پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
ئیناس قاسۆ مشکۆ عیدۆ
18-03-2024
سروشت بەکر
ڤیدیۆ
بۆچی گەلی کورد دوژمنی زۆرە؟
18-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
جەلیل عەباسی شاعیر و نووسەر
18-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
پاوان فارس دزەیی
18-03-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
فێستیڤاڵی کولتووریی گوندی توودار سەمەدی لە نزیک سنە بۆ پێشوازیکردن لە نەورۆزی کوردان-2024
18-03-2024
سارا سەردار
وێنە و پێناس
بەڕێوەچوونی رێوڕەسمی ئاگری نەورۆزی ساڵی 2024 لە گوندی تەلڤار سەر بە شارۆچکەی دێ گۆلان لە رۆژهەڵاتی نیشتمان
18-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
فوئاد محەمەدئەمین ئاغا
18-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
جگەرەکێشان لە ناو کۆمەڵگەی کوردیدا
18-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ناوچە گەشت و گوزاریەکانی پارێزگای هەولێر؛ بەرگی 01
18-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
شوێنەکان
مێرگە نەقشینە
17-03-2024
سەریاس ئەحمەد
ئامار
بابەت 513,374
وێنە 103,605
پەرتووک PDF 18,830
فایلی پەیوەندیدار 93,944
ڤیدیۆ 1,228
🔥 جەژنە جەژنی کوردستانە جەژنی نەورۆزە؛ بە تیشکی ئاگر دەنووسم جەژنە پیرۆزە.. نەورۆزتان پیرۆز! 🔥
شوێنەکان
ئاکرێ
کورتەباس
نەورۆز
هۆنراوە
نەورۆز
وێنە و پێناس
ئاهەنگی جەژنی نەورۆز لە گون...
کورتەباس
دەربارەی جەژنی نەتەوەیی نەو...
ئەنجام: 159 تۆمار دۆزرایەوە، لاپەڕە 1 لە 16
















نوێکردنەوە
Export Page to MS Excel
Facebook
Twitter
Telegram
LindedIn
Viber
Whats App
Facebook Messenger
Email
Copy Link

ئەنتۆنیۆ گوتێرێز بۆ ڕووداو: داوام ئەوەیە یەکگرتووییەکەی جەلال تاڵەبانی و مەسعود بارزانی لە هەولێر و سلێمانی بپارێزرێت
بەداخین بۆ قەدەغەکردنی کوردیپێدیا لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی وڵات لەلایەن داگیرکەرانی تورک و فارسەوە
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

هەڤپەیڤینی رووداو لەگەڵ ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان

هەڤپەیڤینی رووداو لەگەڵ ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان
داوای لێبووردنی کرد کە 10 خولەک دواکەوت. پێیگوتم لە بەیانی زووەوە سەرقاڵە. ئەو لەسەر تەلەفۆن بوو لەگەڵ مۆسکۆ و کیێڤ بۆ ڕێککەوتنێک، ئەگەر تاوەکووهەفتەی داهاتوو نوێنەکرێتەوە، ئەوا نرخی خۆراک لە سەرتاسەری جیهان زیاد دەبێت و دوای ئەوەش کۆبوونەوەی هەبوو بۆ کەمکردنەوەی ئەگەری هەڕەشەی ئەتۆمی لە جیهان.

ئەمە ڕۆژێکی ئاساییە بۆ ئەنتۆنیۆ گوتێرێز. ئەم پیاوە یەکێکە لە سەرقاڵترین کەسایەتییەکانی جیهان. سەرقاڵە سەرەڕای ئەوەی 35 هەزار و 726 کەس لە نووسینگەی خۆی لێرە کاری بۆ دەکەن. زۆربەیان خەریکی پلان دانانن بۆ هەموو خولەکێکی ڕۆژی کار، هەموو وشەیەک کە دەیڵێت یان بەناوی ئەوەوە دەگوترێت و دەنووسرێت، پلان دادەنرێت بۆ هەموو جوڵەیەکی و وێنەگرتنێکی و ئاماژەیەکی دیپلۆماسی ئەو.

لەلایەک ئاستبەرزترین دیپلۆماتی جیهانە و ڕۆڵی نێوەندگیری جیهانی هەیە و لەلایەک بەڕێوەبەرایەتیی ئاڵۆزترین ڕێکخراوی جیهانی لە دەستە. هەروەها ئەو ئەرکێکی دیکەشی هەیە کە بریتییە لەوەی کە وابکات زلهێز و بێ هێزەکانیش زیاتر ڕێز لە بنەماکانی یاسای نێودەوڵەتی بگرن و بەهەمان شێوەی دادوەرێک حوکمی یاسایی و ئەخلاقی دەدات کە چ پێشێلکارییە و چ بابەتێک پێویستە لە ئەجێندای ئەنجوومەنی ئاساییش و ئۆرگانەکانی دیکە دابنرێت، بەڵام گەورەترین ئامانجی خۆی و ڕێکخراوەکەوەی ڕێگەگرتنە لە دووبارەبوونەوەی جەنگی جیهانی و شەڕە لەنێو زلهێزەکان و پاراستنی ئەو سیستمە نێودەوڵەتییەی کە لە دوای جەنگی جیهانی دووەمەوە هەیە. هێشتنەوەی سنوورەکان بەشێکی سەرەکی ئەو سیستمەیە. لەبەرئەوەشە، لێرە کوردبوون بەبێ ئێراقی، تورکی، ئێرانی و سووریبوون قەدەخەیە. ئەوەش یەکەمین پرسیارم بوو لێی.

دەقی هەڤپەیڤینی ڕووداو لەگەڵ ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز، سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان

ڕووداو: زۆر سوپاس بۆ ئەم دەرفەتە.

ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز: خۆشحاڵم. ڕێگەم پێبدە کە ئێمە نزیکی نەورۆز دەبینەوە، هیوای نەورۆزێکی خۆش بخوازم بۆ تۆ و بۆ هەموو ئەوانەی کە بینەرمانن.

ڕووداو: زۆر سوپاس. من لەم هەڤپەیڤینەدا دەمەوێت لەسەر ئێراق و سووریا. بەتایبەتی کە لەسەرەتای ئەم مانگە بەسەردانێک بۆ ماوەی دوو ڕۆژ لە ئێراق بوویت، بەڵام پێش ئەوەی ئەو پرسیارانە بکەم، دەمەوێت ئاماژە بە ڕاستییەکی سەرنجڕاکێش بکەم سەبارەت ئەم هەڤپەیڤینە. لە مێژووی 77 ساڵەی نەتەوە یەکگرتووەکان دا، ئەمە یەکەمین جارە، کە سکرتێرێکی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لەگەڵ کوردێک - لەگەڵ کەسێک کە خەڵکی کوردستان بێت دابنیشێت بۆ ئەنجامدانی هەڤپەیڤین.

ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز: لەوانەیە یەکەمین جاربێت، بەڵام ئەمە دواجار نابێت.

ڕووداو: هیوادارم وانەبێت. زۆر سوپاس. ئەمەش ڕەنگدانەوەی ڕاستی نەبوونی دەنگی کوردە لە نەتەوە یەکگرتووەکان کە دڵنیام ئاگات لە مێژووی ئێمە هەیە. نەتەوەیەک کە نزیکەی 60 ملیۆن کەسە کە خاکەکەیان لەڕووی مێژووییەوە بەر لە نزیکەی سەتەیەک لەلایەن داگیرکەری ئەوروپایەوە خاکەکەیان دابەشکرا و تاوەکووئێستاش ئەو سنوورانە لەلایەن سیستمی نێودەوڵەتی ئێستاوە دەسەپێنرێت. لەوباوەڕەدایت نەبوونی دەنگی کورد، وادەکات نەتەوە یەکگرتووەکان کەمتر فرەچەشن، کەمتر لێبووردە و کەمتر دادپەروەر بێت؟

ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز: ئێمە زۆر گرنگی بەو بابەتە دەدەین، بەتایبەت کە لە نەتەوە یەکگرتووەکان، ئێراقی و سووری و ئێرانی و تورک هەن. ئێمە زۆر گرنگە لەلامان کە لە چوارچێوەی نوێنەرایەتی نیشتمانی ئەو وڵاتانەدا هەموو گرووپە گرنگە ئیتنییەکان نوێنەرایەتیان بکرێت. لەم ڕوانگەیەوە، من هاوڕێی کوردی زۆرم هەن. ئێمە زۆر خۆشحاڵ دەبین لە نوێنەرایەتی هەر کام لەو وڵاتانەدا، پێکهاتەی کوردیان تێدابێت لە نەتەوە یەکگرتووەکان. ئەوەی بە من بکرێت، بێگومان میکانیزم و شێوازی هەڵبژاردن هەیە، بەڵام هەرچی بە من بکرێت دەیکەم بۆ ئەوەی ئەو سەرنجەت لەبەرچاو بگیرێت.

ڕووداو: سەبارەت سەردانەکەت بۆ ئێراق. دوو ڕۆژ لە ئێراق بوویت، چاوت بە خەڵکێکی زۆر کەوت لەوانە کۆمەڵگەی سیڤیل و ستافی نەتەوە یەکگرتووەکان. من بە پرسیارکردن سەبارەت خودی نەتەوە یەکگرتووەکان دەست پێدەکەم. نەتەوە یەکگرتووەکان پرۆگرامێکی زۆر گەورەی هەیە لە ئێراق و زۆر گرانبەهایە و بودجەکەی زۆرە. لە هەمان کاتدا، ماندەیتەکەی پشتگیریەک و کۆدەنگییەکی کەموێنەی ئەنجوومەنی ئاساییشی نێودەوڵەتی هەیە. دەسەڵاتەکانی ئەم پرۆگرامە زۆر ڕوونە. دیارە کە ئێراق کێشەی زۆرە. ئایا ڕازیت لە کارەکانی یۆنامی و بەرنامەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئێراق؟ پێت وانییە کە نەتەوە یەکگرتووەکان دەتوانێت لە ئێراق دەستکەوتی زیاتری هەبێت؟

ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز: من لەو باوەڕەدام کە یۆنامی کارەکانی بەباشی بەڕێوە دەبات. کەس بێ کێشە نییە. من ناڵێم نەتەوە یەکگرتووەکان بێ کێشەیە لەو کارانەی کە لەهەر جێگەیەکی جیهان ئەنجامی دەدەین، بەڵام من لەو باوەڕەدام کە یۆنامی ڕۆڵێکی ئەرێنی هەیە بۆ ئەو ئامانجەی کە بۆ ئێمە گرنگە، کە ئێراق بتوانێت ڕزگاری ببێت لەو هەموو کێشانەی کە ئێراق لە مێژووی نزیکدا تووشیان بووە، بتوانێت هەستێتەوە و ببێتە ئەکتەرێکی نێودەوڵەتی زۆر گرنگ. لە هەمان کاتدا ئەو توانایە بڕەخسێنرێت بۆ ئەوەی دەزگاکان لە خزمەتی خەڵکی ئێراق بن.

ئێراق سامانی سرووشتی هەیە. ئێراق وڵاتێکی هەژار نییە، بەڵام زۆر گرنگە کە شێوازێکی حوکمڕانی باش و یەکگرتووییەکی فرەچەشنی هەبێت. یەکگرتوویی فرەچەشن گرنگە کە هەبێت بۆ ئەوەی ئەو سامانانە لە سوودی دانیشتووانی بەکاربهێندرێن. لەو باوەڕەدام ڕۆڵی یۆنامی ئەوە بووە کە یارمەتیدەربێت کە ئێراق بەو ئاڕاستەیەدا بڕوات. لەم سەردانەم بۆ ئێراق بۆم دەرکەوت کە پێشڤەچوونی باش ڕوویداوە لەڕووی پێگەی وڵاتەکەوە. لەو باوەڕەدام ئەمە کاتێکی هیوابەخشە لە ئێراق. ئەمە ساتەوەختی هیوابەخشە کە ئێراق دەتوانێت پڕۆسەیەکی بەهێزکردنی بەردەوامی دەزگاکانی هەبێت، لە چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی کە ماونەتەوە و دەستپێکردنی پڕۆسەیەک کە ئێراق بتوانێت خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان پێشکێشی هاووڵاتییانی بکات کە شاییستەی خۆیانە و دڵنیابن لەوەی کە وڵاتەکەش سەرچاوەی پێویستی هەیە کە ئەو خزمەتگوزارییانە پێشکێش بکات.

ڕووداو: وەکوو باست کرد ئێراق کێشەی زۆری هەیە، بەڵام ئەوەی کێشە نوێیەکەیە کاریگەریی دیاردەی گۆڕانی کەشوهەوایە بۆ سەر ئێراق. لەم مانگەدا لە ئەجێندای نەتەوە یەکگرتووەکان، کۆنفرانسێک هەیە سەبارەت سامانی ئاو. ئێراق دیارترین نموونەیە بۆ کاریگەریی دیاردەی گۆڕانی کەشوهەوا و لە ئێستاوە کێشەی وشکەساڵی و کەم ئاوی هەیە. ئایا نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هیچ پلانێکیان هەیە کە تایبەتبێ بە یارمەتیدانی ئێراق لەکاتێکدا ئەوان لە زۆربەی وڵاتانی دیکە زیاتر هەست بە کاریگەریی دیاردەی گۆڕانی کەشوهەوا دەکەن؟

ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز: لەو باوەڕەدام ئەم بابەتە پێویستە لە چەقی هاوکارییە نێودەوڵەتییەکان بێت بۆ ئێراق، بەداخەوە بۆ چەندین ساڵ ئێراق پێویستی پێی دەبێت. چاوەڕوان ناکرێت کە ئەم کێشەیە بەئاسانی چارەسەربێت. دیاردەی گۆڕانی کەشوهەوا زۆر بەخێرایی پەرەدەسێنێت. زۆر بەخێرایی. با ڕاستگۆبین جیهان هێشتا نەیتوانیوە یەکگرتووانە بێتە پێشەوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی دەستوبردی دیاردەی گۆڕانی کەشوهەوا. لەبەرئەوە پلەکانی گەرما هەر بەرەو زیادبوون دەڕوات. ئێمە لە مەترسی ئەوەداین کە پلەی گەرمای زەوی سنووری 1.5 تێپەڕێنێت و جیهان بەرگەی پلەی گەرمای لەوە زیاتر ناگرێت. لەگەڵ تێپەڕاندنی ئەو پلەیە، دەرئەنجامی تراژیدی زیاتر ڕوو دەدەن. ئێمە لە مەترسی ئەوەداین کە زیادبوونی پلەی گەرما ئەو سنوورە تێپەڕێنێت کە سبەینێ بەهیچ شێوەیەک ناتوانین کاریگەرییەکانی پێچەوانە بکەینەوە. ئەمەش ئەگەر بەزووترین کات هەنگاوی گەورەی بۆ نەنرێت بۆ ڕێگەگرتن لە زیاتر پیسبوونی ژینگە بە گازە گەرم و کاربۆنییەکان. لەبەرئەوە، تاکە ڕێگە ئەوەیە کە بە زووترین کات دەرپەڕاندنی گازە کاربۆنییەکانی بوەستێنرێت.

بابەتی دووەم کە پەیوەستە بە ئێراقەوە، ئەوەیە کە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی وەبەرهێنانی زیاتر ئەنجامبدات لە ڕێوشوێنەکان بۆ کەمکردنەوەی دەرئەنجامە خراپەکانی دیاردەی گۆڕانی کەشوهەوا. ئەو ڕێوشوێنانەش بریتین لە بنیاتنانی میکانیزم لەلایەن وڵاتانەوە بۆ بەهێزکردنی تواناکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی دەرئەنجامەکانی دیاردەی گۆڕانی کەشوهەوا. لەبەرئەوە لە کۆنفرانسی جیهانیی داهاتوودا سەبارەت گۆڕانی کەشوهەوا لەسەر ئاستی دەوڵەتەکان [COP28]، ئێمە پێداگیری دەکەین لەوەی کە بودجە و پارە بۆ وڵاتە تازەپێگەشتووەکان دوو ئەوەندەی جاران زیادبکات بۆ ئەوەی بتوانن خۆیان لەگەڵ گۆڕانی کەشوهەوا بگونجێنن. بەڵام سەرباری ئەوەش، ئێراق کێشەیەکی ڕژدی ئاوی هەیە. کێشەی ئاو لە ئێراق تەنیا بەهۆی دیاردەی گۆڕانی کەشوهەواوە نییە، بەڵکوو بەهۆی کەمبوونەوەی ڕێژەی ئاوە کە لە وڵاتانی دراوسێتانەوە دێن. من دەمەوێت بڵێم ئێراق وڵاتی میزۆپۆتامیایە، لە [مێژوودا] دەکەوتە چەقی [ئەوەی بە] هیلالی خاکی بەپیت [ناسراوە]. هەر لەوێ شارستانی لەدایکبوو. یەکەمین شارستانی لەوێ لەدایکبوو، چونکە کشتوکاڵ هەبوو، کشتوکاڵیش هەبوو، چونکە ئەو دوو ڕووبارە هەبوون؛ میزۆپۆتامیا واتە خاکی دوو ڕووبار. ئێمە نابێت بهێڵین خاکی دوو ڕووبار ببێتە خاکی بێ ڕووبار. پێویستە دۆخێک بۆ ئەو ئامانجە درووست بکرێت. بۆ گەیشتن بەو ئامانجە، هاریکاری نێودەوڵەتی زۆر گرنگە. من ئەزموونم لەو بوارەدا هەیە، کاتێک سەرۆکوەزیرانی پۆرتوگال بووم، ئەوکات ئێمە ڕێککەوتننامەیەکی زۆر گرنگمان ئەنجامدا سەبارەت ئاو لەگەڵ ئیسپانیا. ئەو ڕێککەوتنامەیە بۆ بەڕێوبردنی ئەو ڕووبارانە بوو کە لەنێوان هەردوو وڵات دا هاوبەشن. لەبەرئەوە پێم وایە گرنگە کە ئێراق لەم بارەیەوە دیالۆگی جدی ئەنجام بدات. هەروەها گرنگە کە ئێراق ئەو پشتگیریەی هەبێت بۆ ئەوەی ئەو سیاسەتانە جێبەجێ بکات بۆ پاراستنی توانای کشتوکاڵی دۆڵی دیجلە و فورات.

ڕووداو: کێشەیەکی گەورەی دیکەی ئێراق پرسی گەندەڵییە. هیچ وڵاتێکی دیکەی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست ئەوەندەی ئێراق گەندەڵ نییە، بەپێی ژمارەکان، بە ملیار پارە تاڵان دەکرێت. بەگوێرەی ڕاپۆرتی نێودەوڵەتیی بێلایەن، چینی فەرمانڕەوای ئێراق لە هەموو ئاستێکدا بەشداری دەکەن لەم [تاڵانکردنە]دا. ئەمەش وای لێکردوون کە پڕۆسەی دیموکراسیش هیچ کاریگەریەکی لەسەر پێگە و دەسەڵاتیان نەبێت. بەڕێز سکرتیری گشتی، ئێستا ئەو حکومەتەی کە لە ئێراق هەیە لەلایەن ئەو لایەنەوە پێکهێنراوە کە لە هەڵبژاردنەکان دۆڕاندوویەتی. ئەمە ڕاستیی ئێراقە. چینی دەسەڵاتدار لە ئێراق پارێزبەندییەکی تەواویان هەیە. ئەویش بەهۆی ئەو گەندەڵییەی کە هەیە و بەدامەزراوەیی کراوە. کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و نەتەوە یەکگرتووەکان لەڕووی کردارییەوە دەتوانن لەم بارەیەوە چی بکەن؟

ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز: یەکەم شت پەیماننامەیەکی نێودەوڵەتی هەیە سەبارەت گەندەڵی. لەم نزیکانەدا وڵاتانی بەشدار لە پەیماننامەکە کۆنفرانسێک ئەنجام دەدەن. ئێمە دوێنێ کۆبوونەوەیەکی گرنگمان لەگەڵ گرووپی جیهانی ئەو کۆمپانیا و لایەنانەی کەرتی تایبەت هەبوو کە لەسەر ئاستی جیهان پشتگیری لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەن. ئامانجی سەرەکیمان شەڕ و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی دەبێت. ئێمە هەموو شتێک دەکەین بۆ پشتگیریکردن لە شەڕێکی ڕاستەقینە لە دژی گەندەڵی لە هەموو جیهان، بەڵام بەتایبەتی لە وڵاتانی وەک ئێراق.

من دەبێت ئەوە بڵێم کە لە گفتوگۆکانم لەگەڵ سەرۆکوەزیران، من سەرسامبووم بەوەی کە ئەو چەندە ئاگای لە کێشەکە هەیە و ئەو وادەبینێت کە چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە کارێکی بنەڕەتییە بۆ ئێراق، بۆ ئەوەی بتوانێت کەڵک لەو سامانانە وەربگرێت کە لەبەردەستیدایە. گەندەڵی، چوونی نایاسایی پارە و شووشتنەوەی پارە و میکانیزمەکانی دیکەی گەندەڵی هەمووی ڕێگرن لە پێشڤەچوونی بەردەوامی ئابووری هەر وڵاتێک. لەبەرئەوە من هیوادارم کە ئێراقییەکان یەکبگرن و شەڕ لە دژی گەندەڵی بکەن؛ پێشانی بدەن کە خەڵکی گەندەڵ لە بەڕێوبردنی وڵاتەکەیان جێگەیان نابێتەوە.

ڕووداو: ئەوەش ئەو شتەیە کە ئێراقییەکان هیوای بۆ دەخوازن و دەیانەوێت بیبیستن. بەشێکی سەردانەکەی ئێوە بۆ هەولێر بوو و هەروەها بۆ کامپێکی ئاوارەکان. پێش ئەوەی باسی کێشەی نێوان هەولێر و بەغدا بکەین. دەمەوێت باسی ئەوە بکەم کە پێش نزیکەی 6 ساڵ کە سەردانی هەرێمی کوردستانت کرد، کۆبوونەوەت لەگەڵ سەرۆک مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەنجامدا. سەرەڕای نەبوونی ناونیشانی حکومەتی، مەسعود بارزانی ناسراوە کە بەدەسەڵاترین و کاریگەرترین سەرکردەی کوردە لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست و ملیۆنان کورد لە ناوچەکە شوێنکەوتەی ئەون. وەک ڕۆژنامەڤانێک جێگەی پرسیار بوو کە ئەم جارە لەم سەردانەت کۆبوونەوە لەنێوانتان ئەنجام نەدرا. ئەمە هیچ هۆکارێکی دیاریکراوی لە پشتەوە بوو یان هەر ڕێکەوت بوو؟

ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز: سەردانەکەم زۆر کوورت بوو. من ئەو کەسانەم بینی کە پۆست و بەرپرسیارێتیان لە حکومەتی هەرێمی ئۆتۆنۆمی کوردستاندا هەیە، بەڵام دەمەوێت شتێک بڵێم کە بەڕاستی لە ناخی دڵمەوەیە. تەنانەت لە پێش کەوتنی سەدام حسێنیش، من بەشداربووم لە ژمارەیەک بزووتنەوەی سیاسی کە پشتگیرییەکی بەهێزی خەڵکی کوردمان دەکرد. من عەلی کیمیاییم لەبیرە، بەکارهێنانی قێزەونی چەکی کیمیایی لە دژی دانیشتووانی کوردی ئێراق.

ڕووداو: سبەی ساڵیادی ئەو هێرشەیە.

ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز: بەڵێ، ئەمە شتێکە پێویستە لە یادی خۆمانی بهێڵینەوە، چونکە ئەوەی ڕوویدا هیچ جێگەی قبووڵکردن نەبوو. من دەرفەتی ئەوەم هەبوو جەلال تاڵەبانی لەکاتی ڕابردوودا بناسم، تەنانەت لەبەر ئەو پەیوەندییانەی بەهۆی چالاکییەکانی کاتی ڕابردوو هەمبوو؛ من پەیوەندی زۆرم هەبوو لەگەڵ مەسعود بارزانی کاتێک کۆمسیاری باڵای ڕێکخراوی کۆچبەری نێودەوڵەتی بووم.

من ئەم دوو پیاوە بە دوو سیمبوولی زۆر گرنگ دەبینم لەوەی کە چەند یەکگرتووبوون و چۆن پێکەوە کاریان دەکرد. دوو سیمبوولی گرنگی یەکگرتوویی هەرێمی ئۆتۆنۆمی کوردستان و خەڵکی کوردن. داواکاری من ئەوەیە کە ئەو یەکگرتووییەی کە ئەوان نوێنەرایەتیان دەکرد لە هەولێر و سلێمانی و شارەکانی دیکەش لە هەرێمدا بپارێزرێت. من پێم وایە ئەو یەکگرتووییە زۆر گرنگە. لە هەمان کاتدا، من لە گفتوگۆکانم لەگەڵ سەرۆک و سەرۆکوەزیران لە هەولێر و گفتوگۆکانم لە بەغدا من گەشبین بووم کە بینیم ویستێکی سیاسی هەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان لە ماوەی چەند مانگی داهاتوودا، سەبارەت نەوت و بودجە و دابەشکردنی سامانە سرووشتییەکان، ئێمە هەر شتێکمان پێبکرێت دەیکەین بۆ پشتگیریکردن لەم هەوڵانە. پێویستە ئێمە پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا سەقامگیر بکەین. هەروەها ئێمە پێویستە هەموو شتێک بکەین ئێراقییەکان بەگشتی و خەڵکی هەرێمی ئۆتۆنۆمی کوردستان بەتایبەتی پێکەوە یەکبگرن و ناکۆکییەکان تێپەڕێنن لە ڕێگەی دایەلۆگی هەمەلایەنە. هەروەها کەڵک لەم دەرفەتە وەرگرن کە ئێستا هەیە بۆ ئەوەی ئێراق گۆڕانکاری لە ئاڕاستەکەیدا بکات بەرەو گەڕانەوەی پێگەی خۆی وەک وڵات لەپێناو خۆشگوزەرانی خەڵکەکەی. هەروەها دەکرێت ئێراق ببێتە ئەکتەرێکی گرنگی ناوچەکە. ئێراق دەکرێت ببێتە پردێک لەنێوان هەردوو بەرە لە کەنداودا.

ئێمە لەم دواییەدا ڕێککەوتنی نێوان سعودیە و ئێرانمان بینی. من پێم وایە دەرفەتی نوێ هەیە بۆ هاوکاری لە ناوچەی کەنداودا. من پێم وایە ئێراق دەرفەتێکی زۆر باشی هەیە کە ببێتە بزوێنەری بنەڕەتی ئەم پڕۆسەی هاوئاهەنگییە نوێیە لە ناوچەکەدا. کەواتە ئەمە تەنیا پەیوەندی بە خۆشگوزەرانی خەڵکی ئێراقەوە نییە، ئەمە بە تەنیا دەربارەی ئاشتی و سەقامگیری و دیموکراسیی کارا و خۆشگوزەرانی لە ئێراق نییە، بەڵکوو ئەمە پەیوەستە بە ڕۆڵی ئێراقە وەک سەرچاوەی هاوکاریکردن لە ناوچەکەدا کە یەکێکە لە هەستیارترین و گرنگترین ناوچەکانی هەموو جیهان.

ڕووداو: دوا پرسیارم سەبارەت ئێراق، ئینجا دێینە سەر بابەتی سووریا. دەزانم کاتمان سنووردارە و بەڕێزتان یەکێک لە سەرقاڵترین کەسایەتییەکانی سەر گۆی زەوین، بەهۆی ئەو هەموو کێشە جیهانییانەوە کە هەن. پرسیارەکەم سەبارەت بابەتێکە کە بەهۆی ڕووداوەکانی ئۆکراینا بەتایبەتی لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا زۆر قسەت لەسەری کردووە کە ئەویش بنەمای سەروەری و ڕێزگرتنە لە سنووری وڵاتانی دیکە. بەڵام لە ئێراقیش بەتایبەتی لە ماوەی 10 ساڵی ڕابردوودا، بەپێی نوێنەرایەتی ئێراق لە نەتەوە یەکگرتووەکان، تورکیا و ئێران پێشێلکاری سنوورەکانی ئێراق دەکەن، بۆمباران و ئۆپەراسیۆنی سەربازی ئەنجام دەدەن و هەژموونی سیاسی لەناو ئێراق درووست دەکەن؟

ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز: هەڵوێستی ئێمە زۆر ڕوونە. پێویستە ڕێز لە یەکێتیی خاکی ئێراق بگیرێت. ئەمە هەڵوێستمانە. من لە سەردانەکەم بۆ بەغدا ئەمەم زۆر بە ڕوونی دووپاتکردەوە.

ڕووداو: نیگەرانی ئەوەت نییە کە ئەمە بووەتە نۆرمێک نەک تەنیا لە ئێراق بەڵکوو لە هەموو جێگەیەک؟ هەر وڵاتێک شتێکی لە وڵاتە دراوسێیەکەی بە دڵ نەبێت دەست بکات بە ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی لەنێو خاکی وڵاتە دراوسێیەکەی؟

ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز: بەداخەوە ئێمە زیادبوونی ئەم ڕووداوانە دەبینین کە جێگەی نیگەرانین، نموونەش وەکوو باست کرد داگیرکردنی ئۆکراینیایە لەلایەن ڕووسیاوە. بەڵام وەک گوتم بنەمای بنەڕەتی کارنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان [پاراستنی] یەکێتیی خاکی دەوڵەتەکانە.

ڕووداو: بەخێرایی دەچمە سەر بابەتی سووریا. دوای زیاتر لە دەیەیەک لە شەڕ. ئێستا دۆخەکە تووشی سڕکردنێکی گەورە بووە. هیچ هیوایەکت هەیە بۆ چارەسەرێکی سیاسی بەم نزیکانە؟

ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز: ئێمە نابێ قەت بێ هیوا بین، بەڵام ئێمە ئێستا دوورین لە دۆخێک کە ڕێگە بدات بۆ چارەسەرێکی ئاشتییانە بۆ هەموو پرسەکان لە سووریا. سووریا ئەمڕۆ دابەشبووە. سوپا و هێزی وڵاتی جیاواز لە سووریادا هەن. بەرژەوەندی جیاواز لە سووریا هەن.

داواکاریم لە سوورییەکان ئەوەیە کە یەکبگرنەوە. ئەگەر سوورییەکان یەکنەگرنەوە، ئەوە لە مەترسی ئەوەدا دەبن هەر ببنە مەیدانێکی یاریکردن بۆ چالاکی لایەنەکانی دیکە. سوورییەکان پێویستە بەسەر ناکۆکییەکانیاندا سەربکەون. سووریا سەرچاوەیەکی نایابی شارستانییە. ئەگەر بچیتە حەلەب، کە بەداخەوە ئێستا بەشێوەیەکی دراماتیکی بوومەلەرزە کاریگەریی لەسەر هەیە، بەڵام کاتێک سەردانی قەڵای حەلەبم کرد بینیم چەندین چین شوێنەواری جیاواز لە خاکەکەدا هەبوو. چەندین چین لە شوێنەواری شارستانیی مێژوویی جیاواز لە هەمان خاک کە لە سووریان درەوشابوونەوە. سووریا وڵاتێکی بەخشندەیە. من لە بیرمە کە کاتێک وەک کۆمسیاری کۆچبەران سەردانم کرد، بینیم کە ئاوارەی ئێراقی لە سووریا بەشێوەیەک مامەڵەیان لەگەڵ دەکرا کە لە هیچ جێگەیەک بەوشێوەیە بە باشی مامەڵەیان لەگەڵ نەدەکرا. لە کامپی ئاوارە نەبوون، لەلایەن خەڵکەوە میوانداری دەکران. خەڵکی سووریا شایستەی ئاشتین و داواکاریم بۆ سوورییەکان ئەوەیە کە یەکبگرنەوە. نەهێڵن لایەنەکانی دیکە چارەنووستان دیاری بکەن.

ڕووداو: بەڕێز سکرتێری گشتی سەبارەت بوومەلەزەکە ڕەخنە لە بەدەمەوەچوونی نەتەوە یەکگرتووەکان هەبوو، دەمەوێت بەخێرایی باسی ئەو ڕەخنەیە بکرێت کە لەبارەی چییەوە بوو. وەک دەزانیت لە هەر کارەساتێکی مرۆیی 72 کاژێری یەکەم زۆر گرنگە بۆ ڕزگارکردنی خەڵک، نەتەوە یەکگرتووەکان چەندین هەفتەی پێچوو تاوەکووهاوکاری پەیوەست بە بوومەلەرزە بگەیێنێت. لەکاتێکدا لایەنی دیکەی وەک سعودییە، قەتەر و هەرێمی کوردستانیش توانیان هاوکاری بگەیێنن، توانیان خاڵە سنوورییەکان بەکاربێنن بۆ گەیاندنی هاوکاری بەپەلە. مارتن گرفس، بەرپرسی مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان خۆی لە تویتەر دەڵێت کە نەتەوە یەکگرتووەکان هاوکاری پێویستی لەکاتی خۆیدا نەگەیاند، بۆچی نەتەوە یەکگرتووەکان بەپێی پێویست بەهانای خەڵکی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریاوە نەچوو؟

ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز: بە بۆچوونی من گرنگە تەماشای ڕاستییەکە بکرێت، ئەو هاوکارییەی کە خەڵک لە 72 کاژێری یەکەمی کارەساتەکە پێویستیانە بریتییە لە پڕۆسەی ڕزگارکردن، ڕزگارکردنیش لەلایەن تیمی تایبەتەوە دەکرێت کە سەگ و ئامێری قوورسیان پێیە. نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوە هاوبەشەکانی ئەو جۆرە ئامرازەیان نییە. بینیت کە ئەو هەموو خەڵکە لە وڵاتانی جیاوە بۆ هاوکاری هاتنە تورکیا. بەڵام بەداخەوە نەچوونە سووریا. ئەوان چوونە هانای تورکیا. ئەمە کێشەی نەتەوە یەکگرتووەکان نەبوو. ئەوە ڕاستی مەیدانی بوو. ئاسانتر بوو بۆیان بگەنە تورکیا، بەڵام من لە خەمی سوورییەکان باش تێدەگەم کە لەکاتی پێویست و بەو خێراییەی کە دەبوو ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنیان پێنەگەیشت، بەڵام ئێمە وەک نەتەوە یەکگرتووەکان ئەو توانایەمان نییە. ئێمە دەتوانین هاوکاری مرۆیی پێشکێش بکەین، شێوازی هاوکاری مرۆیی بەشێوەی نەریتی پێشکێش دەکەین وەک جێگەی مانەوە، خۆراک، تەندرووستی، ئەو لایەنانە.

ڕووداو: بەڵام نەتەوە یەکگرتووەکان تیمی تایبەتی هەیە بۆ یارمەتیدان لەکاتی کارەساتدا.

ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز: ئێمە تیمی ڕزگارکردنمان نییە. ئێمە توانای ڕزگاکردن لە دۆخی کارەساتمان نییە. ئێمە ئەو ئامێرانەمان نییە کە پێویستن بۆ هەڵگرتنی خۆڵ و باڵەخانەی ڕووخاو. ئەمە شتێک نییە کە ئاژانسەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بتوانن ئەنجامی بدەن. من لە خەم و بێزاری خەڵکی تێدەگەم کە ئەو جۆرە هاوکاریەیان نەدەبینی و دەیانبینی کە ئەو جۆرە هاوکارییە لە وڵاتانی دیکەوە دەڕۆیشتە تورکیا، بەڵام دووبارە دەڵێم ئەمە کێشەی نەتەوە یەکگرتووەکان نەبوو. ئێستا کە ئێمە قسە دەکەین 500 لۆری هاوکاری نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕێگەیە. کێشەکە ئەوەیە سیستمی پشتیوانی مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سووریا لە تورکیایە و ڕێک لەو ناوچەیەیە کە بومەرزەکە لێیدا. ئەمەش کێشەی بۆ ئێمە درووستکردووە. ژمارەیەک لە کارمەند و هاوکاری خۆمان بەهۆی ئەم بوومەلەرزەیەوە گیانیان لە دەستدا. کێشە هەبوو لە جوڵەپێکردنی هاوکارییەکان، بەڵام ئێمە بەپێی توانا زوو بەخێرایی جوڵاینەوە و هەر کە ڕێگەکان کرانەوە ئێمە دەستمان بە جوڵە کرد. توانیمان ڕەزامەندی حکومەتی سووریاشمان دەستبکەوێت کە ژمارەیەک زیاتر لە خاڵە سنوورییەکان بکرێنەوە، زیاتر لەوەی کە ئەنجوومەنی ئاساییش لە چەند ڕۆژی داهاتوودا داوای دەکات.

لەبەرئەوە، ڕوونە کە شکست هەبوو و کێشە هەبوون. باوەڕناکەم ئەمە تەنیا شکستی نەتەوە یەکگرتووەکان بێت، ئەمە سەبارەت سنوورداری توانای هەموو کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییە لە یارمەتیی وڵاتێکی وەک سووریا کە ئەو هەموو ناکۆکی و جیاوازییە سیاسییەی هەیە، بەڵام ئێمە هەموو شتێک دەکەین بۆ یارمەتیدانی خەڵکی سووریا لە هەموو شوێنێک. داواکاری ئێمە لەسەرەتاوە ئەوە بووە کە هەموو خاڵەکانی ناردنی کۆمەک بە کراوەیی بهێڵنەوە، چونکە ئەمە پێویستە بۆ ئەوەی بتوانین هاوکاری خەڵکی سووریا بکەین لەم دۆخە دراماتیکیەدا. من گەرەنتی ئەوە دەکەم کە ئێمە ئەوەی لە توانامان بێت دەیکەین بۆ ئەوەی کاریگەربین لە هاوکاریمان بۆ خەڵکی سووریا کە من ڕێزێکی زۆرم بۆیان هەیە. ئەگەر ئێمە لەسەرەتاوە ئەوەی پێویست بوو نەمانکرد، هەڵبەت تێدەگەم لە ڕەخنەکان، ئێمە ئەوەی لە توانامانە دەیکەین بۆ قەرەبووکردنەوە لە ڕێگەی زیادکردنی تواناکانمان لەوێ، ئەویش لەرێی پابەندی تەواومان بۆ خەڵکی سووریا.

ڕووداو: دوا پرسیارم سەبارەت کەمینەکان و کوردە لە سووریا. هەیە دەڵێت بەهۆی بێ هێزی دەوڵەت لە سووریا و ئەو هەموو پشێوییەی کە هەیە، پێویستە هەرێم و سیستەمی فیدراڵی دابمەزرێت لە سووریا، لەو باوەڕەدایت فیدراڵی پێویستە لە ئەجێندای داهاتووی سیاسی سووریادا هەبێت؟

ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز: بۆ من نییە کە بڵێم دەستوو لە سووریا چۆن بێت. لیژنەی دەستووری هەیە بۆ سوورییەکان کە وەک پێویست و بەوشێوەیەی ئێمە دەمانەوێت کارەکانی خۆیان ناکەن، بەڵام لە دەسەڵاتی ئەوانە کە دەستووری سووریا چۆن دەبێت. من بەسوورییەکان ناڵێم چی بکەن. ئەوەی من دەتوانم پێت بڵێم ئەوەیە کە کاتێک من کۆمسیاری ڕێکخراوی کۆچبەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان بووم یەکێک لەو بابەتانە کە شەڕم بۆی کرد و هەوڵم بۆی دا، من گفتوگۆم لەگەڵ سەرۆکی سووریا لەسەر ئەنجامدا ئەوەبوو کە پێویستە وڵاتینامە بدرێتە دانیشتووانی کورد لە سووریا. وەک دەزانیت ئەوان وڵاتینامەیان نەبوو. ئەوە یەکێک لەو شەڕانە بوو کە من خۆم کارم بۆی کرد، چونکە ئەو کات وەکوو کۆمسیاری کۆچبەران من دەسەڵاتم لە کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە پێدرابوو کە مامەڵە لەگەڵ کێشەی ئەوانە بکەم کە وڵاتینامەیان نییە. توانای کوردە سوورییەکان، جا هەر شتێک کە دەستوور دەستنیشانیکردووە، ڕۆڵی تەواویان لە ژیانی سووریا بابەتێکە کە من زیاتر لە 10 ساڵ لەمەوپێش هەوڵمداوە بۆی.

ڕووداو: بەڕێز سکرتێری گشتی زۆر سوپاس بۆ ئەم دەرفەتە. زۆر سوپاس بۆ پیرۆزبایی نەورۆزت کە وەکوو لە کوردی دەڵێن جەژنی نەورۆزت پیرۆز.

ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز: هیوای سەرکەوتن. زۆر سوپاس.[1]
ئەم بابەتە 561 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | rudaw.net 19-03-2023
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 19-03-2023 (1 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: وتار و دیمانە
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 97%
97%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هەژار کامەلا )ەوە لە: 26-03-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 29-03-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 29-03-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 561 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.170 KB 26-03-2023 هەژار کامەلاهـ.ک.
بافل جەلال تاڵەبانی و گەلاوێژ ساڵح فەتاح 1977
ئامانجمان ئەوەیە وەک هەر نەتەوەیەکی تر خاوەنی داتابەیسێکی نەتەوەییی خۆمان بین..
پۆل: وێنە و پێناس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

بافل جەلال تاڵەبانی و گەلاوێژ ساڵح فەتاح 1977

بافل جەلال تاڵەبانی و گەلاوێژ ساڵح فەتاح 1977
شوێن: بەیروت
رۆژ یان ساڵی گیرانی وێنەکە: 1977
کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە: #بافڵ جەلال تاڵەبانی# و #گەلاوێژ ساڵح فەتاح#.[1]
ئەم بابەتە 1,585 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] تی ڤی & ڕادیۆ | کوردیی ناوەڕاست | کەناڵی BMC
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 8
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: دەرەوە
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 92%
92%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 06-01-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 06-01-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 09-04-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 1,585 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.1116 KB 06-01-2022 ڕۆژگار کەرکووکیڕ.ک.
بافڵ جەلال تاڵەبانی بروسکەیەکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرنووسەرو ڕۆژنامەنووسان و کارمەندانی الانصات المرکزی کرد
هاوکارانی کوردیپێدیا، لە هەموو بەشەکانی کوردستانەوە، زانیارییە گرنگەکان بۆ هاوزمانانیان ئەرشیڤدەکەن.
پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

بافڵ جەلال تاڵەبانی بروسکەیەکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرنووسەرو ڕۆژنامەنووسان ...

بافڵ جەلال تاڵەبانی بروسکەیەکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرنووسەرو ڕۆژنامەنووسان ...
بەڕێزان سەرنووسەرو ڕۆژنامەنووسان و کارمەندانی الانصات المرکزی (بەبۆنەی بیست و پێنجەمین ساڵرۆژی دەرچوونی هەواڵنامەکەتانەوە گەرمترین پیرۆزبایتان لێدەکەم (الانصات المرکزی المرکزی) یەکەمین هەواڵنامەی شیکارییە کە بەزمانی عەرەبی دەردەچێت و سەکۆی گەیاندنی هەواڵ و وتارو پەیامی کوردییە بە دەستەبژێری عەرەبی و کۆکەرەوەی هەواڵ و زانیارییەکانی ڕۆژو تۆمارکردنی ڕووداوەکانی هەرێم و عیراق و جیهانیشە ‎لەهەمان کاتدا لە بەر گرنگی و خوێندنەوەی بەردەوامی بە ڕۆژانەکەی هەڤاڵ مام جەلال ناسرابوو ‎هیوادارین کاروانەکەتان بەردەوام بێت، وەک هەمیشە لە خزمەت گەیاندنی هەواڵ و ڕاستی ڕوداوەکانی کوردستان و دەنگی کورد بێت لەپاڵ گەیاندنی ڕووداوەکانی تری ناوچەکه و ڕوانینە جیاجیاکان بە خوێنەرەکانی لەهەر جێگەیەک بن. ‎
دەستی ماندوبونتان دەگوشین و سەرکەوتنی زیاترتان ئاواتمانە. ‎
براتان
‎بافڵ جەلال تاڵەبانی
#11-03-2019#
ئەم بابەتە 2,981 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 11-03-2019 (5 ساڵ)
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شێوازی دۆکومێنت: چاپکراو
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 11-03-2019 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 13-03-2019 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 13-03-2019 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 2,981 جار بینراوە
بافڵ جەلال تاڵەبانی پرسەنامەیەک ئاراستەی خاتوو نەرمین عوسمان دەکات 25-11-2023
هاوکارانی کوردیپێدیا، لە هەموو بەشەکانی کوردستانەوە، زانیارییە گرنگەکان بۆ هاوزمانانیان ئەرشیڤدەکەن.
پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

بافڵ جەلال تاڵەبانی پرسەنامەیەک ئاراستەی خاتوو نەرمین عوسمان دەکات 25-11-20...

بافڵ جەلال تاڵەبانی پرسەنامەیەک ئاراستەی خاتوو نەرمین عوسمان دەکات 25-11-20...
خوشکی بەڕێزمان خاتوو نەرمین عوسمان
‎برای بەڕێزم کاک هاوڕێ دارۆ شێخ نوری

‎بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (عائیشە عەبدولواحید ) دایکی خاتوو نەرمین عوسمان و خوشکی شەهیدی سەرکردە جەعفەر عەبدولواحیدمان پێگەیشت.
‎بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و هاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی ئێوە و خانەوادە سەربەرز و تێکۆشەرەکەتان دەکەین کە نموونەی باڵای خەبات و تێکۆشانن لەپێناو کوردستان.
‎لەخوای گەورە داواکارم کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شادبکات و سەبووری بەهەموولایەک ببەخشێت. [1]

‎دڵسۆزتان
‎#بافڵ تاڵەبانی#
‎سەرۆکی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=
ئەم بابەتە 173 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] بەیان و ڕاگەیاندننامە | کوردیی ناوەڕاست | ڕاگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان 25-11-2023
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 25-11-2023 (1 ساڵ)
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شێوازی دۆکومێنت: دیجیتاڵ
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 96%
96%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شەنە ئەحمەد )ەوە لە: 12-01-2024 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 14-01-2024 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 14-01-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 173 جار بینراوە
بافڵ جەلال تاڵەبانی پرسەنامەیەک ئاراستەی هەڤاڵ سەعدی ئەحمەد پیرە دەکات
زانیارییەکان لە هەردوو باری بابەتی و زمانەوانیدا پوخت و پۆلێن دەکەین و بەشێوازێکی سەردەمییانە دەیانخەینە بەردەست!
پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

بافڵ جەلال تاڵەبانی پرسەنامەیەک ئاراستەی هەڤاڵ سەعدی ئەحمەد پیرە دەکات

بافڵ جەلال تاڵەبانی پرسەنامەیەک ئاراستەی هەڤاڵ سەعدی ئەحمەد پیرە دەکات
#بافڵ جەلال تاڵەبانی# پرسەنامەیەک ئاراستەی هەڤاڵ #سەعدی ئەحمەد پیرە# دەکات

هەڤاڵ کاک سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#.
بۆ کۆچی دوایی خاتوو (مامز عەبدوڵا) دایکی بەڕێزتان، پرسە و هاوخەمی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی ئێوە، کەسوکار و بنەماڵە سەربەرز و تێکۆشەرەکەتان دەکەم.
لەخوای گەورە داواکارم ڕۆحی کۆچکردوو بەبەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبووری بەهەموولایەک ببەخشێت.[1]

دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
28ی تەممووزی 2022 - بەغدا
ئەم بابەتە 1,563 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری کوردستانی نوێ - 28-07-2022
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 4
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 28-07-2022 (2 ساڵ)
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شێوازی دۆکومێنت: دیجیتاڵ
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 30-07-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 30-07-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 08-08-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 1,563 جار بینراوە
بافڵ جەلال تاڵەبانی پرسەنامەیەکی ئاڕاستەی بنەماڵەی پێشمەرگەی دێرین محەمەد شارەزووری کرد 07-07-2023
خانمانی کوردیپێدیا، ئازار و سەرکەوتنەکانی ژنانی کورد لە داتابەیسی نەتەوەکەیاندا هاوچەرخانە ئەرشیڤدەکەن..
پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

بافڵ جەلال تاڵەبانی پرسەنامەیەکی ئاڕاستەی بنەماڵەی پێشمەرگەی دێرین محەمەد ش...

بافڵ جەلال تاڵەبانی پرسەنامەیەکی ئاڕاستەی بنەماڵەی پێشمەرگەی دێرین محەمەد ش...
=KTML_Bold=دەقی پەیامەکە...=KTML_End=
کۆچی دوایی هەڤاڵ (محەمەد شارەزووری) پێشمەرگەی دێرین، کەسایەتی دیاری ناوچەی شارەزوور و باوکی شەهیدان (عومەر، عوسمان و بەکر) لە دڵەوە نیگەرانیکردم.
‎بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و هاوخەمی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی کەسوکار و بنەماڵە سەربەرز و شۆڕشگێڕەکەیان دەکەم کە نموونەی ڕۆڵەی بەئەمەک و دڵسۆزی کوردستان بوون.
‎لە خوای گەورە داواکارم هەڤاڵی کۆچکردوومان بە بەهەشتی بەرین شادبکات و سەبووری بە هەموولایەک ببەخشێت. [1]

‎دڵسۆزتان
‎#بافڵ تاڵەبانی#
‎سەرۆکی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#
ئەم بابەتە 474 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] بەیان و ڕاگەیاندننامە | کوردیی ناوەڕاست | ڕاگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان 07-07-2023
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 07-07-2023 (1 ساڵ)
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شێوازی دۆکومێنت: دیجیتاڵ
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شەنە ئەحمەد )ەوە لە: 08-07-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ئاراس ئیلنجاغی )ەوە لە: 08-07-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 31-07-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 474 جار بینراوە
بافڵ جەلال تاڵەبانی تاوانە گەورەکەی پارێزگای ماردین ئیدانە دەکات
هاوکارانی کوردیپێدیا، بابەتییانە، بێلایەنانە، بەرپرسانە و پیشەییانە، ئەرشیڤی نەتەوەییمان تۆماردەکەن..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

بافڵ جەلال تاڵەبانی تاوانە گەورەکەی پارێزگای ماردین ئیدانە دەکات

بافڵ جەلال تاڵەبانی تاوانە گەورەکەی پارێزگای ماردین ئیدانە دەکات
بەتوندی تاوانە گەورەکەی پارێزگای #ماردین# لە تورکیا ئیدانە دەکەم کە بەهۆیەوە پێنج هاونیشتمانی گیانیان لەدەستدا.
‎وێڕای پرسە و هاوخەمی قووڵمان بۆ کەسوکار و خانەوادەکانیان، داواکارم لایەنە پەیوەندیدارەکانی تورکیا بەدواداچوونی جدی بکەن و تاوانباران ڕووبەڕووی دادگا بکەنەوە. [1]

‎#بافڵ تاڵەبانی#
‎سەرۆکی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#
ئەم بابەتە 678 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | gksat.tv
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 19-01-2023 (1 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: هەواڵ
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: ماردین
وڵات - هەرێم: باکووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 98%
98%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شەنە ئەحمەد )ەوە لە: 20-01-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 20-01-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 21-01-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 678 جار بینراوە
بافڵ جەلال تاڵەبانی لە دەباشان پێشوازی لە عەبدوللەتیف ئەحمەد کرد 12-02-2023
کوردیپێدیا، زانیارییەکانی هێندە ئاسان کردووە! بەهۆی مۆبایڵەکانتانەوە نیو ملیۆن تۆمار لە گیرفانتاندایە!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link1
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

بافڵ جەلال تاڵەبانی لە دەباشان پێشوازی لە عەبدوللەتیف ئەحمەد کرد 12-02-2023

بافڵ جەلال تاڵەبانی لە دەباشان پێشوازی لە عەبدوللەتیف ئەحمەد کرد 12-02-2023
#بافڵ تاڵەبانی#، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە دکتۆر #عەبدوللەتیف ئەحمەد مستەفا# کرد.
لە دیدارێکدا گفتوگۆ لەبارەی قووڵکردنەوە و پەرەپێدانی گیانی تەبایی و پێکەوەژیان کرا و جەخت لە هەماهەنگی و هاریکاری زیاتر کرایەوە لەپێناو گەشەپێدانی ئەو ئاشتەوایی و پێکەوەییەی لەنێوان نەتەوە و پێکهاتە جیاوازەکاندا هەیە و پارێزگاریکردن لەو بەها باڵایانەی پەیوەستن بە کایەکانی ژیانەوە.
سەرۆک بافڵ بە گرنگییەوە ئاماژەی بە ڕۆڵی مامۆستایانی ئایینی کرد لە هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگە و ئاڕاستەکردنی هاووڵاتیان بەرەو تەبایی و پێکەوەژیان و ڕایگەیاند، مامۆستایانی ئایینی لە شۆڕشەکانی کورددا ڕۆڵێکی گرنگیان گێڕاوە و فاکتەرێکی گرنگی سەرخستنی شۆڕش بوون، ئەمڕۆش دەبێت بە هەمان ڕۆحیەتی کوردانە و مرۆڤدۆستانەوە بەردەوامبن لە ڕێنوێنیکردنی کۆمەڵگە بە ئاڕاستەی چاکە، دوورکەوتنەوە لەبیری توندڕەوی و قووڵکردنەوەی تەبایی لەنێو کۆمەڵگەدا.[1]
ئەم بابەتە 674 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] تۆڕی کۆمەڵایەتی | کوردیی ناوەڕاست | کۆباس
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 12-02-2023 (1 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: هەواڵ
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: سلێمانی
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 96%
96%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( سروشت بەکر )ەوە لە: 12-02-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 12-02-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 12-02-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 674 جار بینراوە
‎بافڵ جەلال تاڵەبانی لە ماڵی مام لە بەغدا پێشوازی لە ئەلینا ڕۆمانۆسکی کرد
کوردیپێدیا، بووەتە کوردستانی گەورە! لە هەموو لایەک و شێوەزمانێکی کوردستان ئەرشیڤوان و هاوکاری هەیە.
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

‎بافڵ جەلال تاڵەبانی لە ماڵی مام لە بەغدا پێشوازی لە ئەلینا ڕۆمانۆسکی کرد

‎بافڵ جەلال تاڵەبانی لە ماڵی مام لە بەغدا پێشوازی لە ئەلینا ڕۆمانۆسکی کرد
#‎بافڵ تاڵەبانی#، سەرۆکی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# لە ماڵی مام لە بەغدا پێشوازی لە ئەلینا ڕۆمانۆسکی، باڵیۆزی ئەمریکا لە ئێراق کرد.
‎لە دیدارێکدا دۆخی گشتیی وڵات و بەردەوامیی گفتوگۆکان بۆ زاڵبوون بەسەر کێشەکان و تێپەڕاندنی بەربەستەکان گفتوگۆیان لەبارەوەکرا.
بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە پرسی هەڵبژاردن، کێشەکانی نێوان #هەولێر# و بەغدا و ناردنی شایستەداراییەکانی هەرێم کرد و ڕایگەیاند، هەوڵەکانی یەکێتی لەپێناو بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی بێگەردە لە وادەی خۆیدا، دەشمانەوێت هەڵبژاردن هۆکارێک بێت بۆ نزیکبوونەوە و گەشەپێدانی دیموکراسی نەوەک ترازان.
وتیشی، نابێت خەڵکەکەمان بکرێنە قوربانیی ململانێ سیاسییەکان و دەبێت دەستوور بنەمای چارەسەرکردنی کێشەکان بێت. هەوڵەکانیشمان لەو پێناوەدا بەردەوام دەبێت تاوەکوو چارەسەرێکی یەکجارەکی و ئەرێنی دەدۆزینەوە و چیتر هاووڵاتییان لە دڵەڕاوکێی بەدەستهێنانی مووچەکانیان نەبن. [1]
ئەم بابەتە 237 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] دیارینەکراو | کوردیی ناوەڕاست | تەواوی کەناڵەکانی ڕاگەیاندن 19-08-2023
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 19-08-2023 (1 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕاگەیاندن
پۆلێنی ناوەڕۆک: هەواڵ
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: بەغدا
وڵات - هەرێم: ئێڕاق
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شەنە ئەحمەد )ەوە لە: 19-08-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 20-08-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( شەنە ئەحمەد )ەوە لە: 19-08-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 237 جار بینراوە
بافڵ جەلال تاڵەبانی لە ڕۆژی جیهانی زمانی دایک دا پیرۆزبای لە هاوزمانەکانی دەکات 21-02-2023
ئامانجمان ئەوەیە وەک هەر نەتەوەیەکی تر خاوەنی داتابەیسێکی نەتەوەییی خۆمان بین..
پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

بافڵ جەلال تاڵەبانی لە ڕۆژی جیهانی زمانی دایک دا پیرۆزبای لە هاوزمانەکانی د...

بافڵ جەلال تاڵەبانی لە ڕۆژی جیهانی زمانی دایک دا پیرۆزبای لە هاوزمانەکانی د...
ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک لە هەموو هاوزمانەکانم پیرۆز دەکەم. پاراستن و گەشەپێدانی زمانی شیرینی کوردی، فاکتەری مانەوەمانە وەک نەتەوەیەکی زیندوو.
ئەرکی هەموومانە پارێزگاری لێبکەین.
#بافڵ تاڵەبانی#
سەرۆکی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#. [1]

=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=
ئەم بابەتە 584 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] بەیان و ڕاگەیاندننامە | کوردیی ناوەڕاست | ڕاگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان 21-02-2023
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 4
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 21-02-2023 (1 ساڵ)
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شێوازی دۆکومێنت: دیجیتاڵ
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شەنە ئەحمەد )ەوە لە: 21-02-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 22-02-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( شەنە ئەحمەد )ەوە لە: 22-02-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 584 جار بینراوە

ڕۆژەڤ
شوێنەکان
ئاکرێ
19-01-2009
هاوڕێ باخەوان
ئاکرێ
کورتەباس
نەورۆز
23-03-2009
هاوڕێ باخەوان
نەورۆز
هۆنراوە
نەورۆز
25-02-2022
زریان عەلی
نەورۆز
وێنە و پێناس
ئاهەنگی جەژنی نەورۆز لە گوندی ئاکۆیانی شارۆچکەی ڕواندز ساڵی 1983
21-03-2023
سەریاس ئەحمەد
ئاهەنگی جەژنی نەورۆز لە گوندی ئاکۆیانی شارۆچکەی ڕواندز ساڵی 1983
کورتەباس
دەربارەی جەژنی نەتەوەیی نەورۆز بزانە؟
25-03-2023
سارا سەردار
دەربارەی جەژنی نەتەوەیی نەورۆز بزانە؟
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
ئیناس قاسۆ مشکۆ عیدۆ
18-03-2024
سروشت بەکر
ڤیدیۆ
بۆچی گەلی کورد دوژمنی زۆرە؟
18-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
جەلیل عەباسی شاعیر و نووسەر
18-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
پاوان فارس دزەیی
18-03-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
فێستیڤاڵی کولتووریی گوندی توودار سەمەدی لە نزیک سنە بۆ پێشوازیکردن لە نەورۆزی کوردان-2024
18-03-2024
سارا سەردار
وێنە و پێناس
بەڕێوەچوونی رێوڕەسمی ئاگری نەورۆزی ساڵی 2024 لە گوندی تەلڤار سەر بە شارۆچکەی دێ گۆلان لە رۆژهەڵاتی نیشتمان
18-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
فوئاد محەمەدئەمین ئاغا
18-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
جگەرەکێشان لە ناو کۆمەڵگەی کوردیدا
18-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ناوچە گەشت و گوزاریەکانی پارێزگای هەولێر؛ بەرگی 01
18-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
شوێنەکان
مێرگە نەقشینە
17-03-2024
سەریاس ئەحمەد
ئامار
بابەت 513,374
وێنە 103,605
پەرتووک PDF 18,830
فایلی پەیوەندیدار 93,944
ڤیدیۆ 1,228

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.33
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.547 چرکە!