شەوی رابردوو داعش 3 کارمەندی ئاساییش لە گەرمیان شەهیددەکات
رۆژهەڵاتی کوردستان
- هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی نادر زیایی فەڕ کوڕی محەممەد و خەڵکی گوندی مەڵا عیسای ناوچەی دەشتەبێڵی
شنۆشنۆ، دەسبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار راگوازرا.
[3]
- بەپێی راپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، پێنج هاووڵاتیی کوردی خەڵکی
جوانڕۆجوانڕۆ بە ناوەکانی ئاریا عەزیزی، دیاکۆ میرئەحمەدی، عومران وەلیدی، هێرش میرئەحمەدی و زەکریا ئەحمەدی، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کران. ئەو 5 هاووڵاتییە پێنج رۆژ پێش بە تۆمەتی بەشداری لە کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان دەسبەسەر و بۆ زیندانی دیزڵئاوای
کرماشانکرماشان راگوێزران.
[3]
باشووری کوردستان
- سەرچاوەیەک لە ئاسایشی
گەرمیانگەرمیان ئەمڕۆ رایگەیاند: لە ئاکامی ئه و هێرش و پەلامارانەدا رائید
سمکۆ عەلیسمکۆ عەلی، بەڕێوەبەری ئاسایشی شارەدێی
کوڵەجۆکوڵەجۆ و پێنج کارمەندی ئاسایش و سێ هاووڵاتی کە ماڵیان نزیک تەقینەوەکە بوو برینداربوون، بەڵام لەبەر سەختی برینەکەیان رائید سمکۆ عەلی و دوو کارمەندی ئاسایش بە ناوەکانی (
جومعە عەبدجومعە عەبد،
مەحمود جومعهمەحمود جومعه) دوای گەیاندنیان بە نەخۆشخانە شەهیدبوون.
[1]
- دوو تەقینەوە لە شاری
کەرکوککەرکوک روویدا کە بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان لەرێی بۆمبی چێندراوەوە ئەنجامدراوە. تەقینەوەی یەکەم لە مەزادخانەی سەر شەقامی ئەتڵەس روویداوە و لەگەڵیدا بۆمبێکی دەنگی تەقیوەتەوە. هی دووەم تەقینەوە لەنزیک پردی رەشید لە گەڕەکی دۆمیز بووە. بەهۆی هەردوو تەقینەوەکەوە 16 کەس برینداربوون کە سەرجەمیان هاووڵاتی مەدەنین.
[1]
رۆژئاوای کوردستان
- بەگوێرەی میدیاکانی نزیک لە
هەسەدەهەسەدە، درەنگانی شەوی رابردوو سوپای تورکیا و گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ئەنقەرە، بە چەکی گران هێرشیان کردووەتە سەر خاڵەکانی سوپای سووریا لە گوندی ئوم کێف لە دەورووبەری شاری تل تەمری رۆژئاوای کوردستان و هێزەکانی حکوومەتی سووریاش بە چەکی گران وەڵامی هێرشەکەیان داوەتەوە و هێرشەکە تێکشکێندراوە.
[2]
- تەقینەوەیەکی بەهێز لە گەڕەکی عەین ئاروس لە باشوری شاری
گرێ سپیگرێ سپی داگیرکراو ڕوویدا.
[3]
دەرەوەی کوردستان
-
عادل عەبدولمەهدیعادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ لە دوای کۆبونەوەیەکی بەپەلەی ئەنجومەنی وەزیران دەستلەکارکێشانەوەی بە رەسمی ئاڕاستەی پەرلەمان کرد.
[1]📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان