25-06-2017
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
- لە دوێنێوە تاوەکو ئێستا 13 هەزار گەشتیار لە خواروو و ناوەڕاستی عێراق روویان لە هەرێمی کوردستان کردوە و پارێزگاری هەولێریش حەشدی شەعبی تۆمەتباردەکات بە ئاستەنگ دروستکردن لەبەردەم هاتنی گەشتیار.
- سێ چەکداری
داعشداعش هێرشیان کردە سەر هێزە ئەمنییەکانی باکووری خۆرهەڵاتی ناحیەی مەنسورییە لە حەوزی حەمرینی پارێزگای دیالە، لە ئەنجامدا چەکدارێکیان کوژرا و دووانەکەی تریش برینداربوون.
[1]
- چەکدارانی داعش بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەسنوری
کەرکوککەرکوک هێرشیان کردە سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە لەسنووری کەرکوک، بەڵام لەلایەن پێشمەرگەوە هێرشەکەیان تێکشکێندراو بەرپرسێک و چوار چەکداریان لێ کوژرا.
[2]
- کاردانەوە بەرامبەر پەلاماردانی خۆپیشاندەران لە واشنتۆن لەلایەن پاسەوانەکانی ئەردۆغانەوە، بەردەوامە. رۆژنامەیەکی ئەڵمانی بڵاوی کردەوە وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا بە لایەنی تورکی راگەیاندوە لەکاتی سەردانی سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ هامبۆرگ بەمەبەستی بەشداری کردن لە کۆبونەوەی (جی 20)دا، رێگە نادات ئەو پاسەوانانەی لەگەڵ بێن، کە لەمانگی مایسی رابردودا لە واشنتۆن پەلاماری خۆپیشاندەرانی ئاشتیخوازیان دابو.
- رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی کۆماری تورکیا رایگەیاند، بەڵێنی وەرگرتنەوەی ئەو چەکانەی کە پێشکەش بە یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) کراوە لە دوای شکستهێنانی داعش فریودانە.
- لە رۆژهەڵاتی کوردستان بەپێچەوانەی بڕیاری حکومەتی ئێران ئەمڕۆ لە زۆربەی شار و گوندەکانی رۆژهەڵات کراوەیە جەژنی رەمەزانی موسوڵمانان.
- ناوەندی راگەیاندنی
یەپەگەیەپەگە لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەدا کە دوێنێ 24 حوزەیران، چوار شەڕڤانی بیانی ئەو هێزە لە بازگەیەکی
ئاکرێئاکرێدا دەستیگیرکراون کە ویستویانە بچنە
قەندیلقەندیل.
[3]📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان