=KTML_Bold=ڕووباری کۆیه=KTML_End=
لە پێنج لقی سەرەکی سەرچاوەی گرتووە، لە شاخەکانی باواجی و هەیبەسوڵتان و بناری تەکەڵتوو و سیتەغار ئەوانیش:
یەکەم: لقێکی لە شاخی باواجی و ڕووبارۆچکەی باواجییەوە دێت بەنداوی (#حەمامۆک#)ی لەسەر درووستکراوە و سەر ڕەزان و ئۆمەرخوچان و کورداوە و مزگەوتۆرە و چەمبەرە و یارەمیش و عەوداڵان و قۆڕیتان و شیلە دەبڕێت لە سێگۆشەی #کونەگورگ# و داربەڕوو و قۆڕیتان تێکەڵی دووڕووباران دەبێت.
دووەم: لقێکی تری لە شاخی هەیبەسوڵتانەوە لە پشتی گوندی سێوەسەنەوە دێت بەناوی (گامێشەڕێ) دواتر دێتە باموردکان و کفرەدۆڵ و شەوگێڕ لە گوندی شەوگێڕ پێی دەوترێت: ڕووباری گەورە لە نێوان ئاقاری گالێس و گردی چیاگەڕەدا بەنداوی شەوگێڕی لەسەر بونیاتنراوە و لە خوار شەوگێڕ دەچێتەوە گوندی قۆڕیتان لە قۆڕیتان پێی دەوترێت ڕووباری قۆڕیتان لەنزیک ئاوایی بەنداوی قۆڕیتانی لەسەر بونیاتنراوه، دواتر شیوەرۆکی ڕووباری ناسراغا کە لە ڕۆژهەڵاتی بەرزایی سیتەغار دێت و لە (ئاوەسارد) لەگەڵ ڕووباری قۆڕیتان یەکدەگرێتەوە لەگەڵ ئه و لقە ڕووبارۆچکەیە و لە خوار گوندی قۆڕیتان و لە کونەگورگ لە دوو ڕووباران دەکاتەوە.
سێیەم: لقێکی تری لە شاخی باواجییەوە بە گوندی تۆبزاوا و #هەرمۆتە# و شیلە و قۆڕیتان دەبڕێت و دەچێتەوە دووڕووباران.
چوارەم: لقێکی تری لە شاخی هەیبەسوڵتانەوە لە گوندی ئاودەرۆکەوە دێت گوندەکانی یارەمیش و شەوگێڕ و قۆڕیتان دەبڕێت کە بە (هیشکەخڕ) یان (زەنگە) ناودەبرێت و لە خوار عەوداران لە نزیکی کەونە پرد تێکەڵی دووڕووبارانی دەکات.
پێنجەم: لقێکی تری ناوی (شیوی ساماڵ)ە لە نێوان ئاوایی شێخەروان و تەکەور لە شاخی باواجییەوە سەرچاوەی گرتووە بەڕۆژهەڵاتی گۆپتەپەوە بە گوندی کێلەسپی و مام قلینج و شیواشۆکی خوارێدا تێدەپەڕێت لەنێوان شیواشۆک و داربەڕوو و تاڵەبانی گچکە تێکەڵی ڕووباری کۆیە دەبێتەوە، لەخوار بەیەکگەیشتی هەر پێنج لقەکەوە بەنداوی بانووی تاڵەبانی لە نێوان تاڵەبانی گچکە و شیواشۆک بەنیوەچڵی لێ درووستکراوە و پەنگانەوەی ئاوەکەی تاوەکوو گوندەکانی کونەگورگ و داربەڕوو درێژ دەبێتەوە، دواتر سنووری گوندی ئیلنجاغی گچکە-هەردوو مەرزانی خوارێ و سەرێ و تاڵەبانی گەورە و ئیلنجاغی گەورە دەبڕێت لە دواوان-دووئاوان لە نێوان ئیلنجاغی گەورە و ئۆمەرگومبەت لەگەڵ ڕووباری داربەسەر بەیەک دەگەنەوە و دوای گوندی ئۆمەرگومبەت لە ئاقاری گوندی کانی لەلە لە شوێنێک پێی دەوترێت: شەت و گەرار تێکەڵی زێی بچووک دەبێت. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=