📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکانباکووری کوردستان
- بە مەبەستی ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی سەربازیی سوپای تورکیای داگیرکەر، لە 69 گوند و ناوچەی لیجە و پاسووری
ئامەدئامەد قەدەغەی هاتووچۆ راگەیاندرا.
[2]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- بەهۆی دەستڕێژی گوللەی هێزە سەربازییەکانی ئێران لە سەر سنوورە دەستکردەکانی نێوان ڕۆژهەڵات و باکوری کوردستان، کۆڵبەرێک برینداربوو.
[1]
باشووری کوردستان
- هاوسەرۆکی شارەوانی بناری
قەندیلقەندیل هۆشداری دەداتە هاوڵاتیانی دەڤەری ڕاپەڕین بۆ کۆکردنەوەی گژوگیا بەهاریەکان سەردانی شاخەکانی بنارەکە نەکەن، ئەوەیش بەهۆی بۆردومانی فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای تورکیا ژیانیان دەخاتە مەترسیەوە.
[4]
-
حەیدەر عەبادیحەیدەر عەبادی سەردانی هەولێری کرد و لەگەڵ
نێچیرڤان بارزانینێچیرڤان بارزانی کۆبووەوە.
[3]
- سەنتەری راگەیاندنی ئەمنی، کە سەر بە وەزارەتی بەرگریی عێراقە رایگەیاند، چەکدارانی داعش هیچ گوند و ناوچەیەکیان لە باشووری پارێزگای
کەرکوککەرکوک کۆنترۆڵنەکردووە.
[4]
- لە ناوەندی کلتوری لە شارۆچکەی
خانەقینخانەقین پێشانگایەکی شێوەکاریی بە بەشداری 16 شێوەکاری خانەقین کرایەوە.
[1]
- سەر لەئێوارەی ئەمڕۆ لە کاتی بەشداریکردنی لە یادی ڕاپەڕینە جەماوەرییکەی ساڵی 1987ی خەڵکی
هەڵەبجەهەڵەبجە و هەورامان، دوابەدوای خوێندنەوەی شیعرێک، شاعیری دیاری ناوچەی هەڵەبجە و هەورامان، (ئیبراهیم عەبدولکەریم) کۆچی دواییکرد.
[4]
رۆژئاوای کوردستان
- ڕێکخراوی ڕوانگەی سوریی بۆ مافەکانی مرۆڤ کە ناوەندەکەی لە لەندەنە، بە بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتێک ڕایگەیاند، کە تاڵانکارییەکان لە
عەفرینعەفرین بەردەوامن.
[1]
دەرەوەی کوردستان
- مانگرتن لە خواردن لە شارەکانی ئەوروپا بۆ ئازادیی
عەبدوڵڵا ئۆجەلانعەبدوڵڵا ئۆجەلان کە بە دەستپێشخەریی کۆنگرەی جڤاکی دیموکراتی کورد لە ئەوروپا لە شاری ستراسبورگی فەرەنساوە دەستیپێکرد، ئەمڕۆ لە چوارەمین ڕۆژیدایە.
[1]🗄 سەرچاوەکان |
[1] | 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رۆژنیوز - 26-04-2018 |
[2] | 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری ئەی ئێن ئێف نیوز - 26-04-2018 |
[3] | ⚫ دیارینەکراو | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | تەواوی کەناڵەکانی راگەیاندن |
[4] | 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری دواڕۆژ - 26-04-2018 |
[5] | 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رووداو - 26-04-2018 |
|
📷 فایلی وێنە |
1.0.2 | 64 KB |
| |
Apr 26 2018 9:29AM | هاوڕێ باخەوان |
📷 فایلی وێنە |
1.0.1 | 64 KB |
| |
Apr 24 2018 9:37AM | هاوڕێ باخەوان |