کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  583,542
وێنە
  123,555
پەرتووک PDF
  22,053
فایلی پەیوەندیدار
  125,119
ڤیدیۆ
  2,185
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
316,033
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,430
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,670
عربي - Arabic 
43,726
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,505
فارسی - Farsi 
15,617
English - English 
8,507
Türkçe - Turkish 
3,819
Deutsch - German 
2,026
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
31,823
شوێنەکان 
17,029
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,480
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
915
وێنە و پێناس 
9,458
کارە هونەرییەکان 
1,513
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,936
نەخشەکان 
268
ناوی کوردی 
2,816
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,188
شوێنەوار و کۆنینە 
739
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,041
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,644
کورتەباس 
22,100
شەهیدان 
11,889
کۆمەڵکوژی 
11,362
بەڵگەنامەکان 
8,716
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,629
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,062
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,635
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
734
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
891
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
920
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
46
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,285
PDF 
34,630
MP4 
3,826
IMG 
233,005
∑   تێکڕا 
272,746
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
ئەنجام: 2 تۆمار دۆزرایەوە، لاپەڕە 1 لە 1



نوێکردنەوە
Export Page to MS Excel
Facebook
Twitter
Telegram
LindedIn
Viber
Whats App
Messenger
Email
Copy Link

25-06-2020
پۆل: ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
کوردیپێدیا، مێژووی ڕۆژ بە ڕۆژی کوردستان و کورد دەنووسێتەوە..
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
تورک لە کونەماسی کۆمەڵکوژیی ئەنجامدا
تورک لە کونەماسی کۆمەڵکوژیی ئەنجامدا
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- ڕاپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە سێ هاووڵاتیی خەڵکی شاری #ورمێ# بە ناوەکانی “مەسعوود حاجیزادە” تەمەن 44 ساڵ، “کەیوان ڕەشۆزادە” تەمەن 26 ساڵ و “ئومید سەعیدی” تەمەن 25 ساڵ، کە ماوەیەکە لە زیندانی ناوەندی ئەم شارە ڕاگیراون، هیچ زانیارییەک لە چارەنووسیان بەردەستدا نییە و نازانرێت چییان بەسەرهاتووە.[7]
- #کۆڵبەر#ێکی کورد بە ناوی عەلی بروکی میلان کوڕی عادڵ خەڵکی گوندی ناوری شاری چاڵدێران، پاش دەسبەسەرکردنی لەلایەن هێزە نیزامییەکانی حکوومەتەوە، بە دەست و پێ بەستراوەییەوە دراوەتە بەر دەسڕێژی گوللە و گیانی لەدەست داوە.[8]
$باشووری کوردستان$
- فڕۆکە جەنگیەکانی تورکسەیرانگای گوندی #کونەماسی#ی سەر بە #شارباژێر#ی پارێزگای سلێمانیان بوردومان کرد و سەرچاوەکان باس لەوەدەکەن کە گەریللایەک یان (دووان) شەهید بووە و چەندین هاووڵاتیش برینداربوون، 5 لە بریندارەکان ئەندامی یەک خێزانن.[1]
- لە سنوری دەڤەری #برادۆست#ی پارێزگای هەولێر، فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک کوێستانەکانی سنین، بێرکم و لۆلان و گوندی خەلیفان و گەرووی زرارانیان بۆردومان کرد.[6]=KTML_Embed_Begin=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Embed_Alt=چرکەساتی بوردومانکردنی گوندی کونەماسی لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە=KTML_Embed_Source=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/383605/0001.MP4?ver=132375865651471303=KTML_Embed_End=
