سلێمانیسلێمانی؛ شاری جوان
گیانم فیدات شاری شیرین
سەرچاوەی مان هۆی مان و ژین
کە دەبینم شەقامەکانت بەچۆڵی
دڵ شینگێڕە بەغەمگینی بەکڵۆڵی
سەیوانی جێگەی سەربەرزان
سالمی شارەزا و چازان
مەولەوی و کاوە و سەرشەقام
تا دەباشان لای پیرەمام
پیرەمێرد و سەرای ئازیز
خوایە بێکەس نەبن هەرگیز
حەمدی و کاوە و کانی ئاسکان
گشت گەڕەک و کوچە و کۆڵان
باخی گشتی جێگەی یاران
جێگەی ڕازی ئەوینداران
سەرچناری سەربەرز و جوان
جێی شانازی هەموو کوردان
خوایە نەتبینم بەغەمناک
ڕووناکی چاو، بەرزە باڵات
شاری دڵم خەم ڕەوێنم
بە دڵ و گیان بۆت دەخوێنم
#ئاسۆی شەهرام#
#03-04-2020#
کاتی پەتای کۆرۆنا وتراوە [1]