دەقی نامەکەی #مەلا مستەفا بارزانی# بۆ دیگۆل لە #08-02-1968#
شوێن: #باشووری کوردستان# [1]
جەنەڕاڵ..
بواری پیرە پیاوێکی وەکوو من بدە، تا ئەم داواکارییەگرنگەتان بۆ ڕەوانە بکات، پیرە پیاوێک، کە لە سەرەتای لاوێتییەوە، بۆ ئازادی و پاراستنی کەرامەتی گەلەکەی خەبات دەکات. ئێوە گەورەترین خەباتگێڕی ڕاپەڕینن لە ئەورووپا، ئێوەن کە وڵاتەکەی خۆتان بەره و سەرفرازی برد، ناتوانن کە هاوهەستیی گەلی کوردی شاخنشین نەبن کە ماوەی شەش ساڵی ڕەبەقە لە باکووری عێراق، لە خەباتی بێوچاندایە، لەوەش زیاتر، ئێوە سەرۆکی فەڕەنسان، سەرۆکی ئه و نەتەوە بەرز و باڵایەن کە پرەنسیپی ئازادییە سیاسییەکان و مەبدەئی مافی چارەی خۆنووسینی گەلانى پێشکەش بە دونیا کرد، لەوەش زیاتر ئێوە (جەنەڕاڵ دیگۆل)ی ڕزگاریکەری سەرجەم وڵاتە بێگانە فەڕەنسی زمانەکانە، دوژمنی سەرسەختی هەموو واتایەکی چەوساندنەوەیە و دۆستی ڕاستەقینەی هەموو کەسێکی ئازادیخوازە.
جەنەڕاڵ.. ئێوە سوور بوون لەسەر ناڕەزایی دەربڕین بەرامبەر شەڕی (ڤێتنام)، من بێ گومانم کە لەلای ئێوەدا مەسەلەی گەلی کورد لە هی ڤێتنامییەکان کەمتر نییە.
ئێمە لەم شەڕ و خەباتەی پاراستنی نەتەوەکەماندا، بەتەواوەتی تاک و تەنیاین، سازمانی نەتەوەیەکگرتووەکان ئێمەی پشتگوێ خستووە، هەروەها چەندین زلهێزیش لە یارمەتیدانی عێراق، به نوێترین چەکی وێرانکار، پێشبڕکێی یەکتر دەکەن، بۆیە دوا لایەنێک مابێتەوە کە ئێمە چاوەڕوانی ئومێدی لێ بکەین، تەنیا (دیگۆل)ی فەڕەنسایە.
ئەمڕۆ، کە عێراقییەکان داوای چەک لە فەڕەنسا دەکەن، ئێمە لامان وایە بەبێ چارەسەرکردنێکی مەبدەئیی کێشەی کورد، هەر چەک ناردنێک بۆ عێراق، تەنیا دەبێتە هۆی کاولکردنی وڵاتمان و کوشتنی بەکۆمەڵی ئافرەت و منداڵانمان. قورئانی پیرۆز دەڵێ: (بۆ هەموو مرۆڤێک لە ئاسماندا بەهەشتێکی بچووک هەیە، کە لە کاتی نوێژدا دەتوانێت ڕووی تێ بکات). ئێوە و فەڕەنسا بەهەشتی ئاسمانی ئێمەن.
مستەفا بارزانی
عێراق کوردستان 8ی شوباتی 1968 [2]
(زاری کرمانجی سەروو):
دەقێ نامەیا مەلا مستەفا بارزانی بۆ جەنەڕال دیگۆل سەرۆکێ فەرەنسا:
جەنەڕال..
دەلیڤەیێ بدە پیرە مێرەکێ وەکی من، دا کو ئەڤێ داخوازیا گرنگ بۆ هەوە بهنێریت، پیرە مێرەکی کو ژ دەستپێکا لاوینییا خۆ ڤە، بۆ ئازادی و پاراستنا کەرامەتا گەلێ خۆ خەباتێ دکەت.
هوین مەزنترین خەباتکەرێ سەرهەلدانێ نە ل ئەورۆپا، هوین ئەون یێن کو وەلاتێ خۆ بەرەڤ سەرفرازیێ بری، هوین نەشێن هەست ب ئێش و ئازارێن گەلێ کوردێ چیایی نەکەن، یێ کو دەمێ شەش سالێن ڕەبەقە ل باکورێ عێراقێ، د خەباتەکا بێ بێهنڤەدان دایە.
ژ وێ ژی پتر، هوین سەرۆکێ فەرەنسا نە، سەرۆکێ وێ نەتەوا بلند و پایەبەرزن کو پرەنسێپێن ئازادیێن سیاسی و مەبدەئێ مافێ چارەنڤیسێ گەلان پێشکێشی جیهانێ کری. ژ وێ ژی پتر، هوین (جەنەڕال دیگۆل) ڕزگارکەرێ هەمی وەلاتێن بیانی یێن فەرەنسی ئاخڤن، دژمنێ سەرسەختێ هەر ڕامانەکا چەوساندنێ نە و دۆستێ ڕاستەقینەیێ هەر مرۆڤەکێ ئازادیخوازن.
جەنەڕال.. هوین د ڕژد بوون ل سەر دەربڕینا نەرازیبوونێ ل هەمبەر شەڕێ (ڤێتنامێ)، ئەز یێ پشتراستم کو ل دەڤ هەوە دۆزا گەلێ کورد ژ یا ڤێتنامییا کێمتر نینە.
ئەم د ڤێ شەڕ و خەباتا پاراستنا نەتەوا خۆ دا، ب تەمامی یێ ب تنێ نە، ڕێکخراوا نەتەوەیێن ئێکگرتی ئەم یێ پشتگۆﮪ هاڤێتین، هەروەسا چەندین زلهێز ژی د هاریکاریکرنا عێراقێ دا ب نووترین چەکێن وێرانکەر هەڤڕکیێ دکەن، لەورا دویماهیک لایەن مابیت کو ئەم چاڤەڕێی ئۆمێدێ لێ بکەین، ب تنێ (دیگۆل)ێ فەرەنسا یە.
ئەڤڕۆ، دەمێ عێراقی داخوازا چەکی ژ فەرەنسا دکەن، ئەم وەسا دبینین کو بێی چارەسەرکرنەکا مەبدەئی یا کێشا کورد، هەر هنارتنەکا چەکی بۆ عێراقێ ب تنێ دێ بیتە ئەگەرێ وێرانکرنا وەلاتێ مە و کوشتنا ب کۆم یا ژن و زارۆکێن مە.
قورئانا پیرۆز دبێژیت: (بۆ هەر مرۆڤەکی ل ئاسمانان بەهەشتەکا بچووک هەیە، کو ل دەمێ نڤێژێ دشێت بەرێ خۆ بدەتێ). هوین و فەرەنسا بەهەشتا ئاسمانی یا مە نە.
مستەفا بارزانی
عێراق – کوردستان
8ی شوباتا 1968 [3]
=KTML_Bold=تێبینی: کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی ئەم بەڵگەنامەیەی نەکردووە!=KTML_End=