پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
ئیناس قاسۆ مشکۆ عیدۆ
18-03-2024
سروشت بەکر
ڤیدیۆ
بۆچی گەلی کورد دوژمنی زۆرە؟
18-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
جەلیل عەباسی شاعیر و نووسەر
18-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
پاوان فارس دزەیی
18-03-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
فێستیڤاڵی کولتووریی گوندی توودار سەمەدی لە نزیک سنە بۆ پێشوازیکردن لە نەورۆزی کوردان-2024
18-03-2024
سارا سەردار
وێنە و پێناس
بەڕێوەچوونی رێوڕەسمی ئاگری نەورۆزی ساڵی 2024 لە گوندی تەلڤار سەر بە شارۆچکەی دێ گۆلان لە رۆژهەڵاتی نیشتمان
18-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
فوئاد محەمەدئەمین ئاغا
18-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
جگەرەکێشان لە ناو کۆمەڵگەی کوردیدا
18-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ناوچە گەشت و گوزاریەکانی پارێزگای هەولێر؛ بەرگی 01
18-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
شوێنەکان
مێرگە نەقشینە
17-03-2024
سەریاس ئەحمەد
ئامار
بابەت 513,413
وێنە 103,623
پەرتووک PDF 18,831
فایلی پەیوەندیدار 93,959
ڤیدیۆ 1,229
🔥 جەژنە جەژنی کوردستانە جەژنی نەورۆزە؛ بە تیشکی ئاگر دەنووسم جەژنە پیرۆزە.. نەورۆزتان پیرۆز! 🔥
شوێنەکان
ئاکرێ
کورتەباس
نەورۆز
هۆنراوە
نەورۆز
وێنە و پێناس
ئاهەنگی جەژنی نەورۆز لە گون...
کورتەباس
دەربارەی جەژنی نەتەوەیی نەو...
ئەنجام: 7 تۆمار دۆزرایەوە، لاپەڕە 1 لە 1
















نوێکردنەوە
Export Page to MS Excel
Facebook
Twitter
Telegram
LindedIn
Viber
Whats App
Facebook Messenger
Email
Copy Link

پەیامی دەنگی سەڵاحەدین دەمیرتاش دەربارەی هەڵبژاردن!
کوردیپێدیا، دادگا نییە، داتاکان ئامادەدەکات بۆ توێژینەوە و دەرکەوتنی ڕاستییەکان.
پۆل: ڤیدیۆ | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
دەقی پەیامەکه بە کوردی:
بەر لە هەر شتێک بە دڵ و گیان سڵاوی خۆم ئاراستەی هەموو ئه و کەسانە دەکەم کە دەنگی من دەبیستن.
20 مانگە بەشێوەیەکی ناقانوونی و لە دەرەوەی حقووق، وەک دیلێکی سیاسی ڕادەگیرێم. هەتا ئێستا نە من و نە هەڤاڵەکانم بەشێوەیەکی دادپەروەرانە دادگەیی نەکراوین. زەختی سیاسی لە هەموو دادگەکان کرا و پێوەری سەروەری حقووق بە ئاشکرا پێشێل کرا.
هەرچەندە زیندانیم، بەڵام بەرپرسانی حکوومەت هەموو ڕۆژێک لە تەلەفزیۆنەکان و‌ ڕۆژنامەکان بوختانم بۆ دەکەن. لەم بارودۆخەدا کە ناتوانم مافی وەڵامدانەوەش بەکاربێنم، بە فرتوفێڵی سیاسی هەوڵدەدەن من بەخراپی پیشان بدەن. بەڵام ئێوە هەمووتان ئاگاتان لە ڕاستییەکان هەیە.
من بەمە دەزانم و دەبینم. دۆخی ئێستا تەنیا نموونەیەکە. ئەمڕۆ تەواوی وەڵات، تەواوی هاوڵاتیانی ئێمە بوونەتە مەغدووری نادادپەروەری. نادادپەروەری نەک تەنیا لە کۆشکەکانی دادپەروەری ڕوو دەدەن. بەڵکو لە نەخۆشخانەکان، زانکۆکان، لەنێو زەوییەکان، کارگەکان، فەرمانگەکانی دەوڵەت و کۆڵانەکان هەموو ڕۆژێک لە هەموو شوێنێک هەموو کەس مەغدوور دەبن و مامەڵەی نادادپەروەرانەیان لەگەڵ دەکرێت.
(کۆمەڵگەی تورکیا بەهۆی ئاکەپە ڕەشبین و بێ هیوا بوو)
بەداخەوە تورکیا بەتەواوی بووەتە زیندانێکی نیوەکراوە. بەم شێوەیە دەیانەوێت ترس بخەنە دڵی هەموو کەسێک، ترس بخەنە دڵی تەواوی کۆمەڵگە. بەڵام کاری دەوڵەت ترساندنی هاوڵاتییان نییە، کاری دەوڵەت خزمەتکردنە. بەڵام ئه و کردەوە دژەدیموکراتییانەی کە لە ساڵانی ڕابردوو ڕوویاندا، کۆمەڵگەی تورکیایان کردووەتە نیگەرانترین و ڕەشبینترین گەل. وەڵاتی ئێمە لەنێو خۆیدا لە یەکتر جیاکرایەوە و لە دەرەوەش بەتەنیا و بەبێ قیمەتی هێڵدرایەوە.
(ئێمە ناچار نین، بەڵکو دەتوانین تورکیایەکی دیموکراتی بونیاد بنێین)
حەق نییە کە ئێمە بە حکوومەتێکی وەها خراپ بژین. وەک ئه و هاوڵاتیانەی کە لەسەر جوانترین و دەوڵەمەندترین خاکی جیهان دەژین، حەق نییە کە ئێمە بێ هیوا و هەژار بین. ئەمە چارەنووسی ئێمە نییە، ئێمە ناچار و مەحکوومی ئەمە نین.
ئێمە دەتوانین دەستی یەکتر بگرین و پێکەوە تورکیایەکی دیموکراتیی ئایندە، ژیانی نوێ، ژیانێکی شادمان و خۆش، ژیانێکی ئازاد بونیاد بنێین.
خوشک و برایانی هێژای من، کات کاتی ئەوە نییە کە بێ هیوا بین و بترسین. بە ڕێککەوتن، پشتیوانی و یەکێتی، ئێمە دەتوانین هەموو کێشەکانی وەڵاتی خۆمان چارەسەر بکەین. بەبێ ئەوەی هاوڵاتییەکی خۆمان وەک دوژمن ببینین و خۆی لێ دووربخەینەوە‌، دەتوانین پێکەوە بە دڵ ببینە وەڵاتێکی گەورە و خوشک و برایەتی.
ئێمە خەڵکی خۆمان بەگوێرەی پارتی، ناسنامە، مەزهەب و زایەند لە یەکتر جیاناکەینەوە. ئێمە سەروەری حقووق و دیموکراتی بەسەر دەوڵەتدا دەسەپێنین. ئەگەر دەوڵەت دەوڵەتی هەموومانە، وەڵات وەڵاتی هەموومانە، کەواتە ئه و کاتە ئەرک و بەرپرسیارەتیی ئێمەیە کە بۆ هەموو کەس حکوومەتێکی دادپەروەر و یەکسان بونیاد بنێین.
بۆ ئەوەی کەس خۆی وەک منداڵی زڕدایک نەبینێت، بۆ ئەوەی کەس ناحەقی نەبینێت، ئێمە سیاسەتێکی نوێ کە 81 ملیۆن کەس لەخۆ بگرێت، دەخەینەگەڕ.
(گەل لە وەڵاتێکی دەوڵەمەند بەهەژاری دەژی)
ئێمە بەباشی سوود لە خاک، دەریا، مێژوو و میراتی کولتووریی خۆمان وەردەگرین. قورسایی ناخەینە سەر چیمەنتۆ و بیناسازی ناپەسەند، ئێمە گرینگی بە خاک، ڕەنج، بەرهەمهێنان و زانست دەدەین و بەدڵنیاییەوە کۆتایی بە هەژاری دێنین. لە وەڵاتێکی دەوڵەمەندی وەک تورکیا، مرۆڤ ناچار کراوە کە بەشێوەیەکی هەژار بژی. ئەمە شەرمەزارییە بۆ کاربەدەستانی ئەم وەڵاتە. ئێمە وەڵاتی خۆمان لەم شەرمەزارییە ڕزگار دەکەین.
(ئێمە هیوادارین، بەجۆشین)
ئێمە ئێستا زیاتر بەهیوا، بە تامەزرۆیی و بەجۆشەوە خۆمان بۆ هەڵبژاردن ئامادە دەکەین. من لێرە لەنێو چوار دیواردام. بەڵام پێدەزانم کە ئێستا هەزاران دەمیرتاش لەنێو زەوییەکان، لە کاری جووتکردن، لە زەوییەکانی فندکن‌. دەمیرتاش ئێستا لە مەیدانەکانە، لە کارگەکانە، لە وانەدایە، لە پۆلەکانی زانکۆیە، لە کرێکارییە، لە بەرخۆدانی مانگرتوانە. لە کار دەرکراوە، بێکارە، هەژارە. گەنجە، ژنە، منداڵە. تورکە، کوردە، چەرکەسە، پۆماسە، بۆشناکە. عەلەوییە، سوونییە، بەڵام بەر لە هەر شتێک هیوادارە و بەجۆشە. گۆڤەند دەگرێت و لە هەڵپەڕکێکی هۆرۆن دایە.
(سەربەرز بن، دەنگ بدەنە هەدەپە و دەمیرتاش)
دەمیرتاش لە قاوشی زیندانی ئەدیرنە نییە، دەمیرتاش ئێوەن. باوەڕتان بەخۆتان هەبێت. سەربەرز بن. دەنگ بە خۆتان بدەن. بڵێن؛ دەنگێک بۆ هەدەپە، دەنگێک بۆ دەمیرتاش.
لەبیرنەکەن، تەنیا یەک دەنگ دەتوانێت زۆر شت بگۆڕێت. تۆ دەتوانی ئەمە بکەی، خوشک و برایانی ئازیزی من. لەپێناو ڕۆژی خۆش و گەش، کات کاتی گۆڕینە. ئێمە پێکەوە ئەمە دەکەین، پێکەوە سەردەکەوین.
بە دڵ و گیان سڵاو لە هەمووتان دەکەم.
بەدڵنیاییەوە ئێمە سەردەکەوین و ڕۆژی ئازاد دەبینین. بمێنن لە خێر و خۆشیدا.[1]
#06-06-2018#

