پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
شوێنەکان
یاخیان
16-04-2024
سەریاس ئەحمەد
پەرتووکخانە
گوڵبەهارێک لەم پاییزی عومرەمدا دەڕوێت
16-04-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
16-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
سەعەد دەخیل تەعلۆ خدر
16-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
بارزان ئەکرەم
16-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
15-04-2024
زریان عەلی
ژیاننامە
ئومێد سەیدی
15-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
کورد لە ئەرمەنستان ساڵی 1947
15-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
گوندی ناوزەنگ ساڵی 1979
15-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 515,989
وێنە 105,139
پەرتووک PDF 19,078
فایلی پەیوەندیدار 95,579
ڤیدیۆ 1,260
ژیاننامە
قابیل عادل
ژیاننامە
شاپور عەبدولقادر
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
تاراوگە
شەهیدان
ژینا ئەمینی
ژیاننامە
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
ئەنجام: 26 تۆمار دۆزرایەوە، لاپەڕە 1 لە 3
















نوێکردنەوە
Export Page to MS Excel
Facebook
Twitter
Telegram
LindedIn
Viber
Whats App
Facebook Messenger
Email
Copy Link

بارى تەندرووستى و گوزەرانى هونەرمەند (زیاد ئەسعەد) ؟
هاوکارانی کوردیپێدیا، بابەتییانە، بێلایەنانە، بەرپرسانە و پیشەییانە، ئەرشیڤی نەتەوەییمان تۆماردەکەن..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

بارى تەندرووستى و گوزەرانى هونەرمەند (زیاد ئەسعەد) ؟

بارى تەندرووستى و گوزەرانى هونەرمەند (زیاد ئەسعەد) ؟
بارى تەندرووستى و گوزەرانى هونەرمەند (#زیاد ئەسعەد# ) ؟
#وریا ئەحمەد#

زیاد ئەسعەدى هونەرمەندى دوورەوڵات، بەشایەدى زۆرینەى خەڵک و هونەرمەندانیشەوە، مرۆڤێکى دەم بەخەندە و دڵپاک و جوان و خاوەن کەسایەتییەکى هێمن و ڕێزدارە، جگە لەدەنگى بەتوانا و بەچێژ و خۆشى، کەسێکى لێهاتووى کەموێنەیە، بەوەى جگە لە زۆرێک لەئاوازى گۆرانییەکانى خۆى هەتا ئیمڕۆ دەیان ئاوازى جوان و سەرکەوتووى بۆ هونەرمەندە جیاجیاکانى کورد داناوە و ڕۆژانە لەکەناڵ و ڕادیۆ جیاجیاکانەوە گوێبیستییان دەبین و کاریگەرى ئەرینیشیان لەسەر گیانمان هەیە، دیارە لەم هونەرى ئاوازدانانەدا هەتا ئاستێکى بەرز و بەرچاو سەرکەوتوو بووە، کاتی خۆی بەندە، بەڵام دواى ئەوەى لەهەشتایەکانى سەدەى پێشوو ماوەیەک لەگەڵى ژیام و شارەزاى تواناکانى دەنگى بووم و ئاوازیشم بۆى دانا، ئینجا لەستوونێکی دوا لاپەڕەی کوردستانی نوێی ژمارە (179) ی ڕێکەوتی (31-08-1992) و لەژێر ناوی (کەناڵی پێتەختی هەرێم) دا، نووسینێکم بڵاوکردەوە و لەشوێنێکى ئەو نووسینەدا وتبووم: (هەر کەسێک یەک گۆرانی گوت ئەوە: (مەزهەر خالقی) یان (ناسری ڕەزازی) یانیش (زیاد ئەسعەد) نییە.) ..... دیارە ئەوسا بەتایبەتى لەلایەن گۆرانیبێژە گەنجەکانى هاوتەمەنى زیادەوە ڕەخنەى ئەوەم لێگیرا: چۆن دەبێ (زیاد ئەسعەد) ێکى تازەپێگەیشتوو، بهێنمە هاوتاى ئەو گۆرانیبێژە دەنگخۆش و بەئەزموونانەوە؟ بەڵام گرنگ ئەوەبوو پێشبینییەکەم ڕاست دەرچوو. نزیکەى چەن ساڵێک پێش ئێستا، لەلایەن چەن کەسێکەوە ئینجا لەبەر هەر هۆیەک بووبێت، دەنگۆى بێبنەماى خراپیان لەسەر زیادى هونەرمەند بڵاوکردەوە، دواتر بەدیارکەوت ئەوانە: چاویان بەهونەرمەندى دەنگ شیرین و بەتوانا (زیاد ئەسعەد) هەڵنایەت، بەڵام خۆشبەختانە وەک وتراوە: پەتى درۆ کوورتە، دواجار بۆ هەموو لایەک ئاشکرا بوو، کە زۆر بەداخەوە: زیادى هونەرمەندە تووشى (جەڵتەى مێشک) هاتووە و بەو هۆیەوە ئەمڕۆ نزیکەى نیوەى جەستەى نیمچە (ئیفلیح) بووە و ژیانى پێتاڵکردووە، بەداخەوە وەک وتراوە کە ئێمەى کورد: (زیندوو کوژى مردوو پەرستین) ، ئەوە لەبارە تەندرووستییە خراپەیدا لەجیاتى بەهاناوە چوون، ئەوشتە خراپانەیان لەسەر بڵاوکردەوە.
ئێستا ئەو هونەرمەندە بەتوانا و دەنگ سازگار و ئاوازدانەر و نووسەرى تێکستى گۆرانى و ...هتد، لە وڵاتى (سوید) ى سارد و سەرما لەگەڵ ئەو نەخۆشییە درێژخایەنەدا ژیان بەڵام بەتەنیایى و دەردەسەرى دەباتەسەر، بەداخەوە (جەڵتە) کە کارى کردۆتە سەر هەستان و دانیشتنى و تەنانەت بەزەحمەت ڕێگەکردنیشى. دیارە بەندە جارجارە لە ڕێگەى تەلەفۆنەوە ئاگادارى ژیانى ناخۆشى ئێستاى ئەو برا بچووک و هونەرمەندە بەتوانایەم.
خۆشبەختانە ماوەیەک پێش ئێستا سەرۆکى (تیپى مۆسیقاى سلێمانى) تەلەفۆنى بۆ کردم و بەسوپاسەوە و وتى: مامۆستا گیان، ئێمە حەزدەکەین لە ڕێگەى ئێوەوە، داوەتى هونەرمەندى گەورە (زیاد ئەسعەد) بکەین و کۆنسێرتێکى جوانیشى بۆ بکەین، چونکە بە شایانى ئەوە و زیاتریشی دەزانین. (ئاشکرایە نرخى زێڕ لاى زێڕنگرە) ، پەیامەکەیانم بە هونەرمەند زیاد ئەسعەد گەیاند و دیارە لەبەر بارى خراپى تەندرووستی داواى لێبوردنى کرد، بەڵام نایشارمەوە و لەتۆنى دەنگییەوە هەستمکرد، زۆریش نەک کەم بەو ئاوڕلێدانەوەیان دڵخۆشبوو، دڵنیام بەبیستنى هەواڵەکە چاوەکانى ئاویان تێزاوە.
باشە ئەدى وەزارەتى ڕۆشنبیرى حکوومەتى هەرێمى کوردستان و سەندیکاى هونەرمەندانى کوردستان، بۆ زیاد ئەسعەدى هونەرمەندى لێهاتووى کورد، ئایا هەتا ئەمڕۆ هیچتانکردووە؟ ئینجا لقى #هەولێر#ى سەندیکاى هونەرمەندان و بەڕێوەبەرایەتى ڕۆشنبیرى و هونەرى هەولێر و...هتد، . ئایا هەتا ئەمڕۆ هیچییان بۆ ئەو هونەرمەندە لێهاتووەى کورد و هونەرمەندى ناودارى شارەکەى خۆتان کردووە؟ لەم بارى ناساغى و نەخۆشییە و تەنیایەیدا ئایا بیریان لەوە کردۆتەوە: ئەگەر جارێکیش بێت بەهانایەوە بچن، بەڵکوو بەشێوەیەک لەشێوەکان بتوانن: سەردان یان هاوکارى بکەن و هیچ نەبێت کەمێک دڵخۆشى بکەن، بۆ ئەوەى بزانێت و تێبگات کورد بەگشتى و لەشارەکەى خۆیشى خەڵکى بەپەرۆشن بۆى و بەئەرکى سەرشانییانى دەزانن پێداویستى ژیانى ئەمڕۆى بۆدابین بکەن؟[1]
ئەم بابەتە 228 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 24-10-2023 (1 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: وتار و دیمانە
پۆلێنی ناوەڕۆک: هونەری
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 96%
96%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 25-10-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 25-10-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 25-10-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 228 جار بینراوە
پرسەنامەی بارەگای بارزانی بۆ کۆچی دوایی هاوتا ئەسعەد، برای زیاد ئەسعەد
کوردیپێدیا، بووەتە کوردستانی گەورە! لە هەموو لایەک و شێوەزمانێکی کوردستان ئەرشیڤوان و هاوکاری هەیە.
پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

پرسەنامەی بارەگای بارزانی بۆ کۆچی دوایی هاوتا ئەسعەد، برای زیاد ئەسعەد

پرسەنامەی بارەگای بارزانی بۆ کۆچی دوایی هاوتا ئەسعەد، برای زیاد ئەسعەد
دەقی پرسەنامەکەی بارەگای بارزانی:
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێزان لە خانەوادەی هونەرمەند هاوتا ئەسعەد
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتی ناسراو و دیاری هونەر و #هەولێر# هونەرمەند (هاوتا ئەسعەد)مان بیست.
سەرەخۆشی ئاڕاستەی خانەوادە بەڕێزەکەتان و تەواوی هونەرمەندانی کوردستان و خزم و ئاشنایانی هونەرمەندی کۆچکردوو دەکەین، هاوبەشی خەمی هەموو لایەکتانین.
لە خودای گەورە داواکارین دڵنەوایی و ئارامی بە خانەوادە و کەسوکارتان ببەخشێت و گیانی خوالێخۆشبوو هونەرمەند هاوتا ئەسعەد بەر ڕەحمەتی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بکات.
إنا لله وإنا إليه ڕاجعون
بارەگای بارزانی
8ی نیسانی 2022[1]

⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
ئەم بابەتە 1,526 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری کوردستان 24 - 08-04-2022
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 4
پارت و ڕێکخراوەکان
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 08-04-2022 (2 ساڵ)
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شێوازی دۆکومێنت: چاپکراو
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژ هەژار )ەوە لە: 27-04-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ئاراس ئیلنجاغی )ەوە لە: 28-04-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 08-08-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 1,526 جار بینراوە
پرسەنامەی دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ بۆ کۆچی دوایی هاوتا ئەسعەد، برای زیاد ئەسعەد
کوردیپێدیا، بووەتە کوردستانی گەورە! لە هەموو لایەک و شێوەزمانێکی کوردستان ئەرشیڤوان و هاوکاری هەیە.
پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

پرسەنامەی دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ بۆ کۆچی دوایی هاوتا ئەسعەد، برای زیاد ئەسعەد

پرسەنامەی دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ بۆ کۆچی دوایی هاوتا ئەسعەد، برای زیاد ئەسعەد
دەقی پرسەنامەکەی دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ:
بەڕێزان: خانەوادەو کەسوکاری هونەرمەند هاوتا ئەسعەد
برای بەڕێزم: هونەرمەند زیاد ئەسعەد
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی هونەرمەندی دیارو ناسراو (هاوتا ئەسعەد)م بیست، دڵگران و خەمباری کردم، هاوبەشی خەمتانم، پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆم ئاراستەی هونەرمەندی گەورە زیاد ئەسعەد و کەسوکاری هونەرمەندو تەواوی هونەرمەندانی کوردستان دەکەم، هیواخوازم ئەمە دواکۆست و ناخۆشیتان بێت، خوای گەورە سەبووری هەموو لایەک بدات و کۆچکردوو جێگای بەهەشتی بەرین بێت.
دەرباز کۆسرەت ڕەسول
کارگێڕی مەکتەبی سیاسی
#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#[1]

⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
ئەم بابەتە 1,272 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری پوک میدیا - 08-04-2022
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 4
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 08-04-2022 (2 ساڵ)
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شێوازی دۆکومێنت: چاپکراو
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژ هەژار )ەوە لە: 27-04-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ئاراس ئیلنجاغی )ەوە لە: 28-04-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 08-08-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 1,272 جار بینراوە
پرسەنامەی مەسرور بارزانی بۆ کۆچی دوایی هاوتا ئەسعەد، برای زیاد ئەسعەد
کوردیپێدیا، زانیارییەکانی هێندە ئاسان کردووە! بەهۆی مۆبایڵەکانتانەوە زۆرتر لە نیو ملیۆن تۆمار لە گیرفانتاندایە!
پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

پرسەنامەی مەسرور بارزانی بۆ کۆچی دوایی هاوتا ئەسعەد، برای زیاد ئەسعەد

پرسەنامەی مەسرور بارزانی بۆ کۆچی دوایی هاوتا ئەسعەد، برای زیاد ئەسعەد
دەقی پرسەنامەکەی مەسرور بارزانی:
بۆ کۆچی دوایی هونەرمەندی ناسراوی کوردستان هاوتا ئەسعەد، پرسە و سەرەخۆشی لە کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەی دەکەم و هاوبەشی خەمیانم. خوای میهرەبان گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە بنەماڵەکەی ببەخشێت.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان [1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
ئەم بابەتە 1,037 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری کوردستان 24 - 08-04-2022
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 4
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 08-04-2022 (2 ساڵ)
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
سەرچاوەی بەڵگەنامە: بەڵگەنامەکانی حکومەتی هەرێم
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
شێوازی دۆکومێنت: چاپکراو
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژ هەژار )ەوە لە: 27-04-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ئاراس ئیلنجاغی )ەوە لە: 28-04-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 08-08-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 1,037 جار بینراوە
پێناسەی شێرکۆ بێکەس بۆ (زیاد ئەسعەد)
کوردیپێدیا، زانیارییەکانی هێندە ئاسان کردووە! بەهۆی مۆبایڵەکانتانەوە زۆرتر لە نیو ملیۆن تۆمار لە گیرفانتاندایە!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram1
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link2
نرخاندنی بابەت
1 دەنگ 2
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

پێناسەی شێرکۆ بێکەس بۆ (زیاد ئەسعەد)

پێناسەی شێرکۆ بێکەس بۆ (زیاد ئەسعەد)
#شیرکۆ بێکەس# : (#زیاد ئەسعەد#) نەورەسی سپی ئاواز و گۆرانی #کورد#ییە
لە ئەمڕۆدا ئاواز و گۆرانی کوردی بەگشتی ئەوەندەی لە چەند و ژمارەدا زۆ بووە، لە چۆنایەتیدا کزەو مەگەر دەگمەن ئاوازی بەشی زۆری ئەو گۆرانیانەتێک ببیستی لە ئاستێکی موزیکی و هونەری بەرزدابێت. بەشی زۆری ئەو گۆرانیانە تێکەڵیەکی بێ سەر و بەری لەگۆرانی تورکی و فارسی و عەرەبی و بەشی هەرە زۆری گۆرانیبێژەکانیش ئاگایان لە کەللتوری گۆرانی و موزیک نیە. دیارە من لێرەدا مەبەستم ئەو نیە کە ئەبێ گۆرانی کوردی بەدەر بێ لەکاریگەریتی گۆرانی و موزیکی دەورو بەر، بەڵام نابێ مۆرک و تایبەتمەندی گۆرانی کوردی وون بکرێ، واتە ئەو کاریگەریەتیە نابێ بگاتە ئەو شوێنەی کە کەللتوری دەورووبەردا بتوێنێتەوە.
لە نێو شەپۆلە تازەکانی گۆرانی مۆزیکی کوردیدا، لەو ساڵانەی دواییدا، (زیاد ئەسعەد) بە گوڕوتین و تۆنێکی تاسە شکێنەوە هاتە نامانەوە و هەندێ سنوری تەقلیدی بەزاندو دڵ و گوێچکەمانی بە ڕیتمی تازەو داهێنەرانە زاخاو دایەوە،
چۆن و بۆچی ؟!
یەکەم : لەبەر ئەوەی لاسایی کەرەوە و تەقلیدی نەبوو، واتە هەمان سەدای گۆرانییەکانی ڕابردووی نەدایەوە بەگوێچکەماندا فۆلکلۆریشی بۆ خۆی نەکرد بە بەندینخانە.
دووەم : هونەرمەند (زیاد ئەسعەد) بە تەنها هەر بەهرە و سەلیقە نییە، بەڵکو لە هەمان کاتدا شارەزایی دنیای موزیک و مەقامات ئەزانێت چی ئەکات و عاشقانە لەگەڵ کارەکەی خۆیدا هەڵس و کەوت ئەکات، یان ئەتوانم بڵێم (مۆسیقاو گۆرانی بووە بەدڵدار و تەنانەت – هاوسەری ئەو).
(زیاد ئەسعەد) هەموو ژیانی خۆی داوە بە هونەرەکەی و تەنانەت بۆ چرکە ساتێ لێ دوور نەکوتۆتەوە. بەشی زۆری گۆرانییەکانی تری ئەم سەردەمە، گۆ#ڕانیە#کانیان تەمەنیان کورتە زۆر زوو بیر ئەچنەوە، بەڵام بە شێکی باشی گۆرانییەکانی هونەرمەند (زیاد ئەسعەد) وا لەسەر زاری گەنجەکانەوە و ئەوترێنەوە. کە ئەمەیش بۆ خۆی بەڵگەیەکی زیندووە بۆ زیندوویتی ئەو گۆرانیانە، (زیاد) جگە لەوەی خۆی دەنگی خۆشە، لەهەمان کاتدا ئاواز دانەرێکی بەتوانایە چەندیین گۆرانی بۆ گۆرانیبێژە ناسراوەکانی ئەم سەردەمە داناوە.
(زیاد ئەسعەد) بەچاکی ئاگای لەکەللتوری گۆرانی کوردییە، ئاگای لەگۆرانی کۆن و تازەی میللەتەکانی دەورو بەرە تەنانەت هەناسەکانیان لەیەکتری جیا ئەکاتەوە.
من لەنزیکەوە کاک (زیاد) ئەناسم و تێکەڵین و لەسەردمێکدا لە سوید ڕۆژانە یەکترمان ئەبینی و بۆ یەکەمجاریش لە ڕێگەی هونەرمەند (پەیوەند جاف)ی زاوامەوە لەماڵی خۆمان ناسیم.
هونەرمەند (زیاد ئەسعەد) وەک مرۆڤیش پیاوێکی ناسک و ڕووخۆش و دڵپاکە، ئەو مۆسیقا و گۆرانی کردووەبەنان و ئاو تا سەر ئێسقان عاشقی هەموو گۆرانییەکی جوانە، هەر ئەم عەشقیەش وای لێکردووەکە نەوەستێ و هەمیشە بەخشندە بێ.
جارێکیان باسی ئەو هەموو موزیکییە گەورەیەی بۆ کردم کە لە (حەسەن زیرەک)دا هەبووە، ئەیگوت (حەسەن زیرەک لەهەندێ حاڵتدا ئاڵ و گۆڕی هەندێ تۆنی دەنگدا کاری وایکردووە، کە جێگای سەروڕمانە !!) دیارە من ڕووبەروو هەندێ ڕەخنەم لە هونەرمەند (زیاد ئەسعەد) گرتووە، بەتایبەتی کە ئەو لە ژیانی خۆیی دا پەرش و بڵاوەو پەرت پەرتە و دوورە پەرێزیەکەی لەخەڵکەوە تاڕادەیەک کاری کردۆتە سەر قەتیس بوونی چالاکییەکانی، من پێم وایە ئەبوایە تا ئێستا (زیاد) چەندیین جار سەردانی کوردستانی بکردایە، ئەو لە نزیکەوە تێکەڵ بە عاشقانی گۆرانییەکانی خۆی ببوایەوە و لەنزیکەوە گوێ لەخواست و داواکانیان بگرتایە و چەندیین کۆنسێرتی پێش کەش بکردایە، لەم ڕووەوە (زیاد) زۆر تەمبلە و مەگەر هەلیکۆپتەرێ لەماڵەکەی دا بنیشێتەوە بیڕفێنێ و بیهێنێتەوە!! ئێ ئەمەیش چۆن ئەکرێ ؟!
لە ڕووی هەڵبژاردنی ئەو تێکستی شیعریانەوە کە بۆ ئاوازەکانی هەڵییان ئەبژێرێت، تێکستەکان ڕوون و بێگرێ و گۆڵن بەتەواوی لەگەڵ ئاوازەکاندا ئەیگونجێنێ، ئەویش بۆتە هۆی ئەوەی کە لەلایەن گوێگرانەوە زوو لەبەر بکرێن.
هەڵبەت شیعری گۆرانی ئەبێ سادەو ڕەوان بن و زوو بگەنە ئاستی تێگەیشتنی خەڵکەکە، ئەگەر وانەبێت جۆرە دابڕانێک ئەکەوێتە نێوان وشە و ئاوازەوە، هونەرمەند (زیاد ئەسعەد) لە دنیای گۆرانی و مۆسیقای مندا لە نەورەسێکی سپی ئەچێ کە لەبەر هەتاوی ژیاندا دەبرسیکێتەوە.
لەدوایشدا لە دڵەوە سڵاوم بۆ هونەرمەند (زیاد ئەسعەد) و چاوی ماچ ئەکەم.
شێرکۆ بێکەس
ئەم بابەتە 3,548 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 5
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: هونەری
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: سلێمانی
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕێکخراوی کوردیپێدیا )ەوە لە: 25-06-2019 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 25-06-2019 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 30-12-2021 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 3,548 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.118 KB 25-06-2019 ڕێکخراوی کوردیپێدیاڕ.ک.
زیاد ئەسعەد
مێگا-داتای کوردیپێدیا، یارمەتیدەرێکی باشە بۆ بڕیارە کۆمەڵایەتی، سیاسی و نەتەوەییەکان.. داتا بڕیاردەرە!
پۆل: ژیاننامە | زمانی بابەت: کرمانجی - کوردیی سەروو
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
کوردیی ناوەڕاست0
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

زیاد ئەسعەد

زیاد ئەسعەد
ل ساڵا 1966 ل باژێڕێ هەڤلێر و ل تاخا تەیراوە ژدایک بوویە خوەندنا سەرەتایی و ناڤەندی و ئامادەییا پیشەیی ل هەڤلێرێ تمام کرییە. ل ساڵا 1983 دست ب کارێ هونەری کرییە، ئێکەم سترانا وی بناڤێ دوعا ئەکەم شەو و ڕۆژ بوویە کو بەرهەمێ قادر سیاحییە، پشترە بەرهەمێن زێتر هەبووینە و ل ناڤا گەنجێن هەڤلێرێدە دێ بەرنیاس بیت.
زیاد ئەسعەدێ هونەرمەند ئێکەم کاسێتا خوە ل ساڵا 1988 تومارکرییە .
ل ساڵا 1989 سەردانا ڕوژهەڵاتێ کوردستانێ و ئیرانێ کرییە لوێرێ سەردانا چەند هونەرمەندان کرییە لوانا هونەرمەند سەعید قەندی و گول پایەگانی، ڤەگەڕیایە کوردستانێ و ل ساڵا 1990 ئەلبومەک بڵاڤ کرییە و ل ساڵا 1993 ئەلبومەکە دن بەلاڤ کرییە پشترە کوردستان بەرەف ئێرانێ بجﮪ هێلایە و فێری ئاوازدانان و زمانێ فارسی بوویە پشتڕە چوویە ڕوسیا هەیامەک زور وانەیا فێربونا میوزیکێ و شێوەیێن کارکرن لسەر ستایل و جورێن سترانان خوەندییە، بو ماوێ 2 ساڵان ل ڕوسیا مایە و فێری زمانێ ڕوسی بوویە پشترە چوویە کەنەدا لوێرێ ژی فێری زمانێ ئنگلێزی بوویە پشترە چویە سوید بو ماوێ 3 ساڵان ل قوتابخانەیا هونەرێ کەلتورێ موزیکا جیهانی خوەندییە، ل چەند ئامیرێن میوزیکێ وەکە کیبۆرد و کلارنێت و پێشتریش ل کوردستانێ فێری ئامیرێ شمشاڵێ ببوو. هونەرمەند زیاد ئەسعەد ل ساڵا 1998 ئەلبومەکە سترانان ب ناڤێ نەمزانی بەڵآڤ کر و ل ساڵا 2001 چەند سترانەکێن دن ب ڕییا پڕۆگرامێ کەناڵێ ئاسمانی (#مەد تی ڤی#) بڵاڤ کرن و ل ساڵا 2003 ئەخیر ئەلبوما خوە بناڤێ (سکاڵا) بەڵاڤ کر، ل مەها 6یا ساڵا 2010 دا ب ئامادەبوونا بەشەکە زور یا ڕۆژنامەڤانێن هونەری، ل کۆنگرەیەکە ڕۆژنامەڤانیدە ئەو وەشان کر کو پشتی هەیامەکێ دن بەرهەمێ تازە یێ وی دکەڤیتە بەر گوهێ هۆگرێن دەنگێ وی. زیاد ئەسعەد د پەیاما وەدە ئەو ئاشکرە کر کو ئەو کۆمپانیایێن هونەری و ڕێڤەبەری کارێن وی، بەلێنا هندێ دایێ کوو ب بەرهەمێن تاز ڤەگەڕت ناڤا هەوادارێن خوە، هەڤدەم ئەو ژی گووت کو ڤی بەرهەمەی ل ڕوویێ کوالیتی جیاوازییەکە زیو دگەک بەرهەمێن دن هەنە. ‏‎ئەڤ بەرهەمێ زیاد ئەسعەد،ناڤێ وێ سویند دبیت، لێ بەلێ ئەڤە چەندین ساڵ بسەر ڤێ سوزا وی تێپەڕی وهەیا نها توو تشتەک دیار نییە.[1]
ئەم بابەتە بەزمانی (کرمانجی - کوردیی سەروو) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەت ب زمانا (کرمانجی - کوردیی سەروو) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە 678 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] تۆماری تایبەت بۆ کوردیپێدیا | کرمانجی - کوردیی سەروو | وەرگێڕانا کوردیپێدیایێ - کامەران ئاکرەیی
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
ڕۆژی لەدایکبوون: 00-00-1966 (58 ساڵ)
جۆری کەس: گۆرانیبێژ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان (لەدایکبوون): هەولێر
نەتەوە: کورد
وڵات - هەرێم (لەدایکبوون): باشووری کوردستان
ڕەگەزی کەس: نێر
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( کاروان م. ئاکرەیی )ەوە لە: 20-05-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 21-05-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 20-05-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 678 جار بینراوە
زیاد ئەسعەد
کوردیپێدیا، مێژووی ڕۆژ بە ڕۆژی کوردستان و کورد دەنووسێتەوە..
پۆل: ژیاننامە | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû1
English3
عربي2
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

