بەتوندی ئیدانەی بەئامانجگرتنی ماڵی هاووڵاتییانی مەدەنی لە گوندی زەرگەزەوی لەسنووری پارێزگای #هەولێر# دەکەین، کە بەداخەوە بووە هۆی شەهیدبوونی دوو هاوسەری بێتاوان.
بەئامانجگرتنی ماڵ و حاڵی خەڵکی سڤیل، تەنها پێشێلکردنی سەروەریی خاک نییە، بەڵکو بەپێی هەموو عورف و یاسا نێودەوڵەتییەکان بە تاوانی جەنگ هەژمار دەکرێت و بە هیچ جۆرێک پاساو هەڵناگرێت.
لێرەوە دووپاتی دەکەینەوە، ئامانجی سەرەکیی سەرۆک بافڵ #جەلال تاڵەبانی# و #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# ئەوەیە، کە خاک و خەڵکەکەمان پارێزراو بن.
هەروەک ئێمە لە کاتێکدا جەخت لە پاراستنی سەقامگیری هاووڵاتییانی کوردستان دەکەینەوە، لەهەمانکاتدا رایدەگەیەنین، هەرێمی کوردستان نابێت بەشێک بێت لەم جەنگ و ململانێیانە، چونکە پاراستنی ژیان و شکۆی هاووڵاتییانمان لە سەرووی هەموو ئەولەوییەتەکانمانەوەیە.
وێڕای شەرمەزارکردنی ئەم هێرشە ناڕەوایە، پرسە و هاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵە و کەسوکاری سەربەرزی هەردوو شەهیدەکەی شەوی رابردوو دەکەین. [1]
#کاروان گەزنەیی#
وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
7ی نیسانی 2026
=KTML_Bold=⚠️ تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە وەکوو خۆی ئەرشیڤ کراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=