باکووری کوردستان
- هاوڵاتی تورگوت کە لە هەلیکوپتەر خرایە خوارەوە، گیانی لەدەستدا.
[1]
- تەرمی هاوڵاتی سەروەت تورگوت کە سەربازەکانی سوپای تورک دوای دەستگیرکردنی لەگەڵ کەسێکی تری مەدەنی لە هەلیکۆپتەر خستیانە خوارەوە و کوشتیان، بەخاک سپێردرا.
[1]
- هێزەکانی پۆلیس سەر لە بەیانی ئەمڕۆ لە شاری
ئامەدئامەد هەڵیان کوتایە سەر چەندین ماڵ و 14 کەسیان دەستگیر کرد. ناوی ژمارەیەک لەو کەسانەی دەستگیر کران بەم شێوەیەیە: ڕۆژنامەنووس حەفی بۆلتان، هاتیجە کۆجامان پەرلەمانتاری پێشووی
هەدەپەهەدەپەی شاری سێرت، ئەدیپ بینبیر بەڕێوەبەری هەدەپەی شاری ئامەد، عومەر فیلیتئۆغلو ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانی هەدەپەی ناوچەی سوری ئامەد، مەلا نائیف ئەردەم ئای ئەندامی کۆنگرەی ئیسلامی دیمۆکراتیک، مەدەنی توتشی ئەندامی سەندیکای وزە و پیشەسازی و کانزا-ی سەر بە کۆنفەدەراسیۆنی سەندیکاکانی ڕەنجەرانی جەماوەری، گوڵستان ئەنساری ئۆغلو هاوسەرۆکی شارەوانی هەدەپەی ناوچەی ئەگیل کە لە ئەرکەکەی دوور خراوەتەوە، چیدەم ئەکتی بەرێوەبەری پێشووی هەدەپەی شاری ئامەد و مەکیە گوزەل.
[1]
- لە سێگۆشەی شرنەخ، سێرت و شاخی هەرکول، ئەو ئاگرەی دوای هێرشەکەی سوپای داگیرکەری تورک لە هەرێمی بەستا کەوتووەتەوە، ماوەی 3 مانگە بە بێوەستان بەردەوامە و لە پەرەسەندندایە. بە هۆی ئاگرەکەوە بە دەیان هەزار دار سووتاون. لە ناوچەکانی شەڕەڤان، ڕووباری گەورە و خارە کوناییش سوپای داگیرکەر کە دەستیان بە ئۆپڕاسیۆن کردووە، ئاگریان لە ناوچەکە بەرداوە.
[1]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- سەرۆکی زانکۆی زانستی پزیشکیی
کرماشانکرماشان دەڵێت لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 177 تووشبووی نوێی کۆرۆنا لەم پارێزگایەدا تۆمارکراون، بەمجۆرە ژمارەی سەرجەم تووشبووانی کۆرۆنا گەیشتووەتە 20 هەزار و 8 تووشبوو.
[2]
- لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا
کۆڵبەرکۆڵبەرێکی کورد بە ناوی سۆهەیب فێردووسی خەڵکی گوندی دزئاوەری نەوسوود، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت بریندار کراوە.
[5]
- کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی ئیدریس بارزان تەمەن 45 ساڵ خەڵکی شاری
پیرانشارپیرانشار، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە سنووری شاری
بانەبانە بریندار کرا.
[5]
- هاووڵاتییەکی خەڵکی
سنەسنە بە ناوی ”ساعید بەنەفشی“ لەلایەن دادگای شۆڕشی ئەو شارەوە حوکمی بەندکرانی بە سەردا سەپا. بە پێی ئەو حوکمە ساعید بەنەفشی حوکمی دوو ساڵ بەندکرانی هەڵپسێردراوی بۆ ماوەی 20 مانگ بە سەردا سەپاوە. واتە لە لە ماوەی 20 مانگدا ئەگەر هەر تاوانێک بکا دەبێ ئەو دوو ساڵە بچێتە بەندیخانە.
[6]
- زیندانییەکی سیاسیی کورد بە ناوی وەلی نەسری خەڵکی گوندی تەنگیسەر بە کەڵکوەرگرتن لە ئازادیی مەرجدار، لە زیندانی ئەو شارە ئازاد کرا.
[5]
- مینا ڕاد، شاعیری 25 ساڵەی خەڵکی شاری دوروود سەر بە پارێزگای
لوڕستانلوڕستان بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی دوو مانگی حوکمی بەندکرانەکەی دەستبەسەر و بۆ بەندیخانەی قەرچەکی وەرامین گوازراوەتەوە.
[6]
- هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی میلاد وەیسی کوڕی کەریم و خەڵکی سنە، لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
[5]
باشووری کوردستان
- ئەمشەو سێ مووشەک لە نزیک بارەگای دیموکرات لە گردەچاڵی هەولێر کەوتنەخەوارەوە. هاوکات چەند مووشەکێکیش لە نزیک هێزی هاوپەیمانان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر کەوتوونەتەخوارەوە.
[2]
- دوای بڕیارەکەی
زانکۆی کۆیەزانکۆی کۆیە بۆ دەستپێکردنەوەی پرۆسەی خوێندنی ساڵی نوێ لەناو کەمپی زانکۆ،
زانکۆی سەڵاحەدینزانکۆی سەڵاحەدینیش بڕیاریدا پرۆسەی خوێندن لەناو زانکۆ دەستپێبکاتەوە یەکشەممەی داهاتووش یەکەم ڕۆژی ساڵی نوێی خوێندن دەبێت.
[3]
- کامەران مەرعی سلێمان میدیاکاری کوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ لە نەخۆشخانەیەکی
هەولێرهەولێر بەهۆی کۆرۆناوە کۆچی دواییکرد.
[2]
- وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماری 24 کاتژمێری ڕابردووی کۆرۆنای ئاشکرا کرد، کە لەو ماوەیەدا 24 کەسی دیکە بەهۆی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.
[4]
- بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئیماراتی تایبەت بە
کۆرۆناکۆرۆنا ڕایدەگەیەنێت: دۆخی تەندروستی هەولێر لەڕووی توشبوون بە کۆرۆنا زۆر مەترسیدارە و لە نەخۆشخانەکەیان شوێن نەماوە بۆ وەرگرتنی توشبوانی کۆرۆنا و ئەوەی کە ڕودەدات شتێکی گەورەیە و ئەگەر بەو شێوەیە بڕوات لەوانەیە ڕێژەی مردن زیاتربێت.
[3]
- بەڕێوەبەرایەتی بانکی خوێنی هەولێر، لە بانگەوازێکی بەپەلەدا داوا لە چاکبووانی کۆرۆنا دەکات بۆ بەخشینی پلازما سەردانیان بکەن، بە تایبەت ئەوانەی هەڵگری جۆری (خوێنی A).
[4]
رۆژئاوای کوردستان
- لە
منبجمنبج تەرمی مرعی ئەلحەسەن
شەڕڤانشەڕڤانی ئەنجومەنی سەربازی منبج لە مەراسیمێکی شایستەدا لە گۆڕستانی شەهیدان بەخاک سپێردرا.
[1](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
دەرەوەی کوردستان
- ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆککۆماری فەڕەنسا لە ڕیگای پایتەختی لەتۆنیا بۆ ڕۆژنامەنووسان قسەی کرد و وتی، : پەیامە شەڕخواز و مەترسیدارەکانی تورکیام تۆمار کرد.
[1]
- ئەمەریکا بڕیاری داخستنی باڵیۆزخانەی لە بەغدا دەدات و وەزیری دەرەوەی عێراقیش ڕایدەگەیەنێت، ئەمە زیانێکی زۆر بەدوای خۆیدا دەهێنێت و ڕەنگە وڵاتانی دیکەش هەمان ڕێگە بگرنەبەر.
[4]
- وەزارەتی بەرگری ئەرمینیا ڕایگەیاند، ئازەربیجان، فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی لە هەرێمی قەرەباغ ڕادەستی تورکیا کردووە.
[4]