کۆبوونەوەی فراوانی #ڕێکخراوی کوردیپێدیا#
ڕێکەوتی ئەنجامدانی کۆبوونەوە: 06-11-2025
شێوازی ئەنجامدانی کۆبوونەوە: ڕووبەڕوو-ئۆنڵاین
شوێن: هوتێڵ کوردستان میلینیۆم-#سلێمانی#، ڕوومی مەسنجێر
بەڕێوەبەری کۆبوونەوە: #شادی ئاکۆیی#
کۆنووسکار: #شەنە بەکر#
=KTML_Bold=هاوکارانی بەشداربوو=KTML_End=
=KTML_Bold=ڕووبەڕوو:=KTML_End= (#هاوڕێ باخەوان#، #زریان سەرچناری#، #زریان عەلی#، #هومام تاهیر#، #ئەسعەد ڕەشید#، #سارا سەردار#، #ئاراس ئیلنجاغی#، #ڕۆژان نوری عەبدوڵڵا#، #سەریاس ئەحمەد#، #سروشت بەکر#، #هەستی کەریم#، #ڕۆژگار کەرکووکی# و کەژاڵ دارتاش)
=KTML_Bold=ئۆنڵاین:=KTML_End= (#کامەران ئاکرەیی#، #ئاراس حسۆ#، #ئەڤین تەیفوور#، #سارا کامەلا#، #ڤەژەن کشتۆ#، #کشمیر کەریم#، #ئاکۆ مارانی#)
=KTML_Bold=کوورتەیەک دەربارەی کۆبوونەوەکە=KTML_End=
لە ڕێکەوتی 06-11-2025 ڕێکخراوی کوردیپێدیا بە ئامادەبوونی ئەرشیڤوانان و هاوکارانی ڕێکخراوەکە کۆبوونەوەیەکی لە هوتێڵ کوردستان میلینیۆم لە شاری سلێمانی سازکرد، کە ئەم کۆبوونەوەیە بە شێوەی ڕووبەڕوو و ئۆنڵاین ئەنجام درا.=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2025/663207/0012.JPG=KTML_Photo_Alt=0012.JPG=KTML_Style=width:25%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2025/663207/0012.JPG=KTML_Photo_End=
مەبەست لە ئەنجامدانی ئەم کۆبوونەوەیە گرنگیدان و گەشەپێدان بە چالاکی و کارەکانی ڕێکخراوەکە بوو.
لە کۆبوونەوەکەدا، بەوردی باس لە کار و چالاکییەکانی ڕێکخراوەکە کرا، و داتاکان و ئەنجامی کارەکانی ڕێکخراوەکە بە شێوەیەکی زانستی و سەردەمیانە خرانەڕوو.
ئەرشیڤوانانی بەشداربوو بە تێگەیشتنێکی گشتگیرانە، ڕوونکردنەوەیەکی زۆر باشیان لە پەیوەندیدانی ڕێکخراوی کوردیپێدیا بە بوارە جیاوازەکانی (زانست، کلتور، مێژوو و زمان..) پێشکەشکرد.
جێی باسە لە بەشی دووەمی کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆیەکی ورد لەسەر باشترکردنی شێوازەکانی تۆمارکردنی بابەت و زانیاری لە ماڵپەڕی کوردیپێدیا ئەنجام درا. بە ئامانجی بەرزکردنەوەی کواڵێتی تۆمارەکان و ئاسانکردنی دەستگەیشتنی سەردانیکاران بە زانیاری و تۆمارە نوێیەکان.
لە کۆتاییدا، بەشداربووان پێداچوونەوەیەکی گشتییان بە ئامانج و ئەنجامەکانی ڕێکخراوەکە کرد و چەند پێشنیارێکی گرنگیان بۆ بەڕێوپێشبردنی کارەکانی ڕێکخراوەکە لە ساڵی داهاتوودا خستەڕوو. [1]
=KTML_Bold=بۆ بینینی وێنەکانی کۆبوونەوەکە بڕوانە فایلی پەیوەندیدار!=KTML_End=