- کۆمەڵێک گەنج و چالاکوان ئەمڕۆ لەبەردەم وێستگەی کارەبای غازی سلێمانی لە چەمچەماڵ گردبوونەوە و دوای چاککردنی ڕەوشی کارەبای قەزاکەو خزمەتگوزاریەکانی تر دەکەن.
- هێزەکانی تورکیا بە چەکی قورس هێرشیانکردە سەر بەشێک لە گوندەکانی سەر بە کۆبانێ.
- سەرۆکی لیژنەی ئەمنی لە ئەنجوومەنی پاریزگای کەرکوک ڕایگەیاند، لە دژی وتەکانی ئەرشەد ساڵحی، سەرۆکی بەرەی تورکمانی، سکاڵای یاسایی تۆمار دەکەن. چەند ڕۆژێک لەمەوبەر ئەرشەد ساڵحی ڕایگەیاند بوو، کە "دۆخی ئەمنی شاری کەرکوک ناجێگیرە، بۆیە داوا لە سوپای عێراق دەکەین کە هێزی سەربازی ڕەوانەی شاری کەرکوک بکات بە مەستی پاراستنی ئەمنیەتی شارەکە".