ناو: بڵێسە
نازناو: شاوەیس
ناوی باوک: دلێر ئیسماعیل
ڕێکەوتی لەدایکبوون: #02-01-1993#
شوێنی لەدایکبوون: #سلێمانی#
$ژیاننامە$
بڵێسە دلێر ئیسماعیل حەقی، ناسراو بە (بڵێسە شاوەیس) لە ڕێکەوتی 02-01-1993 لە شاری سلێمانی لەدایکبووە. قۆناغەکانی خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و دواناوەندی لە شاری هەولێر تەواوکردووە.
بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە کۆلێژی یاسا لە زانکۆی (تیشک -ئیشک) لە ساڵی (2014-2015) بەدەستهێناوە. لە ساڵی 2022 بڕوانامەی ماستەری لە یاسای بازرگانی ئەوروپی و نێودەوڵەتی لە زانکۆی (دێبرتسن) لە هەنگاریا بەدەستهێناوە. ناونیشانی پسپۆڕییەکەی بریتییە لە (سیستەمی یاسایی کۆمپانیای فڕۆشتنی نەوت، بەراوردی ئەزموونی سۆمۆ لەگەڵ کۆمەڵێک کۆمپانیای دیکەیە). لە ئێستادا
(2026) دانیشتووی وڵاتی سویدە.
- ناوبراو هەر لە منداڵییەوە دەستی بە نووسین کردووە، یەکەم نووسینی لە تەمەنی حەوت ساڵی لە گۆڤاری هەنگ بە ناونیشانی (کوڕەکەی پاشا) بووە کە چیرۆکی منداڵان بووە.
- لە تەمەنی 17 ساڵییەوە وەک وەرگێڕ لە ئاژانس و دەزگا نێودەوڵەتییەکانی وەک (NRC)ی هۆڵەندی و (Politis)ی قوبرسی و (De Volkskrant)ی هۆڵەندی وەک (فیکسەر) کاری کردووە. دواتر لە ڕۆژنامەی (کوردستان 24) وەک ڕۆژنامەنووس دەستی بەکارکردووە، سەرەتا وەک (ئێدیتەر) و دواتر وەک (پرۆدیوسەر) کاری کردووە و دوای ئەویش سێ ساڵ پەیامنێری دیپلۆماسی بووە.
خەڵاتی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی شەڕی داعشی لە لایەن جەنەڕاڵ (پۆڵ فەنک) فەرماندەی گشتی هێزەکانی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژ بە داعشی پێ دراوە.
- ساڵی 2022 یەکێک بووە لەو ڕۆژنامەنووسانەی هەوڵی دامەزراندنی دامەزراوەی میدیای (ئای پڵەس)ییان داوە، بەڵام بە هۆی ڕووداوەکانی (8)ی تەمووزەوە دامەزراوەکە شکستی پێهێنرا.
دواتر لە (کەناڵ 8) ماوەیەک وەک بەرپرسی پلان و دواتر بەرپرسی (ئەساینمێنت) کاری کردووە، پێش ئەوەی بە مەبەستی خوێندن وازبهێنێت و ڕووبکاتە ئەوروپا.
- لە کاری ڕۆژنامەوانی بەردەوام بووە و لەگەڵ دەزگاکانی (BBC) و (I24) و (ITV) و (Reuters) کاری کردووە.
- جگە لە زمانی کوردی، زمانەکانی عەرەبی، تورکی، ئینگلیزی، فارسی و سویدی دەزانێت. [1]