بەخوا قوربان وازانم گیەخۆن
کێخوای یەکێک لە گوندەکانی شارەدێی #شوان# و بناری کەلی #سمایل بەگی# لەسەردەمانی زوو بەڕێوەبەری شارەدێی شوان داوەت دەکات و خواردنێکی زۆریان بۆ ئامادە دەکات و کاتێک خوانەکە دەڕازێنێتەوە و لە قەل و قبوری و پڵاو و شلەی جۆراوجۆر، بە میوانەکان دەڵێت: فەرموون دەست بکەنە نان خواردن و نۆشیی گیانتان بێت، بەڕێوەبەری شارەدێیەکە و میوانەکان دەست دەکەنە نان خواردن، بەڵام کێخوا هەر بەپێوە وەستاوە و وەکوو ڕێزگرتن لە میوانان دانانیشێت نان بخوات لەگەڵیان، شارەدێیەکە هەر دەڵێت: مام کێخوا شەرمەزارمان مەکە وەرە دانیشە لەگەڵماندا نانی بخۆ، کێخواش بە مەبەستی ئەوە بڵێت دڵم بۆی ناچێت و من دەبێت لە خزمەتاندابم ڕوودەکاتە بەڕێوەبەر و میوانەکان دەڵێت: بەخوا قوربان وازانم گییەخۆن. [1]