە کۆمەڵگەدا دەژین و زیندوون و بکەرن، هەموو ڕۆژ خەبات دەکەن بۆ یەکسانی بە شێوازی جۆراو جۆر. ئەوە ئەرکی تێوریسێنە فێمینیستەکانە لیکدانەوە بۆ ئەمانە بکات لە پەیوەند بە ئاراستە فکری و تیۆرییەکانی فێمینیزمەوە، جۆرەکانیان و تایبەتمەندییەکانیان جیابکاتەوە، تا بتوانێت تێورییەکی سیاسی و کۆمەڵایەتیی فێمینیستی کە تێگەشتنێکی فراوانی لەسەر ژنان لە هەرێمی کوردستان دروست کردبێت، بەرهەم بێنن لێرەشەوە ئاراستەیەکی سیاسی و کۆمەڵایەتی خەباتی ڕزگاریی ژنان ڕۆشن کەنەوە. ئێمە وەک زۆریک لە بوارەکانی تری فکر و مەعریفە لەم بوارەشدا سەرەتایەکمان دەست پێ کردووە کە هێشتا تازەیە، پێویستی بە هاوکاری و کاری درێژخایەن و دایەلۆگ و گەشەکردنە.

کاتێک بەشێک لە ڕێکخراوەکان و چالاکوانانی بەرگریکردن لە مافەکانی ژنان بە خۆیان ناڵێن فێمینیست، کەچی هەر ئەوانیشن ڕۆژانە بە کردار لە بەردەم هەڕەشە و فشاری کۆنەپەرستی و پیاوسالاریدا خەبات دەکەن، ئەوە بابەتێکی پێویستی بە لێکۆڵینەوە هەیە. لە بارو دۆخێکی وەک کوردستاندا، هۆکاری جیاجیا هەیە کە کەسێک یان گروپێک ڕاستەخۆ بە خۆیان نەڵێن فێمینیست. یەکێ لەوانە لەوانەیە ترس بێت، هەروەک چۆن ترسیش هەیە ئەگەر ژنان لە شوێنی کاریان یان لەنێو دراوسێکانیان بە خۆیان بڵێن کۆمۆنیست، یان ئەنارکیست. هۆکاری ئەمەش لە یەکەم ڕامانیندا ئەوەیە کە هەموو ئەم بزووتنەوە و ئایدیایانە بە ڕادیکاڵ و مەترسیدار دادەنرێن لەسەر کۆمەڵگە و خێزان و بەها دینی و خێڵەکییە زاڵەکانی نێو کۆمەڵگە. لەسەر ئاستی گروپ و ڕێکخراوی ژنانیش، ئەوا دەسەڵاتی سیاسی و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانیش کە پشتیوانی ماددی ئەمانە دەکەن، ئەم جۆرە ئایدیا چەپ و ڕادیکاڵانەیان پێ خۆش نییە و هەر جۆرە ڕێکخراوێک یان چالاکێک ئیدعای ئەوانە بکات، پەراوێزیان دەخەن.

فێمینیزم لە کوردستان نەشێوێنراوە، بەڵکوو خۆی بەم جۆرەیە کە باڵ و تێروانینی جیاوازی لێ دەبێتەوە و خاوەنی یەک تێگەیشتنی یەکگرتوو نییە

بەڵام هۆکاری تریش زۆرن، لەوانە دابڕانێک کە لەنێوان گوتاری فێمینیزم و بارو دۆخی ژنان و خەباتی ڕۆژانەیان هەیە، ئاشنا نەبوونی ئەم گوتارە بە کار و کردەی فێمینیستی لە کوردستان، وەک پێشتر باس کرا. هۆکارێکی تر ئەو تێگەشتنەیە لە فێمینیزم کە بە بزووتنەوەیەکی “دژە پیاو “ی دەبینێت. نەیارانی ئازادی و یەکسانی ژنان ئەم مەسەلەیە بەکاردێنن وەک بەهانەیەک بۆ دژایەتی هەر هەوڵێک کە بەرگری لە ماف و یەکسانیی ژنان بکات. بەڵام ئەوەی کە ئەم کێشەیەی توندتر کردۆتەوە، دژە پیاوبوونی بەشێک لەگوتاری ئەو فێمینیستانەیە کەلە ئەوروپا دەژین و پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانی ژنان و پیاوان لە کوردستان لە لێکدانەوەکانیاندا ڕەچاو ناکەن. زۆرینەی ژنان نە خاوەنی داهات و ئابووریی سەربەخۆن، نە دەتوانن لە خێزان و پیاو داببڕێن و بە تەنها بژین، نە لە باری دەروونییەوە ئامادەییان بۆ هەنگاوگەلێکی لەو جۆرە هەیە. بۆ تێگەشتن لەمە دەبێت سەیری ئەم بەربەستانەی بەردەم ژنان و ڕێکخراوەکان بکرێت و شیکارییان بۆ بکرێت نەک وەک ڕق لە فێمینیزم یان ناهوشیاری ژنان لێک بدرێتەوە.

هەروەها ژنانی چەپ و کۆمۆنیست، کە بە پێویستی نازانن کە وەک فێمینیست خۆیان بناسێنن، چونکە بڕوایان وایە کە خەبات بۆ ئازادی و یەکسانیی ژنان بەشێکی دانەبڕاوە لە خەباتی ئەوان بۆ سۆشیالیزم. سۆشیالیزم دەتوانێت هەموو ئەو مافانە بەدەست بێنێت بۆ ژنان کە فێمینستەکان داوای دەکەن و، یەکسانییەکی مانادار لە کۆمەڵگەدا دروست بکات. بەڵام ئەمانە دژە فێمینیزم نین، خۆیان بە هاوپشت و هاوخەباتی فێمینیستەکان دەزانن کە هەوڵ بۆ یەکسانی و ئازادیی ژنان دەدەن، بەتایبەت هەموو ئەوە فێمینیستانەی کە ڕەخنەی بونیادی لە سیستەم و ئابووریی سەرمایەداری دەگرن.

دووهەم: کاریگەریی گۆرانکارییە ئابووری و سیاسییەکان و سەرمایەداریی گڵۆباڵ لەسەر فێمینیزم لە کوردستان

کرانەوە بە ڕووی دنیای دەرەوەدا لە ڕیگەی تەکنەلۆجیای جیهانییەوە، هەروەها سیاسەتە ئابوورییە نیۆلیبراڵەکانی حکومەتی هەرێم بە پاڵپشت و ڕێنوێنی بانکی نێودەوڵەتی، لە 15 ساڵی ڕابردوودا گۆڕانکاریی گەورەی بەسەر کۆمەڵگەی کوردستاندا هێناوە.

یەکێ لەو گۆرانکارییانە لە ئەنجامی تێکەڵکردنی کۆمەڵگەی کوردستان لەگەڵ دنیای گڵۆباڵدا لە ڕێگەی تەکنەلۆجیا، و کراونەوەی بازرگانی و بازاڕی ئازاد، ئەم کۆمەڵگەیەی لە ماوەیەکی کورتدا خستە بەر لێشاوی دیاردەی بە “کاڵاکردن”. یەکێ لە کاریگەرییەکانی ئەم پرۆسەی بەکاڵا کردنە، کە پرۆسەیەکی جیهانییە، جەستەی ژنانیشی کردە مەیدانی بە کاڵابوون بۆ ئاڵوگۆڕ لە بازاڕدا، لێرەدا لەشفرۆشی ئاشکرا و نهێنی و کاری یانەی شەوان تەنها بەشێکی کەمی ئەم بەکاڵاکردنەیە، هەڵتۆقینی ژمارەی کچە مۆدیلەکان و بەکارهێنانی جەستە و جوانی ژنان بۆ ڕیکلام و کارکردن لە کۆمپانیا و یانە و مۆڵەکاندا و دەیان جۆری تری کار کە بەکارهێنانی جەستەی ژن وەک ئامرازی سەرنجڕاکێشانی کڕیار و گەرمکردنی بازاڕی ئاڵوگۆڕ، بەشێکی تری بازاڕی کۆسمەتیک و مەیکئەپ و کلینیکەکانی جوانکاری و ددان و..هتد، هەمووی نموونەی ئەم بەکاڵاکردنەن.

ئەم دیاردەی بەکاڵاکردنەی جەستەی ژنان، لە لایەکەوە، بەشێکی زۆر لە بەها خێڵەکی و دینی و کۆنەخوازەکانی خستۆتە ژێر پرسیارەوە و تووشی تۆقاندنی کردوون. لە لایەکی ترەوە، کاردانەوەیەکی دژ بە ژنانی لیکەوتۆتەوە، کە لە ئەنجامدا پیاوانی ئایینی لە هەموو کات زیاتر فرسەتیان بۆ ڕەخساوە هێرش بکەنە سەر ماف و ئازادیی ژنان لە مینبەرەکانی میدیا و مزگەوت و بوارە گشتییەکاندا. لەنێو خێزانیشدا، ئەم ترسە بووەتە هۆی توندکردنەوەی سەرکوت لەسەر ژنان و کچان و زیاتر پارێزگاربوونی خێزان و توندکردنەوەی ژنانی لە بواری تایبەت و چوار دیواری ماڵدا پەرە پێداوە.

بەڵام ئەم کرانەوەیە هەروەها نەوەیەکی تریشی لە ژنانی ڕووناکبیر و ئازادتر دروست کردووە کە لە باری زمان و فەرهەنگ و ئاستی خوێندن و پەیوەندی بە دنیای دەرەوە، وەک هەر گەنجێکی تری جیهان لەم سەردەمەدا خاوەنی هوشیارییەکی باڵایە بە مافەکانی خۆی، کە نموونەیان لە خۆپیشاندانەکانی خوێندکاران و، وەرگێڕان و خوێندنەوە و مۆسیقا و هونەر و کاری کۆمەڵایەتی و سۆشیال میدیا دەرکەوتووە.

سێهەم: خاڵی هاوبەشی کارکردنی ژنانە بەیەکەوە

ئەم گۆڕانکارییە گلۆباڵ و ناوخۆییانەی دۆخی ژنانی کوردستان ڕووبەڕووی سیستمێکی خێڵەکی و پیاوسالاری و دینییە لە کوردستان. ئەمەش وای کردووە فێمینیستەکان سەرەڕای جیاوازی و فرە ڕەهەندیان خاڵی هاوبەشیان هەبێ لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم دۆخ و سیستمە زاڵەی دژی ژنانە بەگشتی.

هێرش بۆ سەر ژنانی یەکسانی و ئازادیخواز و چالاکانی نێو ڕێکخراوەکان کە باس لە ڕزگاریی ژنان و مافی ژنان دەکەن، گەورەترین پریشکی ئەم ڕق و توڕەیییە کۆنەپارێزانی بەرکەووتوە. ئەم هێرشە ئایینی-خێڵەکییە کە بە پاڵپشتی دەسەڵاتی سیاسی دەکرێت، ناوێرێت یان نایەوێت ڕەخنە لە بەرژەوەندیی ئابووریی کۆمپانیاکان و دەسەڵاتی سیاسی بگرێت، یان دژی بەکاڵابوون بوەستێت. هەروەها ناشتوانن ڕێگری لە دەرکەوتنی کچە مۆدێڵەکان بکەن، بۆیە ئاسانترین نێچیر بۆیان ئەو ژنانەن کە وان لە بواری گشتیدا کار دەکەن. ژنانی چالاک کە هەموو ڕۆژێک وان لەسەر جادە و بەردەم داداگاکانیان گرتووە ئەم دەسەڵاتەیان هەراسان کردووە بۆ مافەکانی ژنان، پشکی شێریان بەرکەوتووە لەم هەڕەشانە. هەر بۆیە پریشکی ئەو کاردانەوانە بە توندی دەیدا لە هەر بیرۆکەیەکی ئازایخوازی، ژنانی چالاک، لەگەڵ ئەمانەشدا فکر و هزری یەکسانیخوازی فێمینیستی و سۆشیالیستی.

هەروەها پرسی فێمینیزم و خەباتی ژنان ڕووبەڕووی کۆنەپارێزیەکی ئاراستەکراوە کە لە ڕێگەی مینبەرەکانی میدیا و مزگەوتەوە پەخش دەبێتەوە بۆ نێو کۆمەڵگە. هێنانە سەر شاشە و زەقکردنەوەی ئەو بانگخوازە ئاینییانە کە بە ئاشکرا دژی مافەکانی ژنان و یەکسانی و ئازادی قسە دەکەن. یان دەرخستنی ئەوانەی باس لە جادووگەری، فاڵ و ترس و ڕیچوالە دینی و فیستڤالە خێڵەکییەکان دەکەن. ئەمانە خەریکی برەودانن بە هێشتنەوەی بەها دینی و خێڵەکییەکان، کە کۆنەپارێزترینن لە کۆمەڵگەدا، و زیندوو هێشتنەوەیان لەنێو کۆمەڵگەیەکدا کە تازە بە ڕووی دەرەوەدا کراوەتەوە، ناکۆکیی زۆری تێدایە و هەژاری و بێکاری لە ڕاددە بەدەریش ڕووی تێکردوە. ئەمەش دووبارە ژنان و کچان دەخزێنێتە ماڵەوە، لەژێر چنگی پیاوسالاریدا، لە نەبوونی یاسای پارێزگاری و دامودەزگای توندوتۆڵ بۆ پاراستنیان لە دژی توندوتیژی.

لە ڕاستیدا ترس لە گۆرانکاری، ترس لە “بەرەڵایی” ژنان، ترس لە تێکچوونی خێزان، باجەکەی زۆرینەی ژنان و کچان دەیدەن. هەرچەندە ئەم ترسە بەرجەستەیە و دیارە، بەڵام هێشتا وەک ترسێکی کۆمەڵایەتی دەردەکەوێت. هەرچەندە نە فێمینیزم وەک ئەوەی کە ئیستا هەیە وە نە شێوازی تری خەباتی ژنان بۆ یەکسانی و ڕزگاری لە کوردستان، نەببونەتە هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆ لەسەر دەسەلاتی سیاسی. لەگەڵ ئەوەشدا ئەم پشتگیرییانەی دەسەڵاتی سیاسی لە کۆنەپارێزی، تەواو سیاسی و ئاراستە کراوە، چونکە مەسەلەی ئازادی و مافەکانی ژنان تەواو مەسەلەیەکی سیاسییە.

لە کۆمەڵگەی کوردستان بوار بۆ پراکتیسی فێمینیستی هەموو ژنان پێکەوە هەیە، چونکە خاڵێکی هاوبەش و دوژمنێکی هاوبەشیان هەیە لە ئێستادا، کە کۆنەپەرستی ئایینی و دەسەڵاتی پیاوسالارییە.

لەکۆتاییشدا پێویستە ئەوە بوترێت، کە ئەوانەی بەگشتی دژی فێمینیزم دەوەستنەوە، هێزی پاریزگار و کۆنەپەرستن کە بەرژەوەندییان هەیە لە ڕاگرتن و هێشتنەوەی پێگە و جێگای ژنان لە پەراویزی کۆمەڵگەدا، وە ئامانجیان پاراستنی سیستەمی ئیستا و هێشتنەوەی دەسەڵاتی پیاوسالارییە لە هەموو بوارەکانی ژیانی سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتیدا. دەکرێت خەبات لە دژی ئەم کۆنەپەرستییە خاڵی هاوبەشی کارکردنی ژنان و فێمینیزمەکانیان بێت بەیەکەوە. لە کۆمەڵگەی کوردستان بوار بۆ پراکتیسی فێمینیستی هەموو ژنان پێکەوە هەیە، چونکە خاڵێکی هاوبەش و دوژمنێکی هاوبەشیان هەیە لە ئێستادا، کە کۆنەپەرستی ئایینی و دەسەڵاتی پیاوسالارییە.

ژنان دەبێت پێشەنگی خەبات بن بۆ یەکسانی و نەهێشتنی هەڵاواردن لە دژ جیاکاریی ڕەگەزی و پیاوسالاری لە هەموو بوارەکادا، بەڵام گەیشتن بە یەکسانییەکی مانادار نە بە تەنها ئەرکی ژنانە و نە بە تەنها بە خەباتی ژنانیش بەدەست دێت. بۆیە پیویستە ئەم خەباتە ئەرێنییە جەماوەری فراوانی ژنان لە خۆی کۆ بکاتەوە و و شان بە شانی خەباتی چین و تویژەکانی تری کۆمەڵگە بن کە لە پێناو یەکسانی هەمەلایەنە و خۆشگوزەرانی وکۆمەڵگەیەی خاڵی لە ستەم وچەوسانەوەی چینایەتی تێبکۆشین. لە ڕاستیدا ژنان بەشدارییەکی چالاک دەکەن لەم خەباتەی کۆمەڵگەدا.

دیسێمبەری 2021

سەرچاوەکان:
Bhardwaj, Ananya. “Marxist Feminism and its Importance in Today’s.” Contemporary Literary Review India (February 2021): Vol.8 No.1 , p 43-51.

Bryson, Valerie. “Adjusting the lenses: Feminist analysis and.” Contemporary Politics, (1995): 1:1, 3-18,.

“Marxism and feminism: can the ‘unhappy marriage” be saved ?.” Journal of Political Ideologies (2004): 13–30.

Cock, Jacklyn, and Meg Luxton. “”MARXISM AND FEMINISM:’UNHAPPY MARRIAGE’OR CREATIVE PARTNERSHIP.”.” Cock, Jacklyn, and Meg Luxton. Marxisms in the 21st Century: Crisis, Critique & Struggle. 2016. 116-142.

Gimenez, Martha E. “What’s material about Materialist Femeinsim.” R a d i c a l P h i l o s o p h y 1 0 1 (2000).

Haines, Brigid. “Beyond Patriarchy: Marxism, Feminism, and Elfriede Jelinek’s “Die Liebhaberinnen”.” The Modern Language Review (Jul., 1997, Vol. 92, No. 3 (Jul., 1997),): pp. 643-655.

Hartmann, Heidi I. “”The unhappy marriage of Marxism and feminism: Towards a more progressive union.”.” Capital & Class 3.2 (1979): 1-33.

Hatem, Mervat. “Class and Patriarchy as Competing Paradigms for the Study of Middle Eastern Women.” Comparative Studies in Society and History (Oct., 1987, Vol. 29, No. 4): pp. 811-818.

Haug, Frigga. “”Marxism-feminism.”.” Historical Materialism 24.4 (2016): 257-270..

Heidi Hartmann, Ellen Bravo, Charlotte Bunch, Nancy Hartsock, Roberta Spalter Roth, Linda Williams, Maria Blanco. “Feminist Theory and Practice; A Collective Interview.” Signs, Vol. 21, No. 4 (1996): pp. 917-951.

“Historical-Critical Dictionary of Marxism.” Historical Materialism. 2016. 257–270.

“Marxist Feminist Dialectics for the 21st Century.” Source: Science & Society , Fall, 1998, Vol. 62, No. 3, Dialectics: The New Frontier.. (1998): pp. 400-413.

Nancy Fraser. “Feminism, capitalism and the cunning of history,.” New Left Review (2009): 97-117.

Orr, Judith. “Marxism and feminism today.” International Socialsm Issue: 127 (June 2010).

Sandberg, Sheryl. Lean In. 2013.

WILLIAMS, CHRISTINE. “The Happy Marriage of Capitalism and Feminism.” Contemporary Sociology 43,1 (n.d.): 58-62.

Wright, Erik Olin. “Explanation and Emancipation in Marxism and Feminism.” Sociological Theory (1993): pp. 39-54.

رەئوف, لوقمان. “فێمێنیستی و هەستی گەڕان بە دوای شوناسدا.” ئایدیا (n.d.): ل. 39-43.

کەمال, ئاسۆ. ژنۆفۆبیای ئۆجەلان. London, 2016.[1]
ئەم بابەتە 1,078 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | https://jineftin.krd/
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 7
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 20-12-2021 (3 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: کۆمەڵناسی
پۆلێنی ناوەڕۆک: ژنان
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هەژار کامەلا )ەوە لە: 04-10-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ئاراس ئیلنجاغی )ەوە لە: 05-10-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هەژار کامەلا )ەوە لە: 05-10-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 1,078 جار بینراوە
دوور لە فێمینیزم و پێداگرتنە سەر واقیع، بەنموونەوە
کوردیپێدیا، گەورەترین پڕۆژەی بەئەرشیڤکردنی زانیارییەکانمانە..
پۆل: دۆزی ژن | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

دوور لە فێمینیزم و پێداگرتنە سەر واقیع، بەنموونەوە

دوور لە فێمینیزم و پێداگرتنە سەر واقیع، بەنموونەوە
چەند ڕۆژیکە سۆسیال میدیا پڕە لە هێرشکردنە سەر چەند کەسایەتیەک لەبەر ڕەفتاریک، بڕیارێک یان هەنگاوێک:
- چەند ڕۆژێ لەمەوبەر بڕیاربوو هەردوو خانمانی هونەرمەند فرمێسک و هانی کۆنسێرتێک بکەن، نەکرا، چونکە (کابرا)ی بەڕێوەبەری کۆمپانیای ڕێکخەری بۆنەکە پارەی بلیتەکانی برد و تێیقووچاند، خاتوو فرمێسک، فرمێسکی ئەباراند بۆ ئەو غەدر و زوڵمەی لەوان و لە خەڵکی بەشداربوو کرابوو..
میللەتی بەشەڕەفی شیکەرەوەی هەموو کێشە سیاسیی و کۆمەڵایەتیی و هونەریی جێندەریی و ئایینی و عورفیی و عادەتیی کورد، دەستیکرد بە هێرشکردنە سەر فرمێسک و هانی، و گریان و هەستیی ئەو کاتەی فرمێسکیان بە نمایش و درۆ لە قەڵەم دا و جنێو و سووکایەتیی زۆریان پێکردن. یەک کەسیش نەهات بڵێ (کابرا)ی دز، خوا بتگرێ.
- خاتوو هانی، هەستا بەگێڕانی ئاهەنگێک وەک قەرەبوو بۆ ئەو زووڵمەی لە بەشداربووان و بلیتکڕانی کۆنسێرتی پێشوو کرا، وەک گوڵ ئەگەشایەوە، دەنگێکی زوڵاڵ و وەستانێکی پڕ شکۆ..
دیسانەوە میللەتی بەشەڕەفی شیکەرەوەی هەموو کێشە سیاسیی و کۆمەڵایەتیی و هونەریی جێندەریی و ئایینی و عورفیی و عادەتیی کورد هێرشیان کردە سەر هانی و تانە و تەشەریان دا لە (دەم و چاو و جل و بەرگ و قژ)ی هانی، کەسیان نەیانگووت ئافەرین هانی، دەنگخۆس هانی، توانییت وەک ژنێکی بوێر بەرامبەر غەدر و زوڵم بووەستیەوە و حەقی خەڵکت بە زیادەوە دا.
- خانمی سەرۆکی پەرلەمان، خاتوو ڕێواس فایەق، پێش دوو ڕۆژ بڕیاری گۆڕینی ووشەی (بەرواری بە ڕێکەوت) دا، ڕەنگە ئەمە کاری دام و دەزگای زمانەوانی و ئاکادیمیی بێت نەک پەرلەمان، بەڵام بیرمان نەچێت ئێرە کوردستانە، هێچ دەزگایەک کاری خۆی وەک ئەوەی پێویستە ناکات و جگە لە دەزگا گەورەکانی وەک ئەنجوومەنی وەزیران و پەرلەمان هیچ بڕیارێکی گرنگی چارەنووسسازی لێ دەرناچێ، دەریشبچێ کەس بە هەندی وەرناگرێ و چوونە بوواری جێبەجێکردنیشی ئەستەمە.
پەندێکی کوردیش هەیە -لێرە باشە- ئەڵێ(مووێکیش لە بەرازی ببێتەوە هەر باشە).
پرسیار لێرە ئەوەیە، ئەگەر هاتبا و| خاتوو فرمێسک | کاک فرمێسک | با و | خاتوو هانی| ئاغا هانی| با و | خاتوو ڕێواس| یش |شێخ ڕێواس| با؛ ئەو هەموو هێرش و تانە و تەشەر و سووکایەتییەیان پێ ئەکرا؟؟ یان دەستخۆشیان لێ ئەکرا و مێشییان لێ ئەکردن بە گامێش و مانشێت و سەردێڕی هەواڵەکانییان پێ بریقەدار ئەکردن؟؟؟
1/10/2019
#هەولێر#ی پایتەختی هەرێمی پیاوسالاران[1].
ئەم بابەتە 2,080 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] تۆڕی کۆمەڵایەتی | کوردیی ناوەڕاست | هه‌ژماری فه‌یسبوكی ئاهه‌نگ كاوانی
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: کۆمەڵایەتی
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( نالیا ئیبراهیم )ەوە لە: 01-10-2019 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 02-10-2019 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 02-10-2019 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 2,080 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.1105 KB 01-10-2019 نالیا ئیبراهیمن.ئـ.
دەربارەی فێمینیزم لە دونیای ئێمەدا
هەر وێنەیەک بەرامبەر سەدان وشەیە! تکایە پارێزگاری لە وێنە مێژووییەکان بکەن..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

مەریوان وریا قانع

مەریوان وریا قانع
ئەم وتارەی دەیخوێننەوە، وەڵامی (#مەریوان وریا قانع#)ە بۆ تەوەری (فێمینیزم وەک کۆنسێپت و بزووتنەوە و، فێمینیستی کورد) لە ئامادەکردن و سەرپەرشتی کردنی (ڕۆزا شێخانی).


دەستەواژەی “فێمینیزم دەستەواژەیەکی تازەی ناوی دونیای ڕۆشنبیریی ئێمەیە و پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆی بەو پێگە تازەیەی گرنگیدان بە “مەسەلەی ژنان”ەوە لە کۆمەڵگای ئێمەدا، هەیە. ساڵانێکی درێژ دەستەواژەی باڵادەست بۆ باسکردنی پێگە و ڕۆڵی ژنان لە کۆمەڵگای ئێمەدا دەستەواژەی “مەسەلەی ژن” یان “مەسەلەی ژنان” بوو، ئەوەشی کە هەبوو وەک “بزووتنەوەی ژنان” هێمای بۆ دەکرا. بە هەڵەدا نەچووبم بەکارهێنانی بەرفراوانی دەستەواژەی “فێمینیزم” لە دونیای ئێمەدا بۆ قۆناغی دوای ڕاپەڕین دەگەڕێتەوە، بە تایبەتی بۆ سەردەمی دوای ڕووخانی ڕژێمەکەی بەعس لە عێراقدا. لەو ساڵانەدا ژمارەیەک لە ژنانی کورد کە زۆربەیان لە ئەوروپادا گەورە بووبوون و هەر لەوێش خوێندنیان تەواو کردبوو، وەک چالاکەوانی ژنان لە کوردستاندا دەستبەکار بوون و دەستەواژەی فێمینیزمیان بۆ بەخشینی ناوێک بە دید و ڕوانین و چالاکییەکانی خۆیان بەکارهێنا. بە زۆر مانا ئەم چەمکە گرێدراوی ئەو نوخبەیە لە چالاکەوانی ژنانی سەر بە چینی ناوەند، نوخبەیەکی عەلمانی کە لە دونیای دوای ڕاپەڕیندا دروست دەبن.[1]

هەرکەسێک کەمەکێک شارەزای مێژووی ڕۆشنبیریی ئێمە بێت ئەو ڕاستییە دەزانێت کە “مەسەلەی ژنان” مەسەلەیەکی گرنگیی ناو ژیانی ڕۆشنبیریی و ئەدەبیاتی ئێمە بووە لە کۆتاییەکانی سەدەی نۆزدەهەمەوە، بە تایبەتیتریش لە نیوەی یەکەمی سەدەی بیستەمەوە. ڕەنگە حاجی قادری کۆیی یەکەمین ڕۆشنبیریی ئێمە بووبێت کە بەرگری لە خوێندن و فێربوونی ژنان کردبێت و وەک ئەرکێکی سەرەکیی کۆمەڵگا و سەردەمەکەی خۆی سەیری کردبێت، هەموو ڕێگرتنێکی دینی و کۆمەڵایەتی و ئەخلاقیشی لەم ئەرکە وەک “بێدینیی” لێکدابێتەوە. لە نیوەی یەکەمی سەدەی بیستەمدا نەوەیەک لە نووسەر و شاعیر و ڕۆشنبیر لەدایک دەبن، کە زۆرینەیان پیاون، بەڵام کێشەی ژنان وەک یەکێک لە کێشە هەرە سەرەکییەکانی دونیای ئێمە دەزانن و پێشکەوتنی کۆمەڵگا و گۆڕانی پێگەی ژنانیان لە کۆمەڵگادا بەیەکەوە گرێدابێت. دەشێت لێرەدا باس لە کەسانی وەک پیرەمێرد و زێوەر و قانع و بێکەس و گۆران بکەین، کە مەسەلەی ڕزگاربوون و پێشکەوتنی کوردستان بە ئازادی و پێشکەوتنی ژنانەوە گرێ ئەدەن. زۆربەمان دێڕە هەرە بەناوبانگەکەی بێکەسمان لەبیرە کە دەڵێت “نێر و مێ هەردوو بە جوتە بۆ وەتەن هەوڵێ نەدەن- دوورە دەرچوونی لە دیلی مەل بە باڵێک نافڕێت”.[2] ئەم دێڕەی بێکەس دەربڕی پارادیمێکی فیکری، یان گوتارێکی خاوەن هەیمەنەیە دەربارەی پێشکەوتن و ڕزگاری و ڕۆڵی ژنان لەناویاندا. ئەم گوتارە لای زیاد لە نەوەیەکی ناو ڕۆشنبیریی ئێمە بە هەمان مانا و دەلالەتەوە ئامادەبووە و بەردەوامی هەبووە. بێگومان لەو قۆناغەدا کۆمەڵێک دەنگی ژنان خۆیشیان ئامادەبوون کە مەسەلەی ژنانیان بە مەسەلەی سەرەکیی کۆمەڵگای ئێمە زانیوە و بە شێوەیەکی گشتیی لەناو ئەو گوتارە باڵادەستەدا لەسەر پێشکەوتن و ئازادی کاریان کردووە. بە مانایەکی دیکە زۆرینەی هەرە زۆری نەوەی یەکەمی ئەو نووسەر و ڕۆشنبیرانەی لە کوردستاندا باسیان لە مەسەلەی ژنان کردووە و وەک یەکێک لە مەسەلە سەرەکییەکانی کۆمەڵگاکەیان وێنایان کردووە، پیاون. ئەو نەوە خوێندەوار و ڕۆشنبیرە لەدوای جەنگی جیهانیی یەکەمەوە دێنەکایەوە و دەست بە چالاکیی ڕۆشنبیری دەکەن. دەشێت ئەم پیاوانە، لانیکەم لە ئاستی گوتاردا، بە “ژندۆست” و “نیمچە فێمینیست”، “ناپاتریارک” ناو ببەین. خاڵێک گرنگە لێرەدا هێمای پێ بکەین ئەوەیە، ئەوەی لەم گوتارەدا ئامادەیە ژن نییە وەک ژن، ژن وەک خودێکی سەربەخۆ و بەرپرسیار، وەک بکەری ژیانی خۆی و دروستکەری شوناسی خۆی، بەڵکو ژنە وەک بەشێک لە “نەتەوە”، لە “میلەت”، وەک پاچەیەک لە گشتێکی گەورە کە ناوی گۆڕانکاریی و تازەبوونەوە و ڕزگاربوونە.

لە قۆناغی دروستبوونی پارتە سیاسییەکانی کوردستان و هاتنەکایەی ئایدیۆلۆژیا شۆڕشگێڕەکان و لەدایکبوونی خەباتی چەکداری و بەرپاکردنی شۆڕشەوە، تێکەڵ بە چوونی ژمارەیەکی زۆری کچان بۆ قوتابخانە و بەشداربوون لە خوێندن و فێربووندا، مەسەلەی ژنان گرنگییەکی زیاتر وەردەگرێت. ڕۆڵی پارادیمیانەی ئەو دێڕە شیعرەی بێکەس کە لەسەرەوە باسمان کرد، بەهێزتر و هەمەلایەنتر دەبێت. لە پەیوەندیدا بە خەباتی چەکدارەوە ژن وەک پێشمەرگە و وەک بەشێک لە ڕێکخستنی نهێنی و وەک بکەرێکی شۆڕشگێڕ لەدایک دەبێت، دەبێت بە بکەرێکی گرنگ و بە ڕەمزێکی سەرەکیی ناو ناسیۆنالیزمی کوردی. لە پەیوەندیشیدا بە کۆمەڵگاوە ژن وەک مامۆستا و پزیشک و کارمەند… هتد، وەک بکەرێکی ئابووری و کۆمەڵایەتیی گرنگ دێتەکایەوە. لە هەردوو دۆخەکەدا ژنان دەبن بە بکەرێکی مێژوویی تازەی ناو مێژووی نیوەی دووهەمی سەدەی بیستەمیی کۆمەڵگای ئێمە.

سەرەڕای ئەو گۆڕانکارییانە بەڵام لە زۆربەی دۆخەکاندا، هێشتا شتێک بە ناوی “بزووتنەوەیەکی فێمینیستی سەربەخۆ”وە بوونی نەبووە. ئەوەی هەبووە یان بەشێک بووە لە بزووتنەوەی هێزە جیاوازەکانی ناو ناسیۆنالیزمی کوردی، یان بەشێک بوون لەو ئۆرگان و ڕێکخراوانەی بەناوی ژنانەوە لەناو ئەو دەوڵەتاندا دروستکراون کە کوردستان بەشێک بوون لێی. دونیای دوای ڕاپەڕین ئەم وێنە گشتییە دەگۆڕێت و تیایدا فۆرمێکی تازە لە نمایشکردنی مەسەلەی ژن و ژنبوون، بەناوی “فێمینیزم” و “بزووتنەوەی فێمینیستی”یەوە لەدایک دەبێت. لەم دۆخە نوێیەدا مەسەلەی دەسکاریکردن و باشترکردنی پێگەی ژنان و بەرگریکردن لە مافەکانیان وەک ژن و پاراستنی ژیان و باسکردنی شێوازەکانی سنووردارکردن و پەراوێزخستنیان لەناو کۆمەڵگایەکی پیاوسالاردا، دەبنە بابەتی سەرەکیی بەشێکی بەرچاوی چالاکەوانەکانی بواری ژنان. ئەوە پەیوەندییانەی کە ژنبوون بە کوردبوون و بە بزووتنەوەی سیاسیی کوردستانەوە گرێ ئەدات، لەوەدەکەون، تاکە پەیوەندی، یان تەنانەت پەیوەندیی سەرەکیی نێوان ژنان و کۆمەڵگای دوای ڕاپەڕین بن. لە باتی ئەمانە جۆرێک لە پەیوەندیی نوێ دروست دەبێت کە پەیوەندیی ژنبوونە بە کۆمەڵگا و ژنبوونە بە پیاوبوونەوە.

بە کورتی، وەک پێشتریش هێمام پێ کرد “فێمینیزم” وەک بزووتنەوە، یان وەک وەک جوڵەیەکی تایبەت لەناو کۆمەڵگای ئێمەدا، لە دوانیای دوای ڕاپەڕیندا دروست دەبێت و لە ڕووی کۆمەڵایەتیشەوە بزووتنەوە و جوڵەی ژنانی سەر بە چینی ناوەڕاستە. ئەو بەشەی ژنانی ناو کۆمەڵگای ئێمە نوێنەرایەتی دەکەن کە زۆرجار زمانە بێگانەکان دەزانن و لە دەرەوەی دیدگای دینیدا بەدوای دروستکردنی شوناسێکدا بۆ ژن و بۆ ژنبوون دەگەڕێن.[3]

بەڵام فێمینیزم خۆی چییە، چ مانایەکی هەیە و چۆن لێی تێبگەین؟

لە ڕاستیدا فێمینیزم چەمکێکی ئاڵۆزە و زۆر کەسیش پێیان وایە باشترە باس لە فێمینیزم وەک تاک نەکەین، بەڵکو وەک کۆ بیبینین و مامەڵەی بکەین، واتە باس لە زیاد لە جۆرێک لە فێمینیزم بکەین چونکە فێمینیزم یەک شت نییە و یەک فۆرم و یەک ناوەڕۆکیشی نییە. لە ڕووی مێژووییشەوە فێمینیزم فۆرمی جیاوازی هەبووە و هێما بۆ چەندان بزووتنەوەی لەیەک جیاواز دەکات. ڕەنگە خاڵێک کە هەموو فێمینیستەکان بەیەکەوە کۆبکاتەوە پێداگرتن بێت لەسەر ئەو ڕاستییە سۆسیۆلۆژییە گشتییە کە پێی وایە پێگەی ژن لە کۆمەڵگادا لاواز و پەراوێزییە و ژن وەک بوونەوەرێک کەمتر یان نزمتر لە پیاو وێنا دەکرێت و دەنرخێنرێت. بەگژاچوونەوەی ئەم دۆخە کۆمەڵایەتی و کولتووری و ڕەمزییە خراپەی ژنانیش کۆڵەکەی هەرە سەرەکیی بزووتنەوە فێمینیستییەکانە، بەڵام شێوازی تێگەیشتن و چارەسەرکردنی ئەو کێشانە لەم بزووتنەوە بۆ ئەوی تریان جیاوازی هەیە.[4]

بزووتنەوە فێمینیستییەکان ئەو ڕاستییە سادەیە بە هەمووان دەڵێن کە جیاکاریی لەنێوان ژن و پیاودا و نرخاندنی هەرەمییانەی ئەم جیاکارییە لەسەر بنەمای جێندەر، واتە لەسەر بنەمای جیاکردنەوەی ڕەگەزی نێر لە ڕەگەزی مێ، کارێکی کۆمەڵایەتیی ڕێکخراوە. واتە دیاردە و پێدراوێکی سروشتی نییە، بەڵکو دروستکراوێکی کۆمەڵایەتی و مێژووییە، بۆیە دەشێت بگۆڕێت و دەسکاری بکرێت. ئەوەی بزووتنەوە فێمینیستییەکان بەرگری لێ دەکەن ڕاستکردنەوەی ئەم دۆخی جیاکارییە و ئەم نایەکسانی و هەرەمیەتە دروستکراوەیە کە لە زۆر شوێندا باڵادەستە. لەم پرۆسەیەشدا بیرۆکەی سەرەکی کە بزاوتە فێمینیستییەکان بەرگری لێ دەکەن، بیرۆکەی یەکسانیی نێوان نێر و مێییە، یەکسانییەک کە پێویستە هەم کۆمەڵگا بڕوای پێ بێت و هەم یاسا بیپارێزێت و هەم میکانیزمی جیاواز لەئارادا بێت ڕێگیری لە دروستبوونی نایەکسانی بگرێت.

فێمینیزم بەبێ فیکر، فیکرێکی کۆنکریت، کێشەیەکی گەورەیە هەم بۆ فێمینیزم وەک فیکر و مەعریفە و هەم بۆ ئەو بزووتنەوە فێمینیستییەی کە دەشێت دروست بێت

بە مانا زانستی و ئەکادیمییەکەی فێمینیزم سێ شتە لەیەک کاتدا.

یەکەم: “فێمینیزم فیکر و مەعریفە و تیۆرەیە، فیکر و تیۆرەیەکە دەربارەی یەکسانیی سیاسی و ئابوری و کۆمەڵایەتیی لەنێوان ژن و پیاو، یان نێر و مێ لە کۆمەڵگادا. ئەم یەکسانییە تەنها یەکسانیی ژن نییە لەگەڵ پیاودا، بەڵکو یەکسانیی پیاویشە لەگەڵ ژندا. لە لێکدانەوەی فێمینیستایەتی مێژوودا ژن و پیاو هەردووکیان لەناو سیستمی پاتریارکیدا نیشتەجێن و هەردووکیان لە لایەن ئەو سیستمەوە نایەکسان کراون. ئەرکی بزووتنەوە فێمینستییەکان گۆڕین و دەسکاریکردنی ئەو سیستمەیە لە ڕێگای بەرگریکردن لە یەکسانییەوە، یەکسانیی لە دەسەڵاتی سیاسی و دەسەڵاتی ئابووری و دەسەڵاتی کۆمەڵایەتیدا. بە دیوێکی دیکەدا و بە شێوەیەکی گشتی تیۆرەی فێمینیزم بۆ مێژوو سەر بەو جۆرە تیۆرانەیە کە لە زانستە کۆمەڵایەتییەکاندا بەناوی “تیۆرەی ململانێ”ەوە ناسراوە. تیۆرەی ململانێ زیاد لە دیدێکی بۆ ململانێ سەرەکییەکانی ناو مێژوو هەیە. لای مارکس، بۆ نموونە، مێژوو ململانێیەک دەیجوڵێنێت کە ئاکارێکی چینایەتی هەیە و ئەو ململانێیە ناوەڕۆکی مێژوو لە سەردەمە مێژووییە جیاوازەکاندا دەستنیشان دەکات. لای کۆمەڵناسێکی وەک عەلی وەردی ململانێی سەرەکیی ناو مێژوو، بە تایبەتی مێژووی ئەم ناوچەیەی لای ئێمە، ململانێیە لەنێوان بەداوەت و شارستانیەتدا، لەنێوان هێزە بەدەوی و خێڵەکی و دەشتەکییەکان و لەنێوان هێزە شاری و مەدەنی و خوێندەوارەکاندا. لە تیۆرەی فێمینیزمدا ململانێی سەرەکیی ناو کۆمەڵگا ململانێیە لەسەر بنەمای جێندەر، واتە ڕەگەز. لەم تیۆرەیەدا کۆمەڵگا لەسەر بنەمای جێندەر دابەشکراوە بۆ پیاو و ژن، پیاو وەک دەسەڵاتدار و ژن وەک بێدەسەڵات یان کەمدەسەڵات و پەراوێز و کەمنرخ کراو، ئەوەشی ئەم جۆرە لە ململانێی جێندەری ئاراستە دەکات، سیستمی پاتریارکییە، کە سیستمێکی گەردوونییە و لە هەموو شوێنێکدایە. وەزیفەی سەرەکیی پاتریارکییەتیش بریتییە لە بەهێزکردنی زیاتر و زیاتری پێگەی پیاو و بەکارهێنانی چەندان میکانیزمی جیاواز بۆ پاراستنی ئەو پێگە بەهێزە. لە بەرامبەردا لاوازکردنی پێگەی ژنان و پاراستنی ئەو پێگەی لاوازە. لێرەدا جێندەر وەک سیستمێکی نایەکسان دروستکراوە کە تیایدا دەسەڵات و دەسکەوت بە پیاوان و بێدەسەڵاتی و پەژارە بە ژنان دەبەخشێت. واتە سیستمێکە لەسەر دابەشکرانێکی تەواو نایەکسانیی دەسەڵات و ئازادی و سوود و قازانج لەنێوان نێر و مێدا کار دەکات. تیۆرەی فێمینیزم باوەڕی وایە نایەکسانی و هیرارکیەتی نێوان جێندەرەکان، پێدراوێکی سروشتیی، یان خودایی نییە، بەڵکو دروستکراوێکی مێژووی کۆمەڵایەتییە، ئەگەرچی زۆر جار ئەم نایەکسانی و هیرارکیەتە لە ڕێگای گەڕاندنەوەوە بۆ سروشت و یان لە ڕێگای گەڕاندنەوەوە بۆ دین بەرگری لێ کراوە و لێ دەکرێت. بێگومان ئەم دیدە گشتییە بۆ کۆمەڵگا و بۆ مێژوو بە شێوازی جیاواز لە کۆمەڵگای جیاواز و لە سەردەم و قۆناغی جیاوازدا کار دەکات. یەکێک لەو کارانەی کە بزووتنەوەی فێمینیزم و فێمینیستەکان بە ئەرکی خۆیانی دەزانن، دەرگیربوونێکی فیکری و تیۆرییە لەگەڵ ئەو کۆمەڵگا و پێکهاتە کۆمەڵایەتی و سیاسی و جێندەرییەی تیایدا دەژین و بەرەنگاریی دەبنەوە. فێمینیزم بەبێ فیکر، فیکرێکی کۆنکریت، کێشەیەکی گەورەیە هەم بۆ فێمینیزم وەک فیکر و مەعریفە و هەم بۆ ئەو بزووتنەوە فێمینیستییەی کە دەشێت دروست بێت.

زۆربەی جار “فێمینیزم بزووتنەوەی ناڕەزایی دەربڕینە، ناڕەزایی دەربڕین بەرامبەر بێ مافی و نایەکسانی و خراپ مامەڵەکردنی ژنان لە کۆمەڵگادا.

دووهەم: “فێمینیزم بریتییە لە بزووتنەوە و چالاکیی ڕێکخراو کە بە مەبەستی بەرگریکردن لە مافەکانی ژنان دروست و ڕێک دەخرێن. مافەکانی ژنانیش مافی جیاواز و هەمەجۆرن، لە مافە سساسییەکانەوە دەست پێ دەکات، بۆ مافی هەبوونی موڵکیەت، مافی دەنگدان، مافی پاراستنی جەستە، مافی هەبوونی سەربەخۆیی، مافی هەبوون یان نەبوونی منداڵ، مافی سەفەر، مافی پاراستنی کچان و ژنان لە توندوتیژی ناو خێزان، ، مافی پاراستن لە گێچەڵی سێکسی و لاقەکردن، هتد… فێمینیزم لەم ئاستەدا میکانیزمی بەدەستهێنان و پاراستنی ئەو مافانەیە. فێمینیزم وەک چالاکی و بزووتنەوەی ڕێکخراو و ئامرازی بڵاوکردنەوە و بەهێزکردنی هۆشیارییە، چ لای ژنان و چ لای پیاوان، بەرامبەر بە پێگەی نزمی ژنان و مافی ژنان لەوەدا کە یەکسان بن بە پیاوان. بەم مانایە زۆربەی جار “فێمینیزم بزووتنەوەی ناڕەزایی دەربڕینە، ناڕەزایی دەربڕین بەرامبەر بێ مافی و نایەکسانی و خراپ مامەڵەکردنی ژنان لە کۆمەڵگادا.

سێهەم: فێمینیزم هاوکات جۆرێکە لە ڕوانین و دیدگا کە ئەرکی سەرەکی ئەوەیە دژ بە چاوەڕوانییە جێندەرییە باڵادەستەکانی ناو کۆمەڵگا، کار دەکات. بۆ نموونە دژ بەو چاوەڕوانییە باڵادەستانەی بەرامبەر بە ژنبوون یان پیاوبوون لە کۆمەڵگادا هەیە. فێمینیزم لەم ئاستەدا نیشاندانی ئەو چاوەڕوانییانەیە وەک دروستکراوێکی کۆمەڵایەتی و مێژوویی، نەک پێدراوێکی سروشتی، یان دینیی نەگۆڕ و ئەبەدی. ئەمەش وادەکات چەندان پەنجەرە بە ڕووی گۆڕانکاری و دەسکاریکردنی ئەو چاوەڕوانییانەدا بکرێتەوە و مرۆڤبوونی ژن و پیاو لەم یان لەو وێنە و لەم یان ئەو چاوەڕوانیدا سنووردار نەکرێت.

پێداگرتن لەسەر دوو مێژوو

فێمینیزم وەک تیۆرە و وەک بزووتنەوەی بەردەوام پێ لەسەر دوو مێژوو دادەگرن بۆ نیشاندانی قووڵایی و بەرفروانی شێوازەکانی چەوساندنەوە و پەراوزێخستن و کەمنرخکردنی ژنان.

یەکەمیان مێژووی چەوساندنەوە و چەپاندنی بەردەوامی ژنە لە لایەن پیاوەوە و نیشاندانی فۆرمە جیاوازەکانی ئەو چەوساندنەوە و پەراوێزخستنە. نیشاندانی مێژووی چۆنیەتی مامەڵەکردنی نائینسانی و خراپیی ژنان. ئەم مێژووی چەوساندەوەیە تەنها مێژووی چەوساندنەوەیەکی جەستەیی نییە، تەنها سنووردارکردنی ئازادییەکانی ژن نییە، تەنها مامەڵەکردنی ژن نییە وەک بوونەوەرێکی نوقسان و فیتنەباز و مەترسیدار، بەڵکو چەپاندنی توانای داهێنان و تەعبیرکردنی ژنانیشە لە خۆیان، ڕێگرتنە لەوەی بتوانن بدوێن و زمانی تایبەت بە خۆیانی هەبێت، بتوانن داهێنەر بن و تەعبیر لە ناوەوەی خۆیان و لە جۆری ئەو پەیوەندییانە بکەن کە بە خۆیان و بە دەوروبەرەکەیانەوە گرێیان ئەدات. ئەم ڕێگرتنە تا ئەو شوێنە ڕۆیشتووە و دەڕوات شێتبوونی ژنان یەکێک لە دەرەنجامە ترسناکەکانی بووە. بە زمانە ئەروپییەکان ئەدەبیاتێکی زۆر لەسەر پەیوەندیی نێوان بێدەنگکردن و قوفڵدان و داخستنی توانای تەعبیرکردن لای ژنان، بە دیاردەی شێتبوون و دێوانەییەوە هەیە. ئەم ڕێگرتنە لە تەعبیرکردن زۆر جار دۆخێکی دەروونی دروست دەکات کە خۆوێرانکردن بەشێکی دانەبڕاوە لێی. ئەم دۆخی سەندنەوەی توانی تەعبیرکردنە لە ژن ئەو کێشەیەیە، بۆ نموونە، ژنە نووسەرێکی گرنگیی وەک ڤیرجینا وۆڵف بەرەنگاری دەبێتەوە. وۆڵف کە باس لەوە دەکات ژنێکی نووسەر پێویستی بە چییە بۆ ئەوەی بتوانێت بنووسێت و تەعبیر لە خۆی و لەو دونیایە بکات کە تیایدا دەژی، پێ لەسەر گرنگی بوونی ژورێکی تایبەت بەخۆی دەکات. بەڵام وۆڵف ڕاستەوخۆ لە پێداگرتن لەسەر گرنگی بوونی ژوورێکی تایبەتەوە بۆ نووسین، دەپەڕێتەوە بۆ گرنگی بوونی زمانێکی تایبەتیش کە ژن بتوانێت بەهۆیەوە قسەکانی خۆی بکات و خولیا و بۆچوونەکانی دەرببڕێت.[5] بەم مانایە ژن بۆ ئەوەی بتوانێت تەعبیر لە خۆی بکات، لە دۆخی نووسەربووندا، هەم ژوورێکی واقیعی و هەم ژوورێکی ڕەمزیی لەناو زماندا پێویستە، یەکەمیان لەناویدا دابنیشێت و تەنیا بێت و خۆی لە هەموو دونیا داببڕێت، لە دووهەمیاندا بتوانێت تەعبیر لە خۆی و هەست و بۆچوون و ڕوانین و خەیاڵی خۆی، بکات. ئەم زمانە پێویست ناکات زمانێکی ژنانە بێت و تایبەت بێت بە ژن، بەڵکو زمانێکی تاکەکەسییانە بێت، زمانێک ژن وەک تاکەکەسێک، زمانی ژنێک کە دەیەوێت بدوێت.

دووهەمیان، مێژووی پەراوێزخراو و شاردراوە و باسنەکراوی ژن خۆیەتی. فێمینیستەکان لێرەدا ئەو مێژووە لە بیرکراوە دەنقوسنەوە و پێی لەسەر دادەگرن کە دەشێت وەک مێژووی لەبیرکراو و شاردراوەی ژن ناوی ببەین. بە شێوەیەکی بەردەوام نووسینەوەی مێژوو نووسینەی مێژووی هەڵسوکەوت و کار و بەرهەمەکانی پیاوان بووە. ئەوەی باس نەکراوە و شاردراوەتەوە ئەو بەشەی مێژووە کە تیایدا ژنان بوونەوەری بیرکەرەوە و داهێنەر و بەرهەمهێن بوون. نووسینەی ئەم مێژووە یەکێکە لەو ئەرکانەی بزووتنەوە فێمێنیستییەکان دەیگرنە ئەستۆی خۆیان. ئەم جۆرە مێژووە ئەو هەستە بە چالاکەوانەکانی ئەم ساتە دەبەخشێت و ئەو ڕاستییەیان نیشان ئەدات، کە ئەوان تەنها نین، بەڵکو مێژوویەکی تایبەتی چالاکبوونی ژنان لەپشتیانەوەیە، کە وەک بەشێک لە چەپاندنی ژنان خۆیان خودی ئەو مێژووەش چەپێنراوە و شاردراوەتەوە.

دۆخی ژنان لە وڵاتی ئێمەدا

ئەگەرچی ناکرێت قسە لەیەک جۆر ژن و ژنبوون لە کۆمەڵگای ئێمەدا بکەین، ناتوانین چەمکی “ژن” و “ژنبوون” بە شێوەیەکی گشتگیر بەکار بهێنین، جیاوازییەکانی ناو ژنان جیاوازیی گەورە و هەمەلایەن و فرەجۆرن. بەڵام دەکرێت هەنێک شتی گشتی لەسەر ئەو فەزا کۆمەڵایەتی و سیاسی و دینی و فەرهەنگییە باڵادەستە بڵێین کە لە پەیوەندیدا بە ژن و بە ژنبوونەوەوە لە کۆمەڵگاکەدا، ئامادەیە.

بەپێی ئامار ژنان نیوەی زیادی دانیشتوانی هەرێمی کوردستان پێکدەهێنن، لە چەندان بواری جیاوازی ژیان لەو کۆمەڵگایەدا ئامادە و چالاکن، ڕۆڵی جیاواز لەناو کایە و بواری جیاوازدا دەبینن، بەڵام هاوکات ژمارەیەکی گەورەی ژنان لە کۆمەڵگای ئێمەدا وەک بوونەوەری کەمتر لە پیاو و نوقسان و کەمنرخ دەبینرێن و مامەڵە دەکرێن. فۆرمی جیاواز و هەمەجۆری بێدەنگکردن و چەپاندن و سنووردارکردن و پەراوێزخستنیان ڕووبەڕوو دەکرێتەوە. زۆربەی جار ژن وەک سەرچاوەی فیتنە وێنا دەکرێت، لەشی ژن وەک سەرزەمینی هەموو گوناهەکان و هەموو تاوانەکان و دەبینرێت و مامەڵە دەکرێت. ئەم لەشە وەک شوێنێک پێناس دەکرێت کە مرۆڤ تیایدا خودا و پیرۆزی و بەهاکانی لەیاد ئەچێت. بۆیە نەفرەتکردن لە جەستەی ژن و هەوڵدان بۆ داپۆشین و غائیبکرنی بەشێکی بەرچاوی ژیانی گشتییە لە کۆمەڵگای ئێمەدا. هاوکات تا ئەم ساتەش ژن لە دونیای ئێمەدا دەکوژرێت، خەتەنە دەکرێت، بە زۆر ئەدرێت بە شوو، لەناو ماڵدا دەشاردرێتەوە، لە پیاو جیادەکرێتەوە.

لە هەمووشی ترسناکتر ئەو ڕاستییەیە کە ژمارەیەکی زۆر لە ژنان ڕۆژانە ڕووبەڕووی توندوتیژی جەستەیی و دەروونیی هەمەجۆر دەبنەوە و لە هەندێک دۆخی تایبەتدا تا سنووری کوشتن یان ناچارکردن بە خۆکوشتن، دەڕوات. خوێنەر لەم ڕووەوە دەتوانێت بۆ ئەو نووسینەی من بگەڕێتەوە کە بە ناونیشانی “شڵەژانی پێوانەیی” لە کتێبی “کۆمەڵگا و غەریبەکانیدا” بڵاوبۆتەوە.[6] لەو کتێبەدا نیشانی ئەدەم دیاردەی خۆکوشتنی ژنان چ دیاردەیەکی ترسناک و بەربڵاوەوە و بە چ شێوەیەک لە شارە گەورەکانی هەرێمدا سەدان ئافرەت ساڵانە خۆیان دەکوژن. ئەگەرچی فۆرمی نوێی پیاوبوون و پیاوەتی و فۆرمی نوێی ژنبوون و ژنایەتی لە کۆمەڵگای ئێمەدا لەدایکبووە و لەم ڕووەوە جیاوازیی گەورە و بەرچاو لەنێوان ساڵانی سەرەتا و ناوەڕاست و کۆتایی سەدەی بیستەم و دوو دەیەی سەدەی بیست و یەکەمدا هەیە، بە داخەوە تا ئێستا بە دەگمەن نەبێت دەست بۆ خوێندنەوەی ئەم گۆڕانکارییانە نەبراوە، بەڵام هاوکات تا ئەم ساتە پاتریارکیەت و پیاوسالاری، لە فۆرم و دەرکەوتی کون و تازەدا، ئامادەیە. پەیوەندیی نێوان نێر و مێ و گەورە و بچووک لە دونیای ئێمەدا پەیوەندییەکی تەواو هیرارکی و نایەکسانە و تیایدا فۆرمێک لە پەیوەندیی دەسەڵات ئامادەیە کە فۆرمی “دەسەڵاتێکی خاوەن هەیمەنە”یە. لەم ڕووەوە ڕیفۆرمکردنی ئەم پەیوەندییانە و دەسکاریکردنیان لەپاڵ چەمکەکانی ماف و ڕێز و یەکسانیدا لە ئەرکە سەرەکییەکانی هەموو ئەو تاکەکەس و هێز و گروپانەیە کە بە تەنگ دواڕۆژێکی ئینسانی و مافپەروەرانەوەن بۆ کۆمەڵگا و ئینسانی ئێمە.

ئەوەی شوێنی سەرنجدانە ئەوەیە سەرەڕای ئەو هەموو فشار و زۆر بۆهێنان و بێدەنگ و پەراوێزخستنەدا، لە تەنیشت ئەو هەموو شێوازە جیاوازانەی توندوتیژیدا، لە توندوتیژیی جەستەیی و فیزیاییەوە بیگرە بۆ توندوتیژیی ڕەمزی و دەروونی، کەچی چەندان گوتار ئامادەن باس لەوە دەکەن کە خێزانێکی کوردی، خێزانێکە پڕ لە میهرەبانی و خۆشەویستی، پڕ لە ناسکی و ڕێز، بێدەرد و بێکێشە، خێزانێک پڕ لە هارمۆنیەت. ئەم گوتارانە جگە لەوەی وێنەیەکی تەواو هەڵەی پەیوەندیی نێوان نێر و پێ و باوک و منداڵەکان و گەورە و بچووک، بڵاودەکەنەوە، لە هەمان کاتدا وەزیفەیەکی سەرەکی و بنەڕەتییان هەیە: شاردنەوەی کێشە گەورەکانی ناو خێزان و ڕێگرتن لە دەرکەوتن و باسکردنیان. ئەڵبتە من لێرەدا قسە لە باوک یان پیاوێکی تایبەت ناکەم، قسەم لەم تاکەکەس یان ئەوی تریان نییە، لەوەش دڵنیام چەندان باوک و مێرد و برای میهرەبان و خۆشەویست لەناو خێزانەکاندا بوونیان هەیە. ئەوەش دەزانم لە هەندێک خێزاندا ژن ڕۆڵی پاترارکێکی ترسناک دەبینێت، ئەوەی من دەمەوێت باسیبکەم ئەو مۆدێلە لە هەڵسوکەوتی باڵادەستی ناو خێزان و هەڵسوکەوتی نێرە بەرامبەر بە مێ و گەورە بەرامەر بە بچووک، کە نادۆست و دژە ژنە و لە هەوڵی سنووردارکردنی هەموو توانایەکدایە کە پەیوەندیی بە ژن و ژنبوونەوە هەبێت: لە سنووردارکردنی ئازادییەکانییەوە بیگرە، بۆ سنووردارکردنی زمان و دەرکەوتن و قسەکردن و جوڵەکانی. بە تێپەڕین بەناو سنووردارکردنی چالاکییەکانی ژناندا و سنووردارکردنی خەون و ئومێدەکانی. وەک گوتم چەندان گوتار هەن هەوڵی شاردنەوەی ئەو دونیا ناوەکییە خێزانی و فەرهەنگییە ئەدەن کە لە کۆمەڵگای ئێمەدا ئامادەیە. لە ڕاستیدا هەر خودی ئەو گوتارانە هەڵگری کۆمەڵێک ڕەهەندی ترن کە لە فۆرمی ڕقبوونە و نەفرەتکردن لە ژن و یەکسانکردنی ژنبوون بە فیتنە و فریودان و بە ناپاک و بەشەیتانکردنی مێینە کار دەکەن.

قسەکردن لەسەر یەکسانیی نێوان ژن و پیاو و باسکردن لە بوونی ماف و ئازادی بۆ ژنان، داهێنراوێکی خۆرئاوایی و ئەوروپییە و پەیوەندی بە کۆمەڵگاکانی ئەو ناوچەیەوە نییە

یەکێک لە ئاکارەکانی تری ئەم گوتارە دژ بە ژنە ڕقبوونەوەیەکی گەورەیە لە “فێمینیزم و سووککردن و شکاندنی ئەو چالاکەوانە فێمنیستانەن کە لە خەمی گۆڕان و باشترکردنی دۆخی ژناندا. هێرشەکانیان بۆ سەر فێمینیزم و فێمینیستەکان دوو سەرەیە. لە سەرێکەوە هێرشی شەخسی دەکەنە سەر ئەو چالاکەوانانە و زۆرجار بە “ژنی بێپیاو” و “تەڵاقدراو” و “ناشیرین” و شتی دیکەی لەم بابەتە ناونووسیان دەکەن. لە سەرێکی دیکەوە هێرشێکی دینییە کە پێی وایە فێمینیستەکان هێرش دەکەنە سەر خودا و دەیانەوێت ئەوەی خوا دروستی کردووە دەسکاری بکەن. بە کوردییەکی سادەتر: فێمینیستەکان دەسکاری ئیشی خودا ئەکەن. هەردوو هێرشەکەش یەک ژێرخانی فیکری هەیە: قسەکردن لەسەر یەکسانیی نێوان ژن و پیاو و باسکردن لە بوونی ماف و ئازادی بۆ ژنان، داهێنراوێکی خۆرئاوایی و ئەوروپییە و پەیوەندی بە کۆمەڵگاکانی ئەو ناوچەیەوە نییە، کە لە دیدی زۆرێک لە هێرشبەرەکاندا، کۆمەڵگای ئیسلامین. لای ئەم ڕەخنەگرانە ژن لە پیاو کەمترە و ئەم کەمتربوونەشی پێدراوێکی خواکرد و سروشتییە.

فێمینیزم چی نییە؟

لە دونیای ئێمەدا چوار تۆمەتی سەرەکی ڕووبەڕووی فێمینیست و و بزووتنەوە فێمینیستییەکان دەکرێتەوە کە هەموویان زۆر بێ بنەما و ناڕاستن. فێمینیزم هەرچییەک بێت ئەم چوار شتە نییە:

یەکەم: فێمینیزم ڕقبوونە لە پیاو و بێنرخکردنی پیاو نییە. بێگومان دەشێت لێرە و لەوێ ژنێک یان چەند ژنێک بدۆزینەوە ڕقێکی سایکۆلۆژییان لە پیاو بێت، یان هەموو پیاوێک وەک بوونەوەرێکی ناشیرین ببینن، یاخود هەڵگری ئەو فۆرمە ترسناکانە بن لە نارسیزم کە نەک تەنها پیاو، بەڵکو هەموو دونیای دەرەوەی خۆیان بە کەم و بێنرخ بزانن، بەڵام ئەمە بە هیچ مانایەک ئاکاری ئەو بزووتنەوە فێمینیستییانە نییە کە بەگژ دۆخی خراپی ژنان لە کۆمەڵگادا دەچنەوە. ئاکاری ئەو فێمینیستانەش نییە کە خەون بە کۆمەڵگایەکی ئینسانیتر و ئازادترەوە دەبینن. زۆرینەی هەرە زۆری فێمینیستەکان بۆئەوەی بتوانن شتێک لە کۆمەڵگادا بگۆڕن دەچنە پەیوەندیی هاوپەیمانی و هاوڕێیەتییەوە لەگەڵ پیاواندا. خۆیان لەیەک سەنگەری دەسکاریکردن و چاکسازییکردنی کۆمەڵایەتیدا دەبیننەوە. خاڵێک کە گرنگە لێرەدا هێمایەکی خێرای پێ بکەین ئەو ڕاستییە کۆمەڵناسییە کە ماناکانی ژنبوون و پیاوبوون مانای جێگیر و نەگۆڕ نین، بەڵکو دروستکراویی مێژوویی و کۆمەڵایەتیین و بە گۆڕانی سەردەم و قۆناغە مێژووییەکان و بە گۆڕانی هێزە کۆمەڵایەتییەکان و گۆڕانی مەعریفە و پەیوەندییەکانی دەسەڵات، گۆڕانیان بەسەردا دێت.[7] لە ڕاستیدا زۆر جار ماناکانی ژنبوون و پیاوبوون پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆیان بە چەمکی ئازادی و بڕ و ڕادەی ئازادی لە کۆمەڵگادا هەیە. هاوکێشەکەش بەمجۆرەیە: تا ڕووبەری ئازادی گەورەتر و فراونتر بێت، شێوازەکانی ژنبوون و پیاوبوون و دەرکەوتنەکانیان هەمەجۆرتر دەبن، هەموویان بۆ یەک شێواز و دەرکەوتی سەپێنراو و باڵادەست، کورت نابنەوە. تا ئازادییش فراونتر بێت پێداویستیمان بە سەرلەنوێ پێناسەکردنەوەی ماناکانی ژنبوون و پیاوبوون زیاتر و زیاتر دەبێت. بەڵام بێگومان دەسکاریکردنی ئەو مانایانە کارێکی ئاسان و بێکێشە نییە و نابێت، چونکە ئەو دەسکاریکردنانە هەمیشە بەناوی کۆمەڵێک ململانێ و پێکدادان و دانوستان و ڕێککەوتندا تێدەپەڕێت. بە دەوری ژنبوون و پیاوبووندا چەندان نۆرم و بەها و خواست و نرخاندنی ئەخلاقی و کۆمەڵایەتی دروستکراوە، گەرچی هەندێکجار وەک موقەدەس دەناسرێن، بەڵام دیسانەوە هیچ یەکێکیان نەگۆڕ و ئەبەدی نین. بەڵام بێگومان گۆڕان و دەسکاریکردنی ماناکانی ژنبوون ئاسان نییە، بە تایبەتی گەر ئەو گۆڕانانە بە ئاراستەیەکدا بێت، نەچێتە ژێر چەتری مانا تەقلدی و وێنە سونەتییەکانی ژنبوونەوە. لە هیچ کۆمەڵگایەکیشدا تەنها یەک وێنە و یەک مانا و یەک فۆرم بۆ پیاوبوون و ژنبوون لەئارادا نییە، ڕاستە هەندێک “ڕێکەوتنی کۆمەڵایەتی” و هەندێک قەناعات و باوەڕ دەربارەی ئەوەی ژنبوون و پیابوون هەیە، کە باڵادەستن، بەڵام تەنانەت لەناو ئەو ڕێککەوتن و قەناعەتانەشدا ناکۆکی و دیدی جیاواز هەیە. نە ژنبوون و نە پیاوبوون شتێک نین یەکجار دروست و دەستنیشان کرابێت و بۆ هەتاهەتایە بەو شێوەیەش بمێننەوە، بۆیە ڕەخنەکردنی ئەم یان ئەو فۆرمی پیاوبوون ناچێتە قاڵبی ڕقبوونەوە لە پیاو، بەڵکو هەوڵێکە بۆ دۆزینەوەی مانای نوێ و ئینسانیتر بۆ پیاوەتی و پیاوبوون.

فێمینیزم دەرەنجامێکی ڕاستەوخۆی درێژەدان و سەرلەنوێ بەرهەمهێنانەوەی پێگەی نزم و نائینسانیانە و خراپی ژنانە لە دونیای ئێمەدا.

دووهەم، فێمینیزم بە هیچ مانایەک خۆفرۆشتن بە ئەوروپا و خۆرئاوا نییە، لاساییکردنەوە و گواستنەوەی ئەزموونی ئەم یان ئەو کۆمەڵگای ئەوروپی و خۆرئاوایی نییە، هەوڵی تێکدانی کولتوور و کەلەپوری بە ڕەسەنکراوی ئەم کۆمەڵگایانە نییە، بڵاوکردنەوەی غەربزەدەگیی و نامۆبوونی کولتووری نییە، بەڵکو دەرەنجامێکی ڕاستەوخۆی درێژەدان و سەرلەنوێ بەرهەمهێنانەوەی پێگەی نزم و نائینسانیانە و خراپی ژنانە لە دونیای ئێمەدا. ئەگەر دۆخی خراپ و نالەباری ژن لە کۆمەڵگای ئێمەدا بوونی نەبوایە، ڕەنگە شتێک بەناوی فێمینیزمەوە دروست نەبوایە. لەمەش بترازێت جیهانی ئەمڕۆکە بە ڕادەیەک بەجیهانیبووە و سنوور و کۆمەڵگا و ڕوانین و دیدەکان بەناویەکداچوون و لەیەکتر نزیکبوونەتەوە، ئەو جیاکردنەوە شاقوڵییەی لە دونیای ئێمەدا لەنێوان خۆرئاوا و خۆرهەڵات، ئێمە و ئەوانی تردا ئەنجام ئەدرێت، جیاکارییەکی ساختە و نالەبارە، زۆر جار سەدبارەکردنەوەی کۆمەڵێک دۆگمای فیکرییە کە سەر بە سەدە کۆنەکانی مێژووی فیکر و بیرکردنەوەن و ڕۆژگارێکی درێژیشە بەر ڕەخنەی فیکری و سیاسیی هەمەلایەن دراون.

سێهەم: فێمینیزم دژایەتیکردنی دین وەک دین و باوەشکردنەوە بۆ کوفر و بێدینی نییە. زۆر جار ئەوانەی دژایەتی فێمینیزم دەکەن، وەک فیکر و بزووتنەوەیەکی دژەدین وێنای دەکەن، بەڵام ئەم دیدە نە مێژووی فێمینیزم وەک بزووتنەوە لە ئەوروپا و دەرەوەی ئەوروپادا دەیسەلمێنێت، نە وەک مێژووی فیکر. لە دونیای موسڵماناندا دەیان دەنگی فێمینیستی هەیە کە دین وەک سەرچاوەیەک بۆ ڕوانینی فێمینیستیانە بەکار دەهێنن و لە ڕێگای دینەوە بەرگری لە ماف و ئازادیی ژنان و یەکسانبوونیان بە ژنان دەکەن. لە دونیای ئیسلامدا ژنانی وەک ڕیفات حەسەن و ئەسما بالاد و ئەمینە وەدود بەرگری لە چەمکی “فێمینیزمی ئیسلامی” دەکەن.[8] بەڵام “فێمینیزم، وەک زۆر بزووتنەوەی کۆمەڵایەتیی دیکە، بە ڕەوتە دینی و نادینییەکانییەوە، دژ بەو فۆرم و لێکدانەوە دینییانەیە کە دژ بە ژن و بە ئازادی و بە فیکرەی یەکسانیی مرۆڤەکانە لەگەڵ یەکدا.

چوارهەم: فێمینیزم فیکر و ڕوانینێک نییە کە پێگە و نرخی ژن لە پێگە و نرخی پیاو، بەرزتر بزانێت. ڕەنگە لێرە و لەوێ، ئەم یان ئەو فێمینیست بوونی هەبێت، کە پێیوابێت ژنان بوونەوەرێکی ڕەسەنتر و گرنگترن لە پیاو، بەڵام زۆرینەی هەرە زۆری فێمینیست و بزووتنەوە فێمینیستییەکان هەڵگری ئەم جۆرە باوەڕە نین. ئەوەی ئەوان بەرگری لێ دەکەن یەکسانیی مرۆڤەکانە لەگەڵ یەکدا.

فێمینیزمەکان دژ بەو سنوورە زۆر فراوانەن کە بۆ ژنان و بۆ ژنبوون دادەنرێن. سنووری کۆمەڵایەتی و سیاسی، سنووری دینی و ئەخلاقی، سنووری ئەتنی و ناوچەیی، سنووری چینایەتی، هتد… چونکە هەریەکێک لەم سنوورانە بەشدارە لە سڕینەوەی بیرۆکەی یەکسانیی مرۆڤەکان لەگەڵ یەکدا و لە بچووککردنەوەی سنووری ئازادیی ژناندا، لە ڕووی مێژووییشەوە هەموویان وەک بەشێک لە بونیادێکی پاتریارکی، کاریان کردووە و لە ئێستاشدا کاردەکەن.

دەرنجام

دواهەمین قسەیەک بمەوێت لە کۆتایی ئەم نووسینەدا بیکەم پێداگرتنە لەسەر ئەو خاڵەی کە ڕق ژێرخانی زۆربەی پەیوەندییە کۆمەڵایەتی و سیاسی و جێندرییەکانی دونیای ئێمە دەستنیشان دەکات. ڕقی سیاسی، ڕقی کۆمەڵایەتی و ڕقی جێندەریی فۆرمی باڵادەستی پەیوەندین لە دونیای ئێمەدا. لە پەیوەندیدا بەم نووسینە و بە مەسەلەی فێمینیزمەوە لە دونیای ئێمەدا، ڕقی هێزە سیاسییەکان بە گشتی و ڕقی ئیسلامییەکان بە تایبەتی لەم بزووتنەوە فێمینیستییە تەواو بەرچاوە. ڕقێک کە بە زمانی جنێودان و شکاندن و ئیهانەکردنێکی ڕووت و دانەپۆشراو دەدوێت و لە ڕووبەری گشتیدا خۆی نمایش دەکات. هەموو ئەمانە لە دۆخێکدا ئەوەی مرۆڤی ناو ئەو دونیایە پێویستی پێیەتی، خۆشەویستییە. وەک جودت بوتلەر دەڵێت: ئێمە پێویستمان بە جیهانێکە بتوانیان ئاسانتر تیایدا یەکتریمان خۆشبوێت.

ئەمستردام
ئەیلولی 2021

پەراوێزەکان.[1]

[1]. ئەم دۆخە کۆمەڵایەتییە وای کردوە هەندێک لەو بابەتانەی کە ئەم نوخبە فێمینیستییە گرنگی پێ بدەن ڕاستەوخۆ پەیوەندیی بە دۆخی ژنانی سەر بە چینی ناوەڕاستەوە هەبێت. بۆ نموونە ئەو گرنگیدانە گەورە و بەردەوامە بە مەسەلەی بەگژاچوونەوەی فرەژنی، لە بەرامبەر فەرامۆشکردنی نەتوانینی شووکردن و ژنهێنان لە لایەن هەزاران هەزار گەنجی ئەو کۆمەڵگایەوە، هێندەی دەربڕی پێگە چینایەتیی ئەو ژنانەیە، هێندە خواستێکی فێمینیستی ڕەها نییە. ئەوانەی لە کوردستاندا دەتوانن زیاد لە ژنێک بهێنن زۆرجار پیاوانی سەر بە چینی ناوەڕاستن، بۆیە بەگژاچوونەوەی ئەم دیاردەیە لە لایەن فێمینیستەکانەوە و دانانی لە سەری سەرەوەی پلان و ئەجندای ئیشکردنیانەوە، پەیوەندیی بەو پێگە چینایەتییەوە هەیە کە خۆیان تیایدا ئامادەن. لە کاتێکدا نەبوونی توانای ژنهێنان و شووکردن، وەک دیاردەیەکی مەترسیدار و هێجگار گەورەی دونیای ئێمە، ئەو گرنگی و قورساییەی پێنادرێت کە بە دیاردەی یەکەمیان دەدرێت.

[2]. بڕوانە: ئومێد ئاشنا (2005). دیوانی بێکەس. هەولێر، دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی ئاراس. ل 38

[3]. دەربارەی مەسەلەی لەدایکبوونی ”ژبوونی تازە“ لە کۆمەڵگای ئێمەدا، بڕوانە کتێبی ”کۆمەڵگا و غەریبەکانی“ من. بڕوانە:

مەریوان وریا قانع (2018). کۆمەڵگا و غەریبەکانی. سلێمانی، ناوەندی ئەندێشە بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە. چاپی یەکەم.

[4]. بۆ زانیاری زیاتر لەسەر چییەتی و مێژوو و قۆناغە جیاوازەکانی فێمینیزم، بڕوانە: Walters, Margaret (2005). feminism: a very short introduction. Oxford University Press

[5]. Woolf, Virginia (1989). A Room of One’s Own. Mariner Books; First editi.

[6]. بڕوانە: مەریوان وریا قانع (2018). کۆمەڵگا و غەریبەکانی. سلێمانی، ناوەندی ئەندێشە بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە. چاپی یەکەم.

[7]. بڕوانە: مەریوان وریا قانع (2018). کۆمەڵگا و غەریبەکانی. سلێمانی، ناوەندی ئەندێشە بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە. چاپی یەکەم.

[8]. بۆ فێمینیزمی ئیسلامی بڕوانە: Badran, Margot. “Islamic feminism: what’s in a name? Islamic feminism is on the whole more radical than Muslims’ secular feminisms”. Al-Ahram Weekly Online. 17–23 January 2002, Issue No.569
ئەم بابەتە 985 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | https://jineftin.krd/
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 6
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 25-02-2021 (3 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: کۆمەڵناسی
پۆلێنی ناوەڕۆک: وتار و دیمانە
پۆلێنی ناوەڕۆک: ژنان
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
وڵات - هەرێم: کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هەژار کامەلا )ەوە لە: 04-10-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ئاراس ئیلنجاغی )ەوە لە: 05-10-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هەژار کامەلا )ەوە لە: 05-10-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 985 جار بینراوە
ژنانی سەردەمی خۆیان; مێژووی فێمینیزم لە ڕۆژئاوادا
کوردیپێدیا، دادگا نییە، داتاکان ئامادەدەکات بۆ توێژینەوە و دەرکەوتنی ڕاستییەکان.
پۆل: پەرتووکخانە | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ژنانی سەردەمی خۆیان; مێژووی فێمینیزم لە ڕۆژئاوادا

ژنانی سەردەمی خۆیان; مێژووی فێمینیزم لە ڕۆژئاوادا
ناونیشانی پەڕتووک: ژنانی سەردەمی خۆیان; مێژووی فێمینیزم لە ڕۆژئاوادا
ناوی نووسەر: مارلین لێ گەیت
ناوی وەرگێڕ: #فەرشید شەریفی#
شوێنی چاپ: #سلێمانی#
چاپخانە: سەردەم[1]

تێبینی: ئەم پەرتووکە فایلی پی دی ئێفی لەگەڵدا نییە، تکایە یارمەتیی کوردیپێدیا بدە بۆ بەدەستهێنانی!. ناردنی پەرتووک
ئەم بابەتە 546 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: ژنان
جۆری دۆکومێنت: وەرگێڕدراو
جۆری وەشان: چاپکراو
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
فایلی PDF: نەخێر
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 88%
88%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 14-05-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ئاراس ئیلنجاغی )ەوە لە: 14-05-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 31-07-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 546 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.229 KB 31-07-2022 ڕۆژگار کەرکووکیڕ.ک.
فایلی وێنە 1.0.1229 KB 14-05-2022 ڕۆژگار کەرکووکیڕ.ک.
فێمینیزم
مێگا-داتای کوردیپێدیا، یارمەتیدەرێکی باشە بۆ بڕیارە کۆمەڵایەتی، سیاسی و نەتەوەییەکان.. داتا بڕیاردەرە!
پۆل: پەرتووکخانە | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

فێمینیزم

فێمینیزم
ناونیشانی پەرتووک: فێمینیزم
ناوی نووسەر: کۆمەڵێک نووسەر
وەرگێڕانی: #دەزگای ئایدیا بۆ فکر و لێکۆڵینەوە#
دەزگای پەخش: دەزگای ئایدیا بۆ فکر و لێکۆڵینەوە.
ساڵی چاپ: 2017
فێمینیزم؛ پەرتووکی ژمارە 2 لە پڕۆژەی چەمکە فکری و فەلسەفییەکان. [1]

تێبینی: ئەم پەرتووکە فایلی پی دی ئێفی لەگەڵدا نییە، تکایە یارمەتیی کوردیپێدیا بدە بۆ بەدەستهێنانی!. ناردنی پەرتووک
ئەم بابەتە 192 جار بینراوە
هاشتاگ
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: ژنان
پۆلێنی ناوەڕۆک: فەلسەفە / هزر
جۆری دۆکومێنت: وەرگێڕدراو
جۆری وەشان: چاپکراو
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
فایلی PDF: نەخێر
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 80%
80%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 13-09-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شەنە بەکر )ەوە لە: 14-09-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( شەنە بەکر )ەوە لە: 14-09-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 192 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.165 KB 13-09-2023 شادی ئاکۆییش.ئـ.
فێمینیزم و دەوڵەت
هەر کونج و ڕووداوێکی وڵات، لە ڕۆژهەڵاتەوە تا ڕۆژاوا، لە باکوورەوە تا باشوور... دەبێتە سەرچاوەی کوردیپێدیا!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

چنور فەتحی - نووسەر

چنور فەتحی - نووسەر
فێمینیزم و دەوڵەت
هاوکاریی یان بەرانبەر کێ؟ کارامەیی یان ناکارامەیی؟
چنور فەتحی

$پوختە$
پێوەندیی فێمینیستەکان لەگەڵ دەوڵەت و حکوومەتەکان دەبێ چۆن بێت؟ ئایا دەبێ یارمەتییان لێ وەربگرن؟ یان لە دەوڵەتەکان دوور بکەونەوە و کار لەسەر کۆمەڵگای مەدەنی بکەن؟ ئایا دەبێ هەوڵی چوونە ناو دەسەڵات و بەدەستەوە گرتنی کاروباری سیاسی و سیاسەتدانان بدەن یان ئێنێرژیی خۆیان بۆ تواناسازیی ژنان تەرخان بکەن؟ یان ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ بەرەنگاری ئەم دەوڵەت و حکوومەتانە – کە هەر هەموویان درێژکراوەی ئۆتۆریتیی باوک‌سالارین – ببنەوە؟ ئایا کار کردن لەگەڵ دەوڵەتەکان بە مانای ئەوەیە کە چوویتەتە خزمەتی دەوڵەتەوە یان دەبێ وەک جۆرێک لە هەوڵدان بۆ دەستەبەر کردنی خواست و داوا فێمینستییەکان نیشانی بدەی؟ و لە کۆتاییدا ئایا مەگەر دۆخی ژنان لە هەموو کات و شوێنێکدا هاوشێوەیە کە بکرێت وەڵامی هاوشێوەش بەم پرسیارانە بدرێتەوە و وەڵامەکان لە هەموو دۆخ و حاڵەتێکدا وەک یەک بن؟ لەم وتارەدا هەوڵ دەدەین لەگەڵ پێناسە کردن و ناساندنی سەرجەم بوارەکانی ئەم تەوەرە نوێباوە و باسکردن لە پێشینە و شوێنگەی سەرهەڵدان و زاراوە و دەستەوشە پێوەندیدارەکان، ئاماژە بە هەندێ لەو بەربەستانەش بدەین لە کە کۆمەڵگاکانی جیهانی سێهەمدا بەرەو ڕووی ئەم ڕێبازە فیکری و پراکتیکییە دەبنەوە. هەم لە بەر ئەوەی کە تەوەرەکەمان بابەتێکی تازە و کەمتر باس کراوە و هەم لە بەر ئەوەی کە دەتوانێ وەک زانستێکی نێوان لقەکان ئەو کەپاسیتییەی هەبێت کە کۆمەڵێک توێژینەوەی مەیدانی و لۆکاڵیی بە دوای خۆیدا بێنێت، ئەم وتارە بە ئامانجی ناساندنی ئەم ڕووکردە هاتۆتە نووسین و بەهیوایە ببێتە سەرەتایەک بۆ ڕێگایەکی پڕ برهەمی توێژینەوەی هاوشێوە و بەسوود.

$پێشەکی$
زۆرێک لە تیۆرڤانانی فێمینیست، دەوڵەت یان حکوومەتەکان لە درووستکردن، جێگیری و پەرەدان بە نایەکسانییە کۆمەڵایەتی و بە تایبەت نایەکسانییە جێندەرییەکان بە کاریگەر دەزانن. ئەم بەرە هاوکاریکردن لەگەڵ دەوڵەت سەرکۆنە دەکەن، چونکە بوونیادی بۆرۆکراتیک و زنجیرەپلەیی دەوڵەت و دامەزراوە دەوڵەتییەکان دژ بە بەها فێمینیستییەکان دەبینن. بە بڕوای ئەوان، بە فەڕمی دانانی دەوڵەت وەک “هاوکار” یەکسانە بە سەقامگیریی دەستوور و هزری زاڵ. ئەم بەرە، فێمینیزمی دەوڵەتی بە کردەوە بە فێمینیزم لە خزمەتی دەوڵەتدا دەبینن و لەسەر ئەو باوەڕەن کە چالاکانی مافەکانی ژنان باشتر وایە ئێنێرژیی خۆیان بۆ بەهێز و پتەوکردنی کۆمەڵگای مەدەنی و تواناسازیی ژنان تەرخان بکەن و هەوڵ بۆ درووستکردنی یەکگرتوویی لەدەرەوەی فەزای دەوڵەتی و لەنێوان “پەڕاوێزنشینان”ی سیاسی، ئابووری و کۆمەلایەتییدا بدەن. بەڵام بەرەیەکی دیکە لە فێمینیستەکان لایان وایە ئەوڕۆکە دەوڵەت بۆتە ناوەندی کۆبوونەوەی دەسەڵات و سەرمایە سیاسی، ئابووری و کولتوورییەکان و کەوابوو پچڕاندنی پێوەندیی لەگەڵ دەوڵەت واتا خۆکوژی. بە بڕوان ئەمان، کشانەوە لە فەزای دەوڵەتی و وەڵامی “نا” بۆ سەرچاوە و ئیمکانیاتی دەوڵەتی، تەنیا ئەو کاتە مومکینە کە هەلومەرج بۆ بیچم‌گرتن و گەشەی دامەزراوەی هاوتەریب و سەربەخۆ لە ئارادا بێت؛ شوێنێک کە کۆمەڵگای مەدەنی بتوانێ هەناسە بدات و دەوڵەت بەردەوام هەڕەشەی لێ نەکات و ئاستەنگی نەکاتەوە.
ئەی چارە؟ لەگەڵ دەوڵەت هاوکاریی بکەین یان نەیکەین؟ لە کەرستە و $سەرچاوەکان$ و ئیمکانیاتی دەوڵەتی بۆ کەم کردنەوەی نایەکسانییە کۆمەڵایەتییەکان کەڵک وەربگرین یان نەیگرین؟ داوای پشتیوانی و خزمەتگوزاری و هەڵگرتنی بەرپرسیارێتیی لە دەوڵەت بکەین یان نەیکەین؟ بۆ داخڵ ‌بوون بە دەوڵەت و بە ژنانە کردنی پۆستەکانی بەڕێوەبەرێتیی هەوڵ بدەین یان هەوڵ نەدەین؟ وەڵامدانە بەم پرسیارانە ئاسان نییە. لە ڕاستیدا هەروەک لەم وتارەدا زیاتر باسی دەکەین، ناکرێ لەم بارەوە بڕیارێکی گشتیی دەرکەین؛ ناتوانین بۆ هەموو چالاکانی مافەکانی ژنان و لە هەموو هەلومرجێکدا ڕاسپاردەیەکی هاوشێوەمان هەبێت.
لێرەدا پرسیارێکی دیکە دێتە ئاراوە:- کاتێک باسی دەوڵەت دەکەین ئاماژە بە چ دامەزراوە و کەسانێک دەدەین؟ پچڕانی هاوکاریی لەگەڵ دەوڵەت دەتوانێ لەسەر ئاستی نەتەوەیی بێت (واتا کاتێک لە هەڵبژاردنی سەرۆک‌کۆماردا بەشداریی دەکەین یان بایکۆتی دەکەین) . بەڵام دەوڵەت تەنیا چەند دامەرزراوەی وەک سەرۆک‌کۆماری، پاڕلەمان، وەزارەتخانەکان و … نییە؛ دەوڵەت لە کۆمەڵێک کەس و دامەزراوە پێکهاتووە کە لە ژیانی ڕۆژانەماندا سەروکارمان لەگەڵیاندا هەیە. وەک ئەنترۆپۆلۆژیستەکان دەڵێن، ئەم دەوڵەتە ڕۆژانە (Everyday State) بە تانوپۆی ژیانی ڕۆژانەمانەوە گرێ دراوە. ئایا پچڕانی هاوکاریی لەگەڵ پاسەوانی پارک و یاریدەدەری کۆمەڵایەتی یان کارمەندانی دائیرەی کارەبا و کەرتی هاتوچۆی شارەکان و شارەوانی و بەڕێوەبەری قوتابخانە مومکین و پێویستە؟ چۆن؟ و بۆچی؟ وەڵامی ئەم پرسیارانە هەمیشە هاوشێوە نییە و گرێدراوی کۆمەڵێک فاکتەری جیاجیایە کە هەوڵ دەدەین لە درێژەی باسەکەماندا ئاماژەی پێ بدەین.
کەواتە پرسیارە سەرەکییەکە هێشتا بێ وەڵام ماوەتەوە: لە دەوڵەتدا بین و لە ناوەوە هەوڵ بۆ گۆڕانکاریی بدەین؟ لەگەڵ دەوڵەت هاوکاریی بکەین؟ یان واز لە دەوڵەت بێنین و لێی دوور بکەوینەوە و لە دەروەی فەزا دەوڵەتی و حکومییەکان هەوڵ بۆ بەهێزکردنی کۆمەڵگای مەدەنی و گرووپە سەربەخۆ ژنانەکان بدەین؟ شیرین ڕای یەک لە باشترین وەڵامەکان دەداتەوە، کە لە درێژەدا ئاماژە بە باسەکەی دەدەین: ئەو جەخت لەوە دەکاتەوە کە زۆرێک لە ژنان، بە تایبەت لە جیهانی سێهەم ئەو دەرفەت و ئیمکانەیان نییە کە لەنێوان ئەم دوو بژاردەیە یەکیان هەڵبژێرن؛ تێچووی بەرانبەرکێ لەگەڵ دەوڵەت لە هەندێ لە دەوڵەتەکاندا زۆر گرانە (بۆ نموونە لە ئێران کە هەوڵدان بۆ مافەکانی ژنان لە زۆرێک لە حاڵەتەکاندا بە هاواتای دژایەتی کردنی سیستەم لە قەڵەم دەدرێت و دەستگیرکردنی ژنانی ئەکتیڤیستی لێدەکەوێتەوە) .
دەگوترێ بۆ زۆرێک لە ژنان، پرسی سەرەکیی هاوکاری کردن یان بەرانبەرکێ لەگەڵ دەوڵەت نییە؛ مەسەلەکە هاوکاری و بەرانبەرکێی هاوکاتە. ئەو بە بەرجەستە کردنەوەی ئەزموونی ژنانی جیهانی سێهەم دەڵێ دەوڵەت و کۆمەڵگای مەدەنی هەرووکیان دەتوانن هەم لە خزمەتی ژناندا بن و هەم دژ بە ژنان یەک بگرن؛ چون لە هەروویاندا سیستەمی دەسەڵات و زاڵێتیی بوونی هەیە. کەواتە هاوکاری و بەرانبەرکێ لەگەڵ هەر دووکیان زەروورە. (1)

$پێشینە و پێناسە$
ئایا فێمینیستەکان لە شوێنێکدا لەگەڵ دەوڵەتەکاندا پێوەندیی باشیان بووە؟ ئایا توانیویانە بە شێوەیەکی کاریگەر داخڵ بە ڕەوتی سیاسەت‌ دانان ببن و ئەندێشەکانی خۆیان بخەنە بەرکار؟ زاراوەی “فێمینیزمی دەوڵەتی” کە لە باس و دەقە فێمینیستییەکاندا بەدی دەکرێت خۆی لە خۆیدا دەلالەت لە چی دەکات؟
ئیمی مەزوور و دۆرۆتی مەک براید، لە توێژینەوەیەکدا سەبارەت بە فێمینیزمی دەوڵەتی لە دەهەی 1980 بە دواوە ئاخێزگە و گۆڕانکارییەکانی ئەم چەمکە لێکدەدەنەوە. (2) ئەم دووانە لەو توێژەرانەن کە لە دەهەی یەکەمی ئەم سەدەدا، هەڵسەنگاندنیان بۆ ئەم چەمکە لە وڵاتە دیمۆکراتیکەکاندا کردووە و ڕاپۆرتی ئەم هەڵسەنگاندنەشیان بڵاو کردۆتەوە کە پرسیاری سەرەتای ئەم تێکستەی بەردەستتانی لە خۆ گرتووە. ئەم توێژەرانە نیشانی دەدەن کە چۆناوچۆن ئەم چەمکە لە دەهەی 1980دا کەوتە ڕوو و لە ماوەی دەهەکانی دواییدا گۆڕانی بەسەردا هات و لە کۆتاییدا لەلایەن توێژەرانێکەوە، بۆ نموونە خۆیان، لە چەمکێکەوە کە زیاتر ڕاسپاردەیی و ئایدۆلۆژیک بوو، گۆڕا بۆ چەمکێکی بەسوود لە ڕاڤە و شیکرنەوەی بان‌نەتەوەیی پرسەکانی ژنان. بەم چەشنە، نیشانی دەدەن کە توێژەرانی فێمینیست سەرەتا زاراوەی “فێمینیزمی دەوڵەتی”یان لە مانایەکی نەک زۆر ورددا دەخستە بەرکار تاکوو لە ڕێگەیەوە زنجیرەیەک لە چالاکییە دەوڵەتییەکان تەوسیف بکەن کە لەسەر پرس و بابەتەکانی ژنان و جێندەر چڕ بۆتەوە. دواتر ئەم زاراوە بۆ لێکدانەوەی دامەزراوەکانی سیاسەت‌دانان لە کاروباری ژنان کەڵکی لێ وەردەگیرا. و لە کۆتاییدا هەندی توێژینەوە لەم بارەوە هاتە ئەنجامدان کە نیشانی دەدا دامەزراوکانی سیاسەت‌دانان لە کاروباری ژنان لە وڵاتە دیمۆکراتیکەکاندا کە خۆیان لە ناو دەوڵەتدان چۆن کاریگەرییان لەسەر بەدیهاتنی دەستکەوتە فێمینیستییەکان داناوە.
بەڵام کاتێک باسی فێمینیزمی دەوڵەتی دەکەین، دەبێ تیگەیشتن و خوێندنەوەمان بۆ خودی “فێمینیزم” چی بێت؟ فێمینیزم بە پێی خوێندنەوەی هاوبەشی نێوان توێژەرانی ئەم ئاقارە بریتییە لە جۆرێک “فام”کردنی ژنان وەک گرووپێک کە لەسەر بەستێنی کۆمەڵایەتی، ئابووری و کولتوریدا خاوەن و هەڵگری فرەچەشنییەکی تایبەت بە خۆیانن؛ ئەم فامکردنە هاوکات بە دوای باشتر کردنی بارودۆخی مافەکانی ژنان، باشتر کردنی پلە و مەنزلەت یان پێگەیان وەک ئەندامانی ئەو گرووپە، هەم لە پانتایی گشتی و هەم لە پانتایی تاکەکەسییەوەیە؛ و هەروەها مەبەستی کەم کردنەوە یان نەهێشتنی زنجیرەپلەیی پشتبەستوو بە ڕەگەز و زنجیرەپلەیی باوک‌سالارانەیە کە نایەکسانییەکانی نێوان ژن و پیاو لە پانتاییە گشتی و تاکەکەسییەکاندا پتەو و بە‌هێز دەکات. با بزانین ئەم چەمکە چۆن بەدیهات و چ گۆڕانکارییەکی بەسەردا هاتووە.

$سێ قۆناغی فێمینیزمی دەوڵەتی$
=KTML_Bold=قۆناغی یەکەم: خوێندنەوەی گشتیی بۆ جێندەر، فێمینیزم و دەوڵەت=KTML_End=
توێژەرانی فێمینیست کە لە سەرەتاکانی دەهەی 1980ی زایینی بە دوای تێگەیشتن لە هۆکارەکانی کزبوونی بزووتنەوە فێمینیستییەکان لە ئەورووپا، ئەمریکای باکوور و ئۆسترالیاوە بوون، بە تایبەت تیۆرڤانانی فێمینیزم لە بریتانیا و ئەورووپای قاڕڕەیی، گەیشتنە ئەو ئەنجامە کە هۆکاری سەرەکیی ئەم کزبوونە بەرەو ڕوو بوونەوەی سیستەماتیکی باوک‌سالارانەی دەوڵەتی لەگەڵ بەرنامە فێمینیستییەکاندا بووە. بەم چەشنە، ئەم فێمینیستانە بەرانبەر بە دەوڵەتەکانیان گەشبین نەبوون.
بەڵام بارودۆخەکە لە هەموو وڵاتانی ڕۆژاوایی هەر بەم شێوە نەبوو. لە وڵاتانی نۆردیک و بە تایبەت خۆدی نۆروێژ فێمینستەکان بەهۆی پێشینەی جیاوازەوە، کەمتر دژ بە سیستەم بوون و ئامادەی هاوکاریی لەگەڵ دەوڵەت لە ڕێگەی حیزبەکان، یەکیەتییە کرێکارییەکان و پاڕلەمانەکانەوە بوون. هەر لەم وڵاتانەدا بوو کە زاراوەی “فێمینیزمی دەوڵەتی” گەڵاڵە کرا؛ وڵاتانیک کە بەهۆی لەسەر کار بوونی دەوڵەتی خۆشگوزەران، دەوڵەت خۆی بە فاکتەرێک بۆ بەدیهێنانی دادپەروەریی کۆمەڵایەتی دەهاتە ئەژمار و پێوەندیی نێوان کۆمەڵگای مەدەنی و دەوڵەتیش پێوەندییەکی ئاریکارانە بوو و سیاسەت‌ دانانیش بە زۆری لە هاوکاریی سێ لایەنەی دەوڵەت، کرێکاران و بەڕێوەبەراندا بیچمی دەگرت. هەر بۆیە فێمینیستی ئەم وڵاتانەش بواریان بۆ داخڵبوون بە پانتایی سیاسەت‌ دانان و چالاکیی دەوڵەتیی بە مەبەستی پێکانی مەبەستەکانی خۆیان لەبار دەدەیت. لێرەوە هێلکا هارنز، فێمینیستی ئەڵمانی/ نۆروێژی کە داهێنانی زاراوەی “فێمینیزمی دەوڵەتی” بۆ ئەو دەگەڕێننەوە، بەم شێوە پێناسەی دەکات: “کۆمەڵێکی فرەچەشن لە سیاسەت‌دانانی گشتی و یاسا و ڕێسای دامەزراوەیی، کە هەم بۆ چارەسەر کردنی پرس و بابەت ‌گەلی گشتیی کۆمەڵایەتی و ئابووریی گەڵاڵە کراوە و هەم بۆ دابین کردنی خواستەکانی ژنان”. هارنز فێمینیزمی دەوڵەتی بە جۆرێک لە “پێوەندی و دانووستانی نێوان جووڵە و بزاوتی لە خوارەوە و پەسەندکردنی لە سەرەوە” دەزانێت. توێژەرانی نۆردیکی دیکە ئەم فێمینیزمە “لە سەرەوە” کاتێک بە قابیلی بەدیهاتن دەزانن کە ژنانێکی داواکاری خواست و ویستە فێمینیستییەکان بۆ پلە و پۆستە حکومەتییەکان هەڵبژێردرێن یان دابنرێن.
هەر لە سەرەتاوە ئەو شتەی لەم ئاقارە گونجاوەدا بواری بۆ بەدیهاتنی فێمینیزمی دەوڵەتی دەستەبەر کرد، ئامادەیی تاک و تەرای ژنانی فێمینیست لە پلە و پۆستە جیاجیا حکومییەکان و هاوکاریی دڵسۆزانەیان لەگەڵ بزووتنەوە فێمینیستییەکان لە وڵاتانی نۆردیک و وڵاتانی سکاندیناوی بوو. هەڵبەت ئاماژە بەو خاڵەش سەرنجڕاکێشە کە هەر لە سەرەتای ساڵی 1980وە زاراوەی “فێمینزمی دەوڵەتی “بە شێوەیەکی سووک بەکار دەهێنرا: لە ڕاستیدا توێژەرانی ئەڵمانی ئەم زاراوەیان بۆ ئاماژە بە دۆخی بەدواداچوونی خواستە فێمینیستییەکان لە وڵاتانی هاوشێوەی سۆڤییەت دەخستە بەرکار، واتا لە شوێنێکدا کە دەوڵەتەکان خۆیان دەستیان دابووە دامەزراندنی ئەو گرووپانەی کە بڕیار بوو بە شێوەی فەڕمی کار بۆ باشترکردنی دۆخی ژنان بکەن، بەڵام بە کردەوە لە ڕەوتی بەربەست‌دانان لەسەر ڕێگای چالاکییەکانی ژناندا کاریان دەکرد.

=KTML_Bold=قۆناغی دووهەم: چڕبوونەوە لەسەر فێمۆکراتەکان و دامەزراوەکانی سیاسەت‌دانانی ژنان=KTML_End=
سەرەتاکانی دەهەی 1960 بوو کە توێژەرانی ئۆسترالیایی چەمکێکی دیکەیان گەڵاڵە کرد و باسی فێمینیزمی دەوڵەتییان قۆناغێکی دیکە پێش خست. ئەم توێژەرانە زاراوەی فێمۆکرات (Femocrat) یان خستە بەرکار. پێشنیاری ئەم چەمکە لەوێوە سەرچاوەی گرتبوو کە ئەم توێژەرانە لە خوێندنەوەی یەکپارچە بۆ دەوڵەت بەگومان بوون: دەوڵەت گشتێتییەکی یەکپارچە نییە، بەڵکوو کۆیەکی پێکەوە پەیوەستی پێکهاتوو لە پانتاییە جیاجیاکانە کە بۆ ئاستەکانی سیاسەت ‌دانان، حکوومەتداری و دەور و ڕۆڵی بەڕێوەبەرێتیی دابەش دەکرێت. ئەم شڕۆڤە لە ڕوانگەی تیۆریکەوە ڕێگای بۆ بە مومکین زانینی بەڕێوەچوونی دەوری ژنان لە دەوڵەتدا دەکردەوە؛ نەک تەنیا وەک کەسانێک کە بڕیار بوو تەنیا جۆرێک لە هاوکارییان لەگەڵ چالاکانی دەرەوەی دەوڵەتدا هەبێت، بەڵکوو وەک فاکتەرگەلی تاکەکەسی و کۆیی کە خاوەنی بەرنامەی دیاریکراوی فێمینیستی بوون. لە ڕێگەی ئەم شرۆڤەوە ژنان دەیانتوانی لە پانتاییە جیاجیاکانی دەوڵەتدا ئامادەییان هەبێت بەو ئامانجەوە کە بەرەنگاری ڕەوتی سیاسەت‌دانانی باوک‌سالارانە ببنەوە. ئەم دەرفەتە لەوێوە دەهات کە ژنان لە دەوڵەتدا لەگەڵ گشتێتییەکی یەکپارچەدا ڕووبەڕوو نەبوون کە لە بەڕێوەبردنی سیاسەتە باوک‌سالارانەکاندا بە تەواویی یەکگرتوو و یەکپارچە کار بکات و بەدواداچوون بۆ سیاسەتەکان و گێڕانی ڕۆڵە ئاڵترناتیڤەکان نامومکین بکات.
زاراوەی فێمۆکرات هەر لەم بوارەدا لەلایەن تیۆرڤانانی ئۆسترالیایی گەڵاڵە کرا کە بە دوای هاندانی فێمینیستەکان بۆ ئامادەیی لە چوارچێوەی دامەزراوەکانی دەوڵەتی فێدڕاڵی ئۆسترالیاوە بوون: فێمۆکرات بە مانای ئەو فێمینیستانەیە کە لە قاڵبی دەوڵەتی دیمۆکراتیک بۆ پێشخستنی بەرنامە فێمینیستییەکان، هەم وەک سیاسەت‌ دانان و هەم بە گێڕانی ڕۆڵ لە دامەزراوە دەوڵەتییەکاندا، ئامادەییان هەیە. ئەم تیورڤانانە دەهەی 1990 وەک “فێمینیزمی فەڕمی” یان “فێمۆکراسی” باسی ئامادەیی فێمینیستەکان لە دەوڵەتیان دەکرد و کەمتر زاراوەی “فێمینیزمی دەوڵەتی”یان بەکار دەهێنا.
بەرهەمی توێژەرانی نۆردیک و ئۆسترالیایی بوو بەهۆی ئەوەی کە ئەو ڕوانگە کە دەوڵەت دەتوانێ پانتاییەک بێت بۆ چالاکیی فێمینیستەکان، لەنێو فێمینیستە ئەزموونگرا و پۆزیتیڤیستەکاندا زیاتر مەقبوولییەت وەربگرێت و ئەم توێژەرانە فێمینیزمی دەوڵەتی بە ڕەوتێکی ئاڵۆز ببینن کە فێمۆکراتەکان، دەستکەوتەکانی سیاسەتدانانی یەکسانیخواز، و هاوپەیمانیی نێوان فاکتەرە دەوڵەتییەکان و بزووتنەوەکانی ژنان، کاریگەرییان لە سەری دەبێت. هاوکات، لە دەوڵەتە ڕۆژاواییەکانیشدا ڕەوتی پێکهاتنی ئەو دامەزراوانەی کە سیاسەتدانانی پەیوەست بە کاروباری ژنانیان لە ئەستۆدا بوو، برەوی سەند و گەیشتە تەشقی خۆی. جگە لەمانە، ئەو چالاکییانەی لە قاڵبی دەوڵەتەکاندا ئەنجام دەدرا، دەهەی 1990 سەردەمی چرۆگرتنی سیاسەت ‌دانان بۆ ژنان لە قاڵبی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بوو کە لەم بوارەدا ساڵی 1995کۆنفڕانسی ژنان لە پەکین خاڵێکی وەرچەرخان لە یەکگرتنی فێمینیستەکان لە وڵاتە جیاجیاکانی جیهان لەوانە وڵاتانی جیهانی سێهەم دەهاتە ئەژمار. ئەکتیڤتربوونی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لەم بوارەدا و پێکهاتنی دامەزراوەکانی تایبەت بە سیاسەت‌ دانانی ژنان لەگەڵ ئەندامێتیی وڵاتانی زیاتر لەم دەهەدا کاریگەرییەکی هەرە بەرچاوی لەسەر دۆخی جیهانیی ژنان هەبوو، بە شێوەیەک کە پێشتریش بەڕێوەچوونی “دانیشتنی جیهانیی ژنان” لە ساڵی 1975 لەلایەن ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە، ببوو بە هانە و هاندەری کردنەوەی نوێنەرایەتی و نووسینگەی سیاسەت‌دانان بۆ کاروباری ژنان لە وڵاتە جیاجیاکاندا.

=KTML_Bold=قۆناغی سێهەم: بەرەو پێناسەیەکی ورد بۆ فێمینیزمی دەوڵەتی=KTML_End=
هەر وەک لە سەرەتای ئەم باسەدا ئاماژەمان پێدا، مزوور و مەک براید وەک “ئەندامی تۆڕی توێژینەوەیی سیاسەتە جێندەرییەکان و دەوڵەت” بەشدارییان لە توێژینەوەیەکدا کردووە کە لەلایەن ئەم تۆڕەوە و وابەستە بە زانکۆی دەوڵەتیی واشنتۆن سەبارەت بە چالاکییە فێمینیستییەکانی دەوڵەت لە سیانزە وڵاتی دیمۆکراتیکی پۆست پیشەسازی لە ماوەی چوار دەهەدا ئەنجام دراوە و ساڵی 2006 بڵاو بۆتەوە. ئەم توێژینەوە بە دانانی جۆرێک لە میتۆدۆلۆژیا بۆ پێوان و هەڵسەنگاندنی ڕێژەی چالاکییە دەوڵەتییەکان لەم بوارەدا، ئەم زاراوەی لە چەمکێکی گشتییەوە بۆ ئاستی چەشنێک چەمکی قابیلی هەڵسەنگاندن و پێوان بەرز کردەوە. ئەم توێژینەوە فێمینیزمی دەوڵەتی بە پێی وەڵامێک هەڵدەسەنگێنێت کە لەلایەن دامەزراوەکانی تایبەت بە سیاسەت‌دانانەوە بە ئەکتیڤیستەکانی بزووتنەوەی ژنان دراوەتەوە. ئەم توێژینەوە بەرەو ڕووی ئەو بابەتەش بۆتەوە کە لە گەلێک حاڵەتدا خواستەکانی بزووتنەوەی ژنان خواست و داواکاریی فێمینیستیی نین؛ ئایدۆلۆژیا و چالاکییە فێمینیستییەکان تەنیا بەشێک لە بزووتنەوەکانی ژنانیان بیچم داوە و هەموو بزووتنەوە و چالاکییەکانی ژنان فێمینیسیی نین.
هەروەها لە ڕەوتی توێژینەوەکەدا زەروور بوو توێژەران چەمکی “فێمینیزمی دەوڵەتی” بە وردی لێکبدەنەوە. بە پێێ ئەم لێکدانەوە وردە، فێمینیزمی دەوڵەتی تەنیا کاتێک دێتە ئاراوە کە دامەزراوەکانی تایبەت بە سیاسەت ‌دانان ژنان، چالاکان و ئەندێشە فێمینیستییەکان بخەنە ناو دەوڵەتەوە؛ واتا بەدیهاتنی فێمینیزمی دەوڵەتی سەرتر و زیاترە لە نوێنەرایەتیکردنی بەرژەوەندییەکانی ژنان و یان تەنانەت خواست و داوکارییەکانی بزووتنەوەی ژنانە. فێمینیزمی دەوڵەتی واتا نوێنەرایەتی ‌کردنی بەرژەوەندی و چالاکانی فێمینیستی کە بە ئامانجی پێکانی دەرەنجامی فێمینیستی، خواست و داواکاریی فێمینیستیی گەڵاڵە دەکەن.
تا ئەو ئاستەی پێوەندیی بە پرسیاری سەرەتایی ئەم بەشەوە هەیە، دەکرێ بڵێین ئەم توێژینەوە نیشانی دەدات کە لە ماوەی چەند دەهەی ڕابردوودا لە وڵاتانی پێشکەوتووی پۆست پیشەسازیی دیمۆکراتیکدا، پێوەندی و دانووستانی نێوان دەوڵەت و فێمینیستەکان پێوەندییەکی کارامە بووە: ڕەوتێک کە سەرەتا لە هەندێ لە وڵاتە ڕۆژاواییەکان دەستی پێکرد و لە وڵاتانی دیکەدا بە گەشبینییەوە بەرەو ڕووی نەدەبوونەوە، بەڵام بەرەبەرە ژمارەی ئەو وڵاتانەی، هەرچەند بە خاوی، ئەزموونێکی سەرکەوتوویان سەبارەت بەم هاوکارییە هەبوو، زیادی دەکرد. ئەمە لە حاڵێکدایە کە لە وڵاتانی جیهانی سیهەم فێمینیستەکان هێشتا دەبێ مەسەلەی بەقا و مانەوەیان لە دەوڵەتدا لە پێش بگرن.

$فێمینیزمی دەوڵەتی و وڵاتانی جیهانی سێهەم$
فێمینستەکانی جیهانی سێهەم لەگەڵ دەوڵەتەکانیاندا چێ بکەن؟ ئەوان تا چەند دەتوانن کەڵک لە ئەزموون و تیۆریی فێمینیستە ڕۆژاواییەکان سەبارەت بەپێوەندیی لەگەڵ دەوڵەت وەربگرن؟ شیرین ڕای، مامۆستای بە ڕەچەڵەک هیندیی زانکۆی وارویک، لەسەر ئەو باوەڕەیە کە ئەو ڕوانگانەی ژنانی ئەکتیڤیستی وڵاتانی لیبڕاڵی ڕۆژاوایی لەم بارەوە بیچمیان داوە، بە پێی پێویست دەقاودەقی دۆخی ژنان لە وڵاتانی جیهانی سێهەم نییە. (3)
ڕوانگەی فێمینیستەکانی جیهانی سێهەم چۆناوچۆن بووە؟ فێمینیستەکانی جیهانی سێهەم سەرەڕای جیاوازییەکانیان کاتێک کە سەیری کۆمەڵگاکانی خۆیانیان کردووە، تووشی مەسەلەی پێوەندیی باوک‌سالاریی زاڵ لەگەڵ دەوڵەت هاتوون: ئایا ئەم پێوەندییە پێکەوە ژیانە؟ یان بەرانبەرکێ؟ و بە هەر حاڵ دەبێ چی لەم دووانە بکرێت؟
هەر دوو ڕوانگەکە لەلایەن کەسانێکەوە ڕوون کراونەتەوە. بەرەیەک لە فێمینیستەکان شوناسی دەوڵەتە نوێکانیان لە وڵاتانی خۆیاندا بە تەواویی دژ بە باوک‌سالاریی سوننەتیی بینیوە، و گرووپێکی دیکە باوەڕیان بە پێکەوەژیانی ئاشتییانەی ئەم دووانە هەیە. بەڵام هەر دوو بەرە، کەم تا زۆر لەسەر ئەو خاڵە هاوڕان کە نە دەبێ لە دەوڵەت وەک کەرستەیەک لەژێر ڕکێفی زاڵێتیی نێرینەدا چاو دابخرێت و نە دەکرێ بە باوەشی کراوە وە هاوکاریی لەگەڵدا بکرێت، بەڵکوو لە هەلومەرجی تایبەتدا دەکرێ گەڕانەوە [بۆ دەوڵەت] وەک کەرستەیەک بۆ گۆڕانکاریی لە ژیانی سیاسی و کۆمەڵایەتیی ژناندا لە بەرچاو بگیریەت.

$دانووستان لەگەڵ دەوڵەت$
ژنان لە جیهانی سێهەمدا هەم بەرانبەر بە کۆمەڵگای مەدەنی و هەم بەرانبەر بە دەوڵەت لەگەڵ کێشە و گرفتی هاوشێوەدا بەرەو ڕوون: هەردووکیان لێک دابڕاو، سەرکوتکار و هەڕەشەکەرن و هاوکات فەزایەک بۆ دانووستان و خەبات دەستەبەر دەکەن. دەوڵەت و کۆمەڵگای مەدەنی هەردووکیان بیچم بە ئاستەنگییەکانی ژنان دەدەن. گەر ژنان ئەم ئاستەنگییانە لە بەرچاو نەگرن، دەکەونە بەر توندوتیژی. هەروەها دەوڵەت خاوەنی کەسایەتییەکی چەند لایەنەیە. لە بەرپرسانی ناوچەییەوە تاوەکوو کارمەندانی کەرتی خزمەتگوزاری، لە پۆلیسەوە تا دادوەر، ژنان بە بەرین کردنەوەی داواکاری و خەباتەکانیان، ئەزموونی جۆراوجۆریان لە ڕووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ دەوڵەتدا هەیە. پرسیار ئەوەیە کە شوناسی دەوڵەتانی پەرەگرتنخوازی جیهانی سێهەم چ مەجالێک بۆ پێشخستنی ستراتیژەکان بۆ ژنان دەستەبەر دەکات؟
زۆربەی ئەم دەوڵەتانە خۆیان بە فاکتەری گۆڕانکاریی کۆمەڵایەتی و ئابووریی دەزانن، هاوکات توانایی تەواویان بۆ بەڕێوەبردنی سیاسەتەکانیان نییە. دەوڵەتانی جیهانی سێهەم چونکە بەزۆریی لە ڕووی ژێرخانەوە لاوازن، بەڕێوەچوونی سیاسەتەکانیان گرێدراوی پێوەندی و دانووستانی نوخبەکانی دەسەڵات و کۆمەڵگای مەدەنییە. کاتێک کە ئەم سیاسەتانە لەلایەن ئەو گرووپانەوە کە لێی سوودمەند دەبن پەسەند نەکرێت، بەڕێوەچوونیشیان پێوستی بەپێوەندیی پشتبەستوو بە زۆر و ناچارکردن دەبێت. لەم جۆرە هەلومەرجانەدا پلە و پایە ئیداری و دادوەرییە “باشەکان” دەتوانن تا ڕادەیەک دۆخی ژیانی خەڵک باشتر بکەن، بەڵام ئامادەیی ئەم جۆرە کەسانە دژ بە بوونیادێکی حکومییە کە بەڕێوەبردنی سیاسەتەکانی پێویستی بە زۆرداری و ناچارکردنە.
تایبەتمەندییەکی دیکەی ئەم دەوڵەتانە گەندەڵییە. ژنان لەو دەوڵەتە گەندەڵانەدا کە کاربەدەستانی بۆ جێبەجێ کردنی کارەکان بەرتیل وەردەگرن، بە شێوەیەکی جیاواز لە پیاوان دەکەونە بەر کاریگەریی ئەم حاڵەتانەوە. کارمەند یان خاوەن پلەیەک کە دەبێ ڕەزامەندیی لەسەر جێبەجێ‌کردنی کارەکانیان دەرببڕیت، لەوانەیە جگە لە داواکاریی پوول و پارە، داخوازیی دیکەشی لەوان هەبێت. جگە لەمە، گەندەڵی شتێکە کە دەوڵەتەکان لە کار دەخات، لێرەوە ئەو ژنانەی بەنیازن داواکارییە فێمینیستییەکانیان گەڵاڵە بکەن، لە دەوڵەتانی جیهانی سیهمەدا یەکەم شت بەرەو ڕووی بەربەستی گەندەڵی دەبنەوە کە ئەنجامدانی هەموو کارێک نامومکین دەکات. ئەنجام، کارکردن لە ناو دەوڵەتەکاندا بۆ جێبەجێ کردنی ئەم داواکارییانە هەمیشە مومکین نییە.
بەم چەشنە، ئەو پێوەندییەی چالاکانی مافەکانی ژنان لە جیهانی سێهمەدا لەگەڵ دەوڵەت درووستی دەکەن لە پێوەندیی ژنانی ڕۆژاوایی زۆر ئاڵۆزترە و جیاوازە لەویش. واتا کاتێک کە دەچینە سەر باسی پێوەندیی ژنان و دەوڵەت، دەبێ دوو هەڵوێستی جیاوازمان لە بیر بێت.
یەکەم مەسەلە ڕاستییەکانی ژیانی ڕۆژانەی زۆربەی هەرە زۆری ژنانە. کاتێک کە لەسەر ئەم تەوەرە دەکەوینە مشتومڕەوە هەم دەبێ شوناسی بیچم‌گرتنی ئەو دەوڵەتەی گرووپە دیاریکراوەکانی وەک ژنان تێیدا دەژیین، لە بەر چاو بگرین و هەم ئەو بگۆڕە کۆمەڵایەتی و سیاسییانەی کاریگەریی لەسەر پێوەندیی ئەوان لەگەڵ دەوڵەت دادەنێن، ڕەچاو بکەین.
مەسەلەی دووهەم کاردانەوەی فێمینیستییە بەرانبەر بە دەوڵەت. وەک دیاریکردنی ستراتیژی خەبات بێت یان وەک ڕەخنەگرتن لە دۆخەکە، دەبێ وشیارانە هەڵبژاردنی فێمینیستەکان لە هەڵبژاردنی زۆرینەی ژنان جیا بکەینەوە تاکوو بتوانین لە پێگەیەکدا جێگیر بین و هەردووکیان بە باشی دەرک بکەین. یەک لە جیاوازییەکانی نێوان دۆخی ژنان لە دەوڵەتانی لیبڕاڵی ڕۆژاوایی و دۆخی ژنان لە جیهانی سێهەم ئەوەیە کە دەسەڵاتی ڕێکخەری دەوڵەت تا چەند دەتوانێ کایگەرییان لەسەر دابنێت. ژنانی وڵاتانی جیهانی سێهەم زیاتر لە ژنانی ڕۆژاوایی لە هەموو دەرکەوتەکانی دەوڵەت سڕاونەتەوە. هۆکاریش ئەوەیە کە لە جیهانی سێهەمدا دەوڵەت بەزۆریی ئەو شێوازە لە تۆڕی پارێز و پشتیوانی کە جێبەجێکارانی خۆشگوزەرانیی دەوڵەتانی لیبڕاڵی ڕۆژاوایی پێیان دەکرێت، دەستەبەر ناکات. بەم چەشنە، هەم ژنانی چینەکانی خوارەوە و هەم ژنانی چینە باڵاکان لە ئاقاری کارکردەکانی دەوڵەت بەرپەرچ دەدرێنەوە. ژنانی چینە باڵاکان کە دەستیان بە سەرچاوەگەلی زیاتر ڕادەگات، بۆ دابین کردنی تەندرووستی، فێرکاریی خزمەتگوزاریی چاوەدێریی منداڵ و کارکردن بە شێوەی نەریتی کەڵکیان لە کەرتی تایبەت وەرگرتووە و ژنانی چینەکانی خوارەوەش ناتوانن پشت بە دەوڵەت ببەستن، چونکە بە ڕادەی پێویست پشتگیرییان ناکات.
جیاوازیی دیکە ئەوەیە کە لەم دەوڵەتانەدا ژنان بەزۆریی ئاگاداری پانتایی کار و کردەوە و یاسادانانی دەوڵەت نین. دەیتا و زانیاریی نوێ لە مەڕ یاسادانانی تازە بەزۆریی بە شێوەی پچڕ پچڕ و شپرز بڵاو دەبێتەوە. نەخوێندەواری و بێبەری بوونی ژنان لە چالاکییە کۆمەڵایەتییەکانیش ئەم نائاگادارییە گرژتر دەکات. یەک لە تایبەتمەندییە هەرە دیارەکانی ئەم دەوڵەتە باوک‌سالارانە ئەوەیە کە نایانهەوێ بە هیچ شێوەیەک لەگەڵ بەها نەریتییەکانی خێزاندا بەریەککەوتنیان هەبێت و گەر چەند دروشمێکیشیان سەبارەت بە مافەکانی ژنان دابێت، هەر کە هەستیان کرد گرووپەکانی پشتیوانیان زۆر حەزی پێ ناکەن، بە ئاسانی چاوپۆشی لێ دەکەن و گەر یاسایەکیان پەسەند کردبێت، جگە لە ناتوانیی هەمیشەییان لە بەڕێوە بردنی یاساکاندا، کەمتر بەدواداچوون بۆ بەڕێوەچوونی ئەو یاساش دەکەن.
لەلایەکی دیکەشەوە، زۆرێک لە دەوڵەتانی جیهانی سێهەم، قووڵ ڕەگیان لە کۆمەڵگای مەدەنیی ئەم وڵاتانەدایە. ژنانی ئەم وڵاتانە هەم لەلایەن دەوڵەتەکانەوە گوشاریان دەخرێتە سەر و هەم لەلایەن کۆمەڵگای مەدەنییەوە. لەم وڵاتانەدا پێچەوانەی وێنای تیۆرڤانانی ڕۆژاوایی، فەزایەکی لێوان لێو لە هەڕەشە کەشی داتەنیوە کە کۆمەڵێک مەترسیی شاراوە و ئاشکرا تێیدا بۆسەی بۆ ژنان ناوەتەوە.
لەم ڕووەوە، “ڕەگدار” بوونی دەوڵەت لە کۆمەڵگای مەدەنیدا، هەروەک ژمارەیک لە تیۆریسیەنەکانی ئابووریی پەرەگرتن لەسەر ئەو باوەڕەن، بابەتێکی پۆزەتیڤ نییە و بەکارهێنانی تواناکانی دەوڵەت هاوئاسۆ لەگەڵ نۆڕمە کۆمەڵایەتییەکان دەتوانێ بۆ ژنان پێکهاتەیەکی ترسناک بێت کە هەڕەشە لە هەر چەشنە هەوڵدانێک بۆ ڕەخساندنی گۆڕان لە واقیعەکانی ژیانیان بکات. لێرەدایە کە لە بەر یەک هەڵوەشانی بەش و پاژەکانی دەوڵەت گرنگ دەبێت.
شتێک کە ڕاهاتووین پێی بڵێین دەوڵەت، تەنیا تۆڕێک لە پێوەندییەکانی دەسەڵاتە کە بەش و پاژەکانی هاوکاریی یەکدیی دەکەن و هەڵبەت ناکۆکییەکیش هەیە لەنێوانیاندا. ڕێک هەر بەهۆی ئەم سەیالییەت و پرش و بڵاوییەی دەسەڵاتە کە ناتوانین هاوشێوەی فێمینیستە ڕۆژاواییەکان بڵێین گەڕانەوە بۆ دەوڵەت بۆ پارێزگاریی لە ئێمە بەو مانایە کە “لە دامەزراوە نێرینەکان داوا بکەین لە دژایەتی کردنی پیاواندا یارمەتیمان بدەن”. گەر تێگەیشتنی خۆمان لە ئاڵۆزییەکانی کۆمەڵگای مەدەنی سەبارەت بە ژنانیش بخەینە سەر ئەم تەفسیرە بۆ پێوەندییەکانی دەسەڵات، ئەوسا بۆمان دەردەکەوێت هەڵوێستی ڕاشکاوی “دژی دەوڵەت” بوون دەتوانێ بۆ ژنان زۆر مەترسیدار بێت.

