هەرێم/ بەشی کوردستان: #باشووری کوردستان#
شار / پارێزگا: #کەرکووک#
شارۆچکە: #داقوق#
شارەدێ: ناوەند
زمان/ زاراوە: کوردی (کرمانجیی ناوەڕاست)، عەرەبی، تورکمانی
گوندێکە دەکەوێتە شارەدێی ناوەندی شارۆچکەی داقوق لە پارێزگای کەرکووک، باشووری کوردستان.
دەکەوێتە باشووری شارۆچکەی داقوق بە دووری (18)کم.
$جوگرافیا$
گوندی تەوێلە ھاوسنوورە لەگەڵ:
لە باکوورەوە گوندی سەید جومعە.
لە باشوورەوە گوندی سەید نەجم.
لە ڕۆژھەڵاتەوە گوندی عومەر بن خەتاب.
لە ڕۆژاواوە گوندی بەشیر.
$دانیشتووان$
لە سەرژمێری دانیشتووانی ساڵی 1957ی ئێراقدا ژمارەی دانیشتووانی ئەم گوندە (169) کەس بووە.
لە سەرژمێری دانیشتووانی ساڵی 1977ی ئێراقدا ژمارەی دانیشتووانی ئەم گوندە (191) کەس بووە. [1]