کلیک بکە بۆ بینینی ڤیدیۆ
ئەم بابەتە 10,436 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری ئەی ئێن ئێف نیوز - 06-06-2018
فایلی پەیوەندیدار: 1
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
پۆل: ڤیدیۆ
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
جۆری دۆکومێنت: وەرگێڕدراو
زمان - شێوەزار: تورکی
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شێوازی دۆکومێنت: چاپکراو
وڵات - هەرێم: باکووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 06-06-2018 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( سەریاس ئەحمەد )ەوە لە: 06-06-2018 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 06-06-2018 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 10,436 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
ڤیدیۆ 1.0.18 MB 1 06-06-2018 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
دەقی مانیفێستی هەڵبژاردن-ی سەڵاحەدین دەمیرتاش: من دێم بۆ ئەوەی کۆتایی بە سیستەمی تاکەکەسی بێنم
بەرهەمەکانتان بە ڕێنووسێکی پوخت بۆ کوردیپێدیا بنێرن. ئێمە بۆتان ئەرشیڤ دەکەین و بۆ هەتاهەتا لە فەوتان دەیپارێزین!
پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

دەقی مانیفێستی هەڵبژاردن-ی سەڵاحەدین دەمیرتاش: من دێم بۆ ئەوەی کۆتایی بە سی...

دەقی مانیفێستی هەڵبژاردن-ی سەڵاحەدین دەمیرتاش: من دێم بۆ ئەوەی کۆتایی بە سی...
(من دێم بۆ ئەوەی کۆتایی بە سیستەمی تاکەکەسی بێنم)
دەقی مانیفێستی هەڵبژاردن-ی سەڵاحەدین دەمیرتاش:
وەک سەرۆک کۆمارێک، من دێم بۆ ئەوەی کۆتایی بە سیستەمی تاکەکەسی بێنم.
من بۆ زۆر ئەرک دەبمە سەرۆک کۆمار، بەڵام لە کۆتایی ماوەی خۆمدا، بە چاکەتەکەی خۆمەوە ماڵئاوایی دەکەم.
لەپێناو ئافراندنی وەڵاتێکی گەشبین کە کۆمەڵگە لە بەرانبەر یەکتر نەوەستێتەوە و مرۆڤ پشت لە یەکتر نەکات، بەڵێن دەدەین. فیکر و باوەڕی هەر چییەک بێت، ئێمە پێکەوە وەڵاتێک دەئافرێنین کە هەر کەس بتوانێت بەشێوەیەکی ئازاد تیایدا بژی.
ئێمە کۆتایی بە سیاسەتی دیماگۆجیەت دێنین.
ئێمە سیستەمێکی بەڕێوەبردن بونیاد دەنێین کە بەبەشداری هەموو بەشەکانی کۆمەڵگە نەخشێنراوە.
ئێمە سیاسەت ناکەینە ئامرازێکی گەورەبوونی ملکەچی. ئێمە دەیکەنە ئامرازێکی خزمەتکردنی گەلی هێژا.
ئێمە لەگەڵ تۆ دەیگۆڕین!
ئێمە دەنگی تاکپەرستی نین، ئێمە دەنگی فرەڕەنگین!
لە دژی ئه و ڕژێمەی کە هەر کەسێک لە خۆی نەبێت بە تاوانباری دادەنێت و تەنیا دەڵێت من، ئێمەش دەڵێین: ئێمە هەین
بۆ کۆتاییهێنان بە شکستی 16 ساڵان، ئێمە لە قۆناغی کۆتایین. بۆ دەستپێکی نوێ ئێمە دەستی یەکتر دەگرین و ڕژێمی تاکپەرست، زۆردار، دز، لایەندار، قەیووم و ڕژێمی کەسێکی شەڕخواز، لەگەڵ تۆ دەیگۆڕین.
ئەوەی بەرهەم دەهێنێت، تۆی،
ئەوەی کە بەڕێوەش دەبات، دەبێ تۆ بیت!
من دەبمە سەرۆک کۆمارێک کە ئەرکەکانی خۆی دابەش دەکات
هەموو میکانیزمەدیموکراتییەکان کە بە کۆکردنەوە و تێکۆشانی ساڵان بەدەستهێنراون، بە جارێک سڕکران. ئه و ڕێکخراوانەی کە کاریان خزمەتکردنی گەلە، خستنیانە خزمەتی کۆشک. ڕێکخستنە دیموکراتییە ئاپۆرائاساکان کە یەکێک لە ناوەندە گرینگەکانی چارەسەرکردنی کێشەکۆمەڵایەتییەکانن، داخران. بە لایەنداری، واسیتە و لەڕێلادان، سیاسەت خرا کرا، وەهایان کرد کە هاوڵاتیبوونی یەکسان نامومکین بێت. ئه و کەسانەی وەک ئەوان بیرناکەنەوە، وەک ئەوان جلوبەرگ لەبەر ناکەن و وەک ئەوان ناژین، بە خائین و تاوانبار دانران. سیستەمی تاکەکەسی زەخت و زۆرداری لە هەموو بەها و ڕەنگەجیاوازەکان کرد کە کۆمەڵگە دەکەن بە کۆمەڵگە. بەم شێوەیە کۆمەڵگەیان خستە نێو تاکپەرستی.
سیستەمێکی سەرۆک کۆماری هەیە کە ئایندەی کۆمەڵگە ڕادەستی تاکەکەسێک کراوە و هەموو شتێک خراوەتە دەستی ئەو. ئه و کاتەی هەڵبژێردرام، من ئەرکەکانی خۆم بەر لە هەر شتێک لەپێناو بێ ئەرککردنی خۆم و بەدیموکراتیکردنی سازییەکان بەکاردێنم. هەر کە ئەرکەکانی سەرۆکایەتی کۆمار دابەشکران، سیستەمەکە بەدیموکراتی دەبێت. دەبێتە هۆکار بۆ ئەوەی برینەکانی کۆمەڵگە بەپەلە بپێچرێن و میکانیزمی فرەڕەنگی سیستەمی بەڕێوەبردن بونیاد بنرێت.
لە دەستەی سەرۆکایەتی کۆماردا، ئه و نوێنەرانەی کە گوزارشت لە تەواوی کۆمەڵگە دەکەن، جێگە دەگرن. بەگوێرەی بۆچوونی هەموو پارتەسیاسییەکانی ناوخۆ و دەرەوەی پەرلەمان، بەپێی پێشنیاز و بۆچوونی کۆمەڵگەی سیڤیل، یاریدەدەرانی سەرۆک کۆمار لە نوێنەرایەتیی جیاواز دەستنیشان دەکەم.
لە سیاسەت، بیرۆکراسی، دادگەری، کۆمەڵگە و تێکۆشانی دیموکراتیدا، دەست بە پڕۆسەیەکی ئاساییبوون دەکەین. ئەم پڕۆسەیەی ئاساییبوون، دەبێتە یەکێک لە هەنگاوە سەرەتاییەکان لەپێناو قەرەبووکردنەوەی ئه و زیانانەی کە دەسەڵاتدارەتی ئێستا کردوونی، هەروەها لەپێناو زیندووکردنەوەی بیر و باوەڕی ئاشتیانەی کۆمەڵگە.
بۆ پێچانی برینەکۆمەڵایەتییەکان؛
- ئێمە باری نائاسایی ناهێڵین.
- ئه و زیانانەی کە بەهۆی باری نائاسایی و بڕیارەکان ڕوویانداوە، قەرەبوو دەکەینەوە. وەها دەکەین کە ئه و کەسانەی لە کارەکانیان دوورخراونەتەوە، بگەڕێنەوە سەر کارەکانیان.
- ئێمە کۆتایی بە زوڵمی سەر زیندانی و سزادراوان دێنین. لەپێناو چارەسەرکردنی پێشێلکردنی مافەکانیان، گۆڕانکاری بەپەلە دەکەین. وەها دەکەین کە بەبێ جیاوازی، هەموو زیندانییەنەخۆشەکان ئازاد بکرێن.
- ئێمە کۆتایی بە قەیووم دێنین کە دەستبەسەر ئیرادە و مافی هەڵبژاردنی گەل دادەگرێت و ئه و هاوشارەدارانەی کە بەرپرسیارەتییان لێسەنراوەتەوە، بەپەلە بەرپرسیارەتییان ڕادەست دەکەینەوە. وەها دەکەین کە سەرلەنوێ خزمەتی بەشەجیاوازەکانی کۆمەڵگە بکرێت.
- ئه و زیانانەی بە سازییەدیموکراتییەکان و باوەڕبوون بە حقووق گەیەنرا، وەهای کرد کە ئابووریی تورکیا بهەژێت. بەهۆی ئەوەی کە بڕیارەسیاسی و ئابوورییەکان بە گوێرەی کۆشک دەدرێن، تورکیا بووە بە وەڵاتێک کە ئایندەی نابینرێت. ئابووری بە ئاستێک تەنک بووە کە دەتوانێت بشکێت. بە سەقامگیرکردنی دیموکراتی، ئابووری ئارام دەکەینەوە. بە مامەڵەیەکی ئابوورییانە کە وەڵامی پێداویستییەکانی کۆمەڵگە بداتەوە، ئێمە کۆنتڕۆڵ لەسەر پەیوەندیی ئابووریی وەبەرهێنەران زیاتر دەکەین.
- ئه و کۆشکەی کە لەپێناو کەسێک بونیاد نراوە چۆڵ دەکرێت و ئێمە گەلپرسی دەکەین بۆ ئەوەی ئایا کۆشک بۆ چ مەبەستێک بەکاربهێنرێت. ئێمە کۆتایی بە زیادەڕۆیی بیرۆکراسی و بەڕێوەبردن دێنین. ئێمە لە بری زیادەڕۆیی، ئیعتیباری خۆمان بە شەفافیەت و بەڕێوەبردنی خزمەتی گەل بەدیدێنین. ئێمە کۆتایی بە ڕێ و ڕێبازی سەرۆک کۆمارێک دێنین کە سوپایەک پاسەوانەوە دەگەڕێت و لە گەل و ڕەخنە دوورە. بە
- ئێمە سیاسەتی دەرەوە لەسەر بنەمای چارەسەرکردنی کێشەکان بە ڕێبازی گفتوگۆ و ئاشتیانە بەڕێوەدەبەین. بەشێوەیەک کە دوژمن دروست نەکات، بەڵکو دۆست بۆ خۆی دروست بکات. ئێمە کۆتایی بە هەموو هەڕەشەکان دێنین.
- ئێمە شێوازی ڕێکخستنی دەستەی دادوەران و داواکاری گشتی دەگۆڕین. وەزیری داد لە ئەندامەتی سازیی دادوەر و داواکارانی گشتی (HSK) دەردێنین. سازییەکە سەربەخۆ دەکەین و زەختی سیاسی لەسەر دادوەر و داواکارانی گشتی لادەبەین. ئەمە وەها دەکات کە دەزگەی دادوەری لەژێر فەرمانی سیاستدا ڕزگاری بێت و بە شێوەیەکی یەکسان و دادپەروەرانە کاری خۆی بکات.
- سازیی خوێندنی باڵا هەڵدەوەشێنینەوە و سەربەخۆیی بەڕێوەبردنی زانستی، بەڕێوەبردنی ئەکادیمیی زانکۆکان دەستەبەر دەکەین. وەها دەکەین کە لە بری ئەوەی سەرۆکی زانکۆکان لە لایەن سەرۆک کۆمارەوە هەڵبژێردرێت، لە لایەن پێکهاتەکانی زانکۆ هەڵبژێردرێن.
- لەپێناو نەهێشتنی ئه و سازییانەی کە لە کاتی کودەتاوە ماونەتەوە وەک (دەستەی ئاسایشی نەتەوەیی) و (قانوونی تێکۆشان لە دژی تێرۆر)، هەوڵەکانمان دەخەینە گەڕ.
بەرنامەی بەپەلە دادەنێین بەمەبەستی دەربازبوون بۆ نێو دیموکراتی
ئێمە بە گوێرەی مافەکانی مرۆڤ و حقووقی گەردوونی، پێداگری لەسەر جیاکردنەوەی دەسەڵاتەکان دەکەین. ئێمە ئەرکەکانی دەسەڵاتی یاسادانان و دادوەری بەپەلە لەژێر زەختی دەسەڵاتی جێبەجێکردن دەردێنین.
سیستەمی دادوەری نەک بە فەرمان، بەڵکو دەبێت بە دادپەروەری بڕیار بدات. ئێمە سیستەمێکی دادپەروەر، سەربەخۆ، بێلایەن، بەپەلە و یەکسان بۆ هەموو کەس کە نەک خاوەن هێزەکان بەڵکو مافداران دەپارێزێت، بونیاد دەنێین.
سیستەمی پەرلەمانی فرەپێکهاتە، نابێت لە دەستی کەسێکدا بێت، بەڵکو ببێتە ناوەندێک بۆ هەموومان. ئەرکەکانی وەک قانووندانان، چاودێریکردن و ئامادەکردنی بودجە کە لەبەر دەستی سەرۆک کۆماردا کۆکراونەتەوە، لەگەڵ بەرنامەیەکی بەپەلەی تێپەڕبوون بۆ نێو دیموکراتی، لە ماوەیەکی کورتدا ڕادەستی پەرلەمان دەکەین. ئێمە سیستەمێکی فرەڕەنگ و بەهێزی پەرلەمانی بونیاد دەنێین. ئێمە پلاتفۆڕمی پەیمانی جڤاکی دەئافرێنین کە لە سەرووی هەموویانەوە ژن و لاوان، هەموو بەشەکانی کۆمەڵگە ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی سیڤیل بتوانن لە ڕێی ئه و بۆچوون و پێشنیازی خۆیان پێشکەشی پەرلەمان بکەن.
ئێمە لە ماوەی دوو ساڵدا پڕۆسەی دەستووری بنەڕەتی تەواو دەکەین کە پشت بە لایەنی ئازادیپارێزی، فرەڕەنگی، جیاکردنەوەی دەسەڵاتە سەرەکییەکان، فرەزمانی، فرەباوەڕی و هاوڵاتیبوونی یەکسان دەپارێزێت. دەستووری بنەڕەتی ناوەندگەرا نابێت، بەڵکو لەسەر بنەمای بەڕێوەبەرایەتیی خۆجێیی و دیموکراتیی هەرێمی بونیاد دەنرێت.
چارەسەرکردنی هەموو کێشەکۆمەڵایەتییەکان کاری دەستپێکی ئێمە دەبێت
لاوان دەیگۆڕن!
ئێمە پێکەوە وەڵاتێک بونیاد دەنێین کە لاوان بتوانن بە هەموو شێوەیەک بۆچوونەکانی خۆیان بەشێوەیەکی ئازاد دەرببڕن و لەپێناو ئایندەی خۆیان ڕوو لە دەرەوەی وەڵات نەکەن و لەسەر خاکی بەرهەمداری خۆیان بمێننەوە. ئێمە وا دەکەین کە لاوان بە هیوا و باوەڕەوە سەیری ئایندە بکەن.
لەبری ئەوەی بڵێن، من بەباشترین شێوە دەتوانم کێشەکانی لاوان چارەسەر بکەم، ئێمە پێکەوە میکانیزمەکان بئافرێنین کە خودی لاوان بەشێوەیەکی چالاک بتوانن بەشدار بن و بتوانن دەربارەی خۆیان بڕیار بدەن.
- دەرفەتی کار دەڕەخسێنین بۆ سەدان هەزار بێکاری خاوەن دیپلۆما و لاوانی بێ هیوا.
- ئێمە سیستەمێک دادەنێین بۆ پێدانی مانگانەی لاوان بە بڕی500 لیرە بۆ هەر گەنجێک.
- بە بیر و باوەڕی (خۆگەیاندنە ئینتەرنێت مافە) وەها دەکەین کە هەموو کۆمەڵگە بەبێ سانسۆر، بێ پارە و بەشێوەیەکی ئازاد ئینتەرنێت بەکاربێنێت.
ژن دەیگۆڕن!
لەپێناو گۆڕینی زیهنیەتی سەردەستی پیاو، دەست بە هەڵمەتی سەرتاسەریی کۆمەڵایەتی دەکەین. لە چارەسەرکردنی کێشەکۆمەڵایەتییەکاندا فیکر و بۆچوونی ژنان ڕۆڵی کاریگەر دەگێڕن. ئێمە بە هیچ جۆرێک ڕێگە نادەین کە هێرش بکرێتە سەر بەها و ڕێبازەکانی ژیانی ژنان و دەستدرێژیی جەستەیی بکرێتە سەر ژنان.
- ئێمە سیستەمێکی بەڕێوەبردن کە پشت بە بەشداری هاوبەشی ژنان دەبەستێت، بونیاد دەنێین.
- ئێمە سیستەمی هاوسەرۆکایەتی کە نوێنەرایەتیی یەکسانی ژنان دەپارێزێت، بەیاسایی دەکەین بۆ ئەوەی لە هەموو ئاستەکانی پارتی سیاسییدا هەبێت.
- بۆ ئەوەی ڕەنجی نێو ماڵ، خاوەنداریکردن لە منداڵ، بەساڵاچوو و نەخۆشەکان هاوبەش بێت، ئێمە سیاسەت دەئافرێنین. چاودێریکردن بەپارە یان بێ پارە، بۆ ئەوەی نەبێتە کاری ژنان، خانەی چاودێریکردن بۆ نەخۆش و بەساڵاچوان دەکەینەوە.
- لە دۆسیەی کوشتنی ژناندا، لە دژی کەمکردنەوەی سزای پیاوان بە هۆکارەکانی (دۆخی باش) و (هاندان)، وا دەکەین کە سزای دادپەروەرانە ڕێ لە بەردەم ڕوودانی سزای له و شێوەیە بگرێت.
- وا دەکەین کە ئه و ژنانەی هەم لە ماڵ و هەم لە کار خەبات دەکەن، زوو خانەنشین بن.
لەپێناو منداڵان دەگۆڕێت!
ئێمە مافی منداڵان دەپارێزین کە یەک لەسەر سێی دانیشتوانی تورکیا پێکدێنن. منداڵ ئایندەی هەموومانە. ئێمە وا دەکەین کە هەموو منداڵێک بە شادی، سەربەرزانە و ئاشتیانە بژی.
- ئێمە بەشێوەیەک کار دەکەین کە کاتێک نینۆکی منداڵێک بئێشێت، خۆمان بە بەرپرسیار ببینن.
- ئێمە سیستەمێکی پەروەردە دەچەسپێنین کە لە بەرەوپێشبردنی منداڵان بوەشێتەوه، بە گوێرەی زمانی دایک، مافەکانی مرۆڤ و زانستە.
- منداڵان ناچار نەبن لە دەرەوە بژین.
- توندوتیژیی زایەندی لە دژی منداڵ، کێشەیەک نییە کە تەنیا بە سزادانی بکەر چارەسەر بکرێت. ئێمە سیاسەتی وەها دەئافرێنین کە ڕێگری لە دەستدرێژی سەر منداڵان بگرێت. ئێمە یەکسانی زایەندی پته و دەکەین و ڕێگری لە دەسترێژی زایەندی دەگرین.
- وا دەکەین بەندیخانەکانی منداڵان دابخرێن.
- بۆ ئەوەی کێشەی کارکردنی منداڵان چارەسەر بکرێت، لە بوارەکانی ڕەنج و پەروەردەدا گۆرانکاری دەکەین.
ئێمە پێکەوە ڕێگرییەکان ناهێڵین!
- بە گوێرەی جیاوازی گرووپەکان، خزمەت پێشکەشی خاوەن پێداویستییەتایبەتەکان دەکەین.
- بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکانی خاوەن پێداویستییەتایبەتەکان وەزارەتێک بونیاد دەنێین.
- لەپێناو پێدانی مانگانەی چاودێریکردنی خاوەن پێداویستییەتایبەتەکان و بەساڵاچوان، ڕەچاوی داهات و سامانیان ناکەین و هاریکارییان پێشکەش دەکەین بۆ چاودێریکردنیان لە ماڵ.
- وەها دەکەین کە پاس، شەمەنەفەر و هۆیەکانی دیکەی گواستنەوەی گشتی بەگوێرەی هەلومەرجی خاوەن پێداویستییەتایبەتەکان دابین بکرێن و هاتووچۆ بۆ خاوەن پێداویستییەتایبەتەکان بێ پارە بێت.
- هاریکاریی چاودێریی کۆمەڵایەتی بە هەموو هاوڵاتییانی خاوەن پێداویستی تایبەت دەدەین.
ئێمە کێشەی کورد چارەسەر دەکەین
چارەسەرکردنی کێشەی کورد بە ئیرادەی ژیانی هاوبەشی گەلانی دێرین دەبێت. تاکەڕێگەی ئارامی و سەقامگیری گەلانی تورکیا، پەیوەستە بە مسۆگەربوونی ئاشتیی لە کێشەی کورد دا. چارەسەریی کێشەی کورد، چارەسەریی کێشە‌ دیموکراتییەکانە.
- ئێمە وا دەکەین کە کێشەی کورد بەشێوەیەکی ئاشتیانە چارەسەر بکرێت، چیا و زیندانەکان بەتاڵ ببن و ئیدی دایکان نەگرین.
- ئێمە کێشەی کورد لەنێو توندوتیژی دەردێنین و بە ئاشتییەکی سەربەرزانەش کۆتایی بە توندوتیژی و شەڕ دێنین.
- ئه و کۆمەڵگەیانەی کە باجی ڕابردووی خۆیان نەداوە ناتوانن لە سەردەمی ئێستا تێبگەن و ئایندەی خۆیان بونیاد بنێن. یەکێک لە مەرجەکانی ژیانی ئاشتیانە، ڕووبەڕووبوونەیەوە لەگەڵ ڕابردوو و گەڕان بەدوای ڕاستییەکانە. ئێمە کار دەکەین بۆ ئەوەی دەوڵەت داوای لێبووردن له و گەلانە بکات کە لە ماوەی ڕابردوودا ستەم و کۆمەڵکوژی لە بەرانبەردا کردوون.
- ئێمە زمانەجیاوازەکانی وەڵاتی خۆمان وەک هەڕەشە نابینین، بەڵکو وەک دەوڵەمەندییەک دەیبینین. لە پەروەردەوە تا تەندرووستی، لە ڕاگەیاندنەوە تا زانیاری وەرگرتن، بەشێوەیەکی دەستووری مسۆگەر دەکەین. بەشێوەیەک کە هەموو کەس بتوانێت بە زمانی دایکیی خۆی سوودمەند بێت لە خزمەتگوزارییەکان.
ئێمە بەشێوەیەکی یەکسان مامەڵە لەگەڵ هەموو باوەڕی، ڕێبازی ژیان، بۆچوونەسیاسی و فەلسەفییەکان دەکەین.
- زەختی سەر هەموو ناسنامەکانی بندەستان، باوەڕی، کولتوور و زایەندەکان لادەبەین.
- لەپێناو نەهێشتنی بەربەستەکانی بەردەم ژیانی ئازادی هەموو باوەڕییەکان، کولتوور و کەسەکان، بەشێوەی دیموکراتی فرەڕەنگ مامەڵە دەکەین.
- لە سەرووی هەموویانەوە جەم، دان بە هەموو شوێن و وارگەکانی عەلەوییەکان دادەنرێت و وەک (عیبادەتخانە) دەناسێنرێن.
بە بەرنامەی (دابەشکردنی مافدار) (هەدەپە) ئێمە ئارامی دەچەسپێنین
ئێمە ناهێڵین باری قەیرانی ئابووری بکەوێتە سەر شانی گەل.
وا دەکەین کە کرێکارانی ڕەنجخوراو، بێکارانی بێ هیوا، ئه و جووتیارانەی کە حەقدەستی ڕەنجی خۆیان وەرنەگرتووە، ئه و دوکاندارانەی کە بازاڕیان نەبووە ئه و خانەنشینانەی کە بەزەحمەت خۆیان دەگەیەننە کۆتایی مانگ، ببنە خاوەن داهات. بە سیستەمێکی باجی یەکسان کۆتایی بە زیادەڕۆیی دێنین و سەرچاوەکانی داهاتی هەژاران زیاد دەکەین.
بە بەشکردنی نانی خۆمان بەشێوەیەکی دادپەروەرانە، کۆتایی به و جیاوازییە گەورەیە دێنین کە دەسەڵاتدارەتی لەنێوان دەوڵەمەند و هەژاران دروستی کردووە. ئه و دەوڵەمەندییەی کە پێکەوە ئافراندوومانە، بەشێوەیەکی دادپەروەرانە دابەشی دەکەین. ئه و مرۆڤانەی کە داهاتیان کەمە، لەنێو قەرزباری دەریاندێنین. ئێمە لە ڕێی بەرنامەی مافی کۆمەڵایەتی (سۆسیال) کۆتایی بە هەژاری دێنین.
ئێمە ئەرک و دەرفەتەکانی خۆمان بەکاردێنین بۆ کۆتاییهێنان بە تاوانەکانی بەرانبەر کرێکاران. لەپێناو کۆتاییهێنان بە بێکاری و زێدەکاری بێنین، بەپێی ستانداردە نێونەتەوەییەکان مامەڵە دەکەین.
لە چوارچێوەی بەرنامەی (دابەشکردنی مافدار)-دا:
- ئێمە پێداویستییەکانی ئاو، کارەبا، غازی سرووشتی تا سنووری پێویست بەبێ پارە بۆ هەژاران دابین دەکەین.
- ئێمە کەمترین مووچە و داهاتی خانەنشینان دەکەینە 3 هەزار لیرەی تورکی.
- بەبڕی هەزار لیرەی تورکی مووچەی بێ مەرج و بێ کات بۆ هەموو بێکاران دابین دەکەین.
- لە چوارچێوەی زیادبوونی خزمەتدا، ئێمە بەبڕی هەزار لیرەی تورکی مووچەی فەرمانبەران زیاد دەکەین.
- تا بڕی 50 هەزار لیرەی تورکی، فایزی قەرزی بانکی لادەبەین.
- هاوکاری بۆ کاری کشتوکاڵ و ئاژەڵداری دوو قات زێدە دەکەین.
- تێپەڕبوون بەسەر ڕێگە و پردەکان، دەکەینە بێ پارە.
ئێمە سیستەمی پەروەردە لە ژێر دەسەڵاتدارەتیی سیاسی دەردێنین
پێداگری دەکەین لەسەر ئەوەی پەروەردەی گشتی، بێ پارە، ئازادیپارێز، زانستی و بە زمانی دایک بێت.
کۆتایی بە لایەنداری و واسیتە دێنین و پێکەوە پەروەردەیەکی هێژا کە ئایندەی هەبێت بۆ منداڵان و لاوان بونیاد دەنێین.
- کۆتایی بە سیستەمی 4+4+4 دێنین کە فێرگەکانی بە بیر و باوەڕی ئایدیۆلۆژیانە لەیەکتر جیاکردۆتەوە.
- بەهیچ جۆرێک پارە لە خانەوادەی فێرخوازان وەرناگرین.
- مەنهەجی پەروەردە-ی تاکپەرست، زایەندپەرست، مەزهەبپەرست و نەژادپەرست لادەبەین و لە شوێنی ئەو، مەنهەجێکی نوێی پەروەردە لەسەر بنەمای زانستی، عەلمانی، دیموکراتی، ئازادیپارێز، فرەڕەنگی و بە زمانی دایک دادەنێین.
- ئێمە هەموو ئەزموونەناوەندییەکانی وەک OKS, SBS, TEOG, LYS و YGS لادەبەین. لە شوێنی سیستەمێک کە پشت بە ئەزموونەکان (تاقیکردنەوەکان) دەبەستێت، ئێمە سیستەمێک بونیاد دەنێین کە پشت بە پێشکەوتنی هاوبەشی مامۆستا و فێرخوازان ببەستێت.
وا دەکەین کە مێدیای یەکدەنگ ببێتە مێدیای ئازاد.
هەموو بەربەستەکان لە بەردەم مافی گەیشتنی گەل بە زانیارییەکان لادەبەین. وا دەکەین کە هەموو بەربەستەکان لە بەردەم ئازادیی بیر، ڕامان، ڕاگەیاندن، خۆپیشاندان و خۆڕێکخستن لاببرێن.
- ئێمە ناهێڵین کە ڕۆژنامە، تەلەفزیۆن و ڕادیۆ لە لایەن دەسەڵاتدارەتییەوە دابخرێن و ڕێ لە بەردەم مێدیای فرەڕەنگ دەکەینەوە.
- ئێمە ئازادی فەراهەم دەکەین بۆ ڕۆژنامەوانان و بەکارهێنەرانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان.
- وا دەکەین کە دەزگەکانی ڕاگەیاندن ئازاد بن. هەموو بەربەستەکان لە بەردەم پلاتفۆڕمەکانی ئینتەرنێت وەک تویتەر، فەیسبووک و ویکیپێدیا لادەبەین.
لە سیاسەتی دەرەوەدا، ئێمە دەربازی سیاسەتێکی ئاشتیانەی دەرەوە دەبین.
لە چارەسەرکردنی کێشەهەرێمییەکانماندا، ئێمە خۆمان لە شەڕی هێزەجیهانگیر و هەرێمییەکان و داگیرکاری و توندوتیژی خۆمان بەدوور دەگرین. ئێمە لە دژی ئەم سیاسەتانە دەوەستینەوە.
- بەردەوام دەبین لە تێکۆشانی خۆمان بۆ ئەوەی لە ڕۆژهەڵاتی ناوین، بەڕێوەبەرایەتییەکی ئازادیپارێز، یەکسان، دیموکراتی بونیاد بنرێت کە گەلانی هەرێمەکە بتوانن ئایندەی خۆیان بەشێوەیەکی ئازاد دەستنیشان بکەن.
- ئێمە پێوەرەکانی یەکێتیی ئەورووپا دەربارەی ڕێزگرتن لە مافەکانی مرۆڤ، دیموکراتی هەرێمی، جیاوازی دەسەڵاتەکان و سەروەری یاسا پێشدەخەین. ئێمە بەگوێرەی پێوەرەکانی خۆمان، سەرلەنوێ هەڵسەنگاندن دەکەین بۆ بابەتی دانوستان و بەئەندامبوونی تورکیا لە یەکێتیی ئەورووپا.
ئێمە ڕوانگەی (مافەسرووشتییەکان لە بەرژەوەندیی مرۆڤەکان گرینگترن) جێگیر دەکەین.
ئێمە کۆتایی بە هەموو ئه و بینایانە دێنین کە هەڕەشە لە کۆمەڵگە و سرووشت دەکەن و ژینگە وێران دەکەن. دارستانەکان، کەنار ئاوەکان، لەوەڕگەکان، زەوییەکان، شوێنەوارەکان، دەوڵەمەندی سرووشتی، کولتووری و مێژوویی دەپارێزین.
- ئێمە کۆتایی بە پڕۆژەکانی دروستکردنی بەنداو، HES (ناوەندەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا لە ئاو) دێنین کە بەمەبەستی سەرمایەگوزاری و قازانج دروست دەکرێن. ئێمە کۆتایی بە هەموو ئه و کردارانە دێنین کە زیان بە بوارەکانی ژیان دەگەیەنن.
- ئێمە وا دەکەین کە گەلی خۆجێیی بتوانێت بڕیار لەسەر هەموو ئه و پڕۆژانە بدات کە لە هەرێمەکانی نیشتەجێبوونی ئەوان دروست دەکرێن. ئێمە پڕۆسەی ÇED (هەڵسەنگاندنی کاریگەری لەسەر دەوروبەر) زیاتر بەدیموکراتی دەکەین.
- ئێمە ئه و پڕۆژانە دەوەستێنین کە شارەکان تاڵان دەکەن، مافی نیشتەجێبوونی گەل لەناودەبەن، بوارەکانی ژیانی هاوبەش و بەرهەمەکولتووری و مێژووییەکان لەناودەبەن.
- کۆتایی بە هەموو ئه و پڕۆژە زیادانە دێنین کە سرووشت و سەرچاوەکان لەناودەبەن. وەک (کانال ئیستنەبووڵ).
- ئێمە سزای هەموو ئه و کەسانە دەدەین کە تاوانی لە جۆری ئەشکەنجە، خراپەکاری، هێرشی زایەندی و کوشتن لە دژی ئاژەڵەکان دەکەن. بەم سزادانە وادەکەین کە ئیدی ئه و تاوانانە نەکرێن.

بۆ ئەوەی کۆتایی بە سەرۆکایەتی بێنم، من دەبمە سەرۆک کۆمار. کاتێک کە پڕۆسەکە کۆتاییهات، ئەرکەکانی منیش کەم دەبن. من سەرۆکایەتی کۆمار دەکەمە پێگەیەکی نوێنەرایەتی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی.
من ناڵێم من دەیکەم، من دەڵێم ئێمە دەیکەین!
ئێمە گەلین. بە ناسنامە، باوەڕی، زمان و کولتووری خۆمان ئێمە ئەم وەڵاتەین.
ئێمە ئه و مرۆڤانەین کە باوەڕ بە ئایندەی ئەم وەڵاتە دەکەین؛ سەرچاوە؛ هیوا، هەوڵدان و جیاوازی ڕەنگەکانی خۆمان پێشکەشی داوای سیستەمی تاکەکەسی ناکەن.[1]
#15-05-2018#
ئەم بابەتە 6,402 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری ئەی ئێن ئێف نیوز - 15-05-2018
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 15-05-2018 (6 ساڵ)
جۆری دۆکومێنت: وەرگێڕدراو
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شێوازی دۆکومێنت: چاپکراو
وڵات - هەرێم: تورکیا
وڵات - هەرێم: باکووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 15-05-2018 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( نالیا ئیبراهیم )ەوە لە: 15-05-2018 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( نالیا ئیبراهیم )ەوە لە: 15-05-2018 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 6,402 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.139 KB 15-05-2018 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
سەڵاحەدین دەمیرتاش
هەر کونج و ڕووداوێکی وڵات، لە ڕۆژهەڵاتەوە تا ڕۆژاوا، لە باکوورەوە تا باشوور... دەبێتە سەرچاوەی کوردیپێدیا!
پۆل: ژیاننامە | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook2
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
4 دەنگ 4
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

سەڵاحەدین دەمیرتاش

سەڵاحەدین دەمیرتاش
#سەڵاحەدین دەمیرتاش#، هاوسەرۆک و کاندیدی پارتی دیموکراتی گەلان بۆ پەڕڵەمانی تورکیا بۆ هەڵبژاردنەکەی 7ی حوزەیرانی 2015 و کاندیدی پۆستی سەرۆک کۆماری تورکیا لە هەڵبژاردنەکەی ساڵی 2014، لە 10ی نیسانی 1973 لە شارۆچکەی پالوی سەر بە پارێزگای ئەلعەزیز لە خێزانێکی زازا لەدایک بووە.
لە 23یەمین خولی پەڕڵەمانی تورکیا لەسەر بازنەی ئامەد و لە 24هەمین خولی پەڕڵەمانی تورکیا لەسەر بازنەی #جۆلەمێرگ# وەک پەڕڵەمانتار هەڵبژێردرا.
دەمیرتاش لە ساڵی 2002دا ژیانی هاوسەرگیری پێکهێناوە و دوو کچی هەیە بەناوەکانی دەلال و دلدا و لە #ئامەد#ی باکووری کوردستان دەژین.=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2015/85371/0001.JPG=KTML_ImageCaption_Title=دەمیرتاش و خێزانەکەی=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=دەمیرتاش و خێزانەکەی=KTML_ImageCaption_End=
هاوسەرەکەی کۆلێژی پەروەردەی زانکۆی دیجلەی لە ئامەد تەواو کردووە. دەمیرتاش لەبارەی هاوسەرگیرییەکەیەوە دەڵێت: هاوسەرەکەم، کاتێک هاوڕێ و دەزگیرانم بوو، زۆر نازی بۆ دەکردم. زۆرم خۆشدەوێت و بە خۆشەویستی هاوسەرگیرییمان کرد.
دایکی سەڵاحەدین دەمیرتاش هەروەک خۆی دەیگێڕێتەوە بێ ئەوەی بڕوات بۆ قوتابخانە فێری نووسین و خوێندنەوە بووە. لەبەرئەوەی دایک و باوکی ئازاری زۆریان چەشتووە، سەرەڕای هەژارییان تەواوی منداڵەکانیان ناردووەتە بەر خوێندن. خوشک و براکانی دەمیرتاش بوون بە ئەندازیار پارێزەر و مامۆستا.
دەمیرتاش بەشی یاسای لە زانکۆی ئەنقەرە تەواوکردووە. لەبەرئەوەی ناچار نەبووە ئامادەی وانەکان بێت تەنیا بۆ تاقیکردنەوەکان چووەتە ئەنقەرە و کاتەکانی تر لە ئامەد لە دوکانەکەی باوکیدا کاری کردووە.
خۆی ئەمڕۆژانە دەگێڕێتەوە و دەڵێت: باوکم دوکانی دامەزراندنی تۆڕی ئاوی هەبوو، منیش کارم لەگەڵی دەکرد، دەچووم بۆ هەر ماڵێک دەموت لە ئەنقەرە بەشی یاسا دەخوێنم، تووشی سەرسوڕمان دەبوون.
دوای تەواوکردنی بەشی یاسا لە زانکۆی ئەنقەرە، دەمیرتاش بۆ ماوەیەک وەک پارێزەر کاری کردووە.
ژیانی منداڵی و کوردایەتی
دایک و باوکی سەڵاحەدین دەمیرتاش بە کوردی- زازاکی لەنێوان خۆیاندا دواون، بەڵام لەبەرئەوەی نەیانویستووە منداڵەکانیان دووچاری گرفت ببن، فێری زازاکییان نەکردوون و لەگەڵ ئەواندا بە تورکی قسەیان کردووە. بە و هۆیەوە دەمیرتاش لە منداڵیدا فێری کوردیی نەبووە و لە قۆناغی ئامادەیی بۆی ڕوون دەبێتەوە کە کوردە.
لە ئامادەیی کاتێک لەکاتی یەکێک لە وانەکاندا دەنگی قەرەباڵغییەک دەبیستێت، لە مامۆستا دەپرسێت ئەوە چییە؟ مامۆستاکەش ئەم دەرفەتە دەقۆزێتەوە و بۆ قوتابییەکانی باس دەکات کە ئەم خۆپیشاندانە لە دژی کیمیابارانەکەی #هەڵەبجە# ڕێکخراوە و باسی ژیانی کوردانیان بۆ دەکات. ئەوکاتە دەمیرتاش دەزانێت کە ئەویش کوردە.
وەک خۆی ئاماژەی پێدەکات، دەمیرتاش، بەدزی دایک و باوکییەوە گوێی لە مۆسیقا و گۆرانی کوردی گرتووە، بەڵام لە ئامادەییدا بەشداری لە چالاکی سیاسیدا نەکردووە.
دوای تەواوکردنی بەشی یاسا لە زانکۆی ئەنقەرە و بەر لەوەی بچێتە ناو ژیانی سیاسییەوە، دەمیرتاش بۆ ماوەیەک وەک پارێزەر کاری کردووە.
سەرەتای کاری سیاسی دەمیرتاش بە بوون بە ئەندامی لقی ئامەدی ڕێکخراوی مافی مرۆڤ دەستیپێکرد. دوای ئەوەی #عوسمان بایدەمیر#، سەرۆکی ئەوکاتەی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئامەد بە سەرۆکی گەورە شارەوانی ئامەد هەڵبژێردرا، دەمیرتاش بوو بە سەرۆکی ڕێکخراوەکە. لەماوەی سەرۆکایەتیدا لە ڕێکخراوەکە دەمیرتاش کاری لەسەر دۆسیەی تاوانە بکەر نادیارەکان (فاعل مجهول) کردووە.
دەمیرتاش لە 2007ەوە دوای دامەزراندنی پارتی کۆمەڵگەی دیموکرات (دەتەپە) بەشێوەیەکی چالاکتر درێژەی بە ژیانی سیاسیدا. لە هەڵبژاردنی ئەو ساڵەدا لەڕێگەی دەتەپەوە خۆی بۆ پەڕڵەمانی تورکیا کاندید کرد و سەرکەوتنی بەدەستهێنا و کرا بە جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی پارتەکە لە پەڕڵەمان.=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2015/85371/0017.JPG=KTML_ImageCaption_Title=خۆشەویستیی دەمیرتاش=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=خۆشەویستیی دەمیرتاش=KTML_ImageCaption_End=
دوای بڕیاری دادگا بۆ داخستنی دەتەپە، لە 2010 و لەکۆنگرەی پارتی ئاشتی و دیموکراتیدا سەڵاحەدین دەمیرتاش لەگەڵ گوڵتان کشاناکدا بە هاوسەرۆکی پارتەکە هەڵبژێردران.
لە هەڵبژاردنی 2011شدا دووبارە سەلاحەدین دەمیرتاش کاندید کرایەوە و بە ئەندامی 24هەمین خولی پەڕڵەمانی تورکیا هەڵبژێردرایەوە.
لە ماوەی قۆناغی چارەسەرکردنی پرسی کورد و ڕاگەیاندنی ئاگر بەست لەنێوان #پەکەکە# و سوپای تورکیا، دەمیرتاش بەردەوام بوو لەسەر بەڕێوەبردنی پارتی ئاشتی و دیموکراتی.
دوای گۆڕانکاری لەناو و شێوازی کارکردنی بەدەپە و دامەزراندنی پارتی دیموکراتی گەلان (#هەدەپە#)، لە کۆنگرەیەکی نائاساییدا هاوشانی فیگەن یوکسەکداغ بە هاوسەرۆکی پارتەکە هەڵبژێردرا.
لە 30ی حوزەیرانی ڕابردوودا لە مەراسیمێکدا کاندیدبوونی سەڵاحەدین دەمیرتاش لەلایەن پارتی دیموکراتی گەلانەوە بۆ پۆستی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا ڕاگەیەنرا و لە وتارێکیدا کە لە و مەراسیمەدا پێشکەشی کرد وتی: دەمانەوێت لەمەودوا وڵاتێک ببینین کە سەرۆکەکەی بەخۆشحاڵییەوە لەلایەن گەلەوە دەستنیشانکرابێت. ئێمە هەوڵ دەدەین بۆ ئەوەی تەواوی تواناکانی دەوڵەت بخەینە خزمەتی گەلەوە.
لە و هەڵبژاردنەدا دەمیرتاش ڕێژەیەکی باش دەنگی بەدەستهێنا، بەڵام نەیتوانی لە ڕکبارەکەی کە #ڕەجەب تەیب ئەردۆغان# بوو نزیک ببێتەوە.
هەروەها دەمیرتاش بەردەوام جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە تەنیا کاندیدی کوردەکان نییە، بەڵکوو کاندیدی تەواوی تورکیایە.
لەئێستاشدا، دەمیرتاش کە جارێکی تر کاندیدە بۆ پەڕڵەمان و هەوڵی بەدەستهێنانی زیاد لە سەدا 10ی دەنگەکان دەدەن، دەڵێت: من بە تەنیا کاندیدی کوردەکان نیم، بەڵکوو کاندیدی خەڵکی تورکی ستەملێکراویشم، من نوێنەری شیعە، سوننە، چەرکەز و ئەرمەنەکانم. کاندیدی جوتیار و خەڵکی شار و گوندەکانم. خۆم بەکاندیدی هەموو ئەو کەسانە دەزانم کە دەڵێن لەم نیشتیمانەدا ئاسودە نین، ڕازی نین لە دادپەروەریی ئەم دەسەڵاتە. دڵنیابن لە هەموو شوێنێکی تورکیا، لە دەریای ڕەش و لە تراکیاوە تا ناوچەکانی ئیجە، تا دەریای سپی، ئەنادۆڵی ناوین لە هەر شوێنێکی خۆرهەڵات بەرگریمان لە زۆرلێکراوان کردووە.
$سەرچاوەکان :$
• چاوپێکەوتنی دەمیرتاش لە خەبەر تورک، ڕادیکاڵ ئای ئێم سی تیڤی 2013
• بایۆگرافی دەمیرتاش لە پەڕڵەمانی تورکیا
تێبینی: باوکی ناوی تاهیر و دایکیشی ناوی سادییە.
کاتێک سەڵاحەدین دەمیرتاش منداڵ دەبێت بنەماڵەکەی کۆچ دەکەن بۆ شاری ئامەد.
دەمیرتاش شەش خوشک و برای هەیە. لە ئێستادا نورەدینی برای گەریلایە. نورەدینی برای سەڵاحەدین بە تۆمەتی ئەندامێتی لە ڕێکخستنەکانی پەکەکە لە زانکۆی مۆغلا لە ساڵی 1991 دەستگیرکرا و ماوەی 13 ساڵ زیندانیی بەسەردا سەپێنرا و لە دوای تەواوبوونی وادەی زیندانییەکەی لە ساڵی 2004 ئازاد کرا.
نورەدینی برای دەمیرتاش لە دوای ئەوەی لە ساڵی 2004 لە زیندان ئازاد دەکرێت لە گەڵ حزبە کوردییەکانی باکووردا دەست بەکاری سیاسی دەکاتەوە. لە ساڵی 2007 دەبێت بە سەرۆکی پارتی کۆمەڵگەی دیموکراتی (دەتەپە) و بەهۆی پڕۆژەی خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتییەوە، کە کردبوویە ئامانجی سیاسیی حزبەکەی جارێکیتر دەستگیرکرا.
لە دەرفەتێکدا لە دەست هێزە ئەمنییەکانی تورکیا هەڵدێت و ئێستا گەریلایە.[1]
ئەم بابەتە 31,100 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی خەندان
فایلی پەیوەندیدار: 39
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 52
بەڵگەنامەکان
پارت و ڕێکخراوەکان
پەرتووکخانە
2. داد
7. Devran
8. Seher
ژیاننامە
وێنە و پێناس
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
ڤیدیۆ
کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی لەدایکبوون: 10-04-1973 (51 ساڵ)
ئاستی خوێندن: زانکۆ (بەکالۆریۆس)
جۆری خوێندن: یاسا
جۆری کەس: زیندانی سیاسی
جۆری کەس: چالاکی سیاسی
زمان - شێوەزار: کرمانجیی سەروو
شار و شارۆچکەکان (لەدایکبوون): ئەلعەزیز
نەتەوە: کورد
وڵات - هەرێم (لەدایکبوون): باکووری کوردستان
ڕەگەزی کەس: نێر
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 24-05-2015 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 25-11-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 31,100 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.134 KB 24-05-2015 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
سەڵاحەدین دەمیرتاش پەیامێکی بۆ بەکارهێنەرانی واتسئەپ نارد!
کوردیپێدیا و هاوکارانی، هەردەم یارمەتیدەردەبن بۆ خوێندکارانی زانکۆ و خوێندنی باڵا بۆ بەدەستخستنی سەرچاوەی پێویست!
پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

