#سەددام حسێن# سەرۆک کۆماری پێشووتری ئێراق بە مەڕسومێکی کۆماری شارۆچکەی #هەڵەبجە#ی لە ڕێکەوتی #10-10-1988#دا هەڵوەشاندەوە، بەڵام دوای (37) ساڵ لە هەمان کۆشک سەرۆک کۆمارێکی کورد #لەتیف ڕەشید# واژۆی بەیاساکردنی پارێزگای هەڵەبجەی لە #29-04-2025#دا دەرکرد. [1]