کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2026
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند - Central Kurdish
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami)
هەورامی - Kurdish Hawrami
English
Français - French
Deutsch - German
عربي - Arabic
فارسی - Farsi
Türkçe - Turkish
עברית - Hebrew

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
فەرهەنگی کوردیپێدیا
هاوبەشەکانمان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  600,733
وێنە
  126,581
پەرتووک PDF
  22,386
فایلی پەیوەندیدار
  132,954
ڤیدیۆ
  2,209
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
322,482
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
97,766
هەورامی - Kurdish Hawrami 
68,157
عربي - Arabic 
46,850
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
28,894
فارسی - Farsi 
17,491
English - English 
8,630
Türkçe - Turkish 
3,891
Deutsch - German 
2,068
لوڕی - Kurdish Luri  
1,785
Pусский - Russian 
1,151
Français - French 
368
Nederlands - Dutch 
132
Zazakî - Kurdish Zazaki 
98
Svenska - Swedish 
84
Italiano - Italian 
66
Español - Spanish 
64
Polski - Polish 
62
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
Norsk - Norwegian 
25
日本人 - Japanese 
24
עברית - Hebrew 
23
中国的 - Chinese 
22
Ελληνική - Greek 
20
Português - Portuguese 
16
Fins - Finnish 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
9
українська - Ukrainian 
6
Čeština - Czech 
6
ქართველი - Georgian 
6
Srpski - Serbian 
6
Hrvatski - Croatian 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano  
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script)  
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
33,559
شوێنەکان 
17,041
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,476
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە، ماڵپەڕ و دەزگا میدیاییەکان و ...) 
1,399
وێنە و پێناس 
9,629
کارە هونەرییەکان 
2,912
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
16,547
نەخشەکان 
298
ناوی کوردی 
2,823
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,190
شوێنەوار و کۆنینە 
806
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,210
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,748
کورتەباس 
22,803
شەهیدان 
12,293
کۆمەڵکوژی 
11,541
بەڵگەنامەکان 
8,929
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,631
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,078
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,661
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,152
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
734
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
932
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
949
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
63
کۆگای فایلەکان
MP3 
2,753
PDF 
35,242
MP4 
4,322
IMG 
241,559
∑   تێکڕا 
283,876
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
هەڵمەت عوسمان: کەژاڵ نووری و گەڕان بەدوای نیوەکەی دی
پۆل: کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
هەر کونج و ڕووداوێکی وڵات، لە ڕۆژهەڵاتەوە تا ڕۆژاوا، لە باکوورەوە تا باشوور... دەبێتە سەرچاوەی کوردیپێدیا!
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook1
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Cebuano - Cebuano0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Kiswahili سَوَاحِلي - 0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
українська - Ukrainian0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
هەڵمەت عوسمان: کەژاڵ نووری و گەڕان بەدوای نیوەکەی دی
هەڵمەت عوسمان: کەژاڵ نووری و گەڕان بەدوای نیوەکەی دی
=KTML_Bold=#هەڵمەت عوسمان#: #کەژاڵ نووری# و گەڕان بەدوای نیوەکەی دی=KTML_End=
تەواوم کە
حەزم لە نیوە بوونم نیە
تەواوم کە
ئەوەتای دروست بووم، یەک دەستم هەیە لەلای راست
لای چەپیشم هەر یەک دەست
قاچەکانیشم هەر وەها و
گوێچکەی چەپ و راستیشم هەمان شت .
ڕێک بە بێ تۆ
ئەم لام نیوە و ئەو لام نیوە
ئەزانی چی ؟
ئەم لای راست و ئەولاکەی چەپی تۆم دەوێ .
من و تۆ بە نیوەی یەکتر تەواو دەبین .
تەواوم کە
من عەبدێکی مەئموری گوێ رایەڵی تۆم
نەک مانگانە، تەنانەت ساڵی جارێکیش نیوەی خۆتم بدەیتێ،
هەر رازیم و ؛
هەموو نیوەکانم دەرژێنمە نێو نیوەکانی تۆوە نەک شەقام
سرودەکانم هەرگیز ( بروخێ ) تۆ نابن .
کە هاتیتە سەرجێگەکەم
هەرگیز ( چۆڵی کە ) دروشمی من نابێت .
تەواوم کە
ئەی نیوەکەی گیانی ( نیوە گیانەکە) ی من
تەواوم کە
تا کۆتایی لەم سەلتەنەتی گەنجیەتیەم
دەوڵەتی سەربەخۆیی خۆت راگەیەنە و
تەریب تەریب لە تەنیشت هەر دوو نیوەکەمەوە راکشێ
کورسییەکی شاهانە لە ئێسک و پروسکم داتاشە و
ڕاستت لەسەر راستم و چەپیشت لە سەر چەپی گیانم، موتوربەکە
بێنە دەستی راست و چەپت،
من بروام بە دەستاودەست کردنی دەستەڵاتی تۆ نیە، میرم
وەرە ئەی نیوەکەی تری من
داگیرم کە
لە سەرمەوە تا کۆتایی
چەند بێ تۆ نیوەگیانم من
بی تۆ کوشتوومی تەنیایی

=KTML_Bold=شیکردنەوەی شیعرەکە:=KTML_End=
دەقی زیندوو، ئەو دەقە نییە پرسیار و گومان دروست بکات، بەڵکو دەقەکە خۆی پرسیار و گومانە! پرسیارێک؛ عەوداڵی وەڵامەکەیت بکات و گومانێ؛ بە ڕاستیت بگەیەنێت. لە شیعری زیندوودا؛ زۆرجار؛ ڕۆحی شاعیر و ناوەڕۆکی شیعرەکەت بۆ لێکجیا ناکرێتەوە، ئەویش بە هۆی بتەوی پەیوەندی دەق و دەقنووس. واتا ئەوکاتەی دەقنووس؛ بەوپەڕی ئاگاییەوە دەست دەکاتە نووسین، تەواو ئاگای لەخۆیەتی و تەواو لەوەش دڵنیایە چی دەنووسێ و بۆ چی و کێ دەنووسێ، ئەوەش وادەکات ئەو پەیوەندییە؛ هێندە لێکیان نزیک بکاتەوە، کاتێ سەیری دەقە دەکەیت، ڕاستەوخۆ ڕۆحی دەقنووسەکەت دێتە پێش چاو. ئەو دەقانەی(بە تایبەت شیعر) پابەندی یەک ڕیتم نین، لەبەرچاو جوانتر و لە دڵدا شیرینترن، بۆیەش وادەڵێم؛ چونکە زۆرجار دەقێک دەخوێنیتەوە، تا کۆتایی یەک ئاواز هەست پێ دەکەیت، یان بەرز یا نزم، بەڵام ئەو دەقانەی جارێک دەتگەیەنن بە هەورەکان و جارێکیش بۆ بنی خەرەندەکان لێژت دەکەنەوە، ئەوسا هەست بە شڵەژان دەکەیت و نایابی دەقەکەت بۆ دەردەکەوێت. کاری دەقنووس ئەوەیە شتەکانی دەوروبەر بکاتە ناو دەقەکەی، کاری لێکۆڵەریش ئەوەیە هەمان ئەو کەرەستانە بە وریاییەوە لەدەقە دەربهێنێتە دەرەوە، وەک چۆن ڕووی ئاوێنەیەک خاوێن دەکاتەوە. شیعر زادەی ڕووداوە، هەستی مرۆڤ هەمیشە لە کاروکاردانەوەدایە لەگەڵ دەوروبەری، بە ڕووبەڕووبووەوەی ڕووداوی ناخۆش جۆرێک لە کاردانەوەی هەیە، جیایە لەوەی ڕووداوێکی خۆشی یا هەواڵێکی خۆشی پێبگات.
لەوەتەی دوو ڕەگەزەکەی مرۆڤ بوونیان هەیە بەدوای بەشە ونبووەکەیاندا دەگەڕێن، هەر یەکە لای خۆیەوە هەست بە کەمییەک دەکا و لە هەوڵ دایە ئەو کەمییە تەواوبکات، ئەم (گەڕان)ەیە دەیان داستانی دڵداری دروستکردووە؛ تەنانەت هەندێکیان ناو و دەنگیان جیهانی تەیکردووە.

(ئەزانی چی؟
ئەم لای ڕاست و ئەولاکەی چەپی تۆم دەوێ .
من و تۆ بە نیوەی یەکتر تەواو دەبین .)
کاتێ مرۆڤ دەگاتە خاڵی دۆزینەوە، ئینجا دەست بە دەستپێشخەری دەکات لە ڕێگای داوا و تکا.. ( ئەزانی چی؟) ئەم جۆرە لە دەربڕین، هەستێکی نەرمی تیایە، جیاوازە لەوەی بڵێ (وەرە یا دەبێ وابکەین)، چونکە لەم قۆناغی سەرەتای دۆزینەوەیە، دیکتاتۆرییەت و بەرد بوون قبوڵ نییە، بەڵکو بە ئاو و هەڵم بوون دەتوانی جێگای خۆت لە لای ئەو چێ بکەیت، ئاخر دواجار (ئەو)یش گرنگە، چونکە دەبێ ئەو شێوازە بدۆزیتەوە کە چۆن قەناعەتی پێ دەهێنی کە هەریەکە بەشە ونبووەکەی ئەوی دیکەیانە…
(تەواوم کە
من عەبدێکی مەئموری گوێ رایەڵی تۆم
نەک مانگانە، تەنانەت ساڵی جارێکیش نیوەی خۆتم بدەیتێ،
هەر رازیم و ؛
هەموو نیوەکانم دەرژێنمە نێو نیوەکانی تۆوە)
(تەواوم کە) سەرەتایەکی باشە بۆ دەستپێشخەری، ئینجا قۆناغی خۆگونجان دێتە پێشەوە، ئەم قۆناغە کلیلی دەرگای (تەواوبوون)ە، دەبێ ژینگەیەکی لەبار بۆ نیوەکەی دیکە (ئەو) لە لای نیوەکەی دیکە (من) دروستبکرێت… واتا دابینکردن و دروستکردنی ژینگەی لەبار لە ئەستۆی (من)دایە، تا ئەو ڕاستییە لەلای ئەو دروستبێت، کە بەڵێ (ئەوەی ئەو لێی دەگەڕا، لەلای من دەستدەکەوێت).
مرۆڤ بوونەوەرێکی سەیرە، کە لە دۆزەخە، بە هاتنە دەرەوە ڕازییە، بەڵام کە هاتە دەرەوە، وردەوردە داوای زیاتر دەکات، تا دەگاتە بەهەشت! لە دەستپێکی تەواوبوون دا، (من) ئامادەم ببمە ئەڵقە لەگوێی (ئەو). بەس ڕازیبێت بێتە ناو (من)ەوە! ئاساییە هەرچۆنێک و هەرکاتێک خۆی دەیخوازێ با هەڵیبژێرێ، بەس بێت، ئیتر هاتنەکەی کەیە و چەند دەخایەنێ گرنگ نییە، بەڵام کە هات دەبێت بە تەواوی تەواومبکات و ببینە یەک جەستەی بێکەموکوڕی و ئۆخژنمان لێبڕژێ. لێرەدا هەستکردن بەوەی بەرانبەرەکەشت نیوەیە و پێویستی بە نیوەکەی تۆیە، ئەوپەڕی درککردنە بە تەنیایی و چۆڵی ڕۆح!
(نەک شەقام
سرودەکانم هەرگیز ( بروخێ ) تۆ نابن.
کە هاتیتە سەرجێگەکەم
هەرگیز ( چۆڵی کە ) دروشمی من نابێت .)
لەو جۆرە لە تەواوکردنە، پەنا نابرێتە پاڵ بێزاری و ڕەتکردنەوەی ئەوی دی، بەجۆرێک هەستیاریی تێدایە و دەبێت بە ئاگایییانەوە مامەڵە لەگەڵ دۆخەکە بکرێت، ناڕازیبوونێک هەستپێ ناکرێت، چونکە خەونی (من) هاتووەتە دی، ئیتر (ئەو) دەبێتە خاوەنی هەموو شتێکی من و بە پێچەوانەشەوە.
(تەواوم کە
ئەی نیوەکەی گیانی ( نیوە گیانەکە) ی من
تەواوم کە
تا کۆتایی لەم سەلتەنەتی گەنجیەتیەم
دەوڵەتی سەربەخۆیی خۆت راگەیەنە و
تەریب تەریب لە تەنیشت هەر دوو نیوەکەمەوە راکشێ)
ڕۆح کە هەستی بە چۆڵی کرد، ئیتر هیچ شتێک ناتوانێت پڕی بکاتەوە، مەگەر بە هاتنی ئەو، (نیوەگیان ) بە (نیوەگیان)ێکی دی تەواو دەبێت، نەک بە (نیوە مادی)، کەواتا لێڕە شتە بەرجەستەکان بێکەڵکن. هاوتەریبی دوو گیان، جیهانێکی نوێ دەخوڵقێنێ، هەرچەند لە کۆتایی جوانی و چالاکی دابێت، بەڵام هێشتا ئومێدێک ماوە بۆ دروستکردنی کۆشکێکی ڕازاوە و جوان، بەقەت باڵای دەوڵەتێکی پتەوی خۆشەویستی.
(کورسییەکی شاهانە لە ئێسک و پروسکم داتاشە و
ڕاستت لەسەر راستم و چەپیشت لە سەر چەپی گیانم، موتوربەکە
بێنە دەستی راست و چەپت،
من بروام بە دەستاودەست کردنی دەستەلاتی تۆ نیە ، میرم
وەرە ئەی نیوەکەی تری من
داگیرم کە
لە سەرمەوە تا کۆتاییم
چەند بێ تۆ نیوەگیانم من
بی تۆ کوشتوومی تەنیاییم)
ببە بە خاوەنی من، بە جۆرێک لە ئەندامەکانی لەشم کورسی هەتاهەتاییت دروستکە، کورسییەک چووی بۆ هەر شوێنێ، منت لەگەڵبم و لێت دانەبڕێم، کورسییەک تاهەتایە خۆت خاوەنی بە و لەمنیشەوە چاوەڕوانی (بڕۆ و چۆڵیکە) مەبە، چونکە ناتوانم جارێکی دی تۆ بگۆڕم، هەر خۆت پاشای عەرشی خۆشەویستییم بە. موتوربەکردنی دوو جەستە، چاوەڕوانی بەرهەمێکی نوێی. ژیانێکی نوێی لێ دەکرێت، ئاخر تەنیایی تاقەت پڕوکێنە و تاریکییەکی بێ ئومێدە، بۆ تیشکێکی ڕووناکی.
ئەوەی سەرەوە شیکردنەوەی دەقێکی شیعرییە، نووسەرەکەی چالاکوانێکی بواری ژنانە، جارجار کە وشە دەژەنێ، گوێت لە ئاوازێک دەبێت، ئاوازێک نەجارێکی دی بیستوتە، نە جارێکی دی دەیبیستی، ئەو خاوەنی شیعری (ئەگەر لە پاریس دەژیام)ە، ئیتر چاوەڕوانی دەقی جوانتریشی لێ دەکرێ. [1] [2]

=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=

کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 462 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[2] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی (wtarikurd) - 23-03-2024
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 5
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 23-03-2024 (2 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: ئەدەبی / ڕەخنەی ئەدەبی
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: هۆڵاند
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شەنە بەکرش.ب.)ەوە لە: 16-11-2025 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوانهـ.ب.)ەوە لە: 17-11-2025 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوانهـ.ب.)ەوە لە: 17-11-2025 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 462 جار بینراوە
QR Code
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.135 KB 17-11-2025 شەنە بەکرش.ب.
زۆرتر
  

Kurdipedia.org (2008 - 2026) version: 17.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 2.547 چرکە!
تکایە کەمێک چاوەڕێ بکە