یادی ڕاپەڕینی خەڵکی شاری #هەولێر# و ئازادکردنی ئەم شارە لە چنگی دوژمن، کە هاوکاتە لەگەڵ ساڵیادی ڕێککەوتننامەی 11ی ئاداری 1970، هەمیشە وەک دوو سەرکەوتنی پڕ شکۆ و سەروەریی دەمێنێتەوە لە مێژووی ڕزگاریخوازی گەلی کوردستاندا.
هەرچەندە جێبەجێنەکردنی ڕێککەوتنامەکە وەکو خۆیی و پاشگەزبوونەوەی حکومەتی #بەعس#ی فاشیزمی ئەوسا لە ئاست داواکارییەکانی سەرکردایەتیی شۆڕشی کورد چارەنووسی گەلی کوردستانی بەرەو تونێلێکی نادیار برد، بەڵام شۆڕشی نوێ بەردەوامی بە خەباتی شۆڕشگێڕیدا تا ئەو کاتەی ئازایەتی و چاونەترسی خەڵکی کوردستان بە پاڵپشتیی پێشمەرگە قارەمانەکان، تاجی سەرکەوتنی ڕاپەرینیان خستە سەر و حوکمی ڕژێمی دیکتاتۆریان لە خاکی پیرۆزی کوردستان شکست پێهێنا.
پیرۆزیی یادی ڕاپەڕین و خەباتی ڕابردووی پڕ لە شۆڕشگێڕیمان، بەرپرسیاریەتییەکی گەورە دەخاتە سەرشانی کۆی لایەنە سیاسییەکانمان، لە بەرانبەر بەدەستهێنانی مافە نەتەوەیی و دەستوورییەکان و فەراهەمکردنی ژیانێکی شایستە و خۆشگوزەران بۆ هاووڵاتییانی کوردستان.
بەرز و پیرۆز بێت یادی ئازادکرنی شاری قەڵا و منارە، درود بۆ گیانی پاکی سەرجەم شەهیدانی ڕاپەڕین و ڕێگای ئازادی کوردستان. [1]
#شێخ جەعفەر شێخ مستەفا#
جێگری سەرۆکی ھەرێمی کوردستان
11ی ئاداری2026
=KTML_Bold=⚠️ تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=