نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی جەژنی ڕەمەزان لە موسڵمانانی کوردستان، عێراق و جیهان دەکات و دەڵێت، دەرفەتێکە بۆ ئەوەی بە پەيوەندييەکانماندا بچينەوە و لەسەر بنەماى ڕێز و خۆشەويستى، دۆستايەتى و هاريکارى، دايانبڕێژينەوە.
ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، (#29-03-2025# )، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکی پیرۆزباییدا ڕایگەیاند: هاتنەوەى جەژنى پیرۆزى ڕەمەزان لە تەواوى موسڵمانان لە کوردستان، هەروەها لە عێراق و جیهان، بەتایبەتيش لە بنەماڵە و کەسوکارى سەربەرزى شەهیدان پیرۆز بێت. هيوادارم هەمووان جەژن و پشوویەکى ئارام و ئاسوودە و پڕ لە کامەرانى بەسەر بەرن و بە خێر و خۆشى بۆ هەموو لايەک بگەڕێتەوە.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەشڵێت: ئەم جەژنە پيرۆزە، بۆنە و دەرفەتێکە بۆ ئەوەى هەموومان پابەنديمان بە مانا و بەها و پەيامە باڵاکانى له پێکهاتنەوە، لێبوردەيى، ئاشتەوايى، لێکخۆشبوون و مرۆڤدۆستييەوە نوێ بکەينەوە، بە پەيوەندييەکانماندا بچينەوە و لەسەر بنەماى ڕێز و خۆشەويستى، دۆستايەتى و هاريکارى، دايانبڕێژينەوە.
=KTML_Bold=دەقی پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانی:=KTML_End=
هاتنەوەى جەژنى پیرۆزى ڕەمەزان لە تەواوى موسڵمانان لە کوردستان، هەروەها لە عێراق و جیهان، بەتایبەتيش لە بنەماڵە و کەسوکارى سەربەرزى شەهیدان پیرۆز بێت. هيوادارم هەمووان جەژن و پشوویەکى ئارام و ئاسوودە و پڕ لە کامەرانى بەسەر بەرن و بە خێر و خۆشى بۆ هەموو لايەک بگەڕێتەوە.
ئەم جەژنە پيرۆزە، بۆنە و دەرفەتێکە بۆ ئەوەى هەموومان پابەنديمان بە مانا و بەها و پەيامە باڵاکانى له پێکهاتنەوە، لێبوردەيى، ئاشتەوايى، لێکخۆشبوون و مرۆڤدۆستييەوە نوێ بکەينەوە، بە پەيوەندييەکانماندا بچينەوە و لەسەر بنەماى ڕێز و خۆشەويستى، دۆستايەتى و هاريکارى، دايانبڕێژينەوە.
هيوادارم جەژن و بۆنەکانى داهاتوو، بۆ هەمووان لە دۆخ و ڕۆژگار و ژيان و گوزەرانێکى باشتردا بێنەوە و هەموومان پێکەوه لە هەرێمى کوردستان و عێراق، يەکڕيز و تەبا، بتوانين باشتر خزمەتى گەل و نيشتمان بکەين.
جەژن لە هەمووان پیرۆز بێت، هەموو ساڵێک بە خۆشى.
#نێچیرڤان بارزانى#
سەرۆکى هەرێمى کوردستان
29-03-2025
تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!