$ڕۆژهەڵاتی کوردستان$
- بەهۆی بۆردوومانە چڕەکانەوە ڕەوشی ناوخۆیی شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەتەواوەتی تێکچووە. سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن کە هێزی پێشمەرگە لە ئامادەییدایە. بنکەکانی داگیرکەری ئێران زۆربەیان خاپوور و چۆڵکراون. داگیرکەری ئێران هەڕەشە دەکات و بەردەوام بۆردوومانی بارەگاکانی پێشمەرگەی ڕۆژهەڵات دەکات لە باشوور.
- بۆردوومانی تەلەڤزیۆنی #سنە# دەکرێت.
- باڵەخانەی شارەداریی #بۆکان# بەتەواوی خاپوورکرا.
- هێرشی گەورە کرایە سەر بنکە سەربازی و ئاساییشەکانی داگیرکەری ئێرانی شاری خوڕەمئاوا لە #لوڕستان#.
- فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا بۆردومانی #پیرانشار#یان کرد بەپێی زانیارییەکان لە بارەگای سەرەکی پاسداران و پۆلیس دراوە بە جۆرێک لە شارەدێی حاجی ئۆمەران هەست بەگەورەی هێرشەکە کراوە، زانیارییە سەرەتایییەکان باس لە کوژرانی چەندین پاسدار دەکەن.
$باشووری کوردستان$
- هێرشەکانی داگیرکەری ئێران بۆ سەر #هەولێر# بەردەوامە و بەهۆیەوە کەسێکی سیڤیل برینداربووە و زیانی مادیش بە چەند خانوویەک گەییشتووە.
- داگیرکەری ئێران هێرشی کردە سەر بورجی پەیوەندیی ئاسیا سێڵ و کۆڕەک لە چیای زمناکۆ لە #دەربەندیخان#.
- جارێکی تر بە درۆن هێرش کرایەوە سەر کەمپی ئازادی لە #کۆیە# .
- هێرشکرایە سەر بنکەکانی #سازمانی خەبات# لە بەردەڕەش و بەهۆیەوە دوو پێشمەرگە برینداربوون.
$کوردستانی بندەستی ئازەربایجان$
- داگیرکەری ئێران فڕۆکەخانەی #نەخچەوان# ی بۆردوومانکرد.
$دەرەوەی کوردستان$
- دۆناڵد تڕامپی سەرۆکی ئامریکا ڕایگەیاند؛ ئەگەر کورد هێرش بکاتە سەر ئێران نایاب دەبێت.
[1][2]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان