زۆر بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە تيرۆرستييە دەکەم کە درەنگانى شەوى ڕابردوو بە درۆن کرايە سەر ماڵی هاووڵاتیيەک لە گوندى #زەرگەزەوی#ى سەر بە پارێزگاى #هەولێر# و لە ئەنجامدا زۆر بەداخەوە دوو هاوسەر شەهيد بوون.
پرسە و سەرەخۆشیی قووڵم ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری شەهیدان دەکەم، لە دڵەوە هاسۆز و هاوخەميانم. لە خودای مەزن داواکارم گيانيان بە بەزەيى و ميهرەبانيى خۆى شاد بکات و ئارامى و دڵنەوايى بە بنەماڵە و کەسوکاريان ببەخشێت.
ئەم هێرشانە بە هیچ شێوەیەک قبووڵکراو نین و بە تەواوی ڕەتکراوەن. پێويستە حکوومەتی فیدراڵیی عێراق ئەرک و بەرپرسیاريەتیی خۆی جێبەجێ بکات بۆ ڕێگريکردن لەم تاوان و هێرشە تيرۆرستييانە و چیتر ئەم دەستدرێژییانە بۆ سەر خەڵکی سڤيل و بێتاوانى هەرێمی کوردستان دووبارە نەبنەوە. [1]
#نێچیرڤان بارزانی#
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
2026/4/7
=KTML_Bold=⚠️ تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە وەکوو خۆی ئەرشیڤ کراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=