دیسان تورکەکان کۆمەڵکوژییان لە قەندیل ئەنجامدا
رۆژهەڵاتی کوردستان
- بۆ ڕێزگرتن لە قوربانییانی کیمیابارانکردنی شاری
سەردەشتسەردەشت کە لە لایەن حکوومەتی پێشووی بەعسەوە کیمیاباران کرا، ژمارەیەک لە پاسکیل سوارانی شاری
پیرانشارپیرانشار،
مەریوانمەریوان و
مەهابادمەهاباد بە شێوەیەکی سەمبولیک، مەودای ئەو شارەیان هەتا شاری سەردەشت، بە پاسکیل پێوا.
[6]
پاسکیل سوارانی پیرانشار، مەریوان و مەهاباد، ڕێزیان لە قوربانییانی کیمیابارانی سەردەشت گرت
باشووری کوردستان
- فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورک بۆردومانی چیای کورتەکی بناری
قەندیلقەندیلیان کرد. بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، بەهۆی بۆردومانکردنی 2 ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییانی سیڤیل 4 هاوڵاتی شەهید بوون و 5ی دیکەش بریندار بوون. هەروەها بەهۆی هێرشەکە ئاگر لە چیاکە کەوتووەتەوە.
[5] (بڕوانە ڤیدیۆی پەیوەستکراو)
- لە شەوی رابوردووەوە ژمارەیەک رووداوی ئەمنی لە
کەرکوککەرکوک روویاندا کە بەهۆیانەوە پێنج کارمەندی هێزە ئەمنییەکان برینداربوون، هاوکات دەستگیرکردنی دوو سەرکردەی
داعشداعش راگەیاندرا.
[1]
- دوو تەقینەوە لە شاری کەرکوک روویانداوە، تەقینەوەکان پاسی نەفەر هەڵگریان کردووەتە ئامانج و بەهۆی تەقینەوەکان 17 کەس برینداربوونە و یەکێکی دیکەش گیانی لەدەستداوە.
[3]
- سوپای تورک لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا و کەمپەکانی باشووری کوردستان نووسراوێک بە دەقی (رادەست بە، ئازاد بە) بڵاودەکاتەوە. لە درێژەی نووسراوەکەدا دەڵێ: ئەمساڵ بە گشتی نۆسەد ئەندامی رێکخستنی تیرۆر خۆیان رادەستی هێزە ئاسایشەکانمان کردووە، هەمووشیان دەستیان بە سەرەتایەکی نوێ کرد. تۆش دەتوانی ببیتە یەکێک لەوان.
[2]
- لە هەرێمی قەندیلی باشوری کوردستان شاندێکی هاوبەشی پێشمەرگە دێرینەکان، خەڵکی نیشتمانپەروەر، ژنان و مامۆستایانی ئایینی بۆ ڕووبەڕووبوونەی هێرش و داگیرکاری ڕژێمی تورکیا سەردانی هەرێمەکەیان کرد و پاش ڕاوێژکردن پێکەوە هاوبەشانە (کۆمیتەی بەرگری لە خاکی کوردستان) یان پێکهێنا و ڕاگەیاند.
[2]
دەرەوەی کوردستان
- جێگری سەرۆکی گشتی جەهەپە بەهۆی هەڵوێستی لە هەڵبژاردنەکانی ئیستەنبووڵ، سوپاسی
سەڵاحەدین دەمیرتاشسەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووی
هەدەپەهەدەپەی کرد.
[3]
- عەلی لاریجانی سەرۆکی پەرلەمانی ئێران رایگەیاند: سنوور بەزاندنی ئێران لەلایەن ئەمریکا یان هەر وڵاتێکی تر، باجەکەی قورستر دەبێت، وتیشی: خستنە خوارەوەی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ئەمریکا ئەزموونێکی باش بوو بۆ ئێمە، بۆئەوەی بتوانین لە داهاتوودا، بەرپەرچی هەموو جۆرە پێشێلکاریی و دەستوەردانێکی دەرەکیی ببینەوە.
[4]📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان