حەمە عەلی مەلا محەممەد گێڕاویەوە وتی:
جارێک لە «چنارانە» ڕۆژی جمعە ئەبێ و خەڵکەکە هەموو ئەچن بۆ نوێژی جمعە، لە نوێژی جمعەشا ئەبێ چل کەس بن، ئەوان سی و نۆ ئەبن. چاو ئەگێڕن سەیر ئەکەن مامە حەمە نەهاتووە، ئەچن بە دوایا ئەڵێن پیاوەتیت بێ وەرە با جممعەکەمان تەواو ببێ، ئەویش ئەڵێ خۆ ماڵ و بیست نییە. من دوو کوڕم لە جمعە دایە، بە خودای بابم پێ بێت و ناینمە بەر پێ، لە کوێوە هاتوون بچنەوە بۆ ئەو شوێنە. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=