زیاد ئەسعەد

زیاد ئەسعەد
لە ساڵی 1966 لە شاری #هەولێر# لە گەڕەکی #تەیراوە# لەدایک بووە خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی پیشەیی هەر لەو شارە تەواوکردووە. هەر لەو کاتەوەی دەفامێ، لەلایەن هاوڕێکانییەوە هەست بە دەنگخۆشییەکەی دەکرێت لە ساڵی 1983 دەستی کردووە بە کاری هونەری، یەکەم گۆرانی بەناوی (دوعا دەکەم شەو و ڕۆژ من) بڵاوکردوتەوە کە بەرهەمی قادری سیاحییە پاشان چەند گورانییەکی تریشی تۆمار کردووه.پاشان هەگبەی پڕتر و بەرهەمی زیاتری دەبێت و لەنێو گەنجانی هەولێردا دەناسرێت، ئەوسا و ئێستایش بەرهەمەکانی بە جۆرێک کاریگەرن، کەم کەس هەیە ئارەزووی گوێگرتنی لە دەنگی نەبێت.
زیاد ئەسعەدی هونەرمەند یەکەم کاسێتی خۆی لە ساڵی 1988 تۆمارکردووە و بڵاوی کردووەتەوە.
لە ساڵی 1989 سەردانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێرانی کردووە لەوێ سەردانی چەند هونەرمەندێکی کردووە لەوانەش هونەرمەند سەعید قەندی و گول پایەگانی پاشان گەڕاوەتەوە بۆ کوردستان و لە ساڵی 1990 ئەلبومێکی بڵاو کردووەتەوە و لە ساڵی 1993 ئەلبومێکی تری بڵاو کردووەتەوە پاشان کوردستانی بەجێهیشتووە جارێکی تر چووەتەوە بۆ وڵاتی ئێران ماوەیەک لەوێ وانەی ئاوازوو چۆنییەتی ئەداکردنی گۆرانی خوێندووە هەروەها فێری زمانی فارسی بووە پاشان چووەتە ڕووسیا ماوەیەکی زۆر وانەی فێربوونی میوزیکی شێوەکانی کارکردن لەسەر ستایل و جورەکانی گۆرانی خوێندووە، بۆ ماوەی 2 ساڵ لە ڕووسیا ماوەتەوە فێری زمانی ڕووسی بووە پاشان چووەتە کەنەدا ماوەیەکیش لەوێ خوێندوویەتی فێری زمانی ئینگلیزی بووە پاشان چووەتە سوید بۆ ماوەی 3 ساڵ لە قوتابخانەی هونەری کولتووری میوزیکی جیهانی خوێندووە شارەزاییەکی لە چەند ئامێرێکی میوزیکی فێربووە لەوانەش کیبۆرد و کلارنێت پێشتریش لە کوردستان زۆر بەباشی فێری ئامێری شمشاڵ ببوو. هونەرمەند زیاد ئەسعەد لە ساڵی 1998 ئەلبومێکی گۆرانی بەناوی (نەمزانی) بڵاوکردووەتەوە لە ساڵی 2001 چەند گۆرانییەکی لە ڕێگای پڕۆگرامێکی کەناڵیکی ئاسمانی (مەد تی ڤی) بڵاو کردووەتەوە لە ساڵی 2003 دوایین ئەلبومی خۆی بەناوی (سکاڵا) بڵاو کردووەتەوە هونەرمەند زیاد ئەسعەد جگە بۆ خۆی تا ئێستا 130 گۆرانی بەشێوازی ئاوازوو هۆنراوە لەلایەن هونەرمەندانی گۆرانیبێژەوە کراون بەگۆرانی.لە مانگی 6ی ساڵی (2010)دا بە ئامادەبوونی بەشێکی زۆری ڕۆژنامەوانانی هونەری، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئەوە وەشان کرا کە پاش ماوەیەکی دیکە بەرهەمی تازەی هونەرمەند زیاد ئەسعەد دەکەوێتە بەر گوێی هەواردان و هۆگرانی دەنگی، ‏‎لەو کۆنگرەیەدا، زیاد ئەسعەد لەسەر هێڵی تەلەفۆن پەیامی خۆی ڕاگەیاند و لە بارەی بەرهەمە تازەکەیەوە قسەی کرد. ‏‎
زیاد ئەسعەد لە پەیامەکەیدا ئەوەی ئاشکرا کرد، کە ئەو کۆمپانیا هونەرییانە و بەڕێوەبەری کارەکانی، هیوایان بەو بەخشییەوە، کە بە بەرهەمی تازەوە بگەڕێتەوە نێو هەوادارنی هونەری و تایبەتیی گوێگرانی گۆرانی و میووزیکی کوردی، هاودەم ئەوەیشی دەربڕی کە ئەو بەرهەمەی لە ڕووی کوالێتی و ناوەرۆکەوە جیاوازیی لەگەڵ کۆی بەرهەمەکانی پێشوویدا هەیە و وتیشی لە ڕێگەیەکی جیاوازەوە کارەکانی ئەمجارەی ئەنجام دەدات، بەرهەمەکەیشی بە زۆر باش دانا. ‏‎ئەو بەرهەمەی زیاد ئەسعەد، نێوی (سوێند) دەبێت، وەلێ ئەوە چەندین ساڵ بەسەر ئەو کۆنگرەیەدا تێ پەڕی، تا ئێستا بەرهەمەکەی بڵاو نەکراوەتەوە و دەنگی بڵاوکردنەوەیشی نییە، ئەوەش گوێگرانی نائومێد کردووە.
هونەرمەند زیاد ئەسعەد لە دوای ساڵی 1999وە ئەزموونی هونەری گۆرانی خۆی کردۆتە هەوێنێک بۆ گۆرانی کوردی توانیویەتی چەندین هونەرمەند بێنێتە بوارەکەوه.
زیاد ئەسعەد لە ڕووی ئایدۆلۆژیای حزبییەوە سەر بە هیچ حزبێک نییە و تەنیا هەستێکی نیشتمانیی کوردانەی هەیە و بۆ ئەو مەبەستەیش، زیاد لە ساڵی 1991دا گۆرانی بۆ پێشمەرگە گوتووە، ئەمە لە کاتێکدایە باس دەکرێت کە پێشتر وەک زۆربەی گۆرانیبێژانی دیکە گۆرانی بۆ حکوومەتی سەددام وتووە، بەڵام لەو بارەیەوە زیاد ئەسعەد ڕوونی کردووەتەوە کە ئەوکات لە هۆڵی گەل فەرمانبەر بووە و لە گەرمەی شەڕی ئێران -ئێراقدا بووە و بە زۆری گۆرانییان پێ وتوون، هەروەها ئەو تەنیا لە کۆرسدا بووە نەک گۆرانیبێژی سەرەکی و گۆرانییەکە ناوی (بەڵێن) بووە.[1]
ئەم بابەتە 128,078 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
فایلی پەیوەندیدار: 10
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 20
بەڵگەنامەکان
پەرتووکخانە
ژیاننامە
وێنە و پێناس
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی لەدایکبوون: 00-00-1966 (58 ساڵ)
جۆری کەس: گۆرانیبێژ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان (لەدایکبوون): هەولێر
نەتەوە: کورد
وڵات - هەرێم (لەدایکبوون): باشووری کوردستان
وڵات - هەرێم (نیشتەجێبوون): سوید
ڕەگەزی کەس: نێر
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 02-06-2014 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 14-03-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 128,078 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.142 KB 02-06-2014 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
زیاد ئەسعەد 2
بەرهەمەکانتان بە ڕێنووسێکی پوخت بۆ کوردیپێدیا بنێرن. ئێمە بۆتان ئەرشیڤ دەکەین و بۆ هەتاهەتا لە فەوتان دەیپارێزین!
پۆل: ژیاننامە | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
زیاد ئەسعەد 2
ژیاننامە

زیاد ئەسعەد 2
ژیاننامە

ناو: زیاد
ناوی باوک: ئەسعەد

$ژیاننامە$
نووسەر و زمانزانێکی بەتوانای کوردە [1]
ئەم بابەتە 461 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 56%
کوالیتیی بابەت
 30%-39%
خراپ
 40%-49%
خراپ
 50%-59%
خراپ نییە
 60%-69%
باش
 70%-79%
زۆر باشە
 80%-89%
زۆر باشە
 90%-99%
نایاب
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 18-09-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕێبوار جەمال سەگرمە )ەوە لە: 10-11-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 461 جار بینراوە
زیاد ئەسعەد ساڵا 1991 ل سۆرانێ
بەداخین بۆ قەدەغەکردنی کوردیپێدیا لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی وڵات لەلایەن داگیرکەرانی تورک و فارسەوە
پۆل: وێنە و پێناس | زمانی بابەت: کرمانجی - کوردیی سەروو
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
کوردیی ناوەڕاست0
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

زیاد ئەسعەد ساڵا 1991 ل سۆرانێ

زیاد ئەسعەد ساڵا 1991 ل سۆرانێ
جهێ وێنەی: باژێڕوکێ #سۆران# سەر ب پارێزگەها #هەڤلێر#ێ
ساڵا گرتنا وێنەی: 1991
کەسایەتیێ دناڤا وێنەی: #زیاد ئەسعەد#
ناڤێ وێنەگر: نەدیار [1]
ئەم بابەتە بەزمانی (کرمانجی - کوردیی سەروو) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەت ب زمانا (کرمانجی - کوردیی سەروو) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە 194 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کرمانجی - کوردیی سەروو | وەرگێڕانا کوردیپێدیایێ - کامەران ئاکرەیی
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
شار و شارۆچکەکان: سۆران
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 90%
90%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( کاروان م. ئاکرەیی )ەوە لە: 21-05-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 21-05-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 21-05-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 194 جار بینراوە
زیاد ئەسعەد ساڵی 1991 لە سۆران
هاوکارانی کوردیپێدیا، بابەتییانە، بێلایەنانە، بەرپرسانە و پیشەییانە، ئەرشیڤی نەتەوەییمان تۆماردەکەن..
پۆل: وێنە و پێناس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

زیاد ئەسعەد ساڵی 1991 لە سۆران

زیاد ئەسعەد ساڵی 1991 لە سۆران
شوێنی وێنە: شارۆچکەی #سۆران# سەر بە پارێزگای #هەولێر#
ساڵی گرتنی وێنە: 1991
کەسایەتی ناو وێنەکە: #زیاد ئەسعەد#
ناوی وێنەگر: نەناسراو
ئەم بابەتە 2,383 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] تۆڕی کۆمەڵایەتی | کوردیی ناوەڕاست | پەیجی مەڵبەندی گۆرانی و ئاوازی ڕەسەنی کوردی
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: سۆران
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 70%
70%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( سەریاس ئەحمەد )ەوە لە: 03-07-2019 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 04-07-2019 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( کاروان م. ئاکرەیی )ەوە لە: 21-05-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 2,383 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.122 KB 03-07-2019 سەریاس ئەحمەدس.ئـ.
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
کورتەباس
خۆپاراستن لە زیانی تیشکە ناووکی یەکان
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
وێنە و پێناس
گەنجانی ڕانیە ساڵی 1973
پەرتووکخانە
چیرۆکی من
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
کورتەباس
گفتوگۆیەک لەگەڵ مەقام زانی کورد (حەمە درێژ)
ژیاننامە
شەرمین وەلی
پەرتووکخانە
دەمێک لەگەل یاری غار
ژیاننامە
ئاشتی شێرکۆ سلێمان
ژیاننامە
عەونی یوسف
پەرتووکخانە
خووە بچووکەکان
کورتەباس
لە ئاسۆی هونەری جیهانی دا-ژان گوژۆن پەیکەرتاشی فەڕەنسی مەزنی
کورتەباس
شانۆگەری ی ئەنتیگۆنا
وێنە و پێناس
وێنەیەکی مەلا مستەفا بارزانی ساڵی 1971 لە حاجی ئۆمەران
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
وێنە و پێناس
مامۆستا و قوتابییانی قوتابخانەی کۆزەبانکە لە دیبەگە ساڵی 1968
ژیاننامە
بەناز عەلی
ژیاننامە
عیسا یونس حەسەن
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
مهناز کاوانی
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
وێنە و پێناس
کاتی نمایشکردنی شانۆیی گۆرانی چایکا ساڵی 1988
کورتەباس
مەترسی یەکانی کارەباگرتن و جۆرەکانی
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
حوکمی بنەماڵە لە عێراق و ئەو ئاڵنگاڕییانەی لەبەردەم حکومەت و دیموکراسیدان
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
ژیاننامە
ئومێد سەیدی
پەرتووکخانە
گوڵبەهارێک لەم پاییزی عومرەمدا دەڕوێت

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
قابیل عادل
18-04-2012
هاوڕێ باخەوان
قابیل عادل
ژیاننامە
شاپور عەبدولقادر
18-04-2012
هاوڕێ باخەوان
شاپور عەبدولقادر
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
تاراوگە
02-06-2018
هاوڕێ باخەوان
تاراوگە
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە بەکر
ژینا ئەمینی
ژیاننامە
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
16-04-2024
سروشت بەکر
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
شوێنەکان
یاخیان
16-04-2024
سەریاس ئەحمەد
پەرتووکخانە
گوڵبەهارێک لەم پاییزی عومرەمدا دەڕوێت
16-04-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
16-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
سەعەد دەخیل تەعلۆ خدر
16-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
بارزان ئەکرەم
16-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
15-04-2024
زریان عەلی
ژیاننامە
ئومێد سەیدی
15-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
کورد لە ئەرمەنستان ساڵی 1947
15-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
گوندی ناوزەنگ ساڵی 1979
15-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 515,989
وێنە 105,139
پەرتووک PDF 19,078
فایلی پەیوەندیدار 95,579
ڤیدیۆ 1,260
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
کورتەباس
خۆپاراستن لە زیانی تیشکە ناووکی یەکان
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
وێنە و پێناس
گەنجانی ڕانیە ساڵی 1973
پەرتووکخانە
چیرۆکی من
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
کورتەباس
گفتوگۆیەک لەگەڵ مەقام زانی کورد (حەمە درێژ)
ژیاننامە
شەرمین وەلی
پەرتووکخانە
دەمێک لەگەل یاری غار
ژیاننامە
ئاشتی شێرکۆ سلێمان
ژیاننامە
عەونی یوسف
پەرتووکخانە
خووە بچووکەکان
کورتەباس
لە ئاسۆی هونەری جیهانی دا-ژان گوژۆن پەیکەرتاشی فەڕەنسی مەزنی
کورتەباس
شانۆگەری ی ئەنتیگۆنا
وێنە و پێناس
وێنەیەکی مەلا مستەفا بارزانی ساڵی 1971 لە حاجی ئۆمەران
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
وێنە و پێناس
مامۆستا و قوتابییانی قوتابخانەی کۆزەبانکە لە دیبەگە ساڵی 1968
ژیاننامە
بەناز عەلی
ژیاننامە
عیسا یونس حەسەن
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
مهناز کاوانی
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
وێنە و پێناس
کاتی نمایشکردنی شانۆیی گۆرانی چایکا ساڵی 1988
کورتەباس
مەترسی یەکانی کارەباگرتن و جۆرەکانی
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
حوکمی بنەماڵە لە عێراق و ئەو ئاڵنگاڕییانەی لەبەردەم حکومەت و دیموکراسیدان
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
ژیاننامە
ئومێد سەیدی
پەرتووکخانە
گوڵبەهارێک لەم پاییزی عومرەمدا دەڕوێت

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.75 چرکە!