12، 5 سانتیمێترە. پشتی یەک دەست قاوەیییە. پاشەڵی خورمایییە. بەرزگی سپییە و کەلەکەی زەردباوە. ڕەنگی لاقی دەگۆڕێن. بەهۆی دەنگییەوە لە چۆلەکەپەرچەی تر جوێ دەکرێتەوە. کاتێ بەسەر ئاودا نەوی دەفڕێ کلکی پان دەکاتەوە و سەری شۆڕ ڕادەگرێ. لەنێو قامیشەڵان و گیاوگۆڵی قەراغ ئاوان دەژی و بە گەل هێلکە و جووجکە دەکەن. لەنێو پنچک و قامیشاندا هێلانەی هەڵواسراو ساز دەکا. هاوینان زۆر هەیە. [1]
سەرچاوەی وێنە (naturephoto)
#فەرهەنگی باڵندە#
#ئەحمەد بەحری#