سکێچێکی #پردی قلیاسان#ی #سلێمانی# کە 80 ساڵ لەمەوبەر لەلایەن دەزگای هەواڵگریی دەریایی بەریتانیاوە کێشراوە.
90 ساڵ لەمەوبەر تیمێکی دەزگای هەواڵگریی دەریایی بەریتانیا هاتوونەتە #باشووری کوردستان#، ئەویش بە ئامانجی کۆکردنەوەی زانیاری لەبارەی شێوازی ژیانی خەڵکی ناوچەکە، هەروەها دەستنیشانکردنی سەرچاوە سرووشتییەکان.
لە ساڵی 1944 دەزگای هەواڵگریی بەریتانیا، پەرتووکێکی بە ناوی (Iraq and persian Gulf)، بڵاوکردەوە کە لە بەشێکی پەرتووکەکەدا وێنەی سکێچی پردی قلیاسانی تێدایە. [1]