دۆزینەوەی شوێنەوار لە گوندێکی پارێزگای #خارپێت# لە باکووری کوردستان، جووتیارێک لە کاتی چاندنی نەمامدا شوێنەوارێکی دۆزییەوە. شوێنەوارەکە پێک دێت لە پارچە مۆزایکێکی ئەرزی گەورە کە 84 مەتر چوارگۆشەیە، مۆزایکەکە شێوەی لاکێشەییە و دیمەنی ئاژەڵی وەکوو ئاسک و پڵنگ و گورگ و سەگ و قەلەڕەشەی تێدا دەبینرێت. ئەم شێوە مۆزایکە لە بەردی چوارگۆشەیی بچووک پێک هاتووە. مێژووەکەی بۆ سەرەتایی ئیمپراتۆری بێزەنتی دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی چوارەمی پ.ز. [1]