باکووری کوردستان
- بەرپرسێکی پارتی دیموکراتی گەلان (
هەدەپەهەدەپە) ڕایدەگەیەنێت کە سوپای تورکیا بەشی زۆری شار و گوندەکانی باکوری کوردستانی بە سەربازگە کردووە و هاتوچۆی لە چەندین شار و گوند قەدەغە کردوە.
[1]
- زرێپۆشێکی سوپای تورک لە جۆری کوبرا لە دەوروبەری
گەڤەرگەڤەری سەربە
جولەمێرگجولەمێرگ تێکشکێندرا و لە ئەنجامیدا 15 سەربازی تورک کوژران و برینداربوون و لە چالاکییەکی دیکەشدا زرێپۆشێکی سوپا تێکشکێندراوە و لە ئەنجامدا 10 سەربازی تورک کوژران و بریندار بوون.
[4]
- ناوەندی ڕاگەیاندنی
هەپەگەهەپەگە ڕایگەیاند: دوێنێ کاتژمێر 05:00ی سەرلەبەیانی هێزەکانی سوپای تورک لە دەوروبەری قلابانی سەربە
شرناخشرناخ ئۆپەراسیۆنێکیان دەستپێکرد، لە هەنگاوی شۆڕشگێڕانەی شەهید نودەم و شەهید سەردەم ئەمڕۆ گەریلاکانمان یەکینەیەکی ئەو ئۆپەراسیۆنەیان خستە ژێر چاودێرییەوە و کاتژمێر 01:15 خولەکی نیوەڕۆ، لە دژیان چالاکییەکیان ئەنجام دا، لە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا سێ سەربازی تورک کوژران.
[4]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- لە کەمپی جێژنیکان لە نزیک هەولێر،
حیزبی دیموکراتی کوردستانحیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران (
حدکاحدکا)، کەرنەڤاڵێکی بۆ پشتگیری گشتپرسی باشووری کوردستان ئەنجامدا.
[5]
- لە ناوچەی قەڵاگەی سەربە
نەوسوودنەوسوود، ژمارەیەک
کۆڵبەرکۆڵبەری کورد کەوتوونەتە بۆسەی هێزە سەربازییەکانی ئێرانەوە، هێزە سەربازییەکان تەقەیان لەو کۆڵبەرانە کردووە و لە ئەنجامدا کۆڵبەرێکی تەمەن 25 ساڵ بەناوی فەرزاد قادری بە سەختی بریندار بووە.
[4]
باشووری کوردستان
- تەرمی ژمارەیەک لە شەهیدانی
شیلادزێشیلادزێ کە لە بۆردومانەکانی دوێنێ فڕۆکە جەنگییەکانی تورک شەهید ببون لە ناوچەی
نێروەنێروە و
ڕێکانڕێکان، گەیەندرانەوە شیلادزێ.
[2]
- بەڕێوەبەری پەروەردەی
سلێمانیسلێمانی دەڵێت، ئەگەر ئەمساڵ کێشەکان چارەسەرنەکرێن و پاشەکەوتی
مووچەمووچەی مامۆستا لانەبرێت، ئەگەری هەیە بایکۆتی خوێندن بکرێت.
[1]
- لقی سلێمانی
سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستانسەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان بە ئامادەبوونی ڕۆژنامەنووسانی سلێمانی و هاوڕێ و دۆستانی
ئەژین قادرئەژین قادری ڕۆژنامەنووس و فۆتۆگرافەر، مەراسیمێکیان بۆ کۆچی دوایی هاوپیشەکەیان سازکرد.
[2]
- سەرۆکی ڕەوتی سەدر لەبەیاننامەیەکیدا ڕایگەیاند
ڕیفراندۆمڕیفراندۆمی کورد بۆ جیابوونەوە خۆکوشتنە و داوا لەحکومەتی عێراق دەکمات یەکپارچەیی خاکی عێراق بپارێزێت.
[2]
- ئێمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا لەپەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا داوای دواخستنی ڕیفراندۆمی لە
مەسعود بارزانیمەسعود بارزانی کرد، بەڵام بارزانی ڕایگەیاند کە لەکاتی دیاریکراودا ئه و پڕۆسەیە ئەنجام دەدەن.
[2]
- مستەفا عەلیتاش، جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دادو گەشەپێدان (ئاکەپە) ڕایگەیاند، پەرلەمانی تورکیا کۆبونەوەی نائاسایی بۆ ئامادەکردنی یاداشتێک لەبارەی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستانەوە ئەنجامدەدات.
[3]
- کاتژمێر 6 ی ئێوارەی ئەمڕۆ، لە ناوەندی ئەندێشە، فیستیڤاڵێک بەڕێوەچوو، لە فیستیڤاڵەکەدا نەتەوەکانی
کەرکوککەرکوک خواردنی جۆراوجۆری نەتەوەی خۆیان پێشکەش بە میوانەکان کرد، هاوکات چەندین پێشەنگای جۆراو جۆریش کرانەوە.
[4]
- کاردانەوەکان دژی کۆمەڵەکوژی هاوڵاتیانی مەدەنی لە شیلادزێ بەردەوامە، لە ڕاگەیەندراوێکدا تەڤگەری ئازادی وێڕای شەرمەزارکردنی هێرکە، ڕایگەیاند: پێویستە بێدەنگی دژی ئەو کردەوانە بشکێندرێت، بەتایبەت لە دەڤەری
بادینانبادینان.
[4]
- عەسائیبی ئەهلی حەق دەستپێشخەرییەکەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانی لەبارەی گشتپرسی هەرێمی کوردستان ڕەتکردەوە و پێیوایە پێچەوانەی دەستوورە، جەختیشیکردووەتەوە بۆ ساتێک سڵ لە ڕووبەڕووبوونەوەی پڕۆژەکانی دابەشکردن ناکەنەوە.
[5]
- حەیدەر عەبادی لە وەڵامی دەستپێشخەرییەکەی سەرۆککۆماری عێراق دەڵێت: هەڵوێستمان جێگیرە کە گشتپرسی هەرێمی کوردستان ڕەتدەکەینەوە. گوتیشی: هەموو هەنگاوێکی تاک لایەنانە ڕەتدەکەینەوە.
[5]
رۆژئاوای کوردستان
- گەردەلولی جزیرە لە پێشڕەویدایە و مەودای 3 کیلۆمەتریان لە ناوچەی سور پاک کردوەتەوە کە دەکەوێتە سەر سنووری سوریا و عێراق، هاوکات 6 کێڵگەشیان ڕزگار کردووە.
[4]