سەڵاحەدین دەمیرتاش پەیامێکی بۆ بەکارهێنەرانی واتسئەپ نارد!

سەڵاحەدین دەمیرتاش پەیامێکی بۆ بەکارهێنەرانی واتسئەپ نارد!
دەقی پەیامی #سەڵاحەدین دەمیرتاش#:
(سڵاو هەڤاڵانی هێژام!
ئێوە دەزانن کە لە بەندیخانەدا بە کتری دەتوانم تویت بڵاوبکەمەوە، بەڵام واتسئەپ لە کتریدا کار ناکات. لەبەرئەوە پەیامی خۆم بە دەستنووس بۆ ئێوە دەنێرم.
داواکارییەکی بچووکم لە ئێوە هەیە؛ بەستێنی مێدیا بە ڕووی #هەدەپە#دا‌ داخراوە، مێدیای کۆمەڵایەتیش هەتا ئاستێک کاریگەری هەیە. پێویستە بەپێی ئەم واقیعە مامەڵە بکەین و بەشێوەیەکی چالاک بەشداری لە خەباتی هەڵبژاردندا بکەین.
بەتایبەتی خۆمان بگەیەنینە ئه و هاوڵاتیانەی بەگومانن دەربارەی ئێمە و پێشوەخت بڕیاریان داوە. من هیوادارم کە ئێوە بەبڕیارەوە سیاسەتەکانی من لە بابەتی ئاشتی، دیموکراتی و ژیانی هاوبەش ڕابگەیەنن.
پێویستە بە ئارامییەوە ئەمە بەباشی ڕوون بکەنەوه که؛‌‌ لەپێناو ژیانێکی خۆش و بۆچی دەنگ بدەنە هەدەپە و دەمیرتاش؟ لایەنی کەم 3 کەس ڕازی بکەن. لەم بابەتەدا من باوەڕم پێتانە، چونکە هەناسە و دەنگی من ئێوەن.
بەم بۆنەیەوە داوا دەکەم کە ڕەمەزانی پیرۆز ببێتە مایەی خێر، سڵاو بۆ ئێوە و خۆشەویستیتان دەنێرم.
تێبینی: ئەم پەیامە لایەنی کەم بۆ 100 کەس بنێرن، زۆر باش دەبێت. ئێوە دەزانن کە کتریی من کار ناکات.)[1]
#01-06-2018#
ئەم بابەتە 10,002 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری ئەی ئێن ئێف نیوز - 01-06-2018
فایلی پەیوەندیدار: 1
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 01-06-2018 (6 ساڵ)
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شێوازی دۆکومێنت: چاپکراو
وڵات - هەرێم: باکووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 01-06-2018 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( سەریاس ئەحمەد )ەوە لە: 02-06-2018 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 03-08-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 10,002 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.179 KB 01-06-2018 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
سەڵاحەدین دەمیرتاش خەڵاتی ‘بوێریی سیاسی2019’ پێ بەخشرا
کوردیپێدیا، زانیارییەکانی هێندە ئاسان کردووە! بەهۆی مۆبایڵەکانتانەوە نیو ملیۆن تۆمار لە گیرفانتاندایە!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

سەڵاحەدین دەمیرتاش خەڵاتی ‘بوێریی سیاسی2019’ پێ بەخشرا

سەڵاحەدین دەمیرتاش خەڵاتی ‘بوێریی سیاسی2019’ پێ بەخشرا
رێکخراوی ‘هاوپەیمانی پێشکەوتووخواز’ کە لە کاتی دامەزراندنییەوە لە ساڵی 2013 تا ئێستا (2019) بە شێوەیەکی زۆر چالاکانە تێدەکۆشێک لە بوارەکانی: دیموکراسی، یەکسانی ڕەگەزەکان، دادپەروەری، بەرەوپێشچوونی مافەکانی مرۆڤ، ئاشتی، گۆڕانی کەشوهەوا و چەند بوارێکی دیکەدا، هەموو ساڵێک پرۆگرامێکی دابەشکردنی خەڵات لەو بوارانەدا ڕێکدەخات و خەڵاتی ‘بوێری سیاسی هاوپەیمانی پێشکەوتووخواز بۆ ساڵی 2019’ بەخشرا بە #سەڵاحەدین دەمیرتاش#، هاوسەرۆکی پێشووی #هەدەپە# کە ماوەی زیاتر لە سێ ساڵە (06-11-2016) لەلایەن حکومەتی تورکیا بەندکراوە، وە خەڵاتەکە ڕادەستی باشاک دەمیرتاشی هاوسەری سەڵاحەدین دەمیرتاش کرا لە بری خودی سەڵاحەدین دەمیرتاش.
مەراسیمەکە دوێنێ (15-11-2019) لە شاری ستۆکۆڵمی پایتەختی سوید ڕێکخرا. ڕێکخراوەکە نزیکەی 140 ئەندامی هەیە و لە نێو ئەندامانەدا بەرپرسی چەندین پارتی سیاسی لەسەر ئاستی جیهان تێیدا بەشدارن. هەریەک لە پارتەکانی هەدەپە و #جەهەپە# ئەندامییان لە ناو ڕێکخراوەکەدا هەیە. سێزگین تانریکوڵو ئەندامی پەرلەمانی تورکیا لەسەر جەهەپە کە یەکێک بوو لە بەشداربووانی مەراسیمەکە لە ڕێگەی هەژماری خۆیەوە لە تویتەر وێنەیەکی خۆی لەگەڵ باشاک دەمیرتاش بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند “ئەم ئێوارەیە لە ستۆکۆڵم یەکتربینینێکی خۆش ڕوویدا. خەڵاتی ‘بوێری سیاسی هاوپەیمانی پێشکەوتووخواز بۆ ساڵی 2019’ بەخشرا بە سەڵاحەدین دەمیرتاشی هاوپیشەم بە هۆی خەبات و تێکۆشانە بێپایانەکەی لە بواری دیموکراسی و ئاشتی و مافەکانی مرۆڤ.”[1]
ئەم بابەتە 3,437 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی $ dailykurdistan.net 15-11-2019
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 5
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 15-11-2019 (5 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: دۆزی کورد
پۆلێنی ناوەڕۆک: مافی مرۆڤ
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: سوید
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 96%
96%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( بەناز جۆڵا )ەوە لە: 21-11-2019 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 22-11-2019 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 22-11-2019 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 3,437 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.1102 KB 22-11-2019 بەناز جۆڵاب.ج.
سەڵاحەدین دەمیرتاش دەربارەی زمانی کوردی پەیامێکی بڵاوکردەوە
هەر وێنەیەک بەرامبەر سەدان وشەیە! تکایە پارێزگاری لە وێنە مێژووییەکان بکەن..
پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

سەڵاحەدین دەمیرتاش دەربارەی زمانی کوردی پەیامێکی بڵاوکردەوە

سەڵاحەدین دەمیرتاش دەربارەی زمانی کوردی پەیامێکی بڵاوکردەوە
(زۆر شادمان بووم بە بڕیاری پێکەوە کارکردنی پارتەکوردییەکان دەربارەی زمانی دایکیماندا. بۆ ئەوەی زمانی کوردی لە بواری پەروەردەیی، ئابووری، ژیانی جڤاکی و سیاسیدا بەکاربهێنرێت، بۆ ئەوەی ئازادانە و بەبێ ئاستەنگی بچێتە نێو هەموو بوارەکانی ژیان، هەر خەباتێک کە ئێوە لەم بابەتەدا بیکەن بە دڵ و گیان پشتگیری دەکەم. هیوادارم ئەم هەڵوێستە یەکگرتووە لەم بابەتەدا، ببێتە هەنگاوێک بۆ خەبات لە زۆر بواری دیکەشدا. منیش لە زینداندا بە کەلەجانێکی گەورە بەردەوامم لەسەر خەباتی زمانی کوردی.
بە دڵ و گیان سڵاو لە هەمووتان دەکەم، هەر هەبن.)[1]
#02-11-2018#
ئەم بابەتە 4,448 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری ئەی ئێن ئێف نیوز - 02-11-2018
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 02-11-2018 (6 ساڵ)
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
شێوازی دۆکومێنت: دەستنووس
وڵات - هەرێم: باکووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 03-11-2018 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 06-11-2018 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 03-08-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 4,448 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.1103 KB 03-11-2018 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
سەڵاحەدین دەمیرتاش نامەیەکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی د. بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عيراق دەکات
بە ڕێنووسێکی پوخت لە ماشێنی گەڕانەکەماندا بگەڕێ، بەدڵنیاییەوە ئەنجامێکی باش بەدەست دەهێنیت!
پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

سەڵاحەدین دەمیرتاش نامەیەکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی د. بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری...

سەڵاحەدین دەمیرتاش نامەیەکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی د. بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری...
بۆ #بەرهەم ئەحمەد ساڵح#، سەرۆک کۆماری عیراق
بروسکەی پیرۆزبایی
بەبیستنی وەرگرتنی سەرۆک کۆماری پۆستی نوێی جەنابت دڵخۆشبووم، هیوادارم لە کاتێکی ئاوەهایی ناخۆشدا، ئەم پۆستەی سەرۆک کۆمار، لەسەرەتادا بۆ تەواوی گەلی عیراق و تەواوی گەلەکەمان ببێتە وەسیلەی ئاشتی و دیموکراسی و ئارامی و ئازادی، بەدڵ و جان پیرۆزبایی لەتۆ دەکەم، هیوادارم ئەم پۆستە بۆ گەلانی کوردستانی عیراق ببێتە مایەی خێر.
سەرکەوتن.
#سەلاحەدین دەمیرتاش#
#22-10-2018#
ئەم بابەتە 5,577 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
فایلی پەیوەندیدار: 1
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 22-10-2018 (6 ساڵ)
جۆری دۆکومێنت: وەرگێڕدراو
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شێوازی دۆکومێنت: چاپکراو
وڵات - هەرێم: ئێڕاق
وڵات - هەرێم: باکووری کوردستان
وەرگێڕدراو لە زمانی: کرمانجیی سەروو - تیپی لاتینی
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 22-10-2018 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 22-10-2018 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 22-10-2018 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 5,577 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.154 KB 22-10-2018 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.

ڕۆژەڤ
شوێنەکان
ئاکرێ
19-01-2009
هاوڕێ باخەوان
ئاکرێ
کورتەباس
نەورۆز
23-03-2009
هاوڕێ باخەوان
نەورۆز
هۆنراوە
نەورۆز
25-02-2022
زریان عەلی
نەورۆز
وێنە و پێناس
ئاهەنگی جەژنی نەورۆز لە گوندی ئاکۆیانی شارۆچکەی ڕواندز ساڵی 1983
21-03-2023
سەریاس ئەحمەد
ئاهەنگی جەژنی نەورۆز لە گوندی ئاکۆیانی شارۆچکەی ڕواندز ساڵی 1983
کورتەباس
دەربارەی جەژنی نەتەوەیی نەورۆز بزانە؟
25-03-2023
سارا سەردار
دەربارەی جەژنی نەتەوەیی نەورۆز بزانە؟
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
ئیناس قاسۆ مشکۆ عیدۆ
18-03-2024
سروشت بەکر
ڤیدیۆ
بۆچی گەلی کورد دوژمنی زۆرە؟
18-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
جەلیل عەباسی شاعیر و نووسەر
18-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
پاوان فارس دزەیی
18-03-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
فێستیڤاڵی کولتووریی گوندی توودار سەمەدی لە نزیک سنە بۆ پێشوازیکردن لە نەورۆزی کوردان-2024
18-03-2024
سارا سەردار
وێنە و پێناس
بەڕێوەچوونی رێوڕەسمی ئاگری نەورۆزی ساڵی 2024 لە گوندی تەلڤار سەر بە شارۆچکەی دێ گۆلان لە رۆژهەڵاتی نیشتمان
18-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
فوئاد محەمەدئەمین ئاغا
18-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
جگەرەکێشان لە ناو کۆمەڵگەی کوردیدا
18-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ناوچە گەشت و گوزاریەکانی پارێزگای هەولێر؛ بەرگی 01
18-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
شوێنەکان
مێرگە نەقشینە
17-03-2024
سەریاس ئەحمەد
ئامار
بابەت 513,413
وێنە 103,623
پەرتووک PDF 18,831
فایلی پەیوەندیدار 93,959
ڤیدیۆ 1,229

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.33
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.375 چرکە!