$ئایا مەسەلەکە نزیک بوونەوە یان نزیک نەبوونەوە لە دەوڵەتە؟$
هەروەک بینیمان لە نەبوونی پشتیوانییە فەڕمییەکاندا، ئامادەیی دەوڵەت لە ژیانی زۆرێک لە ژنانی جیهانی سێهەمدا پەڕاوێزییە. ئەم ئامادەییە زۆربەی جاران تەنیا کاتێک تۆخ و پڕڕەنگ دەبێتەوە کە ژنان لەو سنوورانەی دەوڵەت دیاریی کردووە لا بدەن و لەلایەن دەوڵەتەوە بکرێنە ئامانجی سەرکوت یان داواکراوی دادوەری. کەوابوو، بۆ زۆبەی زۆری ئەم ژنانە مەسەلە ئەوە نییە کە لە دەوڵەت نزیک ببنەوە یان نزیک نەبنەوە؛ ئەوە دەوڵەتە کە تەنیا کاتێک ئاوڕیان لێ دەداتەوە کە دەیهەوێ بیانکاتە ئامانجی بێ‌ بەزەییەکانی خۆی. بەم چەشنە، ئایا ناکرێ بڵێین “پارێزراو بوون” لەلایەن هەمان ئەو دەوڵەتەوە کە دەترسین بمانکاتە ئامانجی تووندوتیژی، ئەنجامەکەی بەردەوامیی هەمان بێ‌دەسەڵاتی و وابەستەییە کە ئەزموونی زۆربەی زۆری ژنانی لە قۆناغ و کولتوورە جیاجیاکاندا پێک‌هێناوە؟
ئەزموونی ژیانی ڕۆژانەی ژنانی جیهانی سێهەم دەڵێ کاتێک کە بەرەو ڕووی دەسەڵاتی تووندوتیژی دەوڵەتیی دەبینەوە، ڕەنگە جیاوازیی وەرگرتن یان وەرنەگرتنی دەنگی دادگایەک کە بەرانبەر بەو تووندوتیژییە دەمانپارێزێت، جیاوازیی نێوان مەرگ و ژیان بێت. وەکی تر مەسەلەکە بۆ ژنی جیهانی سێهەم لە بنەڕەتدا نزیک بوونەوە لە دەوڵەت یان “داواکاکردنی پشتیوانیی” دەوڵەت نییە، بەڵکوو بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژیی دەوڵەتە. لەوانەیە شێوە و شێوازی ئەم بەرەنگار بوونەوە لە وڵاتێکەوە بۆ وڵاتێکی دیکە گۆڕانی بەسەردا بێت، بەڵام شێوەی ڕاستی گەڵاڵەکردنی مەسەلەکە هەر ئەمەیە و لە بەرچاو نەگرتنی بە مانای گرنگینەدان بە ژیانی ملوێنان ژن دەبێت. لەمەش خراپتر ئەم ڕێگا بەرەو بێکردی و پووچی دەگاتە کۆتایی.
خەباتی ژنانی جیهانی سێهەم بەردەوام بەرانبەر بە ئاستەنگییە تازەکان وشاریی زیاتر بەدەست دێنێت کە نەزمی حکوومەتیی لە دژیان دایدەنێت. هەر بۆیە ژنان بەردەوام خەبات و تێکۆشانەکانیان دەگوازنەوە بۆ بەرەکانی دیکە بۆ ئەوەی لەو پشتگیرییە جۆراوجۆرانەی دامەزراوەکانی حکوومەت پێیان نادات، بەهرەمەند بن. لێرەوە دەتوانین بڵێین مەسەلەی لەگەڵ دەوڵەتدا بوون یان دژ بە دەوڵەت بوون پێویستی بە ڕوانینێکی نوێیە.

$ئەنجام$
هەرچەندە چەمکی “فێمینیزی دەوڵەتی” لە مانای ئەرێنیی خۆیدا لە ئەورووپای دەهەی 1980دا پەروەردە کراوە، بەڵام لە ساڵی 1975ەوە کە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان داوای لە دەوڵەتەکان کرد کە دامەزراوەی تایبەت بە سیاسەت ‌دانان لە بوونیادی خۆیاندا دابمەزرێنن، هەم ئەم جۆرە دامەزراوانە لە سەرتاسەری جیهاندا کرانەوە و هەم بزووتنەوە فێمینیستییەکان لێرە و لەوێ پێوەندییان لەگەڵیان درووست کرد. لەو سەردەمەوە دەور و کاریگەریی ئەم دامەزراوانە و ئەم پێوەندیی گرتنانە بوونەتە تەوەری توێژینەوەی جۆراوجۆر و لە گەلێک ڕوانگەوە لێکدانەوەیان بۆ کراوە. ستراتیژی بەدواداچوون بۆ داواکارییە فێمینیستییەکان لە ناو دەوڵەتەوە بوو بەهۆی ئەوەی کە چەندین جۆر گومان و پرسیار لەم بارەوە بێتە ئاراوە: وابەستەیی بە دەوڵەت؟ چاکسازیی یان شۆڕش؟ زنجیرەپلەیی یان بڕیاردانی کۆیی بەدەر لە زنجیرەپلەیی؟
“فێمۆکرات” بە مانای ژنێکی فێمینیستە کە بە بەرنامەی تایبەتەوە دەچێتە ناو دەزگا دەوڵەتی و حکومییەکان تاوەکوو بەدواداچوون بۆ خواست و داواکارییە فێمینیستییەکان بکات. لە دەهەی 1980 بەدواوە زاراوەی فێمۆکرات ئاماژەیە بۆ ژنانێکی بەهێز و بەدەسەڵات کە بەڵێنی ئایدۆلۆژیک و سیاسییان بەرانبەر بە فێمینیزم هەیە و هەوڵی بۆ دەدەن.
سەبارەت بەپێوەندیی فێمینیزم و دەوڵەت لە وڵاتانی جیهانی سێهەم دەتوانین بڵێین ئەم پێوەندییە گەلێک جیاوازیی گرنگی لەگەڵ پێوەندیی فێمینیستە ڕۆژاواییەکان لەگەڵ دەوڵەتەکانیاندا هەیە و ناکرێ ئەو تیۆرییانەی بە نیسبەت ئەم ڕووکردەوە لە ڕۆژاوا بەدیهاتوون بۆ فامکردنی دۆخی فێمینیزمی دەوڵەتیی لە جیهانی سێهمەدا بەکار ببرێت. وردتر بدوێین ئەم تەوەرە بە پێی هەر کات و شوێنێکی جیاواز تایبەتمەندیی جیاواز و یەکەی دەبێت و لێرەوە توێژینەوە و لێکدانەوەی سەربەخۆ و یەکە داوا دەکات.[1]

$سەرچاوەکان$
Shahrokni، Nazanin. “Women in Place، the politics Gender Segregation in Iran.pdf (1)
Mazur، Amy G.، and Dorothy Mc Bride. “State Feminism since the 1980s: From Loose Nation to Operationalized Concept.” Politics & Gender 3.4 (2007) 501-505 (2)
Rai. Shirin. “Women and State in the Third World” in Women and politics in the Third World. Haleh AfShar (ed) ، Taylor & Francis Group، 1996 (3)
ئەم بابەتە 879 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 25-01-2023
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
پەرتووکخانە
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 25-01-2023 (1 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: کۆمەڵایەتی
پۆلێنی ناوەڕۆک: لێکۆڵینەوە
پۆلێنی ناوەڕۆک: ژنان
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: سەقز
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 26-01-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 27-01-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 27-01-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 879 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.180 KB 26-01-2023 زریان عەلیز.ع.
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
کورتەباس
بەیانی یەکی خۆرەتاو
ژیاننامە
بەناز عەلی
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
وێنە و پێناس
وێنەیەکی مەلا مستەفا بارزانی ساڵی 1971 لە حاجی ئۆمەران
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مهناز کاوانی
کورتەباس
شێوەکانی لە تابلۆ ڕامان
وێنە و پێناس
کاتی نمایشکردنی شانۆیی گۆرانی چایکا ساڵی 1988
پەرتووکخانە
دەمێک لەگەل یاری غار
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
مامۆستا و قوتابییانی قوتابخانەی کۆزەبانکە لە دیبەگە ساڵی 1968
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
عیسا یونس حەسەن
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
عەونی یوسف
کورتەباس
کانزاکان لە لەشماندا
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ژیاننامە
ئاشتی شێرکۆ سلێمان
ژیاننامە
شەرمین وەلی
ژیاننامە
ئومێد سەیدی
پەرتووکخانە
حوکمی بنەماڵە لە عێراق و ئەو ئاڵنگاڕییانەی لەبەردەم حکومەت و دیموکراسیدان
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
کورتەباس
هەموو کچێک چی بزانێ
پەرتووکخانە
گوڵبەهارێک لەم پاییزی عومرەمدا دەڕوێت
کورتەباس
سروودێکی خۆشەویستی
پەرتووکخانە
خووە بچووکەکان
وێنە و پێناس
گەنجانی ڕانیە ساڵی 1973
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
چیرۆکی من

ڕۆژەڤ
شوێنەکان
خانەقین
23-07-2009
هاوڕێ باخەوان
خانەقین
ژیاننامە
قابیل عادل
18-04-2012
هاوڕێ باخەوان
قابیل عادل
ژیاننامە
شاپور عەبدولقادر
18-04-2012
هاوڕێ باخەوان
شاپور عەبدولقادر
ژیاننامە
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
16-04-2024
سروشت بەکر
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
کورد خاوەنی کۆنترین شوێنەواری بەریتانیایە
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
قانع شاعیری چەوساوەکان
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
سەید عەلی ئەسغەر دەنگێک لە ئاسمانی موزیکی کوردیدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
فەتانەی وەلیدی ئەستێرەیەکی لە بیرکراو لە ئاسمانی هونەر و مۆسیقای کوردیدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
مریەم خان یەکەمین گۆرانی بێژی ژنی کورد کە بەرهەمەکانی لەسەر قەوان تۆمارکراوە
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
وەسێتنامە گرنگەکەی پیرەمێرد
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
شارام نازری کوردێک لە لوتکەی گۆرانی و مۆسیقای ئێراندا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
مارگرێت یەکەم پێشمەرگەی ژن لە شۆڕشی ئەیلولدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
لەیلا قاسم سمبولی خەباتی ژنان
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
ئەحمەد کایا چریکەیەکی بەسۆز لە باکوورەوە بۆ هەموو کوردستان
17-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 516,083
وێنە 105,178
پەرتووک PDF 19,084
فایلی پەیوەندیدار 95,691
ڤیدیۆ 1,279
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
کورتەباس
بەیانی یەکی خۆرەتاو
ژیاننامە
بەناز عەلی
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
وێنە و پێناس
وێنەیەکی مەلا مستەفا بارزانی ساڵی 1971 لە حاجی ئۆمەران
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مهناز کاوانی
کورتەباس
شێوەکانی لە تابلۆ ڕامان
وێنە و پێناس
کاتی نمایشکردنی شانۆیی گۆرانی چایکا ساڵی 1988
پەرتووکخانە
دەمێک لەگەل یاری غار
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
مامۆستا و قوتابییانی قوتابخانەی کۆزەبانکە لە دیبەگە ساڵی 1968
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
عیسا یونس حەسەن
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
عەونی یوسف
کورتەباس
کانزاکان لە لەشماندا
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ژیاننامە
ئاشتی شێرکۆ سلێمان
ژیاننامە
شەرمین وەلی
ژیاننامە
ئومێد سەیدی
پەرتووکخانە
حوکمی بنەماڵە لە عێراق و ئەو ئاڵنگاڕییانەی لەبەردەم حکومەت و دیموکراسیدان
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
کورتەباس
هەموو کچێک چی بزانێ
پەرتووکخانە
گوڵبەهارێک لەم پاییزی عومرەمدا دەڕوێت
کورتەباس
سروودێکی خۆشەویستی
پەرتووکخانە
خووە بچووکەکان
وێنە و پێناس
گەنجانی ڕانیە ساڵی 1973
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
چیرۆکی من

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 3.672 چرکە!