بەڕێز : کاک دکتۆر #بەرهەم ئەحمەد ساڵح#
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، هەواڵی ژیانئاوایی کاکە (#بەڵێن ساڵح#)ی برای بەڕێزتانم پێگەیشت.
خوالێخۆش بوو جگە لەوەی کوڕی بنەماڵەیەکی نیشتیمان پەروەر بوو خۆشی ڕۆژنامەنوسێکی دیار و لێهاتوو بوو کە خزمەتێکی زۆری بواری ڕۆژنامەنوسی کوردی کردووە…
هەر بۆیە بە لەدەستدانی کاکە بەڵێن زۆر دڵتەنگ و نیگەران بووین…
بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسەو سەرەخۆشی ئاڕاستەی کەسوکارو بنەماڵە سەربەرزەکەیان دەکەین و هاوبەشی ماتەمیانین.
لەخوای گەورە داواکارین گیانی پاکی کۆچکردوو بەبەهەشتی بەرین شادبکات، سەبووری و ئارامی بە هەموولایەک ببەخشێت.
#عیماد ئەحمەد#
#30-03-2025#
[1]
{span style="font-weight:bold;"}تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!{/span}
ئەم بابەتە 1,470 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!