بۆ کۆچی دواییی تێکۆشەر و سیاسەتمەداری دیاری کورد، خوالێخۆشبوو #ساڵح موسلیم# کە لە هەولێر کۆچی دوایی کرد، پرسە و سەرەخۆشیی قووڵم ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری بەڕێزیان و هاوڕێیانی دەکەم و هاوبەشی خەمیانم.
خوالێخۆشبوو ساڵح موسلم، تەمەنێکی درێژی لەپێناو خەباتی سیاسی و ناساندنی مافە ڕەواکانی گەلی کورددا بەسەر برد و وەک یەکێک لە سەرکردە دیارەکانی کورد لە سووریا، ڕۆڵێکی بەرچاوی لە وێستگەکانی خەباتدا هەبوو.
لە خوای مەزن داواکارم گیانی خوالێخۆشبوو بە بەزەیی و میهرەبانیی خۆی شاد بکات و ئارامی و دڵنەوایی بە هەمووان ببەخشێت. [1]
#نێچیرڤان بارزانی#
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
11/3/2026
=KTML_Bold=⚠️ تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=