$ڕۆژهەڵاتی کوردستان$
- بنکە سەربازییەکانی داگیرکەری ئێران لە ناوچەی #کامیاران# لەلایەن ئیسرائیل و ئامریکاوە بۆردوومانکران و کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.
- بەهۆی جەنگەکەوە سنووری نێوان ڕۆژهەڵاتی کوردستان و باکووری کوردستان داخرا.
- فڕۆکەخانەی #سنە# کرایە ئامانج و زیانی زۆری لێکەوتەوە. هەروەها چیای ئاویەریش بۆردوومانکرا و لایەنی کەم 3 کەس کوژراون.
- بنکە سەربازییەکانی داگیرکەری ئێران لە #مەریوان# بە توندی بۆردوومانکران و زۆرێک لە خەڵکی شارەکە بۆ دەورووبەری مەریوان و گوندەوارانی ڕەویانکرد.
- بنکەی ئیتڵاعاتی داگیرکەری ئێران لە #مەهاباد# بۆردوومانکرا و کوژراو و برینداری زۆری لێکەوتەوە.(بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
$باشووری کوردستان$
- داگیرکەری ئێران هێرشی کردەوە سەر #هەولێر# و زیانی ماددیی لێکەوتەوە. هەندێک سەرچاوە باس لە برینداربوونی پێشمەرگەیەک دەکەن.
- بەهۆی هێرشەکانی داگیرکەری ئێرانەوە، بەرهەمهێنانی نەوت لە چەند کێڵگەیەکی باشووری کوردستان ڕاگیرا.
- هێرشی ئاسمانی کرایەسەر بنکەکانی #حەشدی شەعبی# لە #کەرکووک# و زیانی گیانیی لێکەوتەوە.
$دەرەوەی کوردستان$
- میدیای فەرمی داگیرکەری ئێران گیانلەدەستدانی هاوژینی #عەلی خامنەیی#، رێبەری کوژراوی ئێرانی بڵاوکردەوە.
- داگیرکەری ئێران بەردەوامە لەسەر هێرش بۆ وڵاتانی کەنداو و تەنگەی هورمزیشی داخست.
[1]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان