شاخی #تەکەڵتو#
هەندێ جار سيتەغار-يشی پێ دەوترێت، بەرزاييەکە 810مەتر لەئاستی ڕووی دەرياوە بەرزە، بەدووری 6کيلۆمەتر دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی ناحيەی #تەقتەق#ی قەزای #کۆيە#ی پارێزگای #هەولێر#، دەڕوانێتە سەر گوندەکانی(گەرمکی #ساتوقەڵا# و شيوەجان و ناسراغا و باغەجنێر) و لە ڕووی ڕۆژهەڵاتی بەرزاييەکەوە گوندی تەکەڵتوی لەلاپاڵی هەڵگرتووە، شێوەی تەکەڵتوی زينی وڵاغە بەرزەی هەيە بۆيە بيروبۆچون وايە لەتەکەڵتوی وڵاغەوە هاتبێ و هەندێکيش دەڵێن لە(تاکە کەڵە توو)يەکەوە هاتووە.[1]