- لە سەربەیانی ئەمڕۆوە تا نیوەڕۆ، ژمارەی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سنووری پارێزگای #سلێمانی# گەیشتووەتە 9 کەس.[5]
- وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 16 هاووڵاتی بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و 195 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون.[1]
- قایمقامی #سەیدسادق# گیانلەدەستدانی دوو تووشبووی #کۆرۆنا#ی ڕاگەیاند و دەڵێت، ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە ژنێکی تەمەن 52 ساڵ و پیاوێکی تەمەن 55 ساڵە.[1]
- تەندروستی #کەرکووک# ڕایگەیاند: لە ماوی 24 سەعاتی ڕابردودا 123 حاڵەتی نوێی توشبون بە کۆرۆنا و چاکبونەوەی 41 حاڵەت و حاڵەتێکی گیان لەدەستدانیشی بە کۆرۆنا تۆمارکردوە.[2]
- شەوی ڕابردوو، نۆ پێشمەرگەی لیوای شێخ سەباح بارزانی دانیشتووی شارەدێی #شیلادزێ#ی سەر بە پارێزگای #دهۆک#، بۆ چەند کاتژمێرێک لەلایەن فەرماندەییەکەیانەوە دەستگیر کران، بەهۆی ئەوەی بەشدارییان لە خۆپیشاندانەکەی ڕۆژی 20ی ئەم مانگەدا کردبوو.[6]
- وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ڕایدەگەیەنێت، هەرکەس پلازمای خوێن بە تووشبووانی کۆرۆنا بفرۆشێتەوە وەک تاوانبار مامەڵەی لەگەڵدا دەکەن، بەتاوانی بازرگانی کردن بەجەستە توندترین سزا دەدرێت.[3]
- لەچوارچێوەی هەوڵەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسنووری شارۆچکەی #کەلار#، بەبڕیاری قائیمقامی کەلار مەزادی ڕۆژی هەینی شاری کەلار دادەخرێت.[2]
- کاتژمێر 12ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ هێزێکی هاوبەش لە دەزگا ئەمنییەکانی کەرکووک چوونە سەر فیتەر و پیشەوەرانی بازاڕی حەسیرەکە لە شاری کەرکووک، بەمەبەستی چۆڵکردنی دوکانیان و گواستنەوەیان بۆ ناوچەی پیشەسازیی تازەی کەرکووک، بەڵام پیشەوەران ڕەتیانکردەوە، شوێنەکانیان چۆڵکەن، ئەویش بەهۆی گرانیی نرخی دووکانەکانی ناوچەی پیشەسازیی نوێ. لە بەرامبەردا هێزە ئەمنییەکان دەستیان بە ڕووخاندنی کەپر و شوێنکاری ئەو پیشەوەرانە کرد و پیشەوەرەکانیش دژ بەو کارەی هێزە ئەمنییەکان، خۆپیشاندانیان ئەنجامدا. هێزە ئەمنییەکان تەقەیان بەسەر خۆپیشاندەراندا کرد و بڵاوەیان پێکردن، ڕێگاشیان بە ڕۆژنامەنووسان نەدا، لەنزیکەوە ڕووماڵی خۆپیشاندانەکە بکەن و لێدوانی پیشەوەران وەربگرن.[6](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- لە #هەولێر# تەقینەوەیەک لە کۆگایەکی چەک و تەقەمەنی لە یەکێک لە فێرگەکانی مەشقی پڵنگەکانی زێرەڤانی لە #بنەسڵاوە# ڕوویدا؛ سێ کەس بەهۆیەوە برینداربوون.[4]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/383605/0005.JPG=KTML_ImageCaption_Title=هەولێر، جبەخانەیەکی زێرەڤانی تەقییەوە=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=هەولێر، جبەخانەیەکی زێرەڤانی تەقییەوە=KTML_ImageCaption_End=
- بەرپرسی میحوەری گوێر - #مەخموور#ی هێزی پێشمەرگە ڕایگەیاند، لە 72 کاژێری ڕابردوودا فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان بە هاوئاهەنگی لەگەڵ هێزەکانی پێشمەرگە 15 جار هێرشیان کردووەتە سەر چەکدارانی #داعش# لە چیای قەرەچووخ و نزیک گوندی کوشاف، بەپێی زانیارییەکانیش 18 چەکداری داعش کوژراون.[4]
- سەرۆکی یەکێتیی کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانیی گەشتیاری لە هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی عێراقی دەستی بە ئامادەکاری کردووە بۆ دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکان، بەڵام بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی سلێمانی دەڵێت دەستپێکردنەوەی گەشتەکان کارێکی ئاسان نییە.[4]
- لە کۆی 28 ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای دهۆک بە دەنگی 27 ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگا، #عەلی تەتەر# بە پارێزگاری نوێی دهۆک هەڵبژێردرا.[4]
$دەرەوەی کوردستان$
- وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕاپۆرتی ساڵانەی لەبارەی تیرۆر بۆ ساڵی 2019 بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، لەگەڵ هاوپەیمانەکانیاندا هەنگاوی باشیان ناوە لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر لەسەر ئاستی جیهان، بەڵام تیرۆر هێشتا هەڕەشەیە لەسەر جیهان. لە ڕاپۆرتەکەدا جارێکی دیکە #پەکەکە# بە تیرۆریست و ئێران بە پاڵپشتیکاری تیرۆر ناویان هاتووە.[4]
- وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ئاماری 24 کاتژمێری تایبەت بە کۆرۆنای بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، لە دوێنێوە 107 کەس گیانیان لەدەستداوە و 2 هەزار و 437 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون. هەروەها هەزار و 237 کەس چاکبوونەتەوە.[5]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات... کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
ئەم بابەتە 84,502 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] دیارینەکراو | کوردیی ناوەڕاست | تەواوی کەناڵەکانی راگەیاندن
[2] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری پوک میدیا - 25-06-2020
[3] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری ئاوێنە - 25-06-2020
[4] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رووداو - 25-06-2020
[5] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری کوردستان 24 - 25-06-2020
[6] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رۆژنیوز - 25-06-2020
[7] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری پەیام - 25-06-2020
[8] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری کوردپا - 27-06-2020
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
شار و شارۆچکەکان: دهۆک
شار و شارۆچکەکان: سلێمانی
شار و شارۆچکەکان: کەلار (گەرمیان)
شار و شارۆچکەکان: کەرکووک
شار و شارۆچکەکان: شارباژێڕ (چوارتا و ماوەت)
شار و شارۆچکەکان: سەیدسادق (شارەزوور)
شار و شارۆچکەکان: ورمێ
شار و شارۆچکەکان: مەخموور
فۆڵدەرەکان: مێژووی هاوچەرخ
وڵات - هەرێم: تورکیا
وڵات - هەرێم: ئێڕاق
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
وڵات - هەرێم: باکووری کوردستان
وڵات - هەرێم: ئێران
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 01-05-2020 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( بەناز جۆڵا )ەوە لە: 25-06-2020 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 24-10-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 84,502 جار بینراوە
QR Code
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.269 KB 25-06-2020 هاوڕێ باخەوان هـ.ب.
فایلی وێنە 1.0.138 KB 25-06-2020 هاوڕێ باخەوان هـ.ب.
بڕیارە نوێیەکانی قەدەغەی هاتووچۆ لە هەولێر 25-06-2020
پۆل: بەڵگەنامەکان
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
ئامانجمان ئەوەیە وەک هەر نەتەوەیەکی تر خاوەنی داتابەیسێکی نەتەوەییی خۆمان بین..
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
بڕیارە نوێیەکانی قەدەغەی هاتووچۆ لە هەولێر 25-06-2020
بڕیارە نوێیەکانی قەدەغەی هاتووچۆ لە هەولێر 25-06-2020
لەژێر ڕۆشنایی بەیانی ژمارە (42)ی ساڵی (2020)ی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەهۆی بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بە شێوەیەکی فراوان لە شاری هەولێر و مەترسی داری دۆخەکە، ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر سەر لەبەیانی ئەمڕۆ 2020.6.25، بەسەر پەرشتی، د.فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر، کۆبۆنەوەیەکی ئەنجامدا و کۆبوونەوە گەیشتە ئەم بڕیارانەی خوارەوە:
یەکەم/ لەڕۆژی یەکشەممە 2020.6.28، تاوەکو 2020.7.3 دەوامی سەرجەم فەرمانگە و بەرێوەبەرایەتی و یەکە کارگێڕییەکانی سنووری پارێزگای هەولێر ڕادەگیرێن، جگە لە دوامی تەندروستی، پۆلیس، ئاسایش، ناوخۆ و بەڕێوەبەرایەتییە خزمەتگوزارییە پێویستییەکان بەپێی ئەو خشتەیەی کە خۆیان دیاری دەکەن، سەبارەت بە دەوامی دیوانی وەزارەت و سەرۆکایەتییەکان و ئەنجوومەنی دادوەری و دەستە سەربەخۆکان خۆیان بڕیاری لێ دەدەن.
دووەم/ تاوەکو 2020.7.3 هاتوو چۆی پارێزگای هەولێر لەگەڵ سەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و پارێزگاکانی تری عێراق، بە تەواوەتی ڕادەگیرێت و ڕێگە بە هیچ کەسێک و بۆ هیچ مەبەستێک نادرێت بێتە ژوورەوە بۆ ناو شاری هەولێر، بۆیە تکامان لەهاوڵاتییانی پارێزگاکانی هەرێم و پارێزگاکانی تری عێراق ئەوەیە، بۆ ئەوەی تووشی گەڕاندنەوە و ئەزیەتکێشان نەبن، تاوەکو 2020.7.3، کەس خۆی لە ڕێگا نەدات بۆ هاتنە ژوورەوەی پارێزگای هەولێر، چونکە بەهیچ شێوەیەک ڕێگە بە هاتنە ژوورەوەی هیچ کەس و لایەنێک نادرێت و هەرکەسێک بێتە بازگەکانیش دەگەڕێندرێتەوە.
سێیەم/ لەڕۆژی شەممە 2020.6.27 تاوەکو 2020.7.3، لە دوای کاتژمێر (8)ی شەو بۆ (5)ی بەیانی، سەرجەم دوکان و بازاڕ و مۆڵ و مارکێت و شوێنە بازرگانییەکان و هەموو ئەو شوێنانەی کە پێشتر بۆ خزمەتی هاوڵاتییان کرابوونەوە دادەخرێن، جگە لە دەرمانخانەکان.
چوارەم/ لە ڕۆژانی هەینی (بازاڕە میللیەکان، گۆڕەپانەکانی باڵندە، پیشانگاکانی ئۆتۆمۆبێل، هاوینە هەوارەکان و شوێنە گەشتیارییەکان) بەتەواوی دادەخرێن و هاتووچۆکردن لێیان قەدەغەیە، ئەو شوێنانەی خوارەوەش تاوەکو 2020.7.3 بە داخراوی دەمێنەوە:
مزگەوت و کەنیسە و شوێنە ئاینییەکان، دانانی پرسە و ڕێوڕەسمی ماتەمینی لە (هۆڵ، ماڵ، لەژێرخێوەت) لەگەڕەک و ماڵ و شوینە گشتییەکان، هۆڵەکانی ئاهەنگ گێران، یانەی شەوانە، نێرگەلە کێشان، یانەکانی مەی خواردنەوە (باڕ)، گەرماو (حەمام)، هۆڵەکانی بووک گواستنەوە، هۆڵە کۆمەڵایەتییەکان، هۆڵەکانی وەرزشی، سەنتەرەکانی لەشجوانی، مەلەوانگە، باخچە گشتییەکان، پارکەکان، سەوزاییەکانی ناو گەڕەک و کۆڵانەکان).
پێنجەم/ سەرجەم چایەخانە و کافتریا و گازینۆ و ڕیستۆرانتی باخچەکان و شوێنە گەشتیارییەکان تاوەکو 2020.7.3 دادەخرێن، چێشتخانەکان کراوە دەبن و تەنها بۆیان هەیە بە دیلیڤەری (سەفەری) خورادن بفرۆشن.
شەشەم/ کردنەوەی نۆڕینگە و سەنتەر و کۆمەڵگا پزیشکییەکان ئارەزومەندانە دەبێت و ئەوانەشی کراوە دەبن دەبێت ئەو مەرجانەی خوارەوە یان تێدابێت:
- کردنەوەی نۆڕینگەکان لە کاتژمێر (3)ی دوای نیوەڕۆ بۆ (6)ی ئێوارە دەبێت.
لە هۆڵی چاوەڕوانی لە چوار نەخۆش زیاتری لێ نەبێت و نێوانی هەر یەکەیان دوومەتر کەمتر نەبێت.
پزیشک دەستکێشی لەدەست بێ و ماسک ببەستبێ.
نەخۆش یەک هاوەڵی زیاتر لەگەڵ نەبێت و هەردوکیان ماسکیان بەستابێ.
ڕۆژانە نۆڕینگە و سەنتەر و کۆمەڵگاکان (تعقیم) بکرێن.
لەو ماوەیەدا لە(کاتژمێر 3 بۆ 6) لە (10) نەخۆش زیاتر نەبینرێت.
حەوتەم/ هۆشداری دەدەینە سەرجەم شۆفێرانی (تەکسی، پاس، مینی پاس) پابەندی ڕێناماییە تەندروستییەکان بن و خۆیان و سەرنشینەکانیان (ماسک) ببەستن، هەر کەسێک سەرپێچی لەم بڕیارە بکات، بەبێ چاوپۆشی کردن لە کەس، لەلایەن پۆلیسی هاتوو چۆ، ڕووبەڕووی ڕێکاری یاسایی دەبێتەوە و بە بڕی(50) هەزار دینار غەرامە دەکرێت.
هەشتەم/ هەموو ئەو شوێنانەی کە ڕەزامەندی کارکردنییان پێدراوە و کراوەن، پێویستە تەواوی مەرجە تەندروستییەکان جێ بەجێ بکەن لە بەستنی دەمامک و دەستکێش و دروست نەکردنی قەرەباڵغی، بۆ ئەو مەبەستە تیمەکانی شارەوانی و قایمقامیەتەکان ڕاسپێردراون، هەرکەس و لایەک پابەند نەبێت، ڕێکاری یاسایی لەبەرامبەردا دەگیرێتەبەر و شوێنەکانیان دادەخرێت، بۆ ماوەیەک کە لە یەک هەفتە کەمتر نەبێت.
نۆیەم/ هاوڵاتییانی سنووری پارێزگای هەولێر ئاگادار دەکەینەوە، پابەندبن بە ڕێکارەکانی خۆپارێزی لە کۆرۆنا و (ماسک و دەستکێش) ببەستن، ئەگەر نا ناچار دەبین قەدەغەی هاتووچۆی تەواوەتی ڕابگەێنین، بۆیە داوا لە هەموو لایەک دەکەین لەم دۆخە ناهەموار و مەترسیدارەدا بەو پەڕی هەست کردن بە بەرپرسیاریەتی لە پێناو سەلامەتی خۆیان و هاوڵاتییان پابەندی ڕێنماییە تەندروستییەکان بن.
دەیەم/ سەرجەم قایمقامیەتیەکان دەسەڵاتی تەواویان پێدەدرێت بۆ جێبەجێکردنی ڕێکارەکانی خۆپارێزی، لە کاتی پێویستیش بۆیان هەیە لە سنوری خۆیان کەرەنتین و قەدەغەی تەواو ڕابگەیەنن.
یازدەهەم/ ئەم بڕیارانە کاتژمێر 12ی شەوی 26 لە سەر 27 ی 2020.6 دەکەونە بواری جێبەجێکردن.
ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر
#25-06-2020#
ئەم بابەتە 3,271 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 25-06-2020 (5 ساڵ)
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
شێوازی دۆکومێنت: چاپکراو
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( بەناز جۆڵا )ەوە لە: 25-06-2020 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 25-06-2020 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 25-06-2020 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 3,271 جار بینراوە
QR Code
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2025) version: 17.08
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 1.437 چرکە!