30-03-2015
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
- بەرەبەیانی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەک بە پلەی 3.6 بە پلەی رێختەر، شاری سەرپێڵ زەهاوی لە رۆژهەڵاتی کوردستان هەژاند.
- هەریەک لە لەیلا زانا و سری سورەیا ئۆندەر نامە تایبەتەکەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان سەرۆکی زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستانیان گەیاندە هەولێر و بڕیاریشە هەر ئەمڕۆ نامەکە بگەیەننە تاڵەبانی.
- لە گەرەکی تسعینی شاری کەرکوک و نزیک بارەگای حزبی دەعوە بۆمبێکی موگناتیسی کە لکێنرابووە ئۆتۆمبێلێکی جۆری یارسی تاکسیەوە تەقییەوە و لە ئەنجامدا شۆفێرەکەی گیانی لەدەستدا.
- شەوڕ پێکدادانێکی سەخت لە نێوان هێزی پێشمەرگەی کوردستان و چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە ناو سەنتەری قەزای شەنگال دەستیپێکردووە.
- لەکاتی تێکدانی هۆڵێکی زیادەڕۆیی لەسەر رێگای هەولێر - مەسیف شەڕە تەقە لە نێوان کەسی پێشێلکارەوە و زێرەڤانیەوە روودەدات و چەکی ئاربیجیش بەکار دەهێنرێت.
📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان