بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
شەوی ڕابردوو دیسان هێرشی ناڕەوا کرایە سەر هەرێمی کوردستان و بەداخەوە لە ئەنجامدا دوو هاووڵاتیی بێ تاوان لە گوندی #زەرگەزەوی#ی سەر بە پارێزگای #هەولێر# بەهۆی درۆنی ئێرانیەوە شەهید کران. ئەوە ئەوپەڕی تاوانکاری و زوڵمە، هاووڵاتیانی بێ تاوانی کوردستان بەوشێوەیە و بە بێ هیچ پاساوێک دەکرێنە ئامانجی ڕقێکی کوێرانە.
شەهید بوونی ئەو دوو هاووڵاتیە بێ گوناحە دڵی هەموومانی پڕ ژان و خەم کرد، پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی خانەوادە و کەسوکاری ئەو دوو شەهیدە دەکەم. خودای مەزن بە بەهەشتی بەرینیان شاد بکات.
شەهیدکردنی هاووڵاتیانی سڤیلی هەرێمی کوردستان هیچ شەهامەت و سەربەرزییەکی تێدا نیە. ئیرادەی گەلی کوردستان لە هەموو هێرش و پەلامار و درۆنەکان بەهێزترە و هەرگیز ناشکێت. گەلی کوردستان پشتی بە خودا و ڕەوایەتیی دۆزەکەی قایمە. [1]
مسعود بارزانی
7ی نیسانی 2026
=KTML_Bold=⚠️ تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە وەکوو خۆی ئەرشیڤ کراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=