- #حەیدەر شەشۆ# فەرماندەی هێزەکانی پاراستنی #شنگال# لە ڕاگەیاندراوێکدا باس لە دامەزراندنی حزبێک بەناوی ئێزدییەکان دەکات، حەیدەر شەشۆش ئەم هەواڵە پشتڕاست دەکاتەوە و ڕایگەیاند، پارتێکی تایبەت بۆ ئێزدیەکان دادەمەزرێنن، لە بارەی مانەوەشی لەناو #یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان# دەڵێت، بەپێی یاسا بۆی نییە لەناو پارتێکی دیکەدا کار بکات.
- دادوەر سیروان خدر، گوتەبێژی دادگای تێهەڵچوونەوەی #کەرکووک#- #گەرمیان# ڕاگەیاند بەهۆی شکاندنی حەرەمی دادگا لەلایەن کەسوکاری ئەنفالکراوان و لەبەر مەترسی دووبارەکردنەوەی ئەو ڕەفتارە بەرامبەر بە دادگا و دادوەرەکان، دادگای تێهەڵچوونەوەی کەرکووک- گەرمیان بۆ کاتێکی نادیار کارەکانیان هەڵپەسارد.