فازڵ میرانیفازڵ میرانی
ئەو ڕێوشوێنە سیاسییەی کە ڕژێمی پێشووی ئێراق گرتییەبەر، پێدەچێت هەندێکی بەرانبەر توێژێکی تایبەت بووبێت، لەسەر هەموو خەڵکی جێبەجێ نەبووبێت. یەک لەوانە هەڵوەشاندنەوەی ناسنامەی ئێراقیبوون و دەستبەسەرداگرتنی موڵک و ماڵ و دەرکردنی کوردە فەیلییەکان بوو لە ئێراق بە ناوی تەبەعیە و بەشێکی دیکە تاقیکردنەوەی لایەنی ئەمنی و چەک بوو بەسەریاندا.
ئەوانە کوردە فەیلییەکان بوون و کوردە فەیلییەکان شوێنکەوتووی مەزهەبی جەعفەرین و وەکوو نەتەوە کوردن و لە ڕووی فیکری و کۆمەڵایەتییەوە وەک هەر گرووپێکی مرۆیی بەسەر قوتابخانە فیکری جۆراوجۆرەکاندا دابەشبوون و ڕۆڵێکی بەرچاویان هەبووە لەژێرخانی ئابووری، بەتایبەتیی لە هەر دوو دەوڵەتی ئێراق و ئێراندا و دواتریش لە کۆچبەرایەتیشدا هەمان ڕۆڵیان بینییەوە کە بە زۆری دەریان کردن.
سەرۆکی کۆچکردوو مستەفا بارزانی لە هەنگاوێکی گەورەدا بۆ ڕاکێشانی سەرنجی حکوومەتی ئێراق بۆ تاوانەکەی دژ بە فەیلییەکان، حەبیب محەمەد کەریم فەیلی کۆچکردووی کاندید کرد بۆ پۆستی جێگری سەرۆککۆماری ئێراق بۆ ئەوەی بیسەلمێنێت فەیلییەکان لە چوارچێوەی دەستووری ئێراقدا هەن و ئێراقین و لەوانە ڕەسەنترن کە گومانیان لە ئێراقیبوونیان هەیە وەکوو نەتەوەی کورد وەکوو ئاماژەمان بۆ کرد لەسەر مەزهەبی جەعفەرین، ئەمە ئیلهامی هێزیان پێ دەبەخشێت نەک لاوازی، بەڵام تێڕوانینی سیاسی کە جیاوازە لەگەڵ تێڕوانینی بارزانی بەتایبەتیی و ڕۆڵەکانی ئێراق بەگشتی و هێزە سیاسییەکانی دەیانویست هێرشی پێشوەختەی دوژمنکارانە بکەنە سەر پێکهاتەی ئێراق بە گشتی و کورد بە تایبەتیی و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازیی کورد و ناسیۆنالیزمی ئێراقی و دۆسیەی ڕکابەرییەکی ئاشکرا لەگەڵ ئێران بکەنەوە کە ڕژێمەکە بە هاتنی ئایەتوڵڵا ڕوحوڵڵا خومەینی گۆڕدرا و لەگەڵ دەستبەسەرداگرتنی موڵکێکی زۆری نزیکەی ملیۆنێک هاووڵاتی کە زۆربەیان لە کەرتی تایبەتدا کاریان دەکرد.
لە ڕووی مێژوویی و سیاسییەوە و لەگەڵ ئەوەی زەروورە ڕووداوەکە دادگایی بکرێت بەپێی مەرج و تێڕوانینەکانی سەردەمی خۆی هەر کەسێک نزمترین تێگەیشتن و هۆشیاری هەبێت دەزانێت، ئەوە لەخۆیدا هەڵگیرساندنی شەڕێک بوو لە چوارچێوەی سیستەمێکدا کە بۆخۆیان حوکمیان تێدا دەکرد، ئەگینا دەستکەوتە ماددییەکان، لە ئۆپەراسیۆنە ئەمنییەکان دا بەدی دەکرێت کە دەرهەق بە کوردە فەیلییەکان کراوە، کاریگەرییەکی زۆری کردە سەر خودی خۆیان، جگە لە لەدەستدانی درووشمەکانی ڕژێم و تێڕوانینی گشتیی ئێراقییەکان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆیان و تەنانەت زیادبوونی ناڕەزایی ئەو دەوڵەتەشی لێکەوتەوە کە فەیلییەکانی بۆ ڕەوانە کرا.
لێرەدا ناکرێت ئەو کردەوانە فەرامۆش بکرێت کە دەرهەق بە میللەتی کورد کراوە بەگشتی وەکوو زنجیرە شاڵاوە بەدناوەکەی ئەنفال و هەروەها عەرەبە شیعەکانیش ڕووبەڕووی ئۆپەراسیۆنی ئەمنی و سەربازی و دیسپلینی بوونەتەوە کە لەنێوان قۆناغەکانی دوورخستنەوە و جارێکی تر بێبەشکردنیان لە هەموو مافێکی ژیان، ئەمەش گوزارشت لە هەبوونی سیستەمێکی دەسەڵاتداری تاکلایەنانە و ئایدیۆلۆژیای تاکڕەوانە دەکات.
لە ڕووی مێژووییەوە ئەم پڕۆسەیە لە زۆربەی ڕژێمەکاندا هاوشێوەن، بەڵام هەموو دەرئەنجامەکانی ڕژێم دەگۆڕێت بۆ ڕژێمێکی تاوانبار، کارەساتێکە بۆ خۆی کە بخوازرێت پڕۆسەی چاکسازی تێدا بکرێت و زاڵ بیت بەسەریدا بۆ ماوەیەکی درێژخایەن.
فەیلییەکان باجێکی قورسیان داوە بە هۆی سیاسەتی نادرووستی ڕژێم کە ستانداردێکی بۆ هاووڵاتیبوون پەیڕەو کرد، بڕیارەکانی ئەنجوومەنی فەرماندەیی شۆڕشی لەگەڵ یاسادانان یەکسان کرد و لەم ڕووەوە دەسەڵاتی دا بە وەزیری ناوخۆ بۆ هەڵوەشاندنەوەی ناسنامەی هەر هاووڵاتییەک کە گومانی دڵسۆزی هەبێت بۆ شۆڕش (واتە شۆڕشی 17- 30 تەمووزی 1968) هەروەها بۆ پێوەرە ئەمنییەکان دەزگە ئەمنییەکان بە سروش بەخش دادەنرێت کە هاووڵاتی بێتاوانە لەو گومانەی پێی دەبردرێت تا دەزگە ئەمنییەکان پێچەوانەکەی دەسەلمێنن.
هەزاران فەیلی لە هەردوو ڕەگەز و تەمەنی جیاوازدا بەبێ بەڵگەی بێلایەن و لەسەر بنەمای بانگەشەی ئەمنی بێ بەرگریکردن لە خۆیان لەسێدارە دران و هەزارانی دیکەشیان بەبێ تاوان و لە هەلومەرجێکی سەختدا بەرەو سنوورە نێودەوڵەتییەکان ڕاپێچکراون و لەوەش خراپتر ئەوەیە کە هەزاران فەیلی خاوەن پسپۆڕی زانستی پێشکەوتوو بوون بە بڕیارێکی نادرووستەوە بەفیڕۆدراون بەبێ هیچ کۆڵەگەیەکی یاسایی و مەرجی درووست.
تاوانباران دەرهەق بە فەیلییەکان مۆدێلێکیان داهێناوە بۆ قوربانییەکانیان کە باجی بیروباوەڕێکی ئایینی ڕێگەپێدراو و پەیوەست بە شکۆدارترین ماڵ لە پەیامی ئیسلامی و ناسیۆنالیزمێکی ڕەسەن بە هەموو مانایەکەوە، دەدات، کە ئەویش ناسیۆنالیزمی کوردییە و ئەو ڕێوشوێنە، ئەگەر ئاماژە بە شتێک بکات ئاماژەیە بۆ بەدەستهێنانی گۆڕانی پێش ئیسلام بۆ گەیشتن بە عەقڵی فەرمانڕەوا، کە لە سەرکێشییەکی خۆیدا ویستوویەتی ژینگەیەکی کۆمەڵایەتیی پاک بخوڵقێنێت بەگوێرەی تێگەیشتنی خۆی بۆ ئەوەی هەموو ئەو شتانەی لە ڕووی نەتەوەیی و ئایینییەوە جیاوازن لێی لاببات، بەڵام تەنانەت ئەوانەی لەگەڵیدا بەشداربوون لە ناسیۆنالیزم و مەزهەبەکەی لەو چەوساندنەوەیە ڕزگاری نەبوو لەژێر ئەو پێوەرانەی کە هەر کاتێک پێویستی بە چەوساندنەوە هەبوو سزا بدات.
لە هەموو ئۆپەراسیۆنەکانی لابردنی فەیلییەکان سەرکەوتنیان بەدەست نەهێنا، چونکە بەسەلامەتی گەڕانەوە بۆ ئێراق و بەشێک لە موڵکەکانیان بۆ گەڕێندرایەوە، بەڵام خوێن و ستەم بە هیچ شێوەیەک قەرەبوو ناکرێتەوە و بۆ ئەوەی ئەو کارەساتە دووبارە نەبێتەوە دەبێت فەرمانڕەوای ژیر، پەند لە ڕژێمی پێشوو وەربگرێت. [1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!