29-10-2016
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
- هێزێی پێشمەرگەی کوردستان شەوی رابردوو هێرشێکی داعشی تێشکاند، کە ئامانج لێی شکاندنی گەمارۆی سەر شارەدێی باشیک بوو لە باکوری رۆژهەڵاتی موسڵ.
- وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش ئاشکرایدەکات، پرۆسەی رزگارکردنەوەی موسڵ بۆ ماوەی دوو رۆژ چالاکییەکانی دەوەستێت تا سەرکەوتنەکان تاووتوێ بکرێن لەماوەی 12 رۆژی سەرەتای دەستپێکردنی پرۆسەکەوە.
- کۆمسیونی باڵای مافی مرۆڤ لە نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر دەستگیرکردنی گولتەن کشاناک و فرات ئانلی هاوسەرۆکانی شارەوانی گەورەی ئامەد هاتە دەنگ و داوا لە تورکیا دەکات رێز لە مافی مرۆڤ بگیرێت.
- سێ سەربازی تورکیا ئەمڕۆ کوژران و پێنجی دیکەش بریندار بوون، لە ئەنجامی هێرشی پەکەکەدا لە چیای هیسار سەر بە ناوچەی چەلێ (چقورجە) لە پارێزگای هەکاری.
📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان