شەوی چوارشەممە ڕێکەوتی 03-12-2025 دەستێکی تێکدەر و نادیار کێلی ژمارەیەکی بەرچاوی گۆڕەکانی گۆڕستانی کریستانەکانی گوندی #هەرمۆتە#ی سەربە ناوەندی شاری #کۆیە#یان شکاند، ئەم ڕووداوە نیگەرانی هاوشاریانی کۆیە و هەرمۆتەی لێ کەوتەوە. [1]
#هاوژین سڵیوە# لە پەڕەی خۆیدا ئەمەی نووسیبوو: دڵسۆزی برا موسڵمانەکانمان و هەڵوێستی پیاوانی ئایینی و بەدەنگەوەهاتنی حزب و حکومەت پەیامێکی گەورەی دڵنەوایی و پاڵپشت بوون بۆمان، بکەرانی ئەم کارە قێزەونەش ڕووڕەشی مێژووبن. پێکەوەژیانی کۆیە و کوردستان تا دێ پتەوتردەبێت ئەم کارە نەشیاوانەش هەر لە مرۆڤی نەخۆش و تێنەگەیشتوو دەوەشێتەوە. [2]