$ڕۆژهەڵاتی کوردستان$
- هێرشی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر پێگە سەربازی و ناوەندە حکومییەکانی داگیرکەری ئێران لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەردەوامە. ئەمڕۆ پێگەکانی سوپای پاسداران لە شاری #سەقز# بۆردوومان کران.
- هێرش کرایە سەر بنکە سەربازی و پۆلیس و هەواڵگیرییەکانی داگیرکەری ئێران لە #ئیلام#، #ماکۆ#، #جوانڕۆ#، #میاندواو#، #سەردەشت#، #بۆکان#، #مەهاباد#، #پاوە#، #کرماشان#، #تکاب# و #سنە#.
- بەهۆی جەنگەکەوە، نرخی سووتەمەنی و خۆراک لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان زۆر بەرزبووەتەوە.
$باشووری کوردستان$
- ئەنجوومەنی بەرگریی داگیرکەری ئێران ڕایگەیاند: بە دۆستان و برایان لە هەرێمی کوردستان ڕادەگەیێنین کە تاوەکوو ئێستا تەنیا بارەگاکانی ئەمریکا و ئیسرائیل و گرووپە جوداخوازەکان لە هەرێم کراونەتە ئامانج. بەڵام ئەگەر ئەو گرووپانە بێنە نێو سنوورەکانی ئێران، سەرجەم دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان دەکرێنە ئامانج.
- جارێکی تر لە #موسڵ#ەوە چەند موشەکێک ئاڕاستەی #هەولێر# کرا.
- بە درۆن و مووشەک کەمپی ئازادیی لە شارۆچکەی #کۆیە# لە سنووری پارێزگای هەولێر بۆردوومان کرا.
- بەهۆی جەنگەکەوە، نرخی سووتەمەنی و خۆراک لە باشووری کوردستان زۆر بەرزبووەتەوە.
[1][2]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان