بۆ کۆچی دواییی نووسەر و لێکۆڵەر و ڕووناکبیری ناسراوی کوردستان، خوالێخۆشبوو #فاروق ڕەفیق#، سەرەخۆشی لە خێزان و کەسوکاری و تەواوی نووسەران و ڕووناکبیرانی کوردستان دەکەم.
خوالێخۆشبوو فارووق ڕەفیق، بە بیر و قەڵەمە بڕشتەکەی، خزمەتێکی بەرچاوی بە کتێبخانە و ڕۆشنبیریی کوردی کرد بەتایبەتی لە بواری فەلسەفە و لێکۆڵینەوەی فیکریدا. کۆچی دواییی ئەو، لەدەستدانی قەڵەمێکی کارا و بەتوانا بوو.
لە خوای مەزن داواکارم گیانی بە بەزەیی و میهرەبانیی خۆی شاد بکات و ئارامی و دڵنەوایی بە هەمووان ببەخشێت.
یادی هەمیشە بە خێر. [1]
#نێچیرڤان بارزانی#
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
=KTML_Bold=⚠️ تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە وەکوو خۆی ئەرشیڤ کراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=