دوای بەدواداچوونی پارێزگاری #هەولێر# بۆ ئەو دەنگۆیانەی لەبارەی پۆندی #دارەتوو# بڵاوکرانەوە، بە پێویستی دەزانین ئەم ڕوونکردنەوەیە بۆ ڕای گشتی بڵاو بکەینەوە:
1- پۆندی دارەتوو لە قۆناغی جێبەجێکردندایە و هێشتا کارەکانی بەکۆتا نەهاتووە، ڕێژەی ئەنجامدانی پڕۆژەکە تەنها 78٪ە.
2- بەهۆی ئەو بارانە زۆرەی ڕێکەوتی 26ی 3 باری، بڕێکی یەکجار زۆر ئاو ڕووی لە پۆندەکە کرد. هاوکات بەنداوی چەمرگەش بەهۆی پڕبوونی حەوزەکەیەوە، دەرچەی خوارەوەی کرابووەوە و لە سەرڕێژەکەشیەوە ئاوی لێ دەچوو، ئەمەش بڕی ئاوەکەی زیاتر کرد.
3- بەهۆی ئەوەی پڕۆژەکە تەواو نەببوو و هەندێک بڕگەی بەهۆی بارودۆخی دارایی مابوون، بارانە لێزمەکە بووە هۆی داڕمانی بەشێکی نێوان سەرڕێژ و لاشەی پۆندەکە.
4- جەخت دەکەینەوە کە لاشەی سەرەکی پۆندەکە هیچ زیان و داڕمانێکی تێدا نییە. بڕی ئەو ئاوەی لە حەوزەکەوە بەرەو خوارووی پۆندەکە دەچوو، تەنها بەقەد بڕی ئاوی سەرڕێژەکە بووە، بۆیە هیچ مەترسی و زیانێکی بۆ ناوچەکانی خواروو دروست نەکردووە.
لە ئێستادا بەڵێندەر و لیژنەی سەرپەرشتیار ڕاسپێردراون کە دەستبەجێ دوای تەواوبوونی شەپۆلی بارانبارینەکە، بە شێوازێکی ئەندازیاری دەست بە چاککردنەوەی ئەو بەشانە بکەن کە زیانیان بەرکەوتووە. [1]
بەڕێوەبەرایەتی ئاودێری هەولێر
2026/3/27
=KTML_Bold=⚠️ تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە وەکوو خۆی ئەرشیڤ کراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=