$ڕۆژهەڵاتی کوردستان$
- قایمقامی شاری بروجێرد لە پارێزگای #لوڕستان# ڕایگەیاند، بەهۆی هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر شارەکە، تاوەکوو ئێستا 45 کەس گیانیان لەدەستداوە کە لەنێویاندا منداڵ و ژن هەن. دەشڵێت، زیان بە 447 یەکەی نیشتەجێبوون و بازرگانی گەیشتووە.
$باشووری کوردستان$
- هێرشە درۆنی و مووشەکییەکان بۆ سەر هەردوو پارێزگای #هەولێر# و #سلێمانی# بەردوامیی هەیە.
- لە شارەدێی کەورگۆسک سەربە شارۆچکەی خەبات لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی کۆن لەنێوان بنەماڵەیەک کە خاڵ و خوارزای یەکدین، شەڕە تەقە ڕوو دەدات، بەم هۆیەوە شەش هاووڵاتی لە هەر دوو لای شەڕەکە کوژران و سێی دیکەش بریندار دەبن.
$دەرەوەی کوردستان$
- داگیرکەری ئێران لە ڕاگەیەنراوێکی فەرمیدا کوژرانی عەلیڕەزا تەنگسیری، فەرماندەی هێزی دەریایی سوپای ڕاگەیاند.
[1][2]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان