هەرێم/ بەشی کوردستان: #باشووری کوردستان#
شار / پارێزگا: #کەرکووک#
شارۆچکە: #دووبز#
شارەدێ: ناوەند
زمان/ زاراوە: کوردی (کرمانجیی ناوەڕاست)، عەرەبی، تورکمانی
گوندێکە، دەکەوێتە شارەدێی ناوەندی شارۆچکەی دووبز لە پارێزگای کەرکووک، باشووری کوردستان.
دەکەوێتە باکووری شارۆچکەی دووبز بە دووری (15)کم.
$جوگرافیا$
گوندی قوشقایە ھاوسنوورە لەگەڵ:
لە باکوورەوە گوندی #قەڵاھەربەت#.
لە باشوورەوە گوندی چراغ.
لە ڕۆژھەڵاتەوە گوندی قوتانی بچووک.
لە ڕۆژاواوە گوندی #تەلعەزیز#.
$دانیشتووان$
لە سەرژمێری دانیشتووانی ساڵی 1957ی ئێراقدا ژمارەی دانیشتووانی ئەم گوندە (214) کەس بووە.
لە سەرژمێری دانیشتووانی ساڵی 1977ی ئێراقدا ژمارەی دانیشتووانی ئەم گوندە (306) کەس بووە. [1]