کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2026
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند - Central Kurdish
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami)
هەورامی - Kurdish Hawrami
English
Français - French
Deutsch - German
عربي - Arabic
فارسی - Farsi
Türkçe - Turkish
עברית - Hebrew

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
فەرهەنگی کوردیپێدیا
هاوبەشەکانمان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  600,757
وێنە
  126,584
پەرتووک PDF
  22,387
فایلی پەیوەندیدار
  132,956
ڤیدیۆ
  2,209
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
322,482
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
97,766
هەورامی - Kurdish Hawrami 
68,157
عربي - Arabic 
46,850
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
28,894
فارسی - Farsi 
17,491
English - English 
8,630
Türkçe - Turkish 
3,891
Deutsch - German 
2,068
لوڕی - Kurdish Luri  
1,785
Pусский - Russian 
1,151
Français - French 
368
Nederlands - Dutch 
132
Zazakî - Kurdish Zazaki 
98
Svenska - Swedish 
84
Italiano - Italian 
66
Español - Spanish 
64
Polski - Polish 
62
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
Norsk - Norwegian 
25
日本人 - Japanese 
24
עברית - Hebrew 
23
中国的 - Chinese 
22
Ελληνική - Greek 
20
Português - Portuguese 
16
Fins - Finnish 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
9
українська - Ukrainian 
6
Čeština - Czech 
6
ქართველი - Georgian 
6
Srpski - Serbian 
6
Hrvatski - Croatian 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano  
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script)  
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
33,559
شوێنەکان 
17,041
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,476
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە، ماڵپەڕ و دەزگا میدیاییەکان و ...) 
1,399
وێنە و پێناس 
9,629
کارە هونەرییەکان 
2,912
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
16,547
نەخشەکان 
298
ناوی کوردی 
2,823
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,190
شوێنەوار و کۆنینە 
806
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,210
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,748
کورتەباس 
22,803
شەهیدان 
12,293
کۆمەڵکوژی 
11,541
بەڵگەنامەکان 
8,929
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,631
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,078
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,661
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,152
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
734
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
932
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
949
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
63
کۆگای فایلەکان
MP3 
2,753
PDF 
35,242
MP4 
4,322
IMG 
241,559
∑   تێکڕا 
283,876
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
دیمانەی کەژاڵ نووری بۆ گۆڤاری (TOP Business)ی ئەمەریکی
پۆل: کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
خانمانی کوردیپێدیا، ئازار و سەرکەوتنەکانی ژنانی کورد لە داتابەیسی نەتەوەکەیاندا هاوچەرخانە ئەرشیڤدەکەن..
بەشکردن
Copy Link4
E-Mail0
Facebook2
LinkedIn1
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram1
Twitter1
Viber0
WhatsApp1
نرخاندنی بابەت
1 دەنگ 4
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Cebuano - Cebuano0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Kiswahili سَوَاحِلي - 0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
українська - Ukrainian0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
دیمانەی کەژاڵ نووری بۆ گۆڤاری (TOP Business)ی ئەمەریکی
دیمانەی کەژاڵ نووری بۆ گۆڤاری (TOP Business)ی ئەمەریکی
دیمانەی #کەژاڵ نووری# بۆ گۆڤاری (TOP Business)ی ئەمەریکی
سازدانی: محمد عیززەدین- پاتریشیا بلۆکپۆڵ
ساڵی ئەنجامدان: بەهاری 2017
گۆڤاری تۆپ بزنس- گۆڤارێکی هاوبەشی (ئەمەریکی- عیراقییە) و لە عیراق و هەرێمی کوردستان وەشان دەکات و، بەهەرسێ زمانی (ئینگلیزیی-کوردیی-عەرەبیی)، بابەتەکانی لەسەر مژاریی سیاسیی و ئابوریی بڵاودەکاتەوە

دیمانەی کەژاڵ نووری
مژاری چاوپیکەوتن: ئایا ئێوە وەکو چالاکوانێک، دەتانەوێ چی بکەن و لەو ڕێگەیەوە بگەن بەچی؟
کەژاڵ نووری:-
ژنێکی چالاکوان بۆ ئەوەی بزانێت چی بکات و بگات بەچی، سەرەتا دەبێت بزانێت چی ئەوێ و، ئەوەی دەیەوێت، تا چەند ڕێیتێئەچێت و تا چەند دەوروبەرو کۆمەڵگەو سیستمی سیاسیی و، هاوکاری داراییی و مرۆییی هاوکارن بۆ بەدی هێنانی ئامانجەکانی، لەچی شوێنێکی جوگرافی و لەناو چی نۆرم و بارێکی کۆمەڵایەتی کۆمەڵگەکەیدا کارئەکات، تا چەند ئاستەنگ بۆ کارەکانی دێنەپێش و چ جۆرە ڕێگرێیەک لەبەردەمیدا هەیە، کە ناهێڵێت بچێتە پێشەوە. لەگەڵ ئەمەشدا، کار بۆ چی کاتەگۆریەکی کۆمەڵگە دەکات. سەرەتا دەبێت ئێمە، لێکۆلینەوەی مەیدانی و زانستی بۆ جۆری کێشەکانی ئەو کاتە گۆرییە بکەین و، پاشان بەشێوەیەکی ڕاست و دروست کێشەکانمان تۆمار و ئامارکردبێت، واتە لەهەموو حاڵەتێکدا پێش لەکارکردن، دەبێت دەست بۆ تەواوی کێشەکان برابێت و ناسرابێت و دیاگنۆس کرابێت و خرابنەروو، پاشان چۆنیەتی چارەسەرکردنی کێشەکانیش، لەناو هەر کاتەگۆرییەکی کۆمەڵایەتییدا، بەندە بەوەی کە تاچەند زەمینەسازیی ئاسانە لە جوگرافیای سیاسیی و کۆمەڵایەتی ئەو شوێنەدا. کێ ڕێگرتە لەکارکردن و کێ هاوکارتە، هاوکات؛ هەبوونی کات و هاوکاری کۆمەڵایەتیی، بۆ ژنی چالاکوان، پشتیوانە و ڕێکخراوێکی تایبەت، کە دەستگرۆیی ئەو ژنە چالاکوانە بکات بۆ ئەوەی تەرخان بێت بۆ کارەکان، ئەمانە کۆمەڵێک تەکنیکی زۆر گرنگن بۆ ئەوەی ژنێک لە کاروبوارەکانی خۆیدا سەرکەوتوو بێت و، ڕێگریی نەیەتە پێش و هەنگاوەکانی سست نەکات و بزانێ چی ئەکات و چی پێشکەش ئەکات
بێگومان من وەک ژنێکی چالاکوان لە ڕووی کێشەناسییەوە، قاڵ بوومەتەوە و دەزانم کە چی داوا ئەکەم و کۆمەڵگەکەم و ژنانی ناو کۆمەڵگەکەم، چییان پێویستە و کێشەکانی ژیانی نەک هەر ژنان، بەڵکو تەواوی چین و توێژە کۆمەڵایەتییەکانی من چین، دەزانم کە پێویستە چی بکەم، ئەمە کێشەم نییە لە دیاری کردنی ئامانج، بەڵام ئەوەی کە بۆتە بەربەست و ڕێگر لەبەردەمی مندا وەک خۆم، شوێنی جوگرافیی کارکردن (لە ئێستادا لە کوردستان ناژیم)و یارمەتی مرۆییی و داراییی و ڕێکخراوەیییە.

=KTML_Bold==KTML_FontSize_Begin=27=KTML_FontSize_Between==KTML_Red==KTML_FontSize_Begin=17=KTML_FontSize_Between==KTML_Center=ژنی کورد لە باشوری کوردستان، کێشەکانی ژیانیی فرەڕەهەند و قوڵە=KTML_Div_End==KTML_FontSize_End==KTML_End==KTML_FontSize_End==KTML_End=

ژنی کورد لە باشوری کوردستان، کێشەکانی ژیانی فرە ڕەهەند و قوڵە، تەنیا یەک سەری نییە، لەهەموو بوارەکانی ژیاندا کێشەدارە و، کێشەکانیش زۆر ئالۆزن و، زەمینە سازی بەردەم چارەسەکردنیان زۆر قورس و زەحمەتە و، بواری چارەسەرکردنیان کەمە. کورد بە گشتی نەتەوەیەکی سەردەست و جێگیر نییە لە ڕووی سیاسییەوە ، بۆیە لە ڕووی ئابووریی و یاساییشەوە ناجێگیر و ناسەقامگیرە، ئەم ناسەقامگیرییە سیاسیی و ئابوورییە، وای کردووە کە لە ڕووی پەروەردەییی و دابونەریتی کۆمەڵایەتی و کەڵتورییشەوە کاریگەری نەرێنی لەسەربێت، ئەمە وای لێ کردووە کە لە زۆر کێشەوەی بئاڵێنێ و گەلێکی توندوتیژی لێ دەربچێ، بەرامبەر بە ژنیشی و بەپیاویشی. کورد هەر خۆی گەلێکە کە لەرووی ناوچەیی و ئیقلمییەوە گەلێکی ژێردەستە و قوربانییە، ئەم قوربانیی بوونە دەرەکییەی لەناوخۆی خۆیدا بەرامبەر بە خۆی، بەرهەم هێناوەتەوە. ئەم بەقوربانیی بوونە دووسەرەیە هەمیشەییە (دەرەکی و ناوەکی)یەی وای کردووە، کە کێشەکانی ڕەگی قوڵ دابکوتن و چارەسەرکردن و هەڵکێشانی لە بنچینەوە هەر ئاوا ئاسان نەبێت و، ئەرک و ماندووبوونی زۆر گەرەک بن و، لە هەموو بوارێکدا دای برزێنێت .
بۆ چارەسەرکردنی ئەم بە قوربانیی بوونە، دەبێت نەخشە و پلانی تۆکمەی چارەسەرییی هەم هەنووکەیی و هەم دوورمەودا دابنرێت بۆ هەڵکەندنی ڕەگی کێشەکان. کاری ڕۆژ و دوو ڕۆژ نین، کاری یەک ژن و دوو ژن نین، دەبێ بەدەستەجەمعی و پلانی هەمەڕەنگ و فرەدەست و کاری بە کۆمەڵ و پێکەوەیی کاری تیابکرێت.=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2025/662669/0001.JPG=KTML_Photo_Alt=0001.JPG=KTML_Style=width:25%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2025/662669/0001.JPG=KTML_Photo_End=
گەلی کورد لە هەرچوار پارچە، دنیایەک کێشەی سیاسیی و نەتەوەییی و مێژوییی و لەناوبردنی بەکۆمەڵی هەیە، کە بەدەستییەوە گیرۆدە بووە، ئەم کێشانە، ژن و پیاوی پێکەوە کردووە بە قوربانی و خاوەن کێشەی کۆمەڵایەتی و تەنانەت دەروونییش.
کێشەی ئێمە وەک وتم کێشەی سیاسییە، کێشەی نەتەوەییە، ئەمانە کێشەی ئابوریی و داراییی بۆ دروستکردووین و، نەی هێشتووە خاوەنی سەروەت و سامانی گشتی خۆمان بین، هەمیشە سامانی گشتی گەلی کورد ڕۆشتووە بۆ بێگانان، لە ڕابوردوودا خۆی لێی سودمەند نەبووە تا بەکاری بهینێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ژیانی خۆی. ئێمە جوگرافیای سیاسییی، کێشەی زۆری بۆ دروستکردووین.
خاڵێکی تری زۆر گرنگ، جوگرافیای ئیثنیە ، نۆرمی هاوبەشی ژیان و ئاین و پەروەردە و دابونەریتی هاوبەشی ئێمەیە، لە گەڵ ئەو گەلانەی کە جوگرافیای کۆمەڵایەتیی (سیۆسیۆجیۆپۆلەتیک)، کردووینی بە هاوبەش و میراتگری یەکتری. وەرگرتنی دابونەریتی ئەوانیترە بە چاک و خراپەکانییەوە، لەرووی ئایینیەوە، لەرووی کۆمەلایەتییەوە، لەرووی پەروەردەییەوە، خراپە هاوبەشەکان ئیمەشی خراپ کردووە، وەک چۆن ئەگەر باشیش هەبووبێت، دیسان توانیومانە وەریگرین.
با بێینە سەرخراپەهاوبەشەکان، ئێمە، دراوسێی گەلانی تورک و عەرەب و فارسی هەم موسڵمان و، هەم ئیسلامیی سیاسیی و فێندەمێنتالیست و تیرۆریستین، کە لەسەرێکی دیکەشەوە، ئەوان سەردەستەی ئێمە و ئێمە ژێردەستە (کۆلۆنیاڵ)ی ئەوانین. لە ڕووی جیۆپۆلەتیکیشەوە، لەناو سنووری کێشە جیهانییەکانی کەوانەی قەیرانی ڕۆژهەلاتی ناوینداین کە بە ( global atlas criss) ناسراوە، ڕاستەوخۆ میراتگری هەموو کێشەمرۆییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوینین، بۆیە ژنێکی چالاکوانی وەکو من و وەکو هەموو ژنەکانی دیکەی کوردیش، دەخاتە بەردەم ئەرکێکی زۆر قورسەوە، چونکە ئەو کێشانەی کە پەیوەندییان بە سیۆسیۆجیۆپۆلەتیکەوە (جوگرافیای کۆمەڵایەتیی)یەوە هەیە، دەبێ چارەسەری ناوچەیی و جیهانیی و ئیقلیمی وردی بۆ بکرێت و بنەبڕبکرێت، ئینجا ئێمە دەتوانین لە ناوخۆشدا چارەسەری بکەین و سەرهەڵنەداتەوە.
دەبێت لە ڕۆژهەڵاتی ناویندا، کێشە سیاسیی و سەربازییەکان، توندڕەوییە ئایدۆلۆژیی و ئایینییەکان هێوربنەوە، ئینجا بوار بۆ ئەوە دەڕەخسێ، کە دۆزی پەروەردەییی و کلتوریی و هەڵاواردنی ڕەگەزییی ئەو نەتەوانە چارەسەر بکرێت کەپێکەوە لەسنوورێکی هاوبەشدا دەژین.
پاشان، با باسی سیستمی ناوخۆش بکەین، گەلی کورد لەهەرچوارپارچەکەدا لە ئێستادا، لە شەری دەستەویەخەی سەربازییدایە، لە پێناوی مانەوەی خۆیدا، لە ڕۆژئاڤا دووساڵە خۆی خۆی بەڕێوەدەبات، بەڵام مەترسی گەورەی تیرۆر، دەستی لە یەخە نەکردونەتەوەو، لە جەنگێکی گەورەی مان و نەماندان لەگەڵ تیرۆریزیمی جیهانییدا. لەباکور و ڕۆژهەڵات، لەژێردەستی دوژمندان و بەردەوام گەل کۆمەڵکوژ دەکرێن و شارەکانیان خاپور ئەکرێن. لەباشوری کوردستان، چارەکە سەدەیەکە خاوەنی خۆیەتی و حوکمی خۆی ئەکات، بەڵام سیستمی بەڕێوەربردنەکەی و دەسەڵاتدارەسیاسییەکانی و حیزبەسیاسییەکانی ناوخۆی خۆی، بوونەتە دوژمنی سەرەکی میلەتەکە، گەندەڵی وڵاتی تەنیووە، لەهەموو لایەکەوە کۆمەڵگە داڕووخاوە، بەرژەوەندی تەسکی تاکەکەسیی و حیزبایەتیی و دەستاودەست نەکردنی دەسەڵات و نەبوونی خزمەتگوزاری و پێداوسیتییە سەرەکییەکانی ژیانی ڕۆژانە، نەبوونی دەسەڵاتی دادوەرییی و داپڵۆسینی میلەتەکە لەلایەن خودی دامودەزگاکانی دەوڵەتەوە، ئەمانە هەرهەمووی کێشەمرۆییەکانی قوڵترکردۆتەوەو، هەموو جموجوڵ و پرۆسەیەکی مەدەنیی، بەئاڕاستەی درووستبوونی کۆمەڵگەیەکی تەندروست و ساغلەم، پەکخستووە، ژیانی شێواندووە، خەڵک لەنائارامییەکی گەورەی باری دەروونیدا دەژی، هەمووی بێزاربووە لە ژیان.
ئا لەوەها حاڵەتێکدا، ڕێژەی توندوتیژیی کۆمەڵایەتیی لەهەڵکشانی بەردەوامدایە. ژنکوشتن، لێدان و ئازار و چەوساندنەوە، هەڵاواردن، ئیسلامەتیزەکردنی کۆمەڵگە و، بە سیاسیی کردنی ئایین و کۆمەڵگە، حوکمی شەرعیی دواکەوتوو کۆنەپەرست، دابونەریتی خێڵەکی و، دەسەڵاتی پیاوانی ئایینیی و مزگەوت، خەریکە دەبن بەچاوساغی کۆمەڵگە و، ڕۆژانە کێرفی فەتوا سەیروسەمەرەکانی پیاوانیی ئایینیی لە هەڵکشاندایە. حیزبە سیاسییەکان، ڕۆژانە کێبڕکێیانە بۆ ڕاکێشانی زیاترینی ڕێژەی پیاوانی ئایینیی و، زیندووکردنەوەی عەشیرەتگەرایی بۆ لای خۆیان، بەمەبەستی فراوانکردنی بنکەی جەماوەرییی خۆیان و، بە مەبەستی سەرکەوتنیان لە پرۆسەکانی دەنگدان و هەڵبژاردنەکاندا. لەلای حیزبە سیاسییە دەسەڵاتدارەکانی باشوری کوردستان، مەلایەکی ئایینیی، هێندەی سەد ژنی چالاکوانی مەدەنیخواز، نرخ و بەهای زیاترە، حیزبەکان ئەو نرخ و بەهایەی بۆ مەلایەکی ئایینیی دایدەنێن، بۆ سەرۆکی عەشیرەتێک دایدەنێن، هەرگیز بۆ ژنێکی چالاکوانی دانانێن، ئەو تواناداراییەی دەخرێتە بەردەستی شێخێکی دینیی کۆنەپەرستەوە، هەرگیز ناخرێتە بەردەستی ژنێکی چالاکوانەوە، ئەوەندەی ژیانی مەلایەکی لاکۆڵان دابینکراوە لەلایەن حیزبەدەسەلاتدارەکانی باشورەوە، هەرگیز ژنێکی چالاکوان ئاوا ژیانی بۆدابین نەکراوە. تەکیەو بارەگاو خانەقاکانی شێخی تەریقەتەکان، پارەو یارمەتی تەواویان بۆدابینکراوە، ئەمە هەرگیز بۆ ژنێکی چالاکوان ناکرێ، نەک ئەوەندە، بەڵکو؛ هەرگیز ئامادەنین پارە بۆ پرۆژەی ژنێکی چالاکوان تەرخانبکەن و، کێشەداراییەکانی (ژیانی تایبەتیی) ژنێکی چالاکوان چارەسەربکەن، وەک چۆن بۆ شێخ و تەکیەو خانەقاکانیان دەکەن. ئەمانە هەموی وای کردووە، کەژیانی تایبەتی ژنانی چالاکوان، لە کۆمەڵگەی کوردییدا، ناسەقامگیرو ناجێگیربێت و هەریەکە لە ئێمە، بەلای کێشەکانی ژیانی خۆیەوە، زیاتر سەرقاڵ بێت و نەتوانێت بە تەواوی تەرخان بێت بۆ کارەکانی. بێگومان ئەم کێشەیە گشتگیر نییە، چونکە ئێمە، خودی ژنی چالاکوان و ڕێکخراوی ژنانیشمان هەیە، کەلە حیزبەکوردییەکان گەندەڵترو پاشەڵ پیسترن، هەندێک لەو ڕێکخراوانەی ژنانیش، ئۆرگانی حیزبەدەسەڵاتدار، یان ئایینیەکان خۆیانن، کەئەمانە تەواوی پرسی ژنییان بەرەودواوە بردووە، لەوەها حاڵەتێکدا تۆ دەبێت یان حیزبی بیت و فەرمانەکانی حیزب جێبەجێبکەیت و، ببیت بەکۆیلەو کاری تەواو بۆبەدیهێنانی ئامانجەکانی خۆت نەکەیت، یان دەبێت ئازادانە کاربکەیت کە بێگومان ئەمەش دوات ئەخات لەبەجێهێنانی کارەکان و ئامانجەکانت و، پشتوپەنای مرۆییی و داراییت نابێت (وەک ئێستای من!).=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2025/662669/0002.JPG=KTML_Photo_Alt=0002.JPG=KTML_Style=width:25%;height:20%;float:left;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2025/662669/0002.JPG=KTML_Photo_End=
ژنی کورد، پێویستە بەئازادانە لەکۆمەڵگەیەکی مەدەنیی و دیموکراتیی و مۆدێرندا ژیانبکات، بۆ ئەمەش کۆمەڵێک ڕێکارهەن، کە یەکێک لەوانە گەشەکردنی بواری دارایییە. هەموو ژنێکی کورد بۆئەوەی لەژێردەستی پیاو بێتەدەرەوەو ببێت بەخاوەنی ژیانی خۆی، دەبێت لەرووی ئابورییەوە ئازاد بێت. هەموو ژنێک پێویستە خاوەنی دەستکەوتی ماددی تایبەت بەخۆی بێت، تابتوانێت لەژێردەستی سیستمی پیاوسالاری بێتەدەرەوە.

=KTML_Center==KTML_Red==KTML_Bold=سیستمی پیاوسالاریی دەستی پیاوی بەسەرژندا زاڵ کردووە=KTML_End==KTML_End==KTML_Div_End=

سیستمی پیاوسالارییی، دەستی پیاوی بەسەر ژندا زاڵ کردووە. ژنان ڕۆژانە ئازار دەدرێن و دەکوژرێن لەلایەن پیاوانی بنەماڵەکانیانەوە، ئەو ژنانە پێویستییان بەوەیە، کە سیستمی سیاسیی بیانپارێزێت، دەبێت لەژێرچنگی پیاو، بیانهێنێتەدەرەوەو ژیانێکی تایبەتییان بۆتەرخانبکات لەشوێنی نیشتەجێکردن و، دەبێت مافی ئەوەیان هەبێت کەمناڵەکانیان بۆئەوان بن، بۆیە هەرکاتێک کەژنێک ڕووبەڕووی چەوساندنەوە دەبێتەوە لەلایەن مێردەوە، دەبێت بتوانێت لەمێرد جیابێتەوە، بەڵام زۆرینەی ژنی کورد ئەمە ناتوانن بکەن، چونکە نازانن لەدوای جیابوونەوە ڕوو لەکوێ بکەن، شوێنی نیشتەجێبوونیان نییە، بۆیە دەبێت یان چەوساندنەوەی مێرد، یان پیاوانی بنەماڵەکەی خۆیان (وەکو باوک و براو ....هتد)قبوڵ بکەن، ئەگەر سیستمێکی سیاسییی مۆدێرن و دوور لەگەندەڵی لە وڵاتدا هەبێت، ئەوە بەدەیان پرۆژەی نیشتەجێبوونی تایبەت دەکرێتەوەو، تایبەت ئەکرێ بۆ ئەوژنانەی کە ڕووبەڕووی دەستدرێژیی و توندوتیژیی کۆمەڵایەتیی دەبنەوەو دایکن و منداڵیان هەیە. ئەو ژنانە پێویستە کارئاسانییان بۆبکرێ بۆ نیشتەجێکردن، تا بتوانن بەبێ سڵەمینەوە بڕیاری جیابونەوەو دەرچوون لەناو خانەی خانەوادە بدەن و، ژیانێکی ئارامی دوور لەلێدانی ڕۆژانە بەسەربەرن، ئەمە پێویستی بەپرۆژەی گەورەی نیشتەجێکردن هەیە، کە حکومەتی باشور نایکات و، ژنانیش ناچارن لەماڵی کەسوکارەتوندوتیژەکانی خۆیاندا، هەربمێننەوەو ژیان بەسەربەرن.
ژن پێویستی بەوەیە کەلەبازاڕدا کاربکات، بەڵام خاوەنی سەرمایەو ئابوریی نییە، لەوڵاتەپێشکەوتووەکاندا، لەگەڵ ڕەگەزی سەرمایەدا لەئێستادا، ڕەگەزێکی دیکەش لەبازاڕدا بەکاردێت، کەئەویش ڕەگەزی مەعریفەیە، کەلە کوردستاندا ئەم ڕەگەزە نەخراوەتە خزمەت پرسی ژنانەوەو، بەگشتیی کاری پێناکرێت، تا ژن بکات بەخاوەنی دەستکەوتی ئابوریی خۆی.
یاساکان تەواو لەخزمەتی پیاودان، ئەوانەشی کەگۆڕانکارییان بەسەردا هاتووە، ناخرێنە بواری جێبەجێکردنەوە، یان خراوەتە بواری جێبەجێکردنەوە، بەڵام دامودەزگا سەرەکییەکانی دەسەڵاتی دادوەریی، کاری پێناکەن وەکو خۆی، یان ئەوان کاری پێئەکەن، بەڵام دەسەڵاتی جێبەجێکردن بەدواداچوونی بۆناکات و کاری پێناکات.
ئەم باسە زۆر هەڵدەگرێ، بەڵام لێرەدا من دەمەوێ بەدوو شتی گرنگ کۆتایی پێبهێنم. یەکەم ئەوەیە: کەهەموو ژنێک بتوانێت بەئاسانی ببێت بەخاوەنی شوێنی نیشتەجێبوونی خۆی. دووەم: سیستمی داهاتی سۆشیال کاری پێبکرێت و، هەموو ژنێک بتوانێت ببێت بەخاوەنی موچەی مانگانەی خۆی. بەوشێوەیە لەئەگەری هەبوونی توندوتیژیی خێزانیی لەنێو ماڵەکاندا، ژنان دەتوانن بەئاسانی جیاببنەوەو ژیانێکی ئارامیان لەگەڵ منداڵەکانییاندا هەبێت. ئەم دوو خاڵە؛ لەئێستادا گرنگترین ئامانجێکن، کەمن هەمبێت. [1]

=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=

کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 931 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
فایلی پەیوەندیدار: 2
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 4
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 00-00-2017 (9 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: وتار و دیمانە
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: چاپکراو
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شادی ئاکۆییش.ئـ.)ەوە لە: 09-11-2025 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناریز.س.)ەوە لە: 09-11-2025 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوانهـ.ب.)ەوە لە: 09-11-2025 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 931 جار بینراوە
QR Code
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.1131 KB 09-11-2025 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
زۆرتر
  

Kurdipedia.org (2008 - 2026) version: 17.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.703 چرکە!
تکایە کەمێک چاوەڕێ بکە