پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
هاونیاز سامی سابر
20-09-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
مەسعود پزیشکیان: من و سەرۆک بارزانی لە مەهاباد لەدایکبووین!
20-09-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
دیانا عەدنان کەریم
20-09-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
ئاوات مەلا ڕەسوڵ
19-09-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
ڕێزان قەساب
19-09-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
بافڵ تاڵەبانی و نەهرۆ کەسنەزانی و شێخ جەعفەر لە یادی مەولوددا پێکەوە دەرکەووتن
19-09-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
بەنین ئەحمەد
19-09-2024
سروشت بەکر
شوێنەکان
ئەرزڕۆم
19-09-2024
شادی ئاکۆیی
ژیاننامە
ڕۆژین ئەکرەم
18-09-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
عاسی فاتیح وەیسی
18-09-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت
  537,388
وێنە
  109,537
پەرتووک PDF
  20,228
فایلی پەیوەندیدار
  103,796
ڤیدیۆ
  1,533
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
306,623
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
89,806
هەورامی - Kurdish Hawrami 
65,986
عربي - Arabic 
30,397
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
17,966
فارسی - Farsi 
9,636
English - English 
7,553
Türkçe - Turkish 
3,667
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Deutsch - German 
1,664
Pусский - Russian 
1,140
Français - French 
348
Nederlands - Dutch 
130
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
72
Español - Spanish 
55
Polski - Polish 
55
Հայերեն - Armenian 
52
Italiano - Italian 
52
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
20
Norsk - Norwegian 
18
Ελληνική - Greek 
16
עברית - Hebrew 
16
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
6
Catalana - Catalana 
6
Čeština - Czech 
5
ქართველი - Georgian 
5
Srpski - Serbian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
Hrvatski - Croatian 
3
балгарская - Bulgarian 
2
हिन्दी - Hindi 
2
Lietuvių - Lithuanian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
وشە و دەستەواژە 
130,109
پەرتووکخانە 
25,618
ژیاننامە 
25,416
کورتەباس 
18,133
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
14,698
پەند و ئیدیۆم 
13,558
شوێنەکان 
11,998
شەهیدان 
11,632
کۆمەڵکوژی 
10,907
هۆنراوە 
10,263
بەڵگەنامەکان 
8,348
وێنە و پێناس 
7,358
ئامار و ڕاپرسی 
4,624
کلتوور - مەتەڵ 
3,149
ناوی کوردی 
2,316
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,458
ڤیدیۆ 
1,431
پۆلێننەکراو 
990
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
821
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
777
کارە هونەرییەکان 
762
شوێنەوار و کۆنینە 
637
فەرمانگەکان  
276
گیانلەبەرانی کوردستان 
251
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
188
نەخشەکان 
185
نەریت 
160
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
101
ژینگەی کوردستان 
94
زانستە سروشتییەکان 
80
خواردنی کوردی 
80
دۆزی ژن 
55
مۆزەخانە 
50
یارییە کوردەوارییەکان 
39
بەرهەمە کوردستانییەکان 
38
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
21
گەشتوگوزار 
2
کۆگای فایلەکان
MP3 
324
PDF 
31,287
MP4 
2,528
IMG 
200,835
∑   تێکڕا 
234,974
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
ژیاننامە
بەهادین عەبدوڵڵا ئیبراهیم -...
ژیاننامە
ئەژین قادر
ژیاننامە
ئەمین ئیبراهیم فەرەج
ژیاننامە
سەعید قەزاز
شەهیدان
ڕێبوار کەریمیان
ئەنجام: 29 تۆمار دۆزرایەوە، لاپەڕە 1 لە 3



نوێکردنەوە
Export Page to MS Excel
Facebook
Twitter
Telegram
LindedIn
Viber
Whats App
Facebook Messenger
Email
Copy Link

08-12-2018 - جەمال نەبەز کۆچی دوایی کرد
کوردیپێدیا و هاوکارانی، هەردەم یارمەتیدەردەبن بۆ خوێندکارانی زانکۆ و خوێندنی باڵا بۆ بەدەستخستنی سەرچاوەی پێویست!
پۆل: ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî0
English0
کرمانجی0
هەورامی0
لوڕی0
لەکی0
Zazakî0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Français0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Catalana0
Cebuano0
Čeština0
Esperanto0
Fins0
Hrvatski0
Kiswahili سَوَاحِلي0
Lietuvių0
Norsk0
Ozbek0
Polski0
Português0
Pусский0
Srpski0
балгарская0
қазақ0
Тоҷикӣ0
Հայերեն0
ترکمانی0
हिन्दी0
ქართველი0
中国的0
日本人0

بەهۆی بارانبارانەوە خانوی هاووڵاتیەك روخا

بەهۆی بارانبارانەوە خانوی هاووڵاتیەك روخا
$باکووری کوردستان$
- #حەوا تەکین# بەڕێوەبەری ڕێکخستنەکانی پارتی دیموکراتیکی گەلان (#هەدەپە#) لە شاری مێرسین لە کاتی هەڵکوتانی پۆلیس بۆ سەر ماڵەکەی دەستگیرکرا. لە دوای پشکنینی تەندرووستی تەکین ڕەوانەی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی مێرسین کرا. ڕاگەیاندرا، پۆلیس بە پاساوی ئەوەی تەکین بەشداریی لە چالاکیی مانگرتن لە خواردندا بۆ پشتیووانی لە لەیلا گیوڤەن کردووە، دەستگیریان کردووە.[7]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- ئەنجوومەنی فەرهەنگیی #قەڵەمی هاوچەرخی کورد# لە شاری #پاوە#، کەوتووەتە ژێر گوشاری ناوەندە فەرهەنگییەکانی سەر بە حکوومەتی ئێران.[5]
- هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی وەحید عەزیمی لە شوێنی کارەکەی لە نزیک مەیدانی ئیقبالی شاری #سنە# دەسبەسەر کراوە. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئیتلاعاتییەکان بە بێ خستنەڕووی بەڵگەیی یاسایی بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکان ئەو هاووڵاتییە کوردەیان وێرای لێدانی فیزیکی دەسبەسەر کردووە.[5]
- هاووڵاتییەکی کورد، بە ناوی #شەهاب میهەنخا#، خەڵکی گوندی ئەمیرئاباد، سەربە شاری #شنۆ#، بە دانانی بارمتەی 400 میلیۆن تمەنی، لە زیندانی ئەم شارە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.[5]
$باشووری کوردستان$
- بەهۆی باران بارین و بەدوورگرتنی خوێندکارانی لە زیانی گیانی لە چەند ناوچەیەکی سنووری هەردوو پەروەردەی #گەرمیان# و شارۆچکەی #شارەزوور# دەوامی خوێندنگەکان بۆ ئەمڕۆ کرایە پشووی فەرمی.[1]
- بەڕێوەبەری ڕێگا‌وبانی #کۆیە# ڕایگەیاند، هێشتا هاتوچۆی ئۆتۆمبیل بە ڕێگای #سماقوڵی#دا ئاسایی نەبووەتەوە، ئەوەش بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاوی بەنداوی جەلی کە ئاستەنگی بۆ هاتوچۆی ئۆتۆمبیل درووستکردووە.[2]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/161304/0004.JPG=KTML_ImageCaption_Title=بەهۆی بارانەوە ئاوی بەنداوی جەلی بەرزبووەتەوە و ئاستەنگی بۆ هاتوچۆی ئۆتۆمبێل درووستکردووە=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=بەهۆی بارانەوە ئاوی بەنداوی جەلی بەرزبووەتەوە و ئاستەنگی بۆ هاتوچۆی ئۆتۆمبێل درووستکردووە=KTML_ImageCaption_End=
- بەهۆی باران بارینەوە لە گوندی کەوبێن سەربە شارەدێی #سەرکەپکان#ی شارۆچکەی #ڕانیە#، خانوی هاووڵاتییەک داڕما بەسەر دوکانەکەیدا.[3]
- هاتوچۆی گەرمیان داوا لەهاووڵاتییان دەکات بەهۆی داڕووخانی بەشێک لە پردی دەرە دۆینە لە سنووری قەترەی نێوان #کەلار#- #دەربەندیخان# بەشێوەیەکی کاتی هاتوچۆکردن بخەنە سەر ڕێگەی #بەمۆ#.[3]
- لە شارۆچکەی #بەردەرەش# بەهۆی درووستبوونی لافاو 10 هەزار مریشک دەبنە ژێر ئاوەوە.[3]
- خالید نەرمۆ سەرۆکی شارەوانی شارۆچکەی شێخان ڕایگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ لە گوندی (باسفن) بەنداوێک بەهۆی گلدانەوەی زۆری ئاوی باران هەرەسی هێنا و ڕووخا.[1]
- بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی #مەخموور# لەئاگادارییەکدا دەڵێت: لەبەر زۆریی بارانبارین قوتابخانەکانی ئەو گوندانەی بەهۆی لافاوەوە ڕێگاکانیان مەترسی لەسەره، ‌ دەتوانن کار نەکەن.[1]
- ستافی سینەما سالم لە شاری #سلێمانی#، هەفتەیەکی دیکەیان بۆ نمایشکردنی فیلمی #14ی تەمموز# (تیرمەه) درێژکردەوە و لە هەفتەی دووەم-دا ڕۆژانە لە دوو کاتی جیاوازدا نمایش دەکرێت.[4]
- ئاساییشی سلێمانی دەستگیرکردنی گرووپێکی خۆکوژ ڕادەگەیەنێت.[6]
$دەرەوەی کوردستان$
- پڕۆفیسۆر د. #جەمال نەبەز# نووسەر و زمانەوانی کورد لە تەمەنی 85 ساڵیدا و لە وڵاتی ئەڵمانیا کۆچیدوایی کرد.[6]
- کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی ئێراق داوای ڕوونکردنەوەی هۆکاری داخستنی بارەگاکانی تەڤگەری ئازادیی لە حکومەتی هەرێم دەکات و #وەزارەتی ناوخۆ# و ئەنجوومەنی وەزیرانی ئێراقیشی لێئاگادار دەکاتەوە.[4]
- نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ سووریا ڕایدەگەیەنێت: پشتیووانیکردنی کوردەکان لەلایەن واشنتن-ەوە تەکتیکی و کاتییە.[1]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
ئەم بابەتە 14,264 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری دواڕۆژ - 08-12-2018
[2] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رووداو - 08-12-2018
[3] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری پوک میدیا - 08-12-2018
[4] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رۆژنیوز - 08-12-2018
[5] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری کوردپا - 08-12-2018
[6] دیارینەکراو | کوردیی ناوەڕاست | تەواوی کەناڵەکانی راگەیاندن
[7] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری ئەی ئێن ئێف نیوز - 08-12-2018
فایلی پەیوەندیدار: 24
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 21
1. ژیاننامە جەمال نەبەز
2. ژیاننامە حەوا تەکین
3. ژیاننامە شەهاب میهەنخا
4. ژیاننامە Cemal Nebez
5. ژیاننامە شهاب مهن‌خا
1. پارت و ڕێکخراوەکان قەڵەمی هاوچەرخی کورد
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: شنۆ
شار و شارۆچکەکان: سنە
شار و شارۆچکەکان: مەخموور
شار و شارۆچکەکان: پاوە (هەورامان)
شار و شارۆچکەکان: ڕانیە (راپەڕین)
شار و شارۆچکەکان: سلێمانی
شار و شارۆچکەکان: دەربەندیخان
شار و شارۆچکەکان: کۆیە
شار و شارۆچکەکان: سەیدسادق (شارەزوور)
شار و شارۆچکەکان: کەلار (گەرمیان)
وڵات - هەرێم: ئەڵمانیا
وڵات - هەرێم: ئێران
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 01-11-2018 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 03-11-2018 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڤەژەن کشتۆ )ەوە لە: 28-06-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 14,264 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.277 KB 08-12-2018 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
فایلی وێنە 1.0.159 KB 02-12-2018 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
بافڵ تاڵەبانی لە پرسەنامەیەکدا سەرەخۆشی خۆی ئاڕاستەی بنەماڵەی پرۆفیسۆر د. جەمال نەبەز دەکات
بەهۆی کوردیپێدیاوە دەزانیت هەر ڕۆژێکی ڕۆژژمێرەکەمان چیی تیادا ڕوویداوە!
پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî0
English0
کرمانجی0
هەورامی0
لوڕی0
لەکی0
Zazakî0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Français0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Catalana0
Cebuano0
Čeština0
Esperanto0
Fins0
Hrvatski0
Kiswahili سَوَاحِلي0
Lietuvių0
Norsk0
Ozbek0
Polski0
Português0
Pусский0
Srpski0
балгарская0
қазақ0
Тоҷикӣ0
Հայերեն0
ترکمانی0
हिन्दी0
ქართველი0
中国的0
日本人0

بافڵ تاڵەبانی لە پرسەنامەیەکدا سەرەخۆشی خۆی ئاڕاستەی بنەماڵەی پرۆفیسۆر د. ج...

بافڵ تاڵەبانی لە پرسەنامەیەکدا سەرەخۆشی خۆی ئاڕاستەی بنەماڵەی پرۆفیسۆر د. ج...
بەڕێزان خانەوادەی مامۆستا #جەمال نەبەز#
‎بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی، ڕۆشنفکروبيرمەند کورد پرۆفيسۆر (جەمال نەبەز) م پێگەیشت، بۆ ئەو خەمە، پرسەو سەرەخۆشی خۆمتان ئاڕاستە دەکەم، ئومێدەوارم ئەمە، دوا ناخۆشی هەموولايەک بێت
‎براتان
‎بافڵ #جەلال تاڵەبانی#
#08-12-2018#
⚠️ تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
ئەم بابەتە 4,714 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 6
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 08-12-2018 (6 ساڵ)
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شێوازی دۆکومێنت: چاپکراو
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 08-12-2018 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 09-12-2018 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 09-12-2018 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 4,714 جار بینراوە
بانگەوازێک بە هیوای ئەوەی گوێڕابگیرێ لێی - جەمال نەبەز
خانمانی کوردیپێدیا، ئازار و سەرکەوتنەکانی ژنانی کورد لە داتابەیسی نەتەوەکەیاندا هاوچەرخانە ئەرشیڤدەکەن..
پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
1 دەنگ 1
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî0
English0
کرمانجی0
هەورامی0
لوڕی0
لەکی0
Zazakî0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Français0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Catalana0
Cebuano0
Čeština0
Esperanto0
Fins0
Hrvatski0
Kiswahili سَوَاحِلي0
Lietuvių0
Norsk0
Ozbek0
Polski0
Português0
Pусский0
Srpski0
балгарская0
қазақ0
Тоҷикӣ0
Հայերեն0
ترکمانی0
हिन्दी0
ქართველი0
中国的0
日本人0
بانگەوازێک بە هیوای ئەوەی گوێڕابگیرێ لێی - جەمال نەبەز
بەڵگەنامەکان

بانگەوازێک بە هیوای ئەوەی گوێڕابگیرێ لێی - جەمال نەبەز
بەڵگەنامەکان

02-08-2008
ئەم بابەتە 21,444 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
فایلی پەیوەندیدار: 1
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
1. ژیاننامە جەمال نەبەز
1. ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 02-08-2008
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 02-08-2008 (16 ساڵ)
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: دەرەوە
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 87%
87%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 11-08-2013 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 08-08-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 21,444 جار بینراوە
بڕیارە ڕۆژی 21-12-2018 تەرمی پرۆفیسۆر جەمال نەبەز دەهێندرێتەوە بۆ کوردستان
بەرهەمەکانتان بە ڕێنووسێکی پوخت بۆ کوردیپێدیا بنێرن. ئێمە بۆتان ئەرشیڤ دەکەین و بۆ هەتاهەتا لە فەوتان دەیپارێزین!
پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî0
English0
کرمانجی0
هەورامی0
لوڕی0
لەکی0
Zazakî0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Français0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Catalana0
Cebuano0
Čeština0
Esperanto0
Fins0
Hrvatski0
Kiswahili سَوَاحِلي0
Lietuvių0
Norsk0
Ozbek0
Polski0
Português0
Pусский0
Srpski0
балгарская0
қазақ0
Тоҷикӣ0
Հայերեն0
ترکمانی0
हिन्दी0
ქართველი0
中国的0
日本人0

بڕیارە ڕۆژی 21-12-2018 تەرمی پرۆفیسۆر جەمال نەبەز دەهێندرێتەوە بۆ کوردستان

بڕیارە ڕۆژی 21-12-2018 تەرمی پرۆفیسۆر جەمال نەبەز دەهێندرێتەوە بۆ کوردستان
بەناوی خواو کوردستانی پیرۆزەوە
(دیسان دوو چاوی سووری وەتەن بوو بە گۆمی خوێن
فرمێسک وەکو فوارە لە دڵ هەڵقووڵایەوە) بێخود
لە بنەماڵەی دکتۆر #جەمال نەبەز#ەوە بۆ سەرجەم خزمان و هاوبیران و هاوڕێ و دلسۆزانی زانای نێوداری کورد دکتۆر (جەمال نەبەز) گشت کەناڵەکانی ڕاگەیاندن بیستراو و بینراو. سڵاوی گەرم.
ڕۆژی هەینی 21 /12 / 2018 کاتژمێر 4:30 ئێوارە، تەرمی ڕەوانشاد مامۆستا (جەمال نەبەز) بەیاوەری دەستەیەک لە دڵسۆزانییەوە، لەفرۆکەخانەی تێگلی بەرلینی ئەڵمانییاوە بەڕێدەکرێت بۆ کوردستان. لە کاتژمێر 10:30 شەو لە فڕۆکەخانەی #هەولێر#ی نێودەوڵەتی لەلایەن خۆشەویستان و خانەوادەکەیەوە وەردەگیرێت..
بۆ بەیانییەکەی 22 /12 / 2018 دەگاتەوە شاری #سلێمانی# و لە شوێنێکی تایبەت و بە ئامادەبوونی دۆست و خانەوادە و هاوبیرانییەوە لە گۆڕستانی (گردی شێخ مارف) بەخاک دەسپێردرێت. سەری ڕێزو نەوازش دادەنوێنین بۆ نەمری ئەم کەڵە مرۆڤەی چۆکی دانەدا بۆ هەموو داگیرکەران و ئەوانەی کەوابەرلەشکرییان بوون. گۆڕت چراخان و ڕەوانت بە فیردەوس شاد بێت.
خوشکی دلسۆزتان نیعمەت تۆفیق مەحمود، بنەماڵەی دکتۆر جەمال نەبەز
#20-12-2018#
ئەم بابەتە 3,610 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
1. ژیاننامە جەمال نەبەز
1. ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 20-12-2018
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 20-12-2018 (6 ساڵ)
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شێوازی دۆکومێنت: چاپکراو
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 21-12-2018 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 21-12-2018 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 21-12-2018 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 3,610 جار بینراوە
بۆچلەی ماتەمی هاوبیرم پرۆفیسۆر دوكتۆر جەمال نەبەز
کوردیپێدیا و هاوکارانی، هەردەم یارمەتیدەردەبن بۆ خوێندکارانی زانکۆ و خوێندنی باڵا بۆ بەدەستخستنی سەرچاوەی پێویست!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: عربي - Arabic
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
کوردیی ناوەڕاست0
Kurmancî0
English0
کرمانجی0
هەورامی0
لوڕی0
لەکی0
Zazakî0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Français0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Catalana0
Cebuano0
Čeština0
Esperanto0
Fins0
Hrvatski0
Kiswahili سَوَاحِلي0
Lietuvių0
Norsk0
Ozbek0
Polski0
Português0
Pусский0
Srpski0
балгарская0
қазақ0
Тоҷикӣ0
Հայերեն0
ترکمانی0
हिन्दी0
ქართველი0
中国的0
日本人0

بۆچلەی ماتەمی هاوبیرم پرۆفیسۆر دوكتۆر جەمال نەبەز

بۆچلەی ماتەمی هاوبیرم پرۆفیسۆر دوكتۆر جەمال نەبەز
پێش ئەوەی رو بكەمە ئەوروپا، هاوڕێو هاوخەباتی كوردایەتیم، ئوسمان سەبری، ئاگاداریكردم كە جەمال نەبەز كوردێكی زۆر نەتەوەییە. ئەم ئامۆژگارییە، وایلێكردم كە ئەو بەڕێزەم خۆشبوێ بەرلەوەی بیبینم..
پاش گه‌یشتنم بە مامۆستا #جه‌مال نه‌به‌ز#، لە قسه‌كانیدا بۆمده‌ركه‌وت كه‌ پێیوایه‌ چاره‌سه‌ركردنی دۆزی گه‌لی كورد له‌ رِێگای سه‌ربه‌خۆیی كوردستانەوە ده‌بێت. پێی وابو دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردی تاكه‌ ئامرازه‌ بۆ به‌ده‌ستهینانی ئاسایشو به‌رقراریو دادپه‌روه‌ری بۆگه‌لی كورد، ئه‌و قسانه‌ی ناوبراو ئه‌وه‌ بون كه‌ من بۆی ده‌گه‌رِام. پاشان دیداره‌كانمان دوباره‌ بونه‌وه‌و گۆێم له‌ بوچونه‌كانی ده‌گرتو چێژه‌م لێوه‌رده‌گرتنو خوازیاربوم بۆئەو ئامانجانه‌ خه‌بات بكه‌م.
له‌یه‌كێك له‌ دیداره‌كانمان دكتۆر جه‌مال باسی رِێكخستنی كاژیكی كردو پەرتوكی كاژیكنامەی دامێ. سه‌رله‌به‌یانی رِۆژی دواتر به‌ خێرایی چوم بۆلایو پێم رِاگه‌یاند كه‌ ئاماده‌م به‌شێوه‌یه‌كی ته‌واو و تا دواساتی ژیانم قوربانی بده‌م به‌هه‌مو شتێك له‌پێناو ئه‌م بیروباوه‌ره‌ مه‌زنه‌ كه‌ ته‌نها ئامانجی بونیادنانی ده‌وڵه‌تی كوردی نییه‌، به‌ڵكو به‌هێزكردنی گه‌له‌كه‌مان له‌ رِوی بیره‌وه‌ كه‌ ده‌بێته‌ مایه‌ی پاراستنی ده‌وڵه‌تی كوردی له‌ رِوخان له‌ داهاتودا. پاشان په‌یرِو پرۆگرامی ناوخۆی كاژیكم به‌وردی خۆێنده‌وه‌و داواكاریی به‌ئه‌ندامبونم له‌ كاژیك پێشكه‌شكرد، دوایی دكتۆر جه‌مال ناساندمی به‌ ژماره‌یه‌ك له‌ هاوبیرەكانی كاژیك، وه‌كو پارێزه‌ر كامل ژیر كه‌ به‌سه‌ردانێك لەكوردستانەوە هاتبو بۆئەڵمانیاو ئه‌ندازیار بروسكه‌ ئیبراهیم و كه‌سانی دیكه.‌
دكتۆر جه‌مال نه‌به‌ز ژماره‌یه‌ك زمانی زۆر به‌باشی ده‌زانی وه‌كو ئه‌ڵمانی و ئینگلیزی و فارسی و سینسكریتی و چه‌ندین زمانی دیكه‌ش. سه‌باره‌ت به‌ زمانی كوردیش، زۆر به‌باشی هه‌مو شێوه‌زاره‌كانی ده‌زانی.
كە گەڕامەوە خۆرئاوای كوردستان، به‌فه‌رمانی دكتۆر جه‌مال، رِێكخستنه‌كانی كاژیك دروستبونو ژماره‌یه‌ك رِێكخراوی كۆمه‌لآیه‌تی وه‌كو لاوان، ژنان، خۆێندكارانو چه‌ندین رِێكخراوی دیكه‌ سه‌ربه‌كاژیك دروستبون. رِێكخراوی خۆێندكاران له‌هه‌مویان چالاكتربون كە به‌ناوی یه‌كێتی خۆێندكارانی نه‌ته‌وه‌یی كورد كاریان ده‌كردو گۆڤارێكیان ده‌رده‌كرد به‌ناوی هۆشیاریو به‌شێوه‌كی به‌رفراوان بلآوده‌كرایه‌وه‌ له‌ خۆرئاوای كوردستانو له‌ به‌یروته‌وه‌ به‌ پۆسته‌ی فه‌رمی ده‌نێردرا بۆهه‌مو جیهان.
پاشان به‌شداریمكرد له‌كۆنگرەی خۆێندكاران له‌ #سلێمانی#و خۆێندنگایه‌كی كوردیم دامه‌زراند له‌ شاری به‌یروت، جگه‌ له‌ ژماره‌یه‌كیتر له‌چالاكی كه‌ ئه‌نجامده‌دران به‌ رِینمایی دكتۆر جه‌مال، به‌مه‌رجێك به‌ناوی رِێكخراوی خۆێندكارانه‌وه‌ ئه‌نجامبدرێت نه‌ك به‌ناوی كاژیكه‌وه‌ تا كاژیك به‌نهێنی بمێنێتەوە.
له‌ شاری دیمشق وحه‌له‌ب ده‌یان خۆێندكار بونیان هه‌بو كه‌ له‌ باكوری كوردستانه‌وه‌ هاتبون بۆخۆێندنی شه‌ریعه‌تی ئیسلامی. هه‌مو ساڵێك زیاتر له‌ ده‌ خۆێندكار خۆێندنیان ته‌واو ده‌كرد. منیش له‌ دیمشق وحه‌له‌ب كارمده‌كرد بۆ رِێكخستنی زۆربه‌ی ئه‌و خۆێندكارانه‌ له‌كاژیكدا وه‌كو هه‌نگاوێكی یه‌كه‌م له‌ بلآوكردنه‌وه‌ی رِێكخستنه‌كانمان له‌ باكوری كوردستان.
*
‌ كۆتایی 1984 گه‌یشتمە به‌ریتانیاو ده‌ستمكرد به‌خه‌باتێكی نوێ. دكتۆر جه‌مال نه‌به‌ز هانده‌رێكی نایاببو بۆ هه‌ر جولآنه‌وه‌یه‌كم كه‌ تروسكایی هیوای تێدابێت بۆئازادیوسه‌ربه‌خۆیی كوردستان.
سالی 1985 دكتۆر جه‌مال نه‌به‌ز یه‌كێكبو له‌ دامه‌زرێنه‌رانو سازكردنی كۆنگره‌ی نیشتمانی كوردستان به‌مه‌به‌ستی یه‌كرِیزیی پارتو رِه‌وته‌ كوردییه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له ژه‌نه‌رِاڵ عه‌زیز عه‌قراویو دكتۆر مه‌حمه‌د ساڵح كابوریو دكتۆر سه‌لآح جه‌مورو دكتۆر موزه‌فه‌ر باتۆمه‌و ئه‌ندازیار بروسكه‌ ئیبراهیم وشیخ له‌تیف مه‌ریوانی وده‌رویش حه‌سۆی شیخی ئیزیدییان و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ له‌كه‌سایه‌تی نیشتمانی له‌هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستانەوەوهه‌ریه‌كێكیان ئه‌ركێكی هه‌بو، منیش هه‌ڵبژێردرام وه‌كو سه‌رۆكی كۆنگره‌كه‌و دكتۆر جه‌مال نه‌به‌زیش وه‌كو رِاوێژكاری یه‌كه‌می كۆنگره‌كه‌.
سالی 1988 دكتۆر جه‌مال نه‌به‌ز هانیدام بانگیشتنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان قبوڵ بكه‌م به‌مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌دیارنه‌مانی هه‌شت هه‌زار كوردی بارزانی كه‌ له‌ لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه‌ رِفێنرابون.
دكتۆر جه‌مال نه‌به‌ز ئه‌كادیمیای كوردی بۆزانست وهونه‌ر دامه‌زراندو ئاماده‌ی كۆنفرانسی دامه‌زراندنی بوم كه‌ له‌ شاری ڤیه‌ننا سالی 1991 سازكراو ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ زاناو ئه‌دیبو بیرمه‌ندوهونه‌رمه‌ندی كوردی له‌خۆگرتبو. ئه‌و ئه‌كادیمیایه‌ چه‌ندین بلآوكراوه‌ی بلآوكرده‌وه‌ كە له‌ لایه‌ن چاپخانه‌ی فه‌رهاد ئازاد له‌ سوید چاپ ده‌كران.
ساڵی 1995 دكتۆر جه‌مال نه‌به‌ز داوای لێكردم كە رِه‌زامه‌ندبم له‌داواكاریی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ تارواگه/‌ به‌لجیكا بۆئه‌ندابونم لەو پەرلەمانە.
دكتۆر جه‌مال نه‌به‌ز داوای لێكردم كه‌ بانگیشتنامه‌ی عه‌قید موعمه‌ر قه‌زافی قبوڵ بكه‌مو سه‌ردانی بكه‌م له‌ لیبیا.
ساڵی 2000 داوای لێكردم بانگێشتی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان قبوڵ بكه‌موسه‌ردانی كوردستان بكه‌م.
دكتۆر جه‌مال نه‌به‌ز ده‌یان سمیناری ساز كرد له‌ سه‌رجه‌م ولآته‌ ئه‌وروپیه‌كانو به‌شداریم كرد له‌ زۆرینه‌ییان. سمیناره‌كانی كه‌ له‌ له‌ندن سازكرابون هه‌مویانم رِێكخستونو تۆمارم كردون به‌ رِه‌نگ وده‌نگ به‌مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی بیانخه‌مه‌ رِیزی په‌رتوكو وتاره‌ نایه‌بو زۆره‌كانی كه‌ وه‌كو سامانێكی نه‌ته‌وه‌یی هه‌میشه‌ زیندو بمێننه‌وه‌، ژماره‌یه‌كیش له‌په‌رتوكه‌كانی له‌ له‌ندن چاپم كردون له‌ نێوانیان په‌رتووكی بیری نه‌ته‌وه‌یی كوردو پرسی نه‌ته‌وه‌ی كورد به‌ زمانی كوردیو په‌رتوكی كوردو مێژویانو كه‌لتوریان به‌ زمانی ئینگلیزی..
دكتۆر جه‌مال نه‌به‌ز له‌سه‌رجه‌م كۆنفرانسه‌ گشتیه‌كانی كۆنگره‌ی نیشتمانی كوردستان ئامادەبوە كە دواینیان ‌ساڵی 2009 سازكرا. له‌ هه‌مو كۆنفرانسێكیش وتارێكی نایابی پێشكه‌ش ده‌كرد. پاش هه‌مو كۆنفرانسێك سمینارێكی پێشكه‌ش به‌ ئاماده‌بوان ده‌كرد كه‌ چه‌ند كاتژمێرێكی ده‌خایاندو تایبه‌تبون به‌ بارودۆخی كوردستان.
دكتۆر جه‌مال نه‌به‌ز خواستێكی زۆری هه‌بو سه‌ردانی كوردستان بكات، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بۆ یه‌ك رِۆژیش بێت.
دكتۆر جه‌مالم له‌وه‌ ئاگادار كردوه‌ كه‌ دەسەڵاتدارانی كوردستان هیچ هه‌ڵوێستێكی پۆزه‌تیڤیان نییه‌ سه‌باره‌ت به‌ ئێمه‌و به‌ بیری نه‌ته‌وه‌یی. ئه‌مه‌ش وای له‌ دكتۆر جه‌مال كرد كه‌ دودڵ بێت له‌سه‌ردانیكردنی كوردستان، به‌تایبه‌تی پاش ئه‌وه‌ی هه‌ندێك هه‌واڵی پێگه‌یشت كه‌ هه‌ندێك به‌رپرسی باشوری كوردستان هه‌واڵی نارِاست سه‌باره‌ت به‌و بلآو ده‌كه‌نه‌وه‌، له‌كاتیكدا ناوبراو هه‌زاران كیلۆمه‌تر له‌وانه‌وه‌ دوربو.
دكتۆر جه‌مال نه‌به‌ز كۆچی دوایی كرد له‌كاتی رِۆیشتنی بۆكاركردن، كاتیك توشی رِوداوێكی هاتوچۆبو و له‌ ئاكامدا كه‌وتو په‌راسوەكانی شكان له‌سنگیدا، ئه‌مه‌ش بوه‌ هۆی دروستبونی هه‌وكردن كه‌بوه‌ هۆی كۆچی دواییەكەی. ناوبراو پێش ئه‌و روداوه‌ رِه‌شه‌، خاوه‌ن ته‌ندروستیه‌كی باشبو. دكتۆر جه‌مال توشی ئه‌و رِوداوەبو كاتێك له‌ رِێگابو بۆ كاركردنو دابینكردنی بژێوی ژیانی سه‌ره‌رِای ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نی 85 ساڵبو. دكتۆر جه‌مال نه‌به‌ز خاوه‌ن ته‌ندروستیه‌كی باشبو و جه‌سته‌یه‌كی به‌هێزی هەبو وه‌كو كه‌سێك كه‌ له‌ منداڵیه‌وه‌ وه‌رزشی ده‌كردوهه‌میشه‌ چالاكو خاوه‌ن هزرێكی زیندوبو. ئه‌گه‌ر ئه‌و رِوداوه‌ رِه‌شه‌ نه‌بوایه‌، ئه‌وا ته‌ندروستی یارمه‌تیده‌ربو زۆر ساڵیتریش بژی.
پاش كۆچی دوایی دكتۆر جه‌مال نه‌به‌ز له‌ 8-12-2018 نامه‌م نارد بۆ ژماره‌یه‌ك به‌رپرس له‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانو سوپاسم كردن له‌ پێشوازیكردنی به‌ فه‌رمی له‌ ته‌رمی دكتۆر جه‌مال نه‌به‌ز له‌ 22-12-2018 وئه‌و وتارانه‌ش كه‌ له‌فرۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر وتران سه‌باره‌ت به‌ خه‌باتیو نوسینه‌كانی، ئاماژه‌شم پێكرد له‌نامه‌كانم كه‌ ئه‌وه‌ی دكتۆر جه‌مال به‌جێهیشتوه‌ سامانێكی نه‌ته‌وه‌ییه‌و نوسینه‌كانی شایانی ئه‌وه‌ن گ‌شتاندنی بۆبكرێتو به‌شێك بێت له‌ پرۆگرامه‌كانی خۆێندن له‌خۆێندنگاو زانكۆكان، چونكه‌ په‌روه‌رده‌كردنی مرۆڤ گرنگتره‌ له‌ دروستكردنی دیوار وهۆتیله‌كان.
منو دكتۆر جه‌مال، وتوێژی زۆر دورودرێژمان كردوە سه‌باره‌ت به‌ پرسه‌ تایبه‌ته‌كان به‌ گه‌لی كوردو كوردستانو بزوتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی كورد كه‌ دكتۆر جه‌مال خوازیاربو جێبه‌جێی بكات. له‌ خودا داوا ده‌كه‌م پاش كۆچی دواییەكەی جێبه‌جێ بكرێن تا رِۆحی ئاسوده‌ بێت.
لەكۆتاییدا هیچم له‌ده‌ست نایه‌ت ته‌نها سه‌ری نەوازشم ئەنوێنم له‌به‌رده‌میا وەكو كه‌سێكی مه‌زن كه‌ هه‌رگیز ناتوانم له‌یادیبكه‌م به‌درێژایی ژیانم. هه‌زار سلآو له‌ گیانی پاكیو جێگەی به‌هشت بێتو خودا ئارامیی ببه‌خشیت به‌ خانه‌واده‌كەیو به‌ هاوبیرانی.
د. #جه‌واد مه‌لا#
سه‌رۆكی كۆنگره‌ی نیشتمانی كوردستان

کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە بەزمانی (عربي) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
دون هذا السجل بلغة (عربي)، انقر علی ايقونة لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە 4,495 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 6
1. ژیاننامە جەمال نەبەز
2. ژیاننامە کامیل ژیر
1. ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 22-12-2018
2. ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 08-01-2019
1. ناوی کوردی هاوبیر
زمانی بابەت: عربي
ڕۆژی دەرچوون: 08-01-2019 (5 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: یاداشت
پۆلێنی ناوەڕۆک: بیبلۆگرافیا
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وەرگێڕدراو لە زمانی: عەرەبی
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( نالیا ئیبراهیم )ەوە لە: 12-01-2019 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 12-01-2019 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( نالیا ئیبراهیم )ەوە لە: 26-09-2019 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 4,495 جار بینراوە
بەشیر موشیر، جەمال نەبەز، عەلی تۆفیق و کامل ژیر
هاوکارانی کوردیپێدیا، بابەتییانە، بێلایەنانە، بەرپرسانە و پیشەییانە، ئەرشیڤی نەتەوەییمان تۆماردەکەن..
پۆل: وێنە و پێناس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî0
English0
کرمانجی0
هەورامی0
لوڕی0
لەکی0
Zazakî0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Français0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Catalana0
Cebuano0
Čeština0
Esperanto0
Fins0
Hrvatski0
Kiswahili سَوَاحِلي0
Lietuvių0
Norsk0
Ozbek0
Polski0
Português0
Pусский0
Srpski0
балгарская0
қазақ0
Тоҷикӣ0
Հայերեն0
ترکمانی0
हिन्दी0
ქართველი0
中国的0
日本人0

بەشیر موشیر، جەمال نەبەز، عەلی تۆفیق و کامل ژیر

بەشیر موشیر، جەمال نەبەز، عەلی تۆفیق و کامل ژیر
شوێن: بەغدا
کات: ساڵی 1960‬
بۆنە: نەزانراو
ئەم بابەتە 22,800 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 6
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: ئێڕاق
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 68%
68%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 11-12-2010 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 11-08-2015 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 22,800 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.138 KB 11-12-2010 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
پرسەنامەی نەوشیروان مستەفا بۆ جەمال نەبەز بەبۆنەی کۆچی دواییی نافیعەخانی خوشکییەوە
خانمانی کوردیپێدیا، ئازار و سەرکەوتنەکانی ژنانی کورد لە داتابەیسی نەتەوەکەیاندا هاوچەرخانە ئەرشیڤدەکەن..
پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî0
English0
کرمانجی0
هەورامی0
لوڕی0
لەکی0
Zazakî0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Français0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Catalana0
Cebuano0
Čeština0
Esperanto0
Fins0
Hrvatski0
Kiswahili سَوَاحِلي0
Lietuvių0
Norsk0
Ozbek0
Polski0
Português0
Pусский0
Srpski0
балгарская0
қазақ0
Тоҷикӣ0
Հայերեն0
ترکمانی0
हिन्दी0
ქართველი0
中国的0
日本人0

پرسەنامەی نەوشیروان مستەفا بۆ جەمال نەبەز بەبۆنەی کۆچی دواییی نافیعەخانی خو...

پرسەنامەی نەوشیروان مستەفا بۆ جەمال نەبەز بەبۆنەی کۆچی دواییی نافیعەخانی خو...
10-03-2015
ئەم بابەتە 4,496 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
1. ژیاننامە جەمال نەبەز
2. ژیاننامە نەوشیروان مستەفا
1. ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 10-03-2015
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 10-03-2015 (9 ساڵ)
پارت / لایەن: بزووتنەوەی گۆڕان
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شێوازی دۆکومێنت: دەستنووس
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 88%
88%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 28-05-2019 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 29-05-2019 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 29-05-2019 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 4,496 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.145 KB 28-05-2019 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
پرسەنامەی کۆنسەی بەڕێوەبەری کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان بۆ کۆچی دوایی مامۆستا جەمال نەبەز
بە ڕێنووسێکی پوخت لە ماشێنی گەڕانەکەماندا بگەڕێ، بەدڵنیاییەوە ئەنجامێکی باش بەدەست دەهێنیت!
پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî0
English0
کرمانجی0
هەورامی0
لوڕی0
لەکی0
Zazakî0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Français0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Catalana0
Cebuano0
Čeština0
Esperanto0
Fins0
Hrvatski0
Kiswahili سَوَاحِلي0
Lietuvių0
Norsk0
Ozbek0
Polski0
Português0
Pусский0
Srpski0
балгарская0
қазақ0
Тоҷикӣ0
Հայերեն0
ترکمانی0
हिन्दी0
ქართველი0
中国的0
日本人0

پرسەنامەی کۆنسەی بەڕێوەبەری کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان بۆ کۆچی دوایی مامۆستا...

پرسەنامەی کۆنسەی بەڕێوەبەری کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان بۆ کۆچی دوایی مامۆستا...
کۆچی دوایی مامۆستا #جەمال نەبەز#
ئەمڕۆشەمە 8 ی سەرماوەز، پرۆفیسۆر، نووسەر، زمانناس و ڕۆشنبیری نەتەوەیی کورد و کوردستانی مامۆستا جەمال نەبەز لە تەمەنی 85 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
ئێمە لە #کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان# سەرەتا لە خانەوادە و نزیکانی کۆچکردوو و پاشان لە هەموو گەلی کورد سەرەخۆشی دەکەین و هاوخەمیی و پەژارەیی خۆمان نیشان دەدەین. دەڵێین ماڵئاوا و گیانی بەرز و پاکیان شاد و بەختەوەر بێت.
بە کۆچی دوایی مامۆستا جەمال نەبەز ئەستێرەیەکی گەشاوە و ڕووناکیبەخشی ئاسمانی بیری نەتەوایەتی، ڕۆشنبیری و زمانی شیرینی کوردی ڕژا و بۆشاییەکی بەرچاو و گرنگ و بایەخداری له و ئاسمانەدا چۆڵکرد.
بۆیە بە بوون و نەبوونی جەستەیی کەسایەتی جەمال نەبەز، ناو و ناوداری هەمیشە لەڕیزی پێشەوەی پێشەنگانی بیری نەتەوایەتی کورد و زمانناسی و ڕۆشنبیریدا هەبووە و هەتا ئەبەدیش دەمێنێ.
هەزار سڵاو لە گیانی پاک و ڕەوانی جەمال نەبەز و گەورەیی و پڕ بایەخی بیر و بیرمەندێتی و کار و شاکار و نووسینەکانی. ماڵئاوا.
کۆنسەی بەڕێوەبەری کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان
8 ی سەرماوەز 2018
#08-12-2018#
ئەم بابەتە 5,217 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 4
1. ژیاننامە جەمال نەبەز
1. ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 08-12-2018
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 08-12-2018 (6 ساڵ)
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شێوازی دۆکومێنت: چاپکراو
وڵات - هەرێم: بەلژیک
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( نالیا ئیبراهیم )ەوە لە: 09-12-2018 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 09-12-2018 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 09-12-2018 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 5,217 جار بینراوە
پەیامی سکرتێری گشتیی YNDK بۆ کۆچی دوایی بیرمەندی مەزنی نەتەوەیی مامۆستا جەمال نەبەز
بەهۆی کوردیپێدیاوە دەزانیت؛ کێ، کێیە! کوێ، کوێیە! چی، چییە!
پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî0
English0
کرمانجی0
هەورامی0
لوڕی0
لەکی0
Zazakî0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Français0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Catalana0
Cebuano0
Čeština0
Esperanto0
Fins0
Hrvatski0
Kiswahili سَوَاحِلي0
Lietuvių0
Norsk0
Ozbek0
Polski0
Português0
Pусский0
Srpski0
балгарская0
қазақ0
Тоҷикӣ0
Հայերեն0
ترکمانی0
हिन्दी0
ქართველი0
中国的0
日本人0

پەیامی سکرتێری گشتیی YNDK بۆ کۆچی دوایی بیرمەندی مەزنی نەتەوەیی مامۆستا جەم...

پەیامی سکرتێری گشتیی YNDK بۆ کۆچی دوایی بیرمەندی مەزنی نەتەوەیی مامۆستا جەم...
- جەماوەری وڵاتپارێزی کوردستان...
- ڕێبوارانی ڕێی سەخۆبوون و ئازادی کوردستان...
بەخەم و پەژارەیەکی زۆرەوە بە هەموو لایەکی ڕادەگەیین کەوا ئەمڕۆ شەمە 8 ی کانوونی یەکەم، بیرمەندی مەزنی نەتەوەییمان نووسەرو زمانەوان و کەسایەتی ناسراوی کورد و کوردستان پرۆفیسۆر د. #جەمال نەبەز# لە تەمەنی 85 ساڵیدا ماڵئاوایی لێکردين.
ئێمە لە یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان YNDK پرسەو سەرەخۆشی لە خۆمان و بنەماڵەی سەربەرزی کۆچکردوو و تەواوی نەتەوەی کورد و گەلی کوردستان دەکەین و هاوخەمیی و دڵتەنگی خۆمان ڕادەگەیەنین.
کۆچی دوایی مامۆستا جەمال نەبەز بیرمەندی مەزنی بیری نەتەوایەتی، زیانێکی مەزنە بۆ سەرجەم بزاڤی ڕزگاریخوازی نیشتمانی کوردستان و بواری ڕۆشنبیری و نووسین و ڕامان و شرۆڤەکردنی ڕەوشی سیاسی کوردستان، قەرەبووکردنەوەی ئەم زیانەش ئەستەمە، لەبەرئەوەی لە تەواوی دیرۆکی کوردستاندا مامۆستا جەمال نەبەز کەسایەتی و بیرمەندێکی بێوێنە بووە و دووبارەبوونەوەشی ئەستەمە.
ئەگەر چی مامۆستا جەمال نەبەز بە جەستە جێیهێشتین، وەک ناو بەردەوام وەک ئەستێرەیەکی درەوشاوەی ئاسمانی کوردەواری هەمیشە دەگەشێتەوەو و پڕشنگی هزرو ڕامان و نووسینەکانی لە بواری بیری نەتەوەیی و زمانەوانی و ڕۆشنبیریدا ڕێگا ڕۆشنکەرەوەی ئێستاو داهاتوومان دەبن و، خەباتی مامۆستا جەمال نەبەز بۆ لەپێناو ئازادی مرۆڤ و تەواوی مرۆڤایەتی بوو، دەتوانین بڵێین ئەوانەی بۆ مرۆڤایەتی و نەهێشتنی چەوسانەوه و ناعەدالەتی کۆمەڵایەتی تێکۆشاون هەمیشە بە نەمری و زیندوویی دەمێننەوە، ئه و کاتەی کە بەجەستە نامێنن ژیانی ڕاستەقینەی ئەوان دەستپێدەکات و کۆمەڵگاکەیان و مرۆڤایەتی زیاتر هەست بە بوونیان دەکەن، بۆیە دەتوانین بڵێین مامۆستا جەمال نەبەز بۆ هەتا هەتا دەمێنێ و نامرێ.
هەزاران سڵاو لە ڕەوانی پاکی مامۆستای کوردایەتی پرۆفیسۆر د. جەمال نەبەز.
#غەفوور مەخمووری#
سکرتێری گشتیی
یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان YNDK
#08-12-2018#
ئەم بابەتە 4,795 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 4
1. ژیاننامە جەمال نەبەز
2. ژیاننامە غەفوور مەخمووری
1. ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 08-12-2018
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 08-12-2018 (6 ساڵ)
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
شێوازی دۆکومێنت: چاپکراو
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( نالیا ئیبراهیم )ەوە لە: 10-12-2018 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 11-12-2018 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 11-12-2018 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 4,795 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.169 KB 10-12-2018 نالیا ئیبراهیمن.ئـ.
جەمال نەبەز
کوردیپێدیا، بووەتە کوردستانی گەورە! لە هەموو لایەک و شێوەزمانێکی کوردستان ئەرشیڤوان و هاوکاری هەیە.
پۆل: ژیاننامە | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
بەشکردن
Facebook2
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link3
نرخاندنی بابەت
4 دەنگ 4
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî2
English1
کرمانجی0
هەورامی0
لوڕی0
لەکی0
Zazakî0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Français0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Catalana0
Cebuano0
Čeština0
Esperanto0
Fins0
Hrvatski0
Kiswahili سَوَاحِلي0
Lietuvių0
Norsk0
Ozbek0
Polski0
Português0
Pусский0
Srpski0
балгарская0
қазақ0
Тоҷикӣ0
Հայերեն0
ترکمانی0
हिन्दी0
ქართველი0
中国的0
日本人0

جەمال نەبەز

جەمال نەبەز
- لە ساڵی 1933 لە شاری #سلێمانی# لەدایکبووە.
- لەسەرەتای خوێندنیدا جگە لە خوێندنی ئیسلامی، فەلسەفە و سیۆلۆجی و فیزیا و ماتماتیکی خوێندووە.=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/498/0017.JPG=KTML_Photo_Alt=جەمال نەبەز=KTML_Style=width:20%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/498/0017.JPG=KTML_Photo_End=
- لە نیوەی یەکەمی پەنجاکانی سەدەی ڕابردوو، لە زانکۆی بەغدا، فیزیا و ماتماتیکی خوێندووە.
- لە شارەکانی #کەرکووک# و #هەولێر# و بەغدا و بەسرە وانەی گوتووەتەوە.
- ساڵی 1962 چووەتە ئەوروپا بۆ تەواوکردنی خوێندن و پاشان لە زانکۆکانی مینوخ و ۆزبورگ خوێندنی ئیسلامیی و ئێرانناسی و شێوازی وتنەوەی وانەی خوێندووە.
- لە ساڵی 1967-1970 لە زانکۆی هامبۆرگ خوێندویەتی و هەر لەو ساڵانەدا لەگەڵ چەند هاوڕێیەکی، یەکێتی نەتەوەیی خوێندکارانی کورد دادەمەزرێنن.
- لە ساڵی 1970-1979 لە زانکۆی بەرلینی ئازاد زانستە سیاسییەکان و ڕۆژنامەنووسی و یاسای خوێندووە. [1]
- یەکێکە لە دامەزرێنەرانی #کاژیک#.
- لە ساڵی 1962 کە کوردستانی جێهێشتووە بەهیچ جۆرێک نەگەڕاوەتەوە.
لە ڕۆژی #11-11-2018# بەهۆی نەخۆشییەکی سەختەوە لە نەخۆشخانەدا خەوێندرا و، دوای چەند ڕۆژ لە خستنە نێو کۆماوە بەهۆی هەناسەتەنگبوونەوە، ڕۆژی #08-12-2018# لە تەمەنی 85 ساڵیدا، لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا کۆچی دواییکرد.
=KTML_Link_External_Begin=https://jemalnebez.org/index.html=KTML_Link_External_Between=ماڵپەڕی تایبەتیی دکتۆر جەمال نەبەز=KTML_Link_External_End=
ئەم بابەتە 218,457 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | فازیل نەجیب - ماڵپەڕی سبەی
فایلی پەیوەندیدار: 63
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 125
1. ژیاننامە Cemal Nebez
2. ژیاننامە Jemal Nebez
3. ژیاننامە Jamal Nebez
4. ژیاننامە جمال نبز
1. ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 1999
2. ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 1963
3. ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 1968
4. ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 1969
5. ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 01-12-1933
6. ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 1951
7. ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 1956
8. ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 1957
9. ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 01-10-1961
10. ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 19-05-1962
11. ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 21-03-1965
12. ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 1970
13. ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 09-02-1970
14. ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 1971
15. ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 1972
16. ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 1974
17. ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 23-09-1983
18. ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 27-12-1985
19. ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 20-08-1990
20. ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 17-01-1995
21. ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 22-01-1995
22. ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 31-01-1995
23. ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 12-02-1995
24. ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 08-09-1996
25. ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 14-09-1996
26. ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 01-06-1997
27. ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 22-09-2002
28. ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 06-05-2003
29. ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 08-01-2005
30. ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 11-11-2018
31. ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 08-12-2018
4. پەرتووکخانە کوردستان و شۆڕشەکەی
5. پەرتووکخانە جەمال نەبەز - کۆبەرهەم 7
7. پەرتووکخانە گۆڤاری نیشتمان
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی لەدایکبوون: 01-12-1933
ڕۆژی کۆچی دوایی: 08-12-2018 (85 ساڵ)
ئاستی خوێندن: پڕۆفیسۆر
جۆری خوێندن: ڕاگەیاندن
جۆری خوێندن: زانست - ماتماتیک
جۆری خوێندن: زمانی کوردی
جۆری کەس: مێژوونووس
جۆری کەس: زمانەوان
جۆری کەس: چالاکی سیاسی
جۆری کەس: (ئەکادیمی)
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان (لەدایکبوون): سلێمانی
شوێنی نیشتەنی: هەندەران
لەژیاندا ماوە؟: نەخێر
نەتەوە: کورد
هۆکاری گیان لەدەستدان: مەرگی سروشتی و نەخۆشی
وڵات - هەرێم (لەدایکبوون): باشووری کوردستان
وڵات - هەرێم (کۆچی دوایی): ئەڵمانیا
ڕەگەزی کەس: نێر
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 26-11-2008 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 07-12-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 218,457 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.282 KB 08-12-2020 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
فایلی وێنە 1.0.122 KB 28-10-2009 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی حەوش کوروو
پەرتووکخانە
ژووان؛ سەبارەت بە پەیوەندی نێوان کوڕان و کچان
پەرتووکخانە
مەتەڵنامە (وەشانی 2، بەشی 1 لە 2 )
کورتەباس
کەموکوڕییەکانی ڕێزمانی کوردی لە پڕۆگرامی خوێندنی هەرێمی کوردستان بەپێی تیۆری مۆرفیم
کورتەباس
شێخ محەمەد ئەسعەد ئەفەندی ئەربیلی؛ ژیان و بەرهەمەکانی لەبەر ڕۆشنایی سەرچاوە تورکی و ناوخۆییەکان
شوێنەوار و کۆنینە
پردی دیجلە
ژیاننامە
کۆچەر محەمەد عارف
ژیاننامە
عاسی فاتیح وەیسی
وێنە و پێناس
چەند کەسایەتییەکی شاری سلێمانی ساڵی شەستەکان
ژیاننامە
ئیحسان زەڵمی
پەرتووکخانە
دیوانی سەباح ڕەنجدەر؛ بەرگی 03
وێنە و پێناس
چەند کەسایەتییەک لە گۆیژە ساڵی 1957
پەرتووکخانە
پەروەردە و خوێندن لە دیدی سەرۆک بارزانی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای ئامەد
پەرتووکخانە
گەشتێک بە نێوان هەورێ و ماکۆک دا؛ بەرگی یەکەم
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
ڕێزان قەساب
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 2
کورتەباس
سەرۆکی هوداپار: لە سایەی ئەم دەستوورەدا کەس ناتوانێت باسی فیدراڵی و ئۆتۆنۆمی بکات
ژیاننامە
هاونیاز سامی سابر
ژیاننامە
دیانا عەدنان کەریم
پەرتووکخانە
شوێنەوارنامە - وەشانی 3
ژیاننامە
ئاوات مەلا ڕەسوڵ
وێنە و پێناس
خێزانی شێخ عومەری پانی بەرز دروو
وێنە و پێناس
خێزانی عەلادین شێخ عومەری پانی بەرز دروو
شوێنەوار و کۆنینە
زیندان سلێمان... شوێنی تەقوای زەردەشتییەکان
کورتەباس
دراوی میرنشینی بەدلیس
ژیاننامە
قومریە شێخ محەمەد بەرزنجی
کورتەباس
لە سەیدسادق باندێک بە تۆمەتی گەڕان بەدوای شوێنەواردا دەستگیر دەکرێن
ژیاننامە
بەنین ئەحمەد
وێنە و پێناس
خوێندکارانی ئامادەیی سلێمانی کچان ساڵی 1977
شوێنەوار و کۆنینە
گۆڕدخمە سان ڕۆستەم
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 2
ژیاننامە
ڕۆژین ئەکرەم
پەرتووکخانە
گوتاری شیعری لای د. وریا عومەر ئەمین

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
بەهادین عەبدوڵڵا ئیبراهیم - بەهادینی حەلیم
22-09-2010
هاوڕێ باخەوان
بەهادین عەبدوڵڵا ئیبراهیم - بەهادینی حەلیم
ژیاننامە
ئەژین قادر
28-06-2015
هاوڕێ باخەوان
ئەژین قادر
ژیاننامە
ئەمین ئیبراهیم فەرەج
12-07-2013
هاوڕێ باخەوان
ئەمین ئیبراهیم فەرەج
ژیاننامە
سەعید قەزاز
24-04-2018
هاوڕێ باخەوان
سەعید قەزاز
شەهیدان
ڕێبوار کەریمیان
20-09-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڕێبوار کەریمیان
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
هاونیاز سامی سابر
20-09-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
مەسعود پزیشکیان: من و سەرۆک بارزانی لە مەهاباد لەدایکبووین!
20-09-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
دیانا عەدنان کەریم
20-09-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
ئاوات مەلا ڕەسوڵ
19-09-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
ڕێزان قەساب
19-09-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
بافڵ تاڵەبانی و نەهرۆ کەسنەزانی و شێخ جەعفەر لە یادی مەولوددا پێکەوە دەرکەووتن
19-09-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
بەنین ئەحمەد
19-09-2024
سروشت بەکر
شوێنەکان
ئەرزڕۆم
19-09-2024
شادی ئاکۆیی
ژیاننامە
ڕۆژین ئەکرەم
18-09-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
عاسی فاتیح وەیسی
18-09-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت
  537,388
وێنە
  109,537
پەرتووک PDF
  20,228
فایلی پەیوەندیدار
  103,796
ڤیدیۆ
  1,533
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
306,623
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
89,806
هەورامی - Kurdish Hawrami 
65,986
عربي - Arabic 
30,397
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
17,966
فارسی - Farsi 
9,636
English - English 
7,553
Türkçe - Turkish 
3,667
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Deutsch - German 
1,664
Pусский - Russian 
1,140
Français - French 
348
Nederlands - Dutch 
130
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
72
Español - Spanish 
55
Polski - Polish 
55
Հայերեն - Armenian 
52
Italiano - Italian 
52
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
20
Norsk - Norwegian 
18
Ελληνική - Greek 
16
עברית - Hebrew 
16
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
6
Catalana - Catalana 
6
Čeština - Czech 
5
ქართველი - Georgian 
5
Srpski - Serbian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
Hrvatski - Croatian 
3
балгарская - Bulgarian 
2
हिन्दी - Hindi 
2
Lietuvių - Lithuanian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
وشە و دەستەواژە 
130,109
پەرتووکخانە 
25,618
ژیاننامە 
25,416
کورتەباس 
18,133
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
14,698
پەند و ئیدیۆم 
13,558
شوێنەکان 
11,998
شەهیدان 
11,632
کۆمەڵکوژی 
10,907
هۆنراوە 
10,263
بەڵگەنامەکان 
8,348
وێنە و پێناس 
7,358
ئامار و ڕاپرسی 
4,624
کلتوور - مەتەڵ 
3,149
ناوی کوردی 
2,316
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,458
ڤیدیۆ 
1,431
پۆلێننەکراو 
990
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
821
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
777
کارە هونەرییەکان 
762
شوێنەوار و کۆنینە 
637
فەرمانگەکان  
276
گیانلەبەرانی کوردستان 
251
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
188
نەخشەکان 
185
نەریت 
160
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
101
ژینگەی کوردستان 
94
زانستە سروشتییەکان 
80
خواردنی کوردی 
80
دۆزی ژن 
55
مۆزەخانە 
50
یارییە کوردەوارییەکان 
39
بەرهەمە کوردستانییەکان 
38
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
21
گەشتوگوزار 
2
کۆگای فایلەکان
MP3 
324
PDF 
31,287
MP4 
2,528
IMG 
200,835
∑   تێکڕا 
234,974
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی حەوش کوروو
پەرتووکخانە
ژووان؛ سەبارەت بە پەیوەندی نێوان کوڕان و کچان
پەرتووکخانە
مەتەڵنامە (وەشانی 2، بەشی 1 لە 2 )
کورتەباس
کەموکوڕییەکانی ڕێزمانی کوردی لە پڕۆگرامی خوێندنی هەرێمی کوردستان بەپێی تیۆری مۆرفیم
کورتەباس
شێخ محەمەد ئەسعەد ئەفەندی ئەربیلی؛ ژیان و بەرهەمەکانی لەبەر ڕۆشنایی سەرچاوە تورکی و ناوخۆییەکان
شوێنەوار و کۆنینە
پردی دیجلە
ژیاننامە
کۆچەر محەمەد عارف
ژیاننامە
عاسی فاتیح وەیسی
وێنە و پێناس
چەند کەسایەتییەکی شاری سلێمانی ساڵی شەستەکان
ژیاننامە
ئیحسان زەڵمی
پەرتووکخانە
دیوانی سەباح ڕەنجدەر؛ بەرگی 03
وێنە و پێناس
چەند کەسایەتییەک لە گۆیژە ساڵی 1957
پەرتووکخانە
پەروەردە و خوێندن لە دیدی سەرۆک بارزانی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای ئامەد
پەرتووکخانە
گەشتێک بە نێوان هەورێ و ماکۆک دا؛ بەرگی یەکەم
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
ڕێزان قەساب
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 2
کورتەباس
سەرۆکی هوداپار: لە سایەی ئەم دەستوورەدا کەس ناتوانێت باسی فیدراڵی و ئۆتۆنۆمی بکات
ژیاننامە
هاونیاز سامی سابر
ژیاننامە
دیانا عەدنان کەریم
پەرتووکخانە
شوێنەوارنامە - وەشانی 3
ژیاننامە
ئاوات مەلا ڕەسوڵ
وێنە و پێناس
خێزانی شێخ عومەری پانی بەرز دروو
وێنە و پێناس
خێزانی عەلادین شێخ عومەری پانی بەرز دروو
شوێنەوار و کۆنینە
زیندان سلێمان... شوێنی تەقوای زەردەشتییەکان
کورتەباس
دراوی میرنشینی بەدلیس
ژیاننامە
قومریە شێخ محەمەد بەرزنجی
کورتەباس
لە سەیدسادق باندێک بە تۆمەتی گەڕان بەدوای شوێنەواردا دەستگیر دەکرێن
ژیاننامە
بەنین ئەحمەد
وێنە و پێناس
خوێندکارانی ئامادەیی سلێمانی کچان ساڵی 1977
شوێنەوار و کۆنینە
گۆڕدخمە سان ڕۆستەم
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 2
ژیاننامە
ڕۆژین ئەکرەم
پەرتووکخانە
گوتاری شیعری لای د. وریا عومەر ئەمین

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.83
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.625 چرکە!