باکووری کوردستان
- حکومەتی تورک لە 11 شوێنی سەر بە شارۆچکەی ئەلکەی
شرناخشرناخ قەدەغەی هاتووچۆی ڕاگەیەندووە، بە مەبەستی ڕێخۆشکەریی بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی بۆ سوپای تورک.
[5]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، ئیدارەی گەیاندنی زانیاریی پەروەردە و بارهێنان لە پارێزگای
ورمێورمێ لە ڕاگەیندراوێکدا، بڵاوی کردەوە، بە هۆی بارینی بەفر و ساردبوونی کەشوهەوا و سەهۆڵبەندانەوە، هێندێک لە قوتابخانەی گوند و ناوچە و شارەکانی دەوروبەری ورمێ وەکوو: ئەنزڵ، نازلوو، سیلوانا و سۆما و برادۆست، لە تەواوی قۆناغەکانی خوێندن و هەروەها لە شارەکانی
پیرانشارپیرانشار،
شنۆشنۆ،
مەهابادمەهاباد،
سەردەشتسەردەشت و
بۆکانبۆکانیش لە تەواوەی قۆناغەکانی خوێندن و لە شاری تیکابیش قۆناغی سەرەتایی و ناوەندیی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ داخراون.
[3]
- پێکدادان لەنێوان هێزەکانی سوپای پاسداران و گرووپێکی چەکداری
داعشداعش لە ناوچەی ئەزگڵە لە ڕۆژئاوای پارێزگای
کرماشانکرماشان بەردەوامە.
[2]
- پەرلەمانتارە کوردەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان نامەیەکی ناڕەزاییان دایە سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووکان، بۆ ئیدانەکردنی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر عەفرین، باڵیۆزی تورکیا لەتاران هەڵوێستی ئەو نوێنەرانە بە تۆمەتێکی بێبنەما ناودەبات.
[1]
باشووری کوردستان
- مامۆستا و خوێندکارانی
زانکۆی سلێمانیزانکۆی سلێمانی لە گردبونەوەیەکدا پشتگیری خۆیان بۆ
عەفرینعەفرین پیشاندا و بڕیاریشە لە ڕۆژانی داهاتودا ژمارەیەک چالاکی بەو بۆنەیەوە ئەنجامبدەن.
[1]
- وتەبێژی
حەشدی شەعبیحەشدی شەعبی ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی ئارامی دۆخی ئێستای
خورماتووخورماتووەوە ئاوارەکان دەگەڕێنەوە شوێنەکانی خۆیان و تا ئێستا نزیکەی 400 خێزان گەڕاونەتەوە سەر ماڵەکانیان.
[4]
- بەمەبەستی پاڵپشتی بۆ عەفرین چەند چالاکوانێکی مەدەنی شاری
هەولێرهەولێر داوایان لە پارێزگای هەولێر کرد ڕێگەیان پێبدرێت خۆپیشاندانێک لە بەردەم کونسوڵخانەی تورکیا ئەنجامبدەن، بەڵام داواکاریەکەیان ڕەتکرایەوە.
[1]
- بەهۆی بارینی بەفرەوە جموجۆڵی بازرگانی لە
حاجی ئۆمەرانحاجی ئۆمەران بەربەستی بۆ دروستبووە.
[6]
- لە شارۆچکەی
کەلارکەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان، بە ئامادەبوونی جەماوەرێکی بەرفراوان و نوێنەری بەشێکی زۆر لە حزب و لایەنە سیاسییەکان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی و مامۆستایانی ئاینی و مامۆستایانی زانکۆی گەرمیان و بەشێک لە بەڕێوەبەرانی دەزگا ئەمنی و خزمەتگوزارییەکانی ناوچەکە، ڕێپێوانێک لە پارکی لەیلا قاسمەوە بۆ ناوبازاڕی کەلار، بۆ پشتگیریی عەفرین بەڕێوەچوو.
[5]
- کاژمێر 9:45 خولەکی ئەمشەو لەگەڕەکی (حەی خضراء)ی شاری
کەرکوککەرکوک ژمارەیەک چەکدرای نەناسراو تەقەیان لە (عودەی ساڵح ئیبرهیم) کرد ناوبراو ئەندامی شارەوانی شارەدێی (ڕەشادە) و دانشتووی گەڕەکی (حي نداء)ی شاری کەرکوک نزیک مەعرەزەکان و دەست بەجێ گیانی لەدەستداوە.
[6]
رۆژئاوای کوردستان
- فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بە بەردەوامی چیای قەستەل لە سنووری عەفرین بۆردوومان دەکەن. شەڕڤانانی یەپەگەش سەنگەرەکانیان لەسەر چیای قەستەل چۆڵنەکردووە و شەڕ دەکەن. هەندێک لە سەنگەرەکانیان تەنیا دوو کیلۆمەتر لە سنووری تورکیاوە دوورن.
[2]
- فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورک گوندی
شێخۆرزێشێخۆرزێی سەربە شارۆچکەی بلبلێی کانتۆنی عەفرین بۆردومان دەکەن. هەروەها لە لایەکی دیکەوە، بەنداوی (مەیدانکێ)ی سەر بە شارۆچکەی شەرا یان بۆردومان کرد.
[5]
- بە گوێرەی ڕاگەیەندراوێکی ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات- قەسەدە، فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورک سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ گوندی
حاج خەلیلحاج خەلیلیان بۆردومان کردووە و لە ئەنجامیدا ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتیان شەهید و برینداربوون.
[5]
- ڕۆبێرت فیزک، ڕۆژنامەنووسێکی بەریتانییە و لەبارەی دۆخی مەدەنییەکانی نێو عەفرین ڕاپۆرتێکی تایبەتی لە ماڵپەری ئیدنیپێندێنتی بەریتانی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا باس لە بارودۆخی مرۆیی و زیانەکانی ئۆپەراسیۆنی چڵە زەیتوونی تورکیا بۆسەر مەدەنییەکانی عەفرین کردووە.
[2]
- فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورک، لە گوندی
گوبەلێگوبەلێ-ی سەر بە شارۆچکەی شێراوا لە کانتۆنی عەفرین، کۆمەڵکوژییەکیان پێکهێنا.
[5]
- ئێوارەی ئەمڕۆ، شەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکرات-قەسەدە، لە دەوروبەری گوندی
عەلی بیسکاعەلی بیسکا-ی سەر بە شارۆچکەی ڕاجۆ لە عەفرین، تانکێکی دیکەی سوپای تورکیان تێکشکاند.
[5]
- هاوسەرۆکایەتیی خۆبەڕێوبەریی دیموکراتی کانتۆنی عەفرین، داوای پشتگیریکردنی عەفرین-ی بەرامبەر هێرشەکانی سوپای تورک، ئاراستەی جیهان کرد